فەرشی زاب

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

فەرشی زاب؛ جوانییەکی ناوازە بۆهەر خانوویەک

فەرشی زاب ڕەنگدانەوەی هونەری ڕەسەنی ئێرانییە؛ بەرهەمێکە کە بە خوریی سروشتیی ئێرانی چنراوە و گەرمی و نەرمی دەگوازێتەوە بۆ هەموو کەشێک. ئەم فەرشە بە دیزاینی خۆماڵی  و ڕەنگبەندیی سەرنجڕاکێشی کرێم و ڕەش و نێسکافێ،  بە تەواوی لەگەڵ دیکۆری مۆدێرن و کلاسیک و مینیمالیستیدا هاوئاهەنگە. تێکەڵکردنی نەخشی ڕێکوپێک لەگەڵ تانوپۆی ناسک و پەرداختی دەستی، وا دەکات زاب ببێت بە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ خوازیارانی ڕەسەنایەتی و کوالیتی.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

لە کاتی هەڵبژاردنی فەرشی زاب گرنگیدان بە وردەکارییەکانی ژینگە و ستایلی دانان و جۆری ڕووناکی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر دیمەنی کۆتاییدا. ڕەنگی کرێمی ئەم فەرشە هەست بە گەرمی و ئارامی و فراوانی دروست دەکات و کەشێکی ڕووناک و هێمن دروست دەکات. ڕەنگی ڕەش دیمەنێکی شیک و فەرمی بە فەزاکە دەبەخشێت و بۆ دیکۆراتێک بە مۆبڵی ڕووناک یان کۆنتراستی ڕەنگەکان زۆر سەرنجڕاکێشە. لەبەرامبەردا ڕەنگی نێسکافی باشترین هەڵبژاردنە بۆ ئەو کەسانەی کە بەدوای هاوسەنگیی سروشتی و هەماهەنگیی ڕەنگەکان و هەستکردن بە ئارامی لە دیزاینی ناوەوەدا دەگەڕێن. پێشنیار دەکرێت لە کاتی هەڵبژاردندا قەبارە، هاوسەنگیی ئەندازەکانی فەرشەکە لەگەڵ شوێنی ژوورەکە و ڕێکخستنی مۆبیلیاتەکە لەبەرچاو بگرن؛ فەرشی گەورەتر دیمەنێکی یەکگرتوو لە هۆڵی دانیشتندا دروست دەکات، فەرشی قەبارە مامناوەندیش زیاتر گونجاوە بۆ ژووری میوان یان ژووری نووستن.

تێبینییە گرنگەکان بۆ پاراستنی مانەوەی فەرشی زاب :

بۆ پاراستنی کوالیتی و تەمەنی درێژی فەرشەکەت، کەڵک لە گسکی کارەبایی بە مژینی مامناوەند و فڵچەی نەرم وەر بگرە بۆ ئەوەی تانوپۆوەکان تێک نەچن. هەروەها باشتر وایە بۆ شوشتنی فەرشەکە کەڵک لە پاککەرەوەی تایبەت بە خوری یان خزمەتگوزاریی شوشتنی پڕۆفیشناڵ وەربگریت تاکوو پێکهاتە، نەرمی و ڕەنگی سروشتیی ڕیشاڵەکانی بپارێزیت. لە کاتی وشککردنەوەیدا فەرشەکە لە سێبەر و هەوای کراوەدا دابنێ و بیپارێزە لە تیشکی ڕاستەوخۆی هەتاو بۆ ئەوەی ڕەنگەکانی فەرشەکە درەوشانەوە و بریقەی سەرەتای خۆیان لەدەست نەدەن. 

تایبەتمەندییە ناوازەکانی فەرشی زاب:

ئەگەر بەدوای تێکەڵەیەک لە ڕەسەنایەتی لەگەڵ هونەری ئێرانی و مانەوەی بەرزدا دەگەڕێیت، فەرشی زاب وەڵامێکی شایستەیە بۆ ئەم داواکارییە. چنینی ڕێکوپێک و دیزاینی ئیلهامگرتوو لە میراتی هونەری فارسی، لە تەنیشت کەڵکوەرگرتن لە خوریی سروشتیی دەستچنی ئێرانی، دەبێت بە هۆی ئەوەی کە ئەم فرشە نەک تەنیا بابەتێکی ڕازێنەر بێت، بەڵکوو ببێت بە بەشێک لە ژیان و کلتووری ماڵەکەتان. ئەو کەرستانەی کە تێیدا بەکار هاتوون لە بەرانبەر سووان و گۆڕانی ڕەنگدا قایمن و بە تێپەڕینی کات، جوانی و رەسەنایەتی خۆیان زۆرتر دەردەخەن. تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ئەم بەرهەمە بریتین لەمانەی خوارەوە:

  • توخمی کەرستەی بەکارهاتوو تێیدا: خوریی ئێرانی کە بە دەست بڕیویانە
  • ڕەنگەکانی بەردەست: کرێم، ڕەش، نێسکافێ
  • چنین: بە دەست چنراوە بە گرێی چڕ و پێکهاتەی ئەرگونۆمی بۆ مانەوەی زۆر
  • بەکارهێنان: گونجاوە بۆ ژووری میوان، ژووری پێشوازی، نووسینگە یان شوێنی دیکۆراتی شیک.
  • تایبەتمەندی تایبەت: لەژێر دەستدا نەرمە، بەرگرییەکی بەرزی هەیە بەرامبەر بە کوتران، پاراستنی شێوە و ڕەنگی بە تێپەڕبوونی کات 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ماڵی چووبۆ هونەر logo

دەربارەی بزنسەکە

ماڵی چووبۆ هونەر

ناونیشان:
  • لقی تاران: ئێران، تاران، یافتابادی ڕۆژهەڵات، بازاڕی موبڵی ئێران ژمارە ۱، نهۆمی یەکەم، ژمارە ۳۰۵
  • کارگه: ئێران، تاران، شاری نوێی پەرەند، پارکی پیشەسازیی پەرەند، گۆڕەپانی سەنعەت، کۆتایی بولیڤاری سەنعەت، بولیڤاری خەزەر، شەقامی پونە، ژمارە ٥
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی موقەدەس ئەردەبیلی، ڕوکنی شەقامی شادەوەر، ژمارە ١٥، نهۆمی یەکەم، یەکەی ٤
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ساڵانێکە, ماڵی چووبۆ هونەر بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هەمەجۆر و کوالیتیبەرز لە بواری دیکۆراتی ناوماڵ ـ لە مۆبیلیات و ئێکسسواراتی ناو ماڵەوە بگرە تا کەلوپەلی نووستن و شتومەکی دیکۆراتیی ترـ خزمەت بە کڕیارانی دەکات. ئەرکی سەرەکیی ئەم براندە ئافراندنی ئەزموونی دڵبزوێن و تایبەتە بۆ ژیان تاوەکوو خانوویەکی دڵخواز و شیکتان بۆ دابین بکات.  

بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ماڵی چووبۆ هونەر

ماڵی چووبۆ هونەر کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان  کە بریتین لە مۆبیلیات، قاپی دیکۆراتی، فەرش، لۆستێر و ئاباژوور و کەلوپەلی نووستنی تەواو پێشکەش دەکات  و بەردەوام هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی دیکۆرانی ناوماڵی ئێوە بە باشترین شێوە دابین بکات. هەروەها ئەم براندە بە هاوکاریی گرووپێک لە تەلارسازانی ناوەوە، پرۆژەی هەمەجۆری دیکۆرات بە کولایتیی نموونەیی بە شێوەی یەکگرتوو جێبەجێ بکات.

جیاوازیی ماڵی چووبۆ هونەر

  • پابەندبوون بە شەفافیەت: لە هەڵبژاردنی کەرەستەی خاوەوە تا خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن،  هەمیشە شەفافیەت و ڕاستگۆیی بنەمای سەرەکیی ئەم براندەیە.
  • هەڵبژاردنی باشترینەکان: بەکارهێنانی باشترین جۆری کەرستەی خاو، ئامێری پێشکەوتوو، تیمی پسپۆڕ، و تۆڕێک لە فرۆشگای جێی متمانە.

پڕۆژەکانی دیکۆرات

ماڵی چووبۆ هونەر جگە لە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ئەرکی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیکۆراتی یەکپارچە و هەماهەنگی لەسەر شانە . ئەم پڕۆژانە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیانی ئەمڕۆ لە کەشی جۆراوجۆردا ـ لە ماڵەوە بگرە تا نووسینگە و هوتیلەکان و شوێنەکانی تر ـ دیزاین و جێبەجێ دەکرێن.وردبینی لە تەلارسازی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژانەیە. 

پرۆسەی دیزاین و جێبەجێکردن

  • هاوهەنگاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕۆژ: ماڵی چووبۆ هونەر بە شێوەیەکی زانستی لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دەکۆڵێتەوە و لەسەر بنەمای ئەوەش بیرۆکەی دیزاینی نوێ و بەرهەمی نوێ دەخاتە ڕوو.
  • دیزاین و هەڵبژاردنی کەرەستەی خاو: لە دار و قوماشەوە تا کەرسە و ڕەنگەکان، هەموو وردەکارییەک بە وردی هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بێ کەموکۆڕی بخرێتە بەر دەستی کڕیار.
  • کۆنترۆڵی کوالیتی: هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان دەکەونە ژێر پشکنینی توندوتۆڵ  و ستانداردەوە بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کوالیتییەکی بەرز گەرەنتی بکرێت.

کارگەی ماڵی چووبۆ هونەر

ئەم براندە بە بەڕێوەبەرییەکی ورد و هاوکاریی نزیکی ئەو تیمانەی لە کارگەکەدا، لە شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند، شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری لێهاتوو و بە ئەزموون کاردەکات. کارگەکە بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتری چوارگۆشە, ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ناوازەی ئەممەجمووعەیە.

مەبەست لە ماڵی چووبۆ هونەر

ئامانجی ئەم براندە دروستکردنی فەزایەکی شیک و ئاسوودە و هاوسەنگە بۆ ژیانت. ماڵی چووبۆ هونەر دەیەوێت بە دیزاینە بێ کەموکوڕییەکەی هەستێکی جوانی و ئارامی و ئاسوودەییت پێ ببەخشێت، و کەشێکی خۆش بۆ هەر ماڵێک یان شوێنێکی بازرگانی دروست بکات.

هەواڵ و ڕووداوەکان

ماڵی چووبۆ هونەر هەمیشە هەوڵ دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیا و دیزاینەکان دەستکەوتەکانی خۆی لە پیشەسازی مۆبیلیاتی ئێراندا هاوبەش بکات. ئەم براندە هەنگاوی کاریگەری ناوە بەرەو باشترکردنی پیشەسازی مۆبیلیات بە پێشکەشکردنی وتار و زانیاری تایبەتمەند.

ئەنجام

ماڵی چووبۆ هونەر بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوازەکانی خۆی هەوڵ دەدات کەشێکی دڵخواز و سەرنجڕاکێش  بۆ کڕیاران بئافرێنێت؛ شوێنێک کە تێیدا جوانی و ئاسوودەیی لە تەنیشت ژیانی ڕۆژانەوە گەشە بکەن.