لامپشێدی پرەهینت

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

لامپشێدی پرێهینت | تێکەڵکردنی داری سروشتی و دیزاینی هونەری

لامپشێدی پرێهینت بەرهەمی تێکەڵکردنی هونەری دارتاشی و ڕووناکییە؛ بەرهەمێکی جوان کە گەرمیی سروشتیی دار دەخاتە پاڵ درەوشانەوەی نەرمی ڕووناکی. دیزاینە ناوازەکەی کەشێکی خۆش بۆ ماڵەکەت یان ئۆفیسەکەت دروست دەکات و لە یەکەم بینیندا هەست بە ئارامی دەگوازێتەوە. ڕەنگەکانی کرێمی و کەسک و ڕەساسی هەماهەنگییەکی سەرنجڕاکێشیان لە دیکۆردا دروست کردووە، تاوەکوو لە هەر ستایلێکدا، لە کلاسیکەوە بگرە بۆ مینیماڵ دیمەنێکی هاوسەنگ و جوانی هەبێت.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

لامپشێدی پرێهینت هێمای ڕەسەنایەتی و سادەیی دیزاینی ئێرانییە؛ بەرهەمی تێکەڵکردنی هونەرمەندانەی  داری سروشتی بە فۆرمێکی مۆدێرن و سەرنجڕاکێشە. ئەم بەرهەمە بەکوالیتیی بەرهەمهێنانی ورد و بەکارهێنانی داری قایم، بۆ ئەو کەسانە دیزاین کراوە کە بە جوانیی فەزا و ئارامیی ڕووناکی گرنگی دەدەن. دیزاینی گەرم و دڵڕفێنی ئەم چراخەوە لە ڕەنگەکانی کرێمی و کەسک و ڕەساسی بە ئاسانی لەگەڵ شێوازە جیاوازەکانی دیکۆردا دەگونجێت، ئەمەش وایکردووە ببێت بە هەڵبژاردەیەکی ئایدیاڵ بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە لە ماڵەوە یان لە ئۆفیسدا. مانەوەی زۆر و پێکهاتەی سروشتیی دارەکە وا دەکات هەر پارچەیەک لەم چرایە هەستێکی ناوازەی کاری دەستبوون بە کەشەکە ببەخشێت.

لە دروستکردنی چرای پرێهینتدا، گرنگییەکی تایبەت بە بنەماکانی دیزاینی سووک و فۆڕمی ئەرگونۆمی دراوە تاوەکوو جگە لە دیمەنی دڵڕفێن هاوکات  ئاسوودە و کاراش بێت. بەکارهێنانی کەرەستەی قایم و گرنگیدان بە وردەکاری، نەک تەنیا ڕێگری دەکات لە ماندوو بوونی چاو لە کاتی بەکارهێنانی بەڵکوو یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی ڕووناکییەکی هاوسەنگ و نەرم لە شوێنەکەدا. ئەم تێکەڵە هۆشمەندانە لە جوانی و کاراییە، دەبێت بە هۆی ئەوەی کە چرا خەوی پرێهینت ببێت بە یەکێک لە هەرمانترین توخمەکانی دیکۆرات و ڕووناکی لە کەشەکەتاندا. 

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی لامپشێدی پرێهینت

لە کاتی هەڵبژاردنی لامپشێد یان هەر ئامێرێکی تری دیکۆراتی، گرنگیدان بەهاوسنەگیی قەبارە و ڕەنگ لەگەڵ کەشەکە، توخم و کوالیتیی بەرهەمهێنان، ڕەسانەیەتیی براند و گەرەنتیی ڕاستەقینەی بەرهەم  گرنگییەکی زۆری هەیە. کڕینی وریایانە نەک تەنیا دەبێت بە هۆی ڕەزامەندیی درێژخایەن بەڵکوو یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی جوانی و کارایی دروستی بەرهەمەکە لە درێژایی کاتدا. بۆ هەڵبژاردنی دروست، باشتر وایە هەمیشە تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی بەرهەمەکە لەگەڵ پێداویستیی کەشی خۆت بەراورد بکەیت تاوەکوو باشترین ئەزموونی ڕووناکی وەربگریت.  تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ئەم بەرهەمە بەم شێوەیەن:

  • توخمی بەشی سەرەکی: داری سروشتی بە جوانکاریی مات و پێکهاتەی ڕەسەن
  • ڕەنگبەندی: کرێم، کەسک، ڕەساسی
  • قەبارەکانی: ٣٤ x ١٦ x ٤٩.٥ سم
  • کێش: 1.5 کیلۆگرام
  • جۆری پایەکەی: پایەی دژە خلیسکان، بەرگری لە جوڵە دەکات
  • جۆری چوارچێوە: پایەی جێگیر لەگەڵ چوارچێوەی هاوسەنگ
  • وردەکارییەکانی تر: کاری دەستە و بە وردبینییەکی زۆر لە جومگەکاندا، گونجاوە بۆ بەکارهێنان لە هەردوو شوێنی مۆدێرن و کلاسیکدا

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ماڵی چووبۆ هونەر logo

دەربارەی بزنسەکە

ماڵی چووبۆ هونەر

ناونیشان:
  • لقی تاران: ئێران، تاران، یافتابادی ڕۆژهەڵات، بازاڕی موبڵی ئێران ژمارە ۱، نهۆمی یەکەم، ژمارە ۳۰۵
  • کارگه: ئێران، تاران، شاری نوێی پەرەند، پارکی پیشەسازیی پەرەند، گۆڕەپانی سەنعەت، کۆتایی بولیڤاری سەنعەت، بولیڤاری خەزەر، شەقامی پونە، ژمارە ٥
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی موقەدەس ئەردەبیلی، ڕوکنی شەقامی شادەوەر، ژمارە ١٥، نهۆمی یەکەم، یەکەی ٤
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ساڵانێکە, ماڵی چووبۆ هونەر بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هەمەجۆر و کوالیتیبەرز لە بواری دیکۆراتی ناوماڵ ـ لە مۆبیلیات و ئێکسسواراتی ناو ماڵەوە بگرە تا کەلوپەلی نووستن و شتومەکی دیکۆراتیی ترـ خزمەت بە کڕیارانی دەکات. ئەرکی سەرەکیی ئەم براندە ئافراندنی ئەزموونی دڵبزوێن و تایبەتە بۆ ژیان تاوەکوو خانوویەکی دڵخواز و شیکتان بۆ دابین بکات.  

بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ماڵی چووبۆ هونەر

ماڵی چووبۆ هونەر کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان  کە بریتین لە مۆبیلیات، قاپی دیکۆراتی، فەرش، لۆستێر و ئاباژوور و کەلوپەلی نووستنی تەواو پێشکەش دەکات  و بەردەوام هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی دیکۆرانی ناوماڵی ئێوە بە باشترین شێوە دابین بکات. هەروەها ئەم براندە بە هاوکاریی گرووپێک لە تەلارسازانی ناوەوە، پرۆژەی هەمەجۆری دیکۆرات بە کولایتیی نموونەیی بە شێوەی یەکگرتوو جێبەجێ بکات.

جیاوازیی ماڵی چووبۆ هونەر

  • پابەندبوون بە شەفافیەت: لە هەڵبژاردنی کەرەستەی خاوەوە تا خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن،  هەمیشە شەفافیەت و ڕاستگۆیی بنەمای سەرەکیی ئەم براندەیە.
  • هەڵبژاردنی باشترینەکان: بەکارهێنانی باشترین جۆری کەرستەی خاو، ئامێری پێشکەوتوو، تیمی پسپۆڕ، و تۆڕێک لە فرۆشگای جێی متمانە.

پڕۆژەکانی دیکۆرات

ماڵی چووبۆ هونەر جگە لە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ئەرکی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیکۆراتی یەکپارچە و هەماهەنگی لەسەر شانە . ئەم پڕۆژانە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیانی ئەمڕۆ لە کەشی جۆراوجۆردا ـ لە ماڵەوە بگرە تا نووسینگە و هوتیلەکان و شوێنەکانی تر ـ دیزاین و جێبەجێ دەکرێن.وردبینی لە تەلارسازی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژانەیە. 

پرۆسەی دیزاین و جێبەجێکردن

  • هاوهەنگاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕۆژ: ماڵی چووبۆ هونەر بە شێوەیەکی زانستی لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دەکۆڵێتەوە و لەسەر بنەمای ئەوەش بیرۆکەی دیزاینی نوێ و بەرهەمی نوێ دەخاتە ڕوو.
  • دیزاین و هەڵبژاردنی کەرەستەی خاو: لە دار و قوماشەوە تا کەرسە و ڕەنگەکان، هەموو وردەکارییەک بە وردی هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بێ کەموکۆڕی بخرێتە بەر دەستی کڕیار.
  • کۆنترۆڵی کوالیتی: هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان دەکەونە ژێر پشکنینی توندوتۆڵ  و ستانداردەوە بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کوالیتییەکی بەرز گەرەنتی بکرێت.

کارگەی ماڵی چووبۆ هونەر

ئەم براندە بە بەڕێوەبەرییەکی ورد و هاوکاریی نزیکی ئەو تیمانەی لە کارگەکەدا، لە شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند، شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری لێهاتوو و بە ئەزموون کاردەکات. کارگەکە بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتری چوارگۆشە, ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ناوازەی ئەممەجمووعەیە.

مەبەست لە ماڵی چووبۆ هونەر

ئامانجی ئەم براندە دروستکردنی فەزایەکی شیک و ئاسوودە و هاوسەنگە بۆ ژیانت. ماڵی چووبۆ هونەر دەیەوێت بە دیزاینە بێ کەموکوڕییەکەی هەستێکی جوانی و ئارامی و ئاسوودەییت پێ ببەخشێت، و کەشێکی خۆش بۆ هەر ماڵێک یان شوێنێکی بازرگانی دروست بکات.

هەواڵ و ڕووداوەکان

ماڵی چووبۆ هونەر هەمیشە هەوڵ دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیا و دیزاینەکان دەستکەوتەکانی خۆی لە پیشەسازی مۆبیلیاتی ئێراندا هاوبەش بکات. ئەم براندە هەنگاوی کاریگەری ناوە بەرەو باشترکردنی پیشەسازی مۆبیلیات بە پێشکەشکردنی وتار و زانیاری تایبەتمەند.

ئەنجام

ماڵی چووبۆ هونەر بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوازەکانی خۆی هەوڵ دەدات کەشێکی دڵخواز و سەرنجڕاکێش  بۆ کڕیاران بئافرێنێت؛ شوێنێک کە تێیدا جوانی و ئاسوودەیی لە تەنیشت ژیانی ڕۆژانەوە گەشە بکەن.