سێتی مۆبڵی ئاکومێ

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

سێتی مۆبڵی ئاکومێ؛ تێکەڵەیەک لە ئاسوودەیی و جوانی

سێتی مۆبڵی ئاکومێ لە کۆمەڵەی ماڵی چووب و هونەر ڕەنگدانەوەی هاوئاهەنگی نێوان فۆڕمی کلاسیک و دیزاینی مۆدێرنە. ئەم قەنەفەیە بە کەڤەری تەواو قوماش، هێڵە سافەکان لە بەشی پشتەوە و بەشی دانیشتنەکەی  لەگەڵ کەوانە وردەکانی دەسکەکانی  تێکەڵ دەکات بۆ ئەوەی دیمەنێکی هاوسەنگ و سادە و لە هەمان کاتدا ڕەسەن دروست بکات. دیزاینی ئەم زنجیرەیە ڕەنگدانەوەیەک لە مۆبیلیاتی کلاسیکە بە ڕوانگەیەکی نوێوە؛ گونجاوە بۆ جیلێک کە سادەیی و ڕەسەنایەتییان دەوێت بۆ خانووەکانیان لە قاڵبێکی نوێدا. لە کۆلەکشەنی ئاکومێدا، هەموو بەشەکان لە چوارچێوە و وردەکاریی دوورینەوە تا لکانگە دارتاشییەکان، بە وردییەوە و بە ڕەچاوکردنی بنەما ئەرگونۆمییەکان دیزاین کراون تا ئاسوودەیی، جوانی و قایمیش ئاراستە بکەن. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

مۆبیلیاتی ئاکومێ بە ڕەسەنایەتیی دیزاینی کلاسیک و ڕوانگە مۆدێرنەکەی، کەشێکی دڵڕفێن و ئارامکەرەوە لە ماڵدا دروست دەکات. پێکهاتەیەکی هاوسەنگ بە کەوانەی نەرم، ساختارێکی قایم لە داری پەتی و ڕووکێشی سروشتی، پۆشێنی پۆلی یۆرتانی پارێزەر بۆ پاراستنی ڕەنگ و دیمەنی دار و شوێنی دانیشتنی ئاسوودە لە فۆمی سارد و ئیسفەنج، ئەم بەرهەمەی کردووەتە یەکێک لە دڵخوازترین هەڵبژاردەکانی خانووەکانی ئێستا. کوالیتیی بەرهەمهێنان، وردەکاریی شارەزایانە لە لکانگە دارتاشییەکان و ڕەچاوکردنی تەواوی ستانداردە ئەرگۆنۆمییەکان دەبن بە هۆی ئەوەی کە ئاکۆمێ بەو ڕادەیەی کە جوانە، بەرگەگریش بێت ـــــ مۆبڵێک بۆ ساڵانێکی زۆر ئاسوودەیی و جوانی لە ماڵەکانتاندا. 

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی مۆبیلیاتی ئاکومێ:

سێتی مۆبیلیاتی ئاکومێ تێکەڵەیەکی هاوسەنگە لە دیزاینی مۆدێرن کە لە شێوازی کلاسیکەوە ئیلهامی وەرگرتووە. بە کەڤەری تەواو قوماش داپۆشراو و هێڵە ڕێک و پێکەکانی، دیمەنێکی هاوسەنگ و ئارامکەرەوە بە هۆڵی دانیشتنەکەت دەبەخشێت. بەکارهێنانی داری کوالیتی‌بەرز، ڕووکێشی ڕەنگی پۆلی یورتان، و قوماشی کوالێتیبەرز لە تەنیشت ڕەچاوکردنی وردی ستانداردە ئەرگونۆمییەکان، ئەم کۆمەڵەیە دەکاتە هەڵبژاردەیەکی هەرمان و پراکتیکی بۆ ماڵەکانی ئەمڕۆ. تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ئەم بەرهەمە بریتین لە:

  • جۆری بەرگ: کەڤەری تەواو قوماش (کەتان/جاکارد) بە دوورینی ورد و جوان
  • توخمی بەرهەمەکە: داری نارەوەن، داری سنەوبەر، MDF، نیۆپان، و ڕووکێشی نارەوەن 
  • ڕووکێشی ڕەنگ: سیلەر و لاکی پۆلی یورتان بە بریقە و مانەوەی زۆر
  • ماتریاڵی ڕووی مۆبڵەکە: ئیسفەنج، فۆمی سارد، لایکۆ، نەوارکێشی و ڤیسکۆس بۆ ئاسوودەیی و بەرگەگریی بەشی دانیشتنی مۆبڵەکە
  • لکانگە دارتاشییەکان: مۆرتیس و تێنۆن، پێنی دار، لکانگەی نیوە لاپ و گۆشەی ٤٥ پلە کە بەهێزیی مۆبڵەکە گەرەنتی دەکات
  • لاولاوە ستانداردەکان: بورغووی ئالن، سوکێتی ڕووپێچ، ڕێڵی سێ پارچە، و دەسکەی تاک برغوو بۆ کارپێکردنی ئاسان
  • ڕەهەندەکانی مۆبیلیاتی سەرەکی:
    قەنەفەی گەورە: ١٩٥ x ٨٥ x ٧٨ سم - کێشی ٥٣ کیلۆگرام
    قەنەفەی بچووک: ١٤٠ x ٨٥ x ٧٨ سم - کێشی ٣٩ کیلۆگرام
  • ڕەهەندەکانی مۆبیلیاتی لاوەکی:
    ستاندی تەلەفزیۆن: ١٨٠ x ٤٦ x ٥٥ سم - کێشی ٤٩ کیلۆگرام
    مێزی گۆشە: ٥٨ x ٥٨ x ٤٠ سم - کێشی ١٦ کیلۆگرام
    مێزی چەکمەجەداری لاوەکی: ١٢٠ x ٦٠ x ٤٠ سم - کێشی ٣٠ کیلۆگرام

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ماڵی چووبۆ هونەر logo

دەربارەی بزنسەکە

ماڵی چووبۆ هونەر

ناونیشان:
  • لقی تاران: ئێران، تاران، یافتابادی ڕۆژهەڵات، بازاڕی موبڵی ئێران ژمارە ۱، نهۆمی یەکەم، ژمارە ۳۰۵
  • کارگه: ئێران، تاران، شاری نوێی پەرەند، پارکی پیشەسازیی پەرەند، گۆڕەپانی سەنعەت، کۆتایی بولیڤاری سەنعەت، بولیڤاری خەزەر، شەقامی پونە، ژمارە ٥
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی موقەدەس ئەردەبیلی، ڕوکنی شەقامی شادەوەر، ژمارە ١٥، نهۆمی یەکەم، یەکەی ٤
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ساڵانێکە, ماڵی چووبۆ هونەر بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هەمەجۆر و کوالیتیبەرز لە بواری دیکۆراتی ناوماڵ ـ لە مۆبیلیات و ئێکسسواراتی ناو ماڵەوە بگرە تا کەلوپەلی نووستن و شتومەکی دیکۆراتیی ترـ خزمەت بە کڕیارانی دەکات. ئەرکی سەرەکیی ئەم براندە ئافراندنی ئەزموونی دڵبزوێن و تایبەتە بۆ ژیان تاوەکوو خانوویەکی دڵخواز و شیکتان بۆ دابین بکات.  

بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ماڵی چووبۆ هونەر

ماڵی چووبۆ هونەر کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان  کە بریتین لە مۆبیلیات، قاپی دیکۆراتی، فەرش، لۆستێر و ئاباژوور و کەلوپەلی نووستنی تەواو پێشکەش دەکات  و بەردەوام هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی دیکۆرانی ناوماڵی ئێوە بە باشترین شێوە دابین بکات. هەروەها ئەم براندە بە هاوکاریی گرووپێک لە تەلارسازانی ناوەوە، پرۆژەی هەمەجۆری دیکۆرات بە کولایتیی نموونەیی بە شێوەی یەکگرتوو جێبەجێ بکات.

جیاوازیی ماڵی چووبۆ هونەر

  • پابەندبوون بە شەفافیەت: لە هەڵبژاردنی کەرەستەی خاوەوە تا خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن،  هەمیشە شەفافیەت و ڕاستگۆیی بنەمای سەرەکیی ئەم براندەیە.
  • هەڵبژاردنی باشترینەکان: بەکارهێنانی باشترین جۆری کەرستەی خاو، ئامێری پێشکەوتوو، تیمی پسپۆڕ، و تۆڕێک لە فرۆشگای جێی متمانە.

پڕۆژەکانی دیکۆرات

ماڵی چووبۆ هونەر جگە لە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ئەرکی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیکۆراتی یەکپارچە و هەماهەنگی لەسەر شانە . ئەم پڕۆژانە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیانی ئەمڕۆ لە کەشی جۆراوجۆردا ـ لە ماڵەوە بگرە تا نووسینگە و هوتیلەکان و شوێنەکانی تر ـ دیزاین و جێبەجێ دەکرێن.وردبینی لە تەلارسازی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژانەیە. 

پرۆسەی دیزاین و جێبەجێکردن

  • هاوهەنگاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕۆژ: ماڵی چووبۆ هونەر بە شێوەیەکی زانستی لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دەکۆڵێتەوە و لەسەر بنەمای ئەوەش بیرۆکەی دیزاینی نوێ و بەرهەمی نوێ دەخاتە ڕوو.
  • دیزاین و هەڵبژاردنی کەرەستەی خاو: لە دار و قوماشەوە تا کەرسە و ڕەنگەکان، هەموو وردەکارییەک بە وردی هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بێ کەموکۆڕی بخرێتە بەر دەستی کڕیار.
  • کۆنترۆڵی کوالیتی: هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان دەکەونە ژێر پشکنینی توندوتۆڵ  و ستانداردەوە بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کوالیتییەکی بەرز گەرەنتی بکرێت.

کارگەی ماڵی چووبۆ هونەر

ئەم براندە بە بەڕێوەبەرییەکی ورد و هاوکاریی نزیکی ئەو تیمانەی لە کارگەکەدا، لە شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند، شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری لێهاتوو و بە ئەزموون کاردەکات. کارگەکە بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتری چوارگۆشە, ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ناوازەی ئەممەجمووعەیە.

مەبەست لە ماڵی چووبۆ هونەر

ئامانجی ئەم براندە دروستکردنی فەزایەکی شیک و ئاسوودە و هاوسەنگە بۆ ژیانت. ماڵی چووبۆ هونەر دەیەوێت بە دیزاینە بێ کەموکوڕییەکەی هەستێکی جوانی و ئارامی و ئاسوودەییت پێ ببەخشێت، و کەشێکی خۆش بۆ هەر ماڵێک یان شوێنێکی بازرگانی دروست بکات.

هەواڵ و ڕووداوەکان

ماڵی چووبۆ هونەر هەمیشە هەوڵ دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیا و دیزاینەکان دەستکەوتەکانی خۆی لە پیشەسازی مۆبیلیاتی ئێراندا هاوبەش بکات. ئەم براندە هەنگاوی کاریگەری ناوە بەرەو باشترکردنی پیشەسازی مۆبیلیات بە پێشکەشکردنی وتار و زانیاری تایبەتمەند.

ئەنجام

ماڵی چووبۆ هونەر بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوازەکانی خۆی هەوڵ دەدات کەشێکی دڵخواز و سەرنجڕاکێش  بۆ کڕیاران بئافرێنێت؛ شوێنێک کە تێیدا جوانی و ئاسوودەیی لە تەنیشت ژیانی ڕۆژانەوە گەشە بکەن.