سێتی جێگەی نوستنی دیکۆماریا

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

سێتی جێگەی نوستن دیکۆماریا؛  ئاسوودەیی و شکۆ لە هەموو کەشێکدا

سێتی جێگەی نوستنی دیکۆماریا، بە دیزاینە شیک و کەرەستە سروشتییەکانیەوە، دیمەنێکی دڵبزوێن و ئارامبەخش دەدات بە ژووری نووستن. قوماشی جاکاردی نایابی ۱۰۰٪  لۆکە بە پێکهاتەی نەرم و توانای هەواگۆڕکێ، هەستی نەرمی و ئاسوودەیی لەگەڵ دیمەنێکی ناسک و ڕەسەن بە خەوەکەت زیاد دەبەخشێت. ئەم سێتە دە پارچەییە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە هاوسەنگیی تەواو لەنێوان پێکهاتەکاندا دروست بکات و نوێنێکی ئارام بۆ حەوانەوەی شەوانە پێک بهێنێت.  

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

دیکۆماریا هەماهەنگییەکی ناوازە لە نێوان وردبینی بینراو و کوالیتی چێکردن پێشکەش دەکات، ئەمەش وایکردووە کە ببێت بە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ ئەو کەسانەی کە هاوکات  بەدوای جوانی و  ئاسوودەییدا دەگەڕێن. هەندێک لە وردەکاری و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ئەم سێتە بریتین لە:

  • توخمی قوماش: جاکاردی نەخش بەرجەستە، ۱۰۰٪ لۆکە
  • ژمارەی پارچەکان: سێتی دە پارچەیی تەواو
  • پێکهاتەکانی سێت: یەک دانە لێف، دوو بەرگی لێفە، یەک دانە چەرچەفی دۆشەک، دوو دانە بەرگی بالیفی سادە، دوو دانە بەرگی بالیفی نەخشدار، یەک دانە باڵنج، یەک کوشنی چوارگۆشە و یەک کوشنی لاکێشەیی
  • ساختار: بەرگەی شۆردن دەگرێت، دژە هەستیاری، گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە و  دیکۆرات
  • بەکارهێنان: گونجاوە بۆ ژووری نوستنە مۆدێرن و کلاسیکەکان، جەخت کردن لەسەر نەرمی و هەماهەنگیی ڕەنگی قوماشەکان

ڕێنمایی کڕینی سێتی جێگەی نوستنەکانی دیکۆماریا:

لە کاتی هەڵبژاردنی سێتی جێگەی نوستنەکانی دیکۆماریا، گرنگی بە قەبارەی تەختەخەوەکەت بدە و دڵنیا بە لەوەی کە ڕەنگەکان لەگەڵ دیکۆری ژووری نووستنەکەت دەگونجێت تاوەکوو هەماهەنگییەکی بینراوی زۆرتر بە کەشەکە ببەخشێت. بۆ پاراستنی قوماشی بەرجەستەی جاکارد و نەرمیی لۆکەکە، باشتر وایە بە ئاوی شلەتێن و پاککەرەوەی نەرم  بشۆردرێت. ئەم بەرهەمە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی وا خوازیاری تێکەڵکردنی سروشت، نەرمی و ناسکیی دیزاینی پڕۆفیشناڵن بۆ سێتی نووستنەکەیان. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ماڵی چووبۆ هونەر logo

دەربارەی بزنسەکە

ماڵی چووبۆ هونەر

ناونیشان:
  • لقی تاران: ئێران، تاران، یافتابادی ڕۆژهەڵات، بازاڕی موبڵی ئێران ژمارە ۱، نهۆمی یەکەم، ژمارە ۳۰۵
  • کارگه: ئێران، تاران، شاری نوێی پەرەند، پارکی پیشەسازیی پەرەند، گۆڕەپانی سەنعەت، کۆتایی بولیڤاری سەنعەت، بولیڤاری خەزەر، شەقامی پونە، ژمارە ٥
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی موقەدەس ئەردەبیلی، ڕوکنی شەقامی شادەوەر، ژمارە ١٥، نهۆمی یەکەم، یەکەی ٤
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ساڵانێکە, ماڵی چووبۆ هونەر بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هەمەجۆر و کوالیتیبەرز لە بواری دیکۆراتی ناوماڵ ـ لە مۆبیلیات و ئێکسسواراتی ناو ماڵەوە بگرە تا کەلوپەلی نووستن و شتومەکی دیکۆراتیی ترـ خزمەت بە کڕیارانی دەکات. ئەرکی سەرەکیی ئەم براندە ئافراندنی ئەزموونی دڵبزوێن و تایبەتە بۆ ژیان تاوەکوو خانوویەکی دڵخواز و شیکتان بۆ دابین بکات.  

بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ماڵی چووبۆ هونەر

ماڵی چووبۆ هونەر کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان  کە بریتین لە مۆبیلیات، قاپی دیکۆراتی، فەرش، لۆستێر و ئاباژوور و کەلوپەلی نووستنی تەواو پێشکەش دەکات  و بەردەوام هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی دیکۆرانی ناوماڵی ئێوە بە باشترین شێوە دابین بکات. هەروەها ئەم براندە بە هاوکاریی گرووپێک لە تەلارسازانی ناوەوە، پرۆژەی هەمەجۆری دیکۆرات بە کولایتیی نموونەیی بە شێوەی یەکگرتوو جێبەجێ بکات.

جیاوازیی ماڵی چووبۆ هونەر

  • پابەندبوون بە شەفافیەت: لە هەڵبژاردنی کەرەستەی خاوەوە تا خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن،  هەمیشە شەفافیەت و ڕاستگۆیی بنەمای سەرەکیی ئەم براندەیە.
  • هەڵبژاردنی باشترینەکان: بەکارهێنانی باشترین جۆری کەرستەی خاو، ئامێری پێشکەوتوو، تیمی پسپۆڕ، و تۆڕێک لە فرۆشگای جێی متمانە.

پڕۆژەکانی دیکۆرات

ماڵی چووبۆ هونەر جگە لە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ئەرکی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیکۆراتی یەکپارچە و هەماهەنگی لەسەر شانە . ئەم پڕۆژانە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیانی ئەمڕۆ لە کەشی جۆراوجۆردا ـ لە ماڵەوە بگرە تا نووسینگە و هوتیلەکان و شوێنەکانی تر ـ دیزاین و جێبەجێ دەکرێن.وردبینی لە تەلارسازی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژانەیە. 

پرۆسەی دیزاین و جێبەجێکردن

  • هاوهەنگاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕۆژ: ماڵی چووبۆ هونەر بە شێوەیەکی زانستی لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دەکۆڵێتەوە و لەسەر بنەمای ئەوەش بیرۆکەی دیزاینی نوێ و بەرهەمی نوێ دەخاتە ڕوو.
  • دیزاین و هەڵبژاردنی کەرەستەی خاو: لە دار و قوماشەوە تا کەرسە و ڕەنگەکان، هەموو وردەکارییەک بە وردی هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بێ کەموکۆڕی بخرێتە بەر دەستی کڕیار.
  • کۆنترۆڵی کوالیتی: هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان دەکەونە ژێر پشکنینی توندوتۆڵ  و ستانداردەوە بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کوالیتییەکی بەرز گەرەنتی بکرێت.

کارگەی ماڵی چووبۆ هونەر

ئەم براندە بە بەڕێوەبەرییەکی ورد و هاوکاریی نزیکی ئەو تیمانەی لە کارگەکەدا، لە شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند، شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری لێهاتوو و بە ئەزموون کاردەکات. کارگەکە بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتری چوارگۆشە, ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ناوازەی ئەممەجمووعەیە.

مەبەست لە ماڵی چووبۆ هونەر

ئامانجی ئەم براندە دروستکردنی فەزایەکی شیک و ئاسوودە و هاوسەنگە بۆ ژیانت. ماڵی چووبۆ هونەر دەیەوێت بە دیزاینە بێ کەموکوڕییەکەی هەستێکی جوانی و ئارامی و ئاسوودەییت پێ ببەخشێت، و کەشێکی خۆش بۆ هەر ماڵێک یان شوێنێکی بازرگانی دروست بکات.

هەواڵ و ڕووداوەکان

ماڵی چووبۆ هونەر هەمیشە هەوڵ دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیا و دیزاینەکان دەستکەوتەکانی خۆی لە پیشەسازی مۆبیلیاتی ئێراندا هاوبەش بکات. ئەم براندە هەنگاوی کاریگەری ناوە بەرەو باشترکردنی پیشەسازی مۆبیلیات بە پێشکەشکردنی وتار و زانیاری تایبەتمەند.

ئەنجام

ماڵی چووبۆ هونەر بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوازەکانی خۆی هەوڵ دەدات کەشێکی دڵخواز و سەرنجڕاکێش  بۆ کڕیاران بئافرێنێت؛ شوێنێک کە تێیدا جوانی و ئاسوودەیی لە تەنیشت ژیانی ڕۆژانەوە گەشە بکەن.