سێتی ژووری نوستنی ساپێلی

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

سێتی ژووری نوستنی ساپێلی؛ تێکەڵەیەک لە دیزاینی شیک و ئاسوودەیی ڕەها

سێتی ژووری نووستنی ساپێلی تێکەڵەیەکی هونەرمەندانەیە لە هێڵی نەرم و کەوانەیی لە تەنیشت گۆشەی تیژ و ئەندازەیی؛ ئەم کۆنتراستە جوانە، هاوسەنگییەکی بینراو و ئارامکەرەوە لە کەشی ژووری نووستن دروست دەکات. هاوئاهەنگی نێوان ڕەنگ و توخمی دار و قوماشی جیڕ ڕێکارێکی مۆدێرن لەگەڵ هەستی سروشتی وگەرم دەبەخشێت بە کەشی حەوانەوەتان. وردەکاری لە ساختاری سیسەم، مێزی جوانکاری، مێزی تەنیشت سیسەم و ئاوێنەی ئەم سێتە، هێمای وردبینی لە دیزاین و جێبەجێکردنی ستانداردەکانی بەرهەمی نیشتمانییە.  

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

لە کاتی هەڵبژاردنی سێتی ژووری نووستنی ساپێلی ڕەهەندەکانی ژوورەکە و ڕووناکی لەبەرچاو بگرە، چونکە ڕەنگ و فۆڕمی کەوانەیی ئەم زنجیرەیە لە کەشی ڕووندا، دیمەنێکی گەرم و ئارامکەرەوە پێک دەهێنێت. بەکارهێنانی قوماشی مەخمەڵی نەرم، هەستی شیکی بێ بریقەی زۆر بە دیکۆری ژوورەکە زیاد دەکات. بۆ پاراستنی باشتری پارچەکان، لە خاوێنکردنەوەی ڕۆژانەدا قوماشێکی نەرم و وشک بەکاربهێنە، ئەگەر پێویستت بە پاککردنەوەی کامڵ بوو، تەنیا پاککەرەوەی ناترشی تایبەت بە دار بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ڕووکێشی پۆلی یورتان وەک خۆی بمێنێتەوە. ئەم سێتە بۆ ئەو کەسانە دیزاین کراوە کە بەدوای تێکەڵەیەک لە ئارامی، هاوسەنگی ئەندازەیی و کاری دار بە کوالێتی بەرزدا دەگەڕێن و دەیانەوێت ژوورێک بە ئاوئاهەنگییەکی ڕاستەقینەی ڕووناکی، ڕەنگ و فۆڕم بئافرێنن. 

تایبەتمەندییەکانی پێکهاتەکانی سێتی ژووری نووستنی ساپێلی:

ئەم سێتە بە گرنگیدان بە وردبینی لە دیزاین و بەرهەمهێنان،هاوئاهەنگییەکی تەواوی هەیە لەنێوان داری سروشتی و کەرستەی مۆدێرن و هێڵی نەرم و کلاسیک.  هەر کام لە بەشەکانی سێتی ساپێلی لە سیسەمەوە بگرە تا مێزی جوانکاری و مێزی تەنیشت سیسەم و کورسی و ئاوێنە بە ئامانجی دروستکردنی تێکەڵەیەکی بینراوی یەکگرتوو و ئارامکەرەوە دیزاین کراون. بەکارهێنانی داری نارەوەن و ئۆلدێری نایاب لە ساختاری سەرەکیی لکانگەکانی مۆرتیس و تێنۆنی ورد و بەرگەگر، و ڕووکێشی پۆلی یورتانی سیلە و کیلەر بووە بە هۆی ئەوەی ڕووی دارەکە دیمەنێکی بریقەدا و سروشتی و قایمی هەبێت لە بەرانبەر تێپەڕینی کات. هەموو بەشەکان بە فەلسەفەی "هەماهەنگی لە قەبارە و ڕەنگ" چێ کراون بۆ ئەوەی جگە لە کارایی، جوانی و هاوسەنگیی ئەندازەیی لە ژووری نووستندا پیشان بدەن. تایبەتمەندییەکانی هەر کام لە بەشەکان بەم شیوەیەن: 

تەختەخەوی ساپێلێ

  • ڕەهەندەکان: ١٨٠ و ١٦٠ و ٩٠ سم
  • کێش: ٧٠ بۆ ١٠٦ کیلۆگرام
  • کەرەستەی  دار: دارە نارەوەن، دارە ئۆلدێر، نیۆپان، MDFی سپی
  • بۆیاخ: سیلەری پۆلی یورتان و لاک بە بەرگەگرییزۆر
  • پۆشین: فۆمی چڕی ستاندارد
  • لکانگەکان: مۆرتیس و تێنۆن، لاولاوەی ٩٠ پلەی دانانی تەختەخەو
  • قوماش: مەخمەڵ بە چنینی نەرم، بە ئاسانی لەگەڵ زۆربەی دیکۆراتەکاندا ڕێک دەخرێت 
  • تایبەتمەندی دیزاین: تێکەڵەیەک لە هێڵی کەوانەیی و تیژ بۆ هاوئاهەنگی بینراو و هەستی ئارامی لە کەشدا

مێزی جوانکاری ساپێلی

  • قەبارەکانی: ١٢٥ x ٤٧ x ٨٢ سم
  • کێش: ٥٧ کیلۆگرام
  • کەرەستەی دار: داری نارەوەن، ئۆلدێر، ڕووکێشی نارەوەن، MDFی ٣ ملم، نیۆپان
  • لکانگەکان: فارسی، نیوە لاپ، مۆرتیس و تێنۆن
  • فیتینگەکان: سلایدی بیرینگی تۆپیی سێ بەش، دەسکەی دوو پیچ
  • ژمارەی چەکمەجەکان: شەش
  • بۆیاخ: سیلەری پۆلی یورتان و لاک بە بریقەیەکی بەرز
  • تایبەتمەندی دیزاین: هێڵی ناسک، هاوئاهەنگی ڕەنگ و قەبارە بۆ جوانی و ئارامیی بینراو

ئاوێنەی ساپێلی

  • ڕەهەندەکانی: ١١٤ × ٥ × ٩٤ سم
  • کێش: ۱۹ کیلۆگرام 
  • کەرستە: داری نارەوەن،MDFی ٣ ملم
  • لکانگەکان: میتەری تاک لایەنە
  • بۆیاخ: سیلەر و لاکی پۆلی یورتان بە پەرداختی ڕووناک و پارێزەر ڕووکەش

مێزی تەنیشت سیسەمی ساپێلی

  • ڕەهەندەکانی: ٦٤ × ٣٦ × ٥٧ سم
  • کێش: ١٤ کیلۆگرام
  • کەرستە: داری نارەوەن، ئۆلدێر، ڕووکێشی نارەوەن، MDF، نیۆپان
  • لکانگەکان: میتەر، نیوە لاپ، مۆرتیس و تێنۆن
  • فیتینگەکان: سلایدی بیرینگی تۆپیی سێ بەش، دەسکەی دوو برغوو
  • ژمارەی چەکمەجەکان: یەک دانە
  • بۆیاخ: سیلەری پۆلی یورتان و لاک
  • فۆڕمی دیزاین: نەرم و لەگەڵ جێگاکەدا یەکگرتووە بۆ هاوئاهەنگی تەواو لە ڕێکخستندا

کورسیی ساپێلێ

  • ڕەهەندەکانی: ٣٨ × ٣٨ × ٤٢ سم
  • کێش: ٤ کیلۆ
  • کەرەستە: دارە نارەوەن، سنەوبەر
  • لکانگەکان: مۆرتیس و تێنۆن، بڕاکێتی گۆشەی ٩٠ پلە
  • پۆشین: فۆم و نەوارکێشیی لاتەکس
  • قوماش: مەخمەڵ
  • بۆیاخکردن: پۆلی یورتانی ڕووناک بۆ پاراستنی هەستی سروشتیی دار

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ماڵی چووبۆ هونەر logo

دەربارەی بزنسەکە

ماڵی چووبۆ هونەر

ناونیشان:
  • لقی تاران: ئێران، تاران، یافتابادی ڕۆژهەڵات، بازاڕی موبڵی ئێران ژمارە ۱، نهۆمی یەکەم، ژمارە ۳۰۵
  • کارگه: ئێران، تاران، شاری نوێی پەرەند، پارکی پیشەسازیی پەرەند، گۆڕەپانی سەنعەت، کۆتایی بولیڤاری سەنعەت، بولیڤاری خەزەر، شەقامی پونە، ژمارە ٥
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی موقەدەس ئەردەبیلی، ڕوکنی شەقامی شادەوەر، ژمارە ١٥، نهۆمی یەکەم، یەکەی ٤
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ساڵانێکە, ماڵی چووبۆ هونەر بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هەمەجۆر و کوالیتیبەرز لە بواری دیکۆراتی ناوماڵ ـ لە مۆبیلیات و ئێکسسواراتی ناو ماڵەوە بگرە تا کەلوپەلی نووستن و شتومەکی دیکۆراتیی ترـ خزمەت بە کڕیارانی دەکات. ئەرکی سەرەکیی ئەم براندە ئافراندنی ئەزموونی دڵبزوێن و تایبەتە بۆ ژیان تاوەکوو خانوویەکی دڵخواز و شیکتان بۆ دابین بکات.  

بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ماڵی چووبۆ هونەر

ماڵی چووبۆ هونەر کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان  کە بریتین لە مۆبیلیات، قاپی دیکۆراتی، فەرش، لۆستێر و ئاباژوور و کەلوپەلی نووستنی تەواو پێشکەش دەکات  و بەردەوام هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی دیکۆرانی ناوماڵی ئێوە بە باشترین شێوە دابین بکات. هەروەها ئەم براندە بە هاوکاریی گرووپێک لە تەلارسازانی ناوەوە، پرۆژەی هەمەجۆری دیکۆرات بە کولایتیی نموونەیی بە شێوەی یەکگرتوو جێبەجێ بکات.

جیاوازیی ماڵی چووبۆ هونەر

  • پابەندبوون بە شەفافیەت: لە هەڵبژاردنی کەرەستەی خاوەوە تا خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن،  هەمیشە شەفافیەت و ڕاستگۆیی بنەمای سەرەکیی ئەم براندەیە.
  • هەڵبژاردنی باشترینەکان: بەکارهێنانی باشترین جۆری کەرستەی خاو، ئامێری پێشکەوتوو، تیمی پسپۆڕ، و تۆڕێک لە فرۆشگای جێی متمانە.

پڕۆژەکانی دیکۆرات

ماڵی چووبۆ هونەر جگە لە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ئەرکی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیکۆراتی یەکپارچە و هەماهەنگی لەسەر شانە . ئەم پڕۆژانە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیانی ئەمڕۆ لە کەشی جۆراوجۆردا ـ لە ماڵەوە بگرە تا نووسینگە و هوتیلەکان و شوێنەکانی تر ـ دیزاین و جێبەجێ دەکرێن.وردبینی لە تەلارسازی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژانەیە. 

پرۆسەی دیزاین و جێبەجێکردن

  • هاوهەنگاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕۆژ: ماڵی چووبۆ هونەر بە شێوەیەکی زانستی لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دەکۆڵێتەوە و لەسەر بنەمای ئەوەش بیرۆکەی دیزاینی نوێ و بەرهەمی نوێ دەخاتە ڕوو.
  • دیزاین و هەڵبژاردنی کەرەستەی خاو: لە دار و قوماشەوە تا کەرسە و ڕەنگەکان، هەموو وردەکارییەک بە وردی هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بێ کەموکۆڕی بخرێتە بەر دەستی کڕیار.
  • کۆنترۆڵی کوالیتی: هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان دەکەونە ژێر پشکنینی توندوتۆڵ  و ستانداردەوە بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کوالیتییەکی بەرز گەرەنتی بکرێت.

کارگەی ماڵی چووبۆ هونەر

ئەم براندە بە بەڕێوەبەرییەکی ورد و هاوکاریی نزیکی ئەو تیمانەی لە کارگەکەدا، لە شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند، شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری لێهاتوو و بە ئەزموون کاردەکات. کارگەکە بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتری چوارگۆشە, ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ناوازەی ئەممەجمووعەیە.

مەبەست لە ماڵی چووبۆ هونەر

ئامانجی ئەم براندە دروستکردنی فەزایەکی شیک و ئاسوودە و هاوسەنگە بۆ ژیانت. ماڵی چووبۆ هونەر دەیەوێت بە دیزاینە بێ کەموکوڕییەکەی هەستێکی جوانی و ئارامی و ئاسوودەییت پێ ببەخشێت، و کەشێکی خۆش بۆ هەر ماڵێک یان شوێنێکی بازرگانی دروست بکات.

هەواڵ و ڕووداوەکان

ماڵی چووبۆ هونەر هەمیشە هەوڵ دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیا و دیزاینەکان دەستکەوتەکانی خۆی لە پیشەسازی مۆبیلیاتی ئێراندا هاوبەش بکات. ئەم براندە هەنگاوی کاریگەری ناوە بەرەو باشترکردنی پیشەسازی مۆبیلیات بە پێشکەشکردنی وتار و زانیاری تایبەتمەند.

ئەنجام

ماڵی چووبۆ هونەر بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوازەکانی خۆی هەوڵ دەدات کەشێکی دڵخواز و سەرنجڕاکێش  بۆ کڕیاران بئافرێنێت؛ شوێنێک کە تێیدا جوانی و ئاسوودەیی لە تەنیشت ژیانی ڕۆژانەوە گەشە بکەن.