کۆمەڵەی دۆشەکەکانی ماڵی چووب و هونەر چەندین مۆدێلی تایبەتمەند پێشکەش دەکات لەوانە کالیستۆ، لاریسا، هایدرا، تایتان، ڕۆزالیند، جولیەت، بێلیندا، پاندۆرا، تولسا، ئاریێل، ستیفانۆ و ئێلارا, کە وڵامدەری هەموو جۆرە پێداویستی و سەلیقەیەکە. لە مودێلی تەواو توببی و ڕەقەوە تا مودێلە لوکس و نەرمەکان بە ناوەکی فرە ناوچە، هەر هەموویان لەم مەجمووعەیەدا بە ئەندازیارییەکی ورد و کەرەستەی کوالیتیبەرز و بە پێ ستانداردە نوێیەکان دیزاین کراون بۆ ئەوەی ئاسوودەیی و کوالێتی خەو بۆ هەموو تاکێک دەستەبەر بکەن، بەبێ گوێدانە جۆری جەستە. لە درێژەی ئەم وتارەدا، تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی هەر کام لە مودێلەکان بە شێوەی کورت و پوخت دەخەینە ڕوو.
دۆشەکەکانی ماڵی چۆب و هۆنەر بەرهەمی تێکەڵکردنی وردی زانستی تەکنیکی و دیزاینی ئەرگونۆمی و ئەزموونی درێژخایەنە لە پیشەسازی پسپۆڕانەی خەوندا. لەم بەرهەمانەدا، لە دۆشەکی تەواو توببی و قایمەوە بگرە تا مودێلی شیک بە پێکهاتەی چەندلایە و تەکنەلۆژیای فێنککەرەوەی سەردەمیانە بەکار هێنراوە تاوەکوو هەر تاکێک، بە پێ تایبەتمەندییە جەستەییەکانی و خوو و خدەی خەوتنی خۆی، هەڵبژاردەیەکی ئایدیالی هەبێت. ئەم مەجمووعە دۆشەکە لەسەر ئەساسی بنەمای تەندروستیی بڕبڕەی پشت، هەواگۆڕکێی کاریگەر، و بەرگەگریی درێژخایەن دیزاین کراوە و بەکارهێنەر دەتوانێت بە بەکارهێنانیان خەونێکی قووڵ، ئاسوودە و بەکوالیتییەکی ناوازەوە ئەزموون بکات.
لە کاتی هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی ماڵەوە و بەرهەمی خەوتن، ئەو شتەی وا لە دیمەنی بەرهەمەکە گرنگترە، کوالیتی و وردەکارییە تەکنیکییەکانە. جیاوازیی نێوان کالایەکی ئاسایی و بەرهەمێکی کوالیتیبەرز هەر لەم تایبەتمەندییانەدایە، واتە لە جۆری کەرستەی خاوی بەکارهێنراو و دیزاینی ناوەوە و ئەو تەکنەلۆژیایانەی وا هاوکات ئاسوودەیی و بەرگەگری و جوانی پێک دێنن. لە درێژەی ئەم بابەتەدا بە وەردی سەرەکیترین وردەکارییە تەکنیکییەکان و ئەو سوودانەی وا هەر یەک لە جۆری دۆشەکەکان لە یەکتر جیا دەکاتەوە، پێناسە دەکەین تاوەکوو بتوانن گونجاوترین بژاردە بۆ شێوازی ژیان و پێداویستیی جەستەیی خۆتان هەڵبژێرن.
دۆشەکی تولسا:
ماڵی چووبۆ هونەر
ساڵانێکە, ماڵی چووبۆ هونەر بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هەمەجۆر و کوالیتیبەرز لە بواری دیکۆراتی ناوماڵ ـ لە مۆبیلیات و ئێکسسواراتی ناو ماڵەوە بگرە تا کەلوپەلی نووستن و شتومەکی دیکۆراتیی ترـ خزمەت بە کڕیارانی دەکات. ئەرکی سەرەکیی ئەم براندە ئافراندنی ئەزموونی دڵبزوێن و تایبەتە بۆ ژیان تاوەکوو خانوویەکی دڵخواز و شیکتان بۆ دابین بکات.
ماڵی چووبۆ هونەر کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان کە بریتین لە مۆبیلیات، قاپی دیکۆراتی، فەرش، لۆستێر و ئاباژوور و کەلوپەلی نووستنی تەواو پێشکەش دەکات و بەردەوام هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی دیکۆرانی ناوماڵی ئێوە بە باشترین شێوە دابین بکات. هەروەها ئەم براندە بە هاوکاریی گرووپێک لە تەلارسازانی ناوەوە، پرۆژەی هەمەجۆری دیکۆرات بە کولایتیی نموونەیی بە شێوەی یەکگرتوو جێبەجێ بکات.
ماڵی چووبۆ هونەر جگە لە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ئەرکی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیکۆراتی یەکپارچە و هەماهەنگی لەسەر شانە . ئەم پڕۆژانە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیانی ئەمڕۆ لە کەشی جۆراوجۆردا ـ لە ماڵەوە بگرە تا نووسینگە و هوتیلەکان و شوێنەکانی تر ـ دیزاین و جێبەجێ دەکرێن.وردبینی لە تەلارسازی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژانەیە.
ئەم براندە بە بەڕێوەبەرییەکی ورد و هاوکاریی نزیکی ئەو تیمانەی لە کارگەکەدا، لە شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند، شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری لێهاتوو و بە ئەزموون کاردەکات. کارگەکە بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتری چوارگۆشە, ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ناوازەی ئەممەجمووعەیە.
ئامانجی ئەم براندە دروستکردنی فەزایەکی شیک و ئاسوودە و هاوسەنگە بۆ ژیانت. ماڵی چووبۆ هونەر دەیەوێت بە دیزاینە بێ کەموکوڕییەکەی هەستێکی جوانی و ئارامی و ئاسوودەییت پێ ببەخشێت، و کەشێکی خۆش بۆ هەر ماڵێک یان شوێنێکی بازرگانی دروست بکات.
ماڵی چووبۆ هونەر هەمیشە هەوڵ دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیا و دیزاینەکان دەستکەوتەکانی خۆی لە پیشەسازی مۆبیلیاتی ئێراندا هاوبەش بکات. ئەم براندە هەنگاوی کاریگەری ناوە بەرەو باشترکردنی پیشەسازی مۆبیلیات بە پێشکەشکردنی وتار و زانیاری تایبەتمەند.
ماڵی چووبۆ هونەر بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوازەکانی خۆی هەوڵ دەدات کەشێکی دڵخواز و سەرنجڕاکێش بۆ کڕیاران بئافرێنێت؛ شوێنێک کە تێیدا جوانی و ئاسوودەیی لە تەنیشت ژیانی ڕۆژانەوە گەشە بکەن.