بالیفەکانی ئەتریپلێکس

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

بالیفەکانی ئەتریپلێکس؛ ئاسوودەیی مۆدێرن لە هەموو شەوێکدا

بالیفەکانی ئەتریپلێکس، بە تێکەڵەیەکی زیرەک لە تەکنەلۆژیای مۆدێرن و دیزاینی ئەرگونۆمی، ئەزموونێکی جیاوازە لە خەوێکی ئاسوودە. ئەم بەرهەمانە بە کەڵکوەرگرتن لە قوماشی مایکرۆفایبەری کوالیتی بەرز و ۱۰۰٪  لۆکەی سروشتی، بۆ ئەو کەسانە دروست کراون کە گرنگی بە خەوێکی تەندروست و هەناسەدانی باش و هەستکردن بە نەرمی قوماشەکە دەدەن. دیزاینی مۆدێرن و بەکارهێنانی ڕیشاڵی مایکرۆجیلی پاکیزە لەناو بالیفەکەدا نەرمی و کرانەوەیەکی باش دروست دەکات و بە درێژایی شەو فۆڕمی بالیفەکە بە تەواوی جێگیر دەهێڵێتەوە. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

لە هەموو مودیلەکانی زنجیرەی  ئەتریپلێکس کۆمەڵێک تایبەتمەندی وەکوو کەڤەری فێنککەرەوە، تەکنەلۆژیای ئالۆڤێرا لە قوماشی مایکرۆفایبەر، و بەکارهێنانی ڕیشاڵی بامبۆ یان پریمیۆم داون کە بە شێوەیەکی سروشتی لە پێکهاتەی بەرهەمەکەدا یەکخراوە، لەخۆدەگرێت. ئەم تێکەڵە هاوسەنگە لە کاتی خەوتنی درێژماوەدا ماندوێتی مل کەم دەکاتەوە و پلەی گەرمی جەستە ڕێک دەخات و ئاسوودەیی زیاد دەکات. بالیفەکانی ئەتریپلێکس بە دیزاینێکی سووک، شێوەیەکی ئەرگونۆمی، و هەواگۆڕکێی نایاب, هەڵبژاردەیەکی گونجاون بۆ هەموو سەلیقەکان و هەموو جۆرە کەشوهەوایەک. بالیفەکانی ئەتریپلێکس بە چەندین مۆدێلی جیاواز دیزاین کراون، بە ئامانجی رەزامەندیی  تەواوی بەکارهێنەر:

  • بالیفی مایکرۆفایبەر بە ڕیشاڵی مایکرۆجیلی پاکیزە بۆ نەرمی و خۆڕاگرییەکی بەرز.
  • بالیف ۱۰۰٪  لۆکە بە ڕیشاڵی مایکرۆجیل , پێست دۆستە و گونجاوە بۆ کەسانی هەستیار.
  • قوماشی هاوردەکراوی تایبەت بە بەرگی ساردکەرەوە و ڕیشاڵی مایکرۆجیل بۆ کۆنترۆڵکردنی پلەی گەرمی خەوتن لە شەوانی گەرمی هاویندا.
  • ۹۰٪ داون بالیف لەگەڵ قوماشی دژە ئاژەڵی ماڵی , کێشی سووکە بەڵام  قەبارەی گونجاوی  بۆ ئاسوودەیی مل.
  • بالیفێکی دووانە بە ناوەکی ناوەوەی ڕێکخراو بۆ ڕێکخستنی دڵخوازی بەرزیی و پاراستنی دۆخی سروشتیی جەستە. 
  • بالیف بە قوماشی بامبۆ , بە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و مژینی سروشتیی شێ.
  • مۆدێلی مایکرۆفایبەر بە تەکنەلۆژیای ئالۆڤێرا , نەرم، کەم هەستیاری و بە تایبەتمەندی چاککردنەوەی سروشتیی پێست.
  • بالیفێکی تێکەڵەی دوو لایەنە (لایەکی پڕکراوە لە پەڕ، لایەکی تر پڕکراوە لە ڕیشاڵی مایکرۆجیل) بۆ ڕێکخستنی نەرمی و قەبارەی خوازراو لە هەر دۆخێکی خەوتندا.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ماڵی چووبۆ هونەر logo

دەربارەی بزنسەکە

ماڵی چووبۆ هونەر

ناونیشان:
  • لقی تاران: ئێران، تاران، یافتابادی ڕۆژهەڵات، بازاڕی موبڵی ئێران ژمارە ۱، نهۆمی یەکەم، ژمارە ۳۰۵
  • کارگه: ئێران، تاران، شاری نوێی پەرەند، پارکی پیشەسازیی پەرەند، گۆڕەپانی سەنعەت، کۆتایی بولیڤاری سەنعەت، بولیڤاری خەزەر، شەقامی پونە، ژمارە ٥
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی موقەدەس ئەردەبیلی، ڕوکنی شەقامی شادەوەر، ژمارە ١٥، نهۆمی یەکەم، یەکەی ٤
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ساڵانێکە, ماڵی چووبۆ هونەر بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هەمەجۆر و کوالیتیبەرز لە بواری دیکۆراتی ناوماڵ ـ لە مۆبیلیات و ئێکسسواراتی ناو ماڵەوە بگرە تا کەلوپەلی نووستن و شتومەکی دیکۆراتیی ترـ خزمەت بە کڕیارانی دەکات. ئەرکی سەرەکیی ئەم براندە ئافراندنی ئەزموونی دڵبزوێن و تایبەتە بۆ ژیان تاوەکوو خانوویەکی دڵخواز و شیکتان بۆ دابین بکات.  

بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ماڵی چووبۆ هونەر

ماڵی چووبۆ هونەر کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان  کە بریتین لە مۆبیلیات، قاپی دیکۆراتی، فەرش، لۆستێر و ئاباژوور و کەلوپەلی نووستنی تەواو پێشکەش دەکات  و بەردەوام هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی دیکۆرانی ناوماڵی ئێوە بە باشترین شێوە دابین بکات. هەروەها ئەم براندە بە هاوکاریی گرووپێک لە تەلارسازانی ناوەوە، پرۆژەی هەمەجۆری دیکۆرات بە کولایتیی نموونەیی بە شێوەی یەکگرتوو جێبەجێ بکات.

جیاوازیی ماڵی چووبۆ هونەر

  • پابەندبوون بە شەفافیەت: لە هەڵبژاردنی کەرەستەی خاوەوە تا خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن،  هەمیشە شەفافیەت و ڕاستگۆیی بنەمای سەرەکیی ئەم براندەیە.
  • هەڵبژاردنی باشترینەکان: بەکارهێنانی باشترین جۆری کەرستەی خاو، ئامێری پێشکەوتوو، تیمی پسپۆڕ، و تۆڕێک لە فرۆشگای جێی متمانە.

پڕۆژەکانی دیکۆرات

ماڵی چووبۆ هونەر جگە لە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ئەرکی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیکۆراتی یەکپارچە و هەماهەنگی لەسەر شانە . ئەم پڕۆژانە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیانی ئەمڕۆ لە کەشی جۆراوجۆردا ـ لە ماڵەوە بگرە تا نووسینگە و هوتیلەکان و شوێنەکانی تر ـ دیزاین و جێبەجێ دەکرێن.وردبینی لە تەلارسازی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژانەیە. 

پرۆسەی دیزاین و جێبەجێکردن

  • هاوهەنگاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕۆژ: ماڵی چووبۆ هونەر بە شێوەیەکی زانستی لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دەکۆڵێتەوە و لەسەر بنەمای ئەوەش بیرۆکەی دیزاینی نوێ و بەرهەمی نوێ دەخاتە ڕوو.
  • دیزاین و هەڵبژاردنی کەرەستەی خاو: لە دار و قوماشەوە تا کەرسە و ڕەنگەکان، هەموو وردەکارییەک بە وردی هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بێ کەموکۆڕی بخرێتە بەر دەستی کڕیار.
  • کۆنترۆڵی کوالیتی: هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان دەکەونە ژێر پشکنینی توندوتۆڵ  و ستانداردەوە بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کوالیتییەکی بەرز گەرەنتی بکرێت.

کارگەی ماڵی چووبۆ هونەر

ئەم براندە بە بەڕێوەبەرییەکی ورد و هاوکاریی نزیکی ئەو تیمانەی لە کارگەکەدا، لە شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند، شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری لێهاتوو و بە ئەزموون کاردەکات. کارگەکە بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتری چوارگۆشە, ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ناوازەی ئەممەجمووعەیە.

مەبەست لە ماڵی چووبۆ هونەر

ئامانجی ئەم براندە دروستکردنی فەزایەکی شیک و ئاسوودە و هاوسەنگە بۆ ژیانت. ماڵی چووبۆ هونەر دەیەوێت بە دیزاینە بێ کەموکوڕییەکەی هەستێکی جوانی و ئارامی و ئاسوودەییت پێ ببەخشێت، و کەشێکی خۆش بۆ هەر ماڵێک یان شوێنێکی بازرگانی دروست بکات.

هەواڵ و ڕووداوەکان

ماڵی چووبۆ هونەر هەمیشە هەوڵ دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیا و دیزاینەکان دەستکەوتەکانی خۆی لە پیشەسازی مۆبیلیاتی ئێراندا هاوبەش بکات. ئەم براندە هەنگاوی کاریگەری ناوە بەرەو باشترکردنی پیشەسازی مۆبیلیات بە پێشکەشکردنی وتار و زانیاری تایبەتمەند.

ئەنجام

ماڵی چووبۆ هونەر بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوازەکانی خۆی هەوڵ دەدات کەشێکی دڵخواز و سەرنجڕاکێش  بۆ کڕیاران بئافرێنێت؛ شوێنێک کە تێیدا جوانی و ئاسوودەیی لە تەنیشت ژیانی ڕۆژانەوە گەشە بکەن.