دۆڵابی ئەلدەر

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

دۆڵابی ئەلدەر؛ تێکەڵەیەک لە ناسکیی مۆدێرن و گەرمی داری سروشتی

دۆڵابی ئەلدەر یەکێکە لە بەرهەمە دیار و سەرنجڕاکێشەکانی مەجمووعەی چووب و هونەر؛ دیزاینەکەی تێکەڵێکە لە ناسکی و وردبینی و کارایی - کە بۆ کەشی هاوچەرخ و دڵڕفێنی ماڵەکانی ئەمڕۆ دروستکراوە. ئەم دۆڵابە بە هێڵی سادە و گونجانێکی هاوسەنگ و وردەکاریی هونەرمەندانە، دیمەنێک لە سادەییەکی شیک نمایش دەکات کە جگە لە جوانیی ڕواڵەتی، زۆرترین کارایی و کەشی کۆگاکردن دەستەبەر دەکات بە جۆرێک کە بۆ ژووری میوان، ژووری پێشوازی یان ژووری نانخواردن وەکوو بژاردەیەکەی باش هەژمار دەکرێت. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

لە دیزاینی دۆڵابی ئەلدەردا، کەڵک لە  بنەماکانی دیزاینی سووک و ئەرگونۆمیکی وەرگیراوە تاوەکوو هاوسەنگیی نێوان جوانی و کارایی بپارێزرێت. بەکارهێنانی دار و ڕووکێشی نارەوەنی سروشتی لەگەڵ بۆیەکردنی پۆلی یورتان لەگەڵ سیلەر و کیلەری قایم، کوالیتیی بەرز و مانەوەی درێژخایەن مسۆگەر دەکات. چوارچێوەی بەهێز و جومگە وردەکان و کەرستەی داخستنی نەرمی پۆڵایی لە ئەنجامدا جوڵەی نەرم و بێدەنگی دەرگا و چەکمەجەکان دروست دەکات. ئەم تێکەڵە مۆدێرنەی دار و کانزا هەستی ڕەسەنایەتی و متمانە لە کەشی ماڵەکەتدا دەچێنێت.

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی دۆڵابی ئەلدەر:

دۆڵابی ئەلدەر جگە لە دیمەنە دڵڕفێنەکەی و دیزاینە سادەکەی، قایمییەکی ناوازە و توانای بەرگرییەکی بەرزی هەیە لە بەرانبەر گۆڕانکاریی گەرمی و شێ.  بەکارهێنانی جومگەی مۆرتیس و تێنۆن و داری دابل لە پێکهاتەکەدا یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی تەمەن و سەقامگیری بەرهەمەکە. داپۆشینی ڕووەکەی بە سیلەر و کیلەری پۆلی یورتان دەبێت بە هۆی بریقەی سروشتی، بەرگریکردن لە بەرانبەر ڕووشان و ئاسانکاری لە پاککردندا. تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی دۆڵابی ئەلدەر بریتین لە:

چوارچێوەی ئاوێنەی دۆڵابی ئەلدەر:

مۆدێلی سەرەتایی دۆلابی ئەلدەر، بە دیزاینە سادەکەی و کێشە سووکەکەیەوە، گونجاوە بۆ بۆ شوێنی مودێرن و مینیماڵ. پێکهاتەکەی لە داری سروشتیی پێک هاتووە و بە پێکەوەلکانی دارتاشیی ورد پێکەوە لکێندراوە و بە بۆیەی پۆلی یۆرتانی سیلەر و کیلەر داپۆشراوە تاوەکوو لە بەرانبەر شێ و ڕووشان بەرگرییەکی باشی هەبێت.  ئەم مۆدێلە دیمەنێکی گەرم و سروشتی دروست دەکات، و بێچمە شیک و قایمەکەی وای لێ دەکات ببێت بە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ خانووەکانی ئەمڕۆ.

  • ڕەهەندەکانی مۆدێلی یەکەم: ١٦٥ × ٤ × ١٠٠ بۆ ١٢٥ × ٤ × ١٠٠ سم
  • کێش: ٢٠ بۆ ٢٣ کیلۆگرام
  • کەرەستەی درووستکردن: دارە سروشتییەکان و کەرەستەی دارتاشی هەڵبژێردراو کە جومگەی وردیان هەیە
  • کەرەستەی بۆیاخکردن: سیلەری پۆلی یورتان، لاکی پۆلی یورتانی قایم
  • جۆری فیتینگ: جومگەی ورد و پاڵەپەستۆکراو بۆ مانەوەیەکی بەرز

 دۆڵابی ئەلدەر:

ئەم مودیلە بە قەبارەی گونجاو و کێشی سووکترەوە بۆ کەشی بچووکتر دیزاین کراوە. چونکە بە وردکارییەکی باشەوە بەشەکانی پێکەوە بەستراونەتەوە و بە بۆیاخی پۆلی یورتان بە مانەوەی درێژخایەن داپۆشراوە، جگە لە پاراستنی دیمەنی سروشتیی دار، بەرگەگرییەکی باشی هەیە لە بەرانبەر شێ و ڕووشان. دیزاینی سادە بە ڵام پراکتیکیی ئەم دۆڵابە، دیمەنێکی مۆدێرن و هەماهەنگی لەگەڵ دیکۆرە ڕووناک و  مینیماڵەکاندا هەیە.

  • ڕەهەندەکانی (مۆدێلی دووەم): ٢٠٨ × ٤٥ × ٩٠ بۆ ١٦٨ × ٤٥ × ٩٠ سم
  • کێش: ٦٥ بۆ ٧١ کیلۆگرام
  • کەرەستەی درووستکردن: داری نارەوەن،ڕووکێشی نارەوەن، نیۆپان و MDFی کوالیتیبەرز
  • جۆری بۆیاخکردن: سیلەر و کیلەری پۆلی یورتانی بەرگەگیر 
  • لکانگەی دارتاشی: داری دابڵ، مۆرتیس و تێنۆنی بەهێز
  • لاولاوەکان: لاولاوەی گازور نەرم داخراو، بەرزکەرەوە، ڕێڵی شاراوەی تەواو  نەرم داخراو
  • ژمارەی ڕەفەکان: سێ ڕەفە + یەک چەکمەجە

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ماڵی چووبۆ هونەر logo

دەربارەی بزنسەکە

ماڵی چووبۆ هونەر

ناونیشان:
  • لقی تاران: ئێران، تاران، یافتابادی ڕۆژهەڵات، بازاڕی موبڵی ئێران ژمارە ۱، نهۆمی یەکەم، ژمارە ۳۰۵
  • کارگه: ئێران، تاران، شاری نوێی پەرەند، پارکی پیشەسازیی پەرەند، گۆڕەپانی سەنعەت، کۆتایی بولیڤاری سەنعەت، بولیڤاری خەزەر، شەقامی پونە، ژمارە ٥
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی موقەدەس ئەردەبیلی، ڕوکنی شەقامی شادەوەر، ژمارە ١٥، نهۆمی یەکەم، یەکەی ٤
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ساڵانێکە, ماڵی چووبۆ هونەر بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هەمەجۆر و کوالیتیبەرز لە بواری دیکۆراتی ناوماڵ ـ لە مۆبیلیات و ئێکسسواراتی ناو ماڵەوە بگرە تا کەلوپەلی نووستن و شتومەکی دیکۆراتیی ترـ خزمەت بە کڕیارانی دەکات. ئەرکی سەرەکیی ئەم براندە ئافراندنی ئەزموونی دڵبزوێن و تایبەتە بۆ ژیان تاوەکوو خانوویەکی دڵخواز و شیکتان بۆ دابین بکات.  

بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ماڵی چووبۆ هونەر

ماڵی چووبۆ هونەر کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان  کە بریتین لە مۆبیلیات، قاپی دیکۆراتی، فەرش، لۆستێر و ئاباژوور و کەلوپەلی نووستنی تەواو پێشکەش دەکات  و بەردەوام هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی دیکۆرانی ناوماڵی ئێوە بە باشترین شێوە دابین بکات. هەروەها ئەم براندە بە هاوکاریی گرووپێک لە تەلارسازانی ناوەوە، پرۆژەی هەمەجۆری دیکۆرات بە کولایتیی نموونەیی بە شێوەی یەکگرتوو جێبەجێ بکات.

جیاوازیی ماڵی چووبۆ هونەر

  • پابەندبوون بە شەفافیەت: لە هەڵبژاردنی کەرەستەی خاوەوە تا خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن،  هەمیشە شەفافیەت و ڕاستگۆیی بنەمای سەرەکیی ئەم براندەیە.
  • هەڵبژاردنی باشترینەکان: بەکارهێنانی باشترین جۆری کەرستەی خاو، ئامێری پێشکەوتوو، تیمی پسپۆڕ، و تۆڕێک لە فرۆشگای جێی متمانە.

پڕۆژەکانی دیکۆرات

ماڵی چووبۆ هونەر جگە لە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ئەرکی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیکۆراتی یەکپارچە و هەماهەنگی لەسەر شانە . ئەم پڕۆژانە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیانی ئەمڕۆ لە کەشی جۆراوجۆردا ـ لە ماڵەوە بگرە تا نووسینگە و هوتیلەکان و شوێنەکانی تر ـ دیزاین و جێبەجێ دەکرێن.وردبینی لە تەلارسازی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژانەیە. 

پرۆسەی دیزاین و جێبەجێکردن

  • هاوهەنگاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕۆژ: ماڵی چووبۆ هونەر بە شێوەیەکی زانستی لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دەکۆڵێتەوە و لەسەر بنەمای ئەوەش بیرۆکەی دیزاینی نوێ و بەرهەمی نوێ دەخاتە ڕوو.
  • دیزاین و هەڵبژاردنی کەرەستەی خاو: لە دار و قوماشەوە تا کەرسە و ڕەنگەکان، هەموو وردەکارییەک بە وردی هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بێ کەموکۆڕی بخرێتە بەر دەستی کڕیار.
  • کۆنترۆڵی کوالیتی: هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان دەکەونە ژێر پشکنینی توندوتۆڵ  و ستانداردەوە بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کوالیتییەکی بەرز گەرەنتی بکرێت.

کارگەی ماڵی چووبۆ هونەر

ئەم براندە بە بەڕێوەبەرییەکی ورد و هاوکاریی نزیکی ئەو تیمانەی لە کارگەکەدا، لە شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند، شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری لێهاتوو و بە ئەزموون کاردەکات. کارگەکە بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتری چوارگۆشە, ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ناوازەی ئەممەجمووعەیە.

مەبەست لە ماڵی چووبۆ هونەر

ئامانجی ئەم براندە دروستکردنی فەزایەکی شیک و ئاسوودە و هاوسەنگە بۆ ژیانت. ماڵی چووبۆ هونەر دەیەوێت بە دیزاینە بێ کەموکوڕییەکەی هەستێکی جوانی و ئارامی و ئاسوودەییت پێ ببەخشێت، و کەشێکی خۆش بۆ هەر ماڵێک یان شوێنێکی بازرگانی دروست بکات.

هەواڵ و ڕووداوەکان

ماڵی چووبۆ هونەر هەمیشە هەوڵ دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیا و دیزاینەکان دەستکەوتەکانی خۆی لە پیشەسازی مۆبیلیاتی ئێراندا هاوبەش بکات. ئەم براندە هەنگاوی کاریگەری ناوە بەرەو باشترکردنی پیشەسازی مۆبیلیات بە پێشکەشکردنی وتار و زانیاری تایبەتمەند.

ئەنجام

ماڵی چووبۆ هونەر بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوازەکانی خۆی هەوڵ دەدات کەشێکی دڵخواز و سەرنجڕاکێش  بۆ کڕیاران بئافرێنێت؛ شوێنێک کە تێیدا جوانی و ئاسوودەیی لە تەنیشت ژیانی ڕۆژانەوە گەشە بکەن.