کورسی مێزی نانخواردنی ئاکۆمێ

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

کورسی مێزی نانخواردنی ئاکۆمێ؛ تێکەڵەیەک لە جوانی و کارایی بۆ مێزەکەت

کورسی مێزی نانخواردنی ئاکۆمێ یەکێکە لە بەرهەمە تایبەتەکانی کۆمەڵەی چووب و هونەر، کە بە گرنگیدان بە ڕەچاوکردنی ڕێکوپێکی و یاسا و هاوتایی دیزاین کراوە و هەر ئەم تایبەتمەندییانە، هەستی ئارامی و هاوسەنگی دەگوازێتەوە بۆ شوێنی نانخواردنەکەت. دیزاینی سادە و جوانی ئەم کورسی مێزانە وای کردووە کە بۆ هەموو ستایلێکی دیکۆر ــــ چ مودیرن بێت چ کلاسیک، گونجاو بێت و توانیویەتی ڕەزامەندیی زۆرێک لە کڕیاران بەدەست بهێنێت.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

بۆچی سێتی کورسی مێزی نانخواردنی ئاکۆمێ؟

سێتی کورسی مێزی نانخواردنی ئاکۆمە بەرجەستەکردنی جوانی و ئارامییە لە دیزایندا؛ تێکەڵەیەک لە جوانییەکی هاوسەنگ و سادەییەکی دڵڕفێن  کە لەگەڵ هەر جۆرە کەشێکدا، لە مۆدێرنەوە بگرە تا تا کلاسیک هەماهەنگە. ئەم کۆمەڵەیە بە بەکارهێنانی داری نارەوەن، سنەوبەر، ڕووکێشی نارەوەن و MDFی کوالیتیبەرز دروست کراوە، بۆ ئەوەی کوالیتیی بەرهەمهێنانی باش و مانەوەی درێژخایەن گەرەنتی بکات. مانەوە و بەرگەگرتنی ئاکۆمە بەرهەمی پێکەوەبەستنە وردەکانی دارتاشییە وەکوو مۆرتیس و تێنۆن، نیوە لاپ و فارسی  ئەمەش وای کردووە پێکهاتەکە بەهێز و متمانەپێکراو بێت. سەرەڕای ئەوەش، کەڤەری پارێزەری پۆلی یورتان - سیلەر و لاک- ڕووی دارەکە لە شێ و خراپبوون بپارێزێت لە هەمان کاتدا بریقەی خۆی دەپارێزێت. بەشی دانیشتنی کورسییەکان بە فۆمی HR و نەوارکێشانی لاتەکس و قوماشی کەتانی سروشتی دیزاین کراوە، کە ئاسوودەیی درێژخایەن دەستەبەر دەکات هەروەها وردەکارییە کوالیتیبەرزەکان وەکو فیتینگە ستانداردەکانیش تەواوکەری دانانی ئاسان و تەمەنی درێژتری بەرهەمەکەن.  

تایبەتمەندییەکانی کورسی مێزی نانخواردنی ئاکۆمێ:

کورسی مێزی  نانخواردنی ئاکۆمێ بەرهەمی تێکەڵکردنی هونەر و کاراییە لە دیزاینی هاوچەرخدا؛ کۆمەڵەیەک کە بە کەڵکوەرگرتن لە کەرستەی خاوی کوالیتیبەرز و وردەکاریی دارتاشی کەشێکی گەرم و دڵنشین بۆ نانخواردن دروست دەکات. هەروەها ئەم پێکهاتەیە هەستی سروشت دەگوازێتەوە بۆ ماڵەکەت، و لە تەنیشت  فۆڕمە ئەندازەییە وردەکانەوە، دیمەنێک لە ڕێکوپێکی و هاوسەنگیی بینراو دەخاتە ڕوو.  تایبەتمەندییەکانی کورسی مێزی نانخواردنی ئاکۆمێ بریتین لە:

  • دیزاینی هاوسەنگ و ئارامکەرەوە بە فۆڕمی ئەندازەیی ڕێکوپێک و گونجاو لەگەڵ هەر چەشنە ستایل و دیکۆرێک
  • پێکهاتەی قایم  لە دارەکانی نارەوەن، سنەوبەر، ڕووکێشی نارەوەن و MDF کوالیتی بەرز دروستکراوە.
  • ڕووکێشی سیلەر و کیلەر وپۆلی یورتان دژە ڕووشان و قایم لە بەرانبەر پەڵەکاندا
  • لکانگەی وردی دارتاشی لەوانەش جومگەی مۆرتیس و تێنۆن، نیوە لاپ، و جومگەی میتەر بۆ مانەوەی درێژخایەن.
  • لکێنەرە ستانداردەکان وەکوو برغوو و ڕۆزێتەکانی ئالن بۆ باشتر دانان و سەقامگیری.
  • دانیشتنی ئاسوودە بە فۆمی HR و وێبی لاتەکس، ڕێگر لە بەرانبەر تێکچوونی بێچم.
  • قوماشی کەتانی سروشتی کە توانای هەواگۆڕکێ و نەرمی پێشکەش دەکات.
  • ڕەهەندە  ستانداردەکان (۵۷×۵۳×۸۷ سم - کۆی کێش: ۱۲ کیلۆگرام)، گونجاوە بۆ شوێنی مامناوەند و گەورە.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ماڵی چووبۆ هونەر logo

دەربارەی بزنسەکە

ماڵی چووبۆ هونەر

ناونیشان:
  • لقی تاران: ئێران، تاران، یافتابادی ڕۆژهەڵات، بازاڕی موبڵی ئێران ژمارە ۱، نهۆمی یەکەم، ژمارە ۳۰۵
  • کارگه: ئێران، تاران، شاری نوێی پەرەند، پارکی پیشەسازیی پەرەند، گۆڕەپانی سەنعەت، کۆتایی بولیڤاری سەنعەت، بولیڤاری خەزەر، شەقامی پونە، ژمارە ٥
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی موقەدەس ئەردەبیلی، ڕوکنی شەقامی شادەوەر، ژمارە ١٥، نهۆمی یەکەم، یەکەی ٤
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ساڵانێکە, ماڵی چووبۆ هونەر بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هەمەجۆر و کوالیتیبەرز لە بواری دیکۆراتی ناوماڵ ـ لە مۆبیلیات و ئێکسسواراتی ناو ماڵەوە بگرە تا کەلوپەلی نووستن و شتومەکی دیکۆراتیی ترـ خزمەت بە کڕیارانی دەکات. ئەرکی سەرەکیی ئەم براندە ئافراندنی ئەزموونی دڵبزوێن و تایبەتە بۆ ژیان تاوەکوو خانوویەکی دڵخواز و شیکتان بۆ دابین بکات.  

بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ماڵی چووبۆ هونەر

ماڵی چووبۆ هونەر کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان  کە بریتین لە مۆبیلیات، قاپی دیکۆراتی، فەرش، لۆستێر و ئاباژوور و کەلوپەلی نووستنی تەواو پێشکەش دەکات  و بەردەوام هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی دیکۆرانی ناوماڵی ئێوە بە باشترین شێوە دابین بکات. هەروەها ئەم براندە بە هاوکاریی گرووپێک لە تەلارسازانی ناوەوە، پرۆژەی هەمەجۆری دیکۆرات بە کولایتیی نموونەیی بە شێوەی یەکگرتوو جێبەجێ بکات.

جیاوازیی ماڵی چووبۆ هونەر

  • پابەندبوون بە شەفافیەت: لە هەڵبژاردنی کەرەستەی خاوەوە تا خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن،  هەمیشە شەفافیەت و ڕاستگۆیی بنەمای سەرەکیی ئەم براندەیە.
  • هەڵبژاردنی باشترینەکان: بەکارهێنانی باشترین جۆری کەرستەی خاو، ئامێری پێشکەوتوو، تیمی پسپۆڕ، و تۆڕێک لە فرۆشگای جێی متمانە.

پڕۆژەکانی دیکۆرات

ماڵی چووبۆ هونەر جگە لە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ئەرکی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیکۆراتی یەکپارچە و هەماهەنگی لەسەر شانە . ئەم پڕۆژانە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیانی ئەمڕۆ لە کەشی جۆراوجۆردا ـ لە ماڵەوە بگرە تا نووسینگە و هوتیلەکان و شوێنەکانی تر ـ دیزاین و جێبەجێ دەکرێن.وردبینی لە تەلارسازی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژانەیە. 

پرۆسەی دیزاین و جێبەجێکردن

  • هاوهەنگاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕۆژ: ماڵی چووبۆ هونەر بە شێوەیەکی زانستی لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دەکۆڵێتەوە و لەسەر بنەمای ئەوەش بیرۆکەی دیزاینی نوێ و بەرهەمی نوێ دەخاتە ڕوو.
  • دیزاین و هەڵبژاردنی کەرەستەی خاو: لە دار و قوماشەوە تا کەرسە و ڕەنگەکان، هەموو وردەکارییەک بە وردی هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بێ کەموکۆڕی بخرێتە بەر دەستی کڕیار.
  • کۆنترۆڵی کوالیتی: هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان دەکەونە ژێر پشکنینی توندوتۆڵ  و ستانداردەوە بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کوالیتییەکی بەرز گەرەنتی بکرێت.

کارگەی ماڵی چووبۆ هونەر

ئەم براندە بە بەڕێوەبەرییەکی ورد و هاوکاریی نزیکی ئەو تیمانەی لە کارگەکەدا، لە شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند، شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری لێهاتوو و بە ئەزموون کاردەکات. کارگەکە بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتری چوارگۆشە, ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ناوازەی ئەممەجمووعەیە.

مەبەست لە ماڵی چووبۆ هونەر

ئامانجی ئەم براندە دروستکردنی فەزایەکی شیک و ئاسوودە و هاوسەنگە بۆ ژیانت. ماڵی چووبۆ هونەر دەیەوێت بە دیزاینە بێ کەموکوڕییەکەی هەستێکی جوانی و ئارامی و ئاسوودەییت پێ ببەخشێت، و کەشێکی خۆش بۆ هەر ماڵێک یان شوێنێکی بازرگانی دروست بکات.

هەواڵ و ڕووداوەکان

ماڵی چووبۆ هونەر هەمیشە هەوڵ دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیا و دیزاینەکان دەستکەوتەکانی خۆی لە پیشەسازی مۆبیلیاتی ئێراندا هاوبەش بکات. ئەم براندە هەنگاوی کاریگەری ناوە بەرەو باشترکردنی پیشەسازی مۆبیلیات بە پێشکەشکردنی وتار و زانیاری تایبەتمەند.

ئەنجام

ماڵی چووبۆ هونەر بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوازەکانی خۆی هەوڵ دەدات کەشێکی دڵخواز و سەرنجڕاکێش  بۆ کڕیاران بئافرێنێت؛ شوێنێک کە تێیدا جوانی و ئاسوودەیی لە تەنیشت ژیانی ڕۆژانەوە گەشە بکەن.