مۆبڵی تیلیا لە شێوەی L

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

مۆبڵی تیلیا لە شێوەی L؛ تێکەڵەیەک لە دیزاینی مۆدێرن و ئاسوودەیی بێ‌هاوتا

مۆبڵی تیلیا لە شێوەی L تێکەڵەیەک لە سادەیی و ئاسوودەیی بە دیزاینێکی مینیماڵەوە. شوێنی دانیشتنی بە قووڵیی ٥٥ سم و بەرزیی ٤ سم، وای لێ دەکات ببێت بە بژاردەیەکی ئایدیاڵ بۆ کەشی ڕۆژانەی خێزانی. توخمی قوماشی حەسیرچنی ورد لەتەنیشت چوارچێوەی قایمی داری نارەوەن و سنەوبەر، مانەوە و دیمەنێکی دڵڕفێن گەرەنتی دەکات.  

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

مۆبڵی تیلیا شێوەی L  بە ئیلهام لە شێوازی مۆدێرن و مەیلەو دیزاینی پراکتیکی، بۆ ئەو کەشانە دیزاین کراوە کە ئارامی و کارایی تێکەڵ دەبن. چوارچێوەی دارینی ئەم مۆبڵە کە لە داری نارەوەن و سنەوبەر و MDF چێ کراە  بە لکانگەی مۆرتیس و تێنۆنەوە، سەقامگیرییەکی باشی هەیە بۆ بەکارهێنان و جوڵەی ڕۆژانە . ڕووکێشی کۆتایی بە سیلەر و کیلەری پۆلی یۆرتان ڕەنگەکە جێگیر دەکات و بریقە و قایمییەکی باش لەبەرانبەر شێ بە دارەکە دەبەخشێت. لە بەشی پۆشینی مۆبڵەکە کەڵک لە ئێسفەنجی (HR) و نەوارکێشیی ورد وەرگیراوە تا فۆرمی شوێنی دانیشتنەکە بە درێژایی کات پارێزراو بێت. قماشی حەسیرچنی ورد چنینێکی نەرم و سووکی هەیە کە هەواگۆڕکێی گونجاو و هەستی سروشتی هەیە.

بەکارهێنانی مۆبڵی تیلیا لە شێوەی L:

لە دیکۆری مۆدێرنی ئەمڕۆدا، شوێنێک هەیە بۆ تێکەڵکردنی ئاسوودەیی و دیزاینی زیرەک — و مۆبڵی تیلیا لە شێوەی L ڕێک لەو شوێنەدایە. ئەم مۆبڵە بە ساختاری پتەوی دارین، دیزاینی شێوە L و شوێنی دانیشتنی نەرم، کەشێکی  گەرم و ڕێکوپێک بۆ ماڵەکانی ئێستا فەراهەم دەکات. وردەکارییە وردەکان لە دارەکانی نارەوەن و سنەوبەر، چنینی حەسیرچنی ناسک و هاوسەنگیی ڕەهەندە ستانداردەکان، وایان کردووە ئەم مۆبڵە ببێت بە هەڵبژاردەیەکی دڵخواز بۆ هۆڵی دانیشتنی خێزانی. بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە بریتین لە:

  • زۆر گونجاوە بۆ هۆڵی دانیشتنی خێزانی و هۆڵی پێشوازیی مۆدێرن  بە دیزاینە گۆشەیی و کاراکەیەوە.
  • بەکارهێنانی گونجاو لە گۆشەکان و دیواری ماڵەکەت لە دیکۆرە سنووردارەکان یان شوقە بچووکەکان. 
  • توانای تەنسیقکردن لەگەڵ مێزی ناوەڕاست یان فەرشی ئەندازەیی  بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە دیکۆرەکەتدا دروست بکات.
  • بژاردەیەکی ئایدیاڵ بۆ پشوودانی ڕۆژانە، خوێندنەوە، یان سەیرکردنی تەلەفزیۆن بەهۆی کورسییە تاڕادەیەک نەرم و قووڵە ستانداردەکەیەوە.
  • گونجاوە بۆ شوێنە بازرگانییە لوکسەکان یان نووسینگەی ماڵەوە بەهۆی دیمەنی مینیماڵ و بۆیاخی پۆلی یۆرتانی بەرگەگر.
  • لەگەڵ چەندین جۆری کوشن بەکاردێت بۆ هەمەجۆریی بینراو و بەرزکردنەوەی ئاسوودەیی دانیشتن.
  • هەڵبژاردەیەکی جێی متمانە بۆ دیکۆری مۆدێرنی ئێرانی کە مانەوە و جوانی داری سروشتی لە خۆیدا دەپارێزێت. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ماڵی چووبۆ هونەر logo

دەربارەی بزنسەکە

ماڵی چووبۆ هونەر

ناونیشان:
  • لقی تاران: ئێران، تاران، یافتابادی ڕۆژهەڵات، بازاڕی موبڵی ئێران ژمارە ۱، نهۆمی یەکەم، ژمارە ۳۰۵
  • کارگه: ئێران، تاران، شاری نوێی پەرەند، پارکی پیشەسازیی پەرەند، گۆڕەپانی سەنعەت، کۆتایی بولیڤاری سەنعەت، بولیڤاری خەزەر، شەقامی پونە، ژمارە ٥
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی موقەدەس ئەردەبیلی، ڕوکنی شەقامی شادەوەر، ژمارە ١٥، نهۆمی یەکەم، یەکەی ٤
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ساڵانێکە, ماڵی چووبۆ هونەر بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هەمەجۆر و کوالیتیبەرز لە بواری دیکۆراتی ناوماڵ ـ لە مۆبیلیات و ئێکسسواراتی ناو ماڵەوە بگرە تا کەلوپەلی نووستن و شتومەکی دیکۆراتیی ترـ خزمەت بە کڕیارانی دەکات. ئەرکی سەرەکیی ئەم براندە ئافراندنی ئەزموونی دڵبزوێن و تایبەتە بۆ ژیان تاوەکوو خانوویەکی دڵخواز و شیکتان بۆ دابین بکات.  

بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ماڵی چووبۆ هونەر

ماڵی چووبۆ هونەر کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان  کە بریتین لە مۆبیلیات، قاپی دیکۆراتی، فەرش، لۆستێر و ئاباژوور و کەلوپەلی نووستنی تەواو پێشکەش دەکات  و بەردەوام هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی دیکۆرانی ناوماڵی ئێوە بە باشترین شێوە دابین بکات. هەروەها ئەم براندە بە هاوکاریی گرووپێک لە تەلارسازانی ناوەوە، پرۆژەی هەمەجۆری دیکۆرات بە کولایتیی نموونەیی بە شێوەی یەکگرتوو جێبەجێ بکات.

جیاوازیی ماڵی چووبۆ هونەر

  • پابەندبوون بە شەفافیەت: لە هەڵبژاردنی کەرەستەی خاوەوە تا خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن،  هەمیشە شەفافیەت و ڕاستگۆیی بنەمای سەرەکیی ئەم براندەیە.
  • هەڵبژاردنی باشترینەکان: بەکارهێنانی باشترین جۆری کەرستەی خاو، ئامێری پێشکەوتوو، تیمی پسپۆڕ، و تۆڕێک لە فرۆشگای جێی متمانە.

پڕۆژەکانی دیکۆرات

ماڵی چووبۆ هونەر جگە لە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان، ئەرکی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیکۆراتی یەکپارچە و هەماهەنگی لەسەر شانە . ئەم پڕۆژانە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیانی ئەمڕۆ لە کەشی جۆراوجۆردا ـ لە ماڵەوە بگرە تا نووسینگە و هوتیلەکان و شوێنەکانی تر ـ دیزاین و جێبەجێ دەکرێن.وردبینی لە تەلارسازی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژانەیە. 

پرۆسەی دیزاین و جێبەجێکردن

  • هاوهەنگاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕۆژ: ماڵی چووبۆ هونەر بە شێوەیەکی زانستی لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دەکۆڵێتەوە و لەسەر بنەمای ئەوەش بیرۆکەی دیزاینی نوێ و بەرهەمی نوێ دەخاتە ڕوو.
  • دیزاین و هەڵبژاردنی کەرەستەی خاو: لە دار و قوماشەوە تا کەرسە و ڕەنگەکان، هەموو وردەکارییەک بە وردی هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بێ کەموکۆڕی بخرێتە بەر دەستی کڕیار.
  • کۆنترۆڵی کوالیتی: هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان دەکەونە ژێر پشکنینی توندوتۆڵ  و ستانداردەوە بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کوالیتییەکی بەرز گەرەنتی بکرێت.

کارگەی ماڵی چووبۆ هونەر

ئەم براندە بە بەڕێوەبەرییەکی ورد و هاوکاریی نزیکی ئەو تیمانەی لە کارگەکەدا، لە شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند، شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری لێهاتوو و بە ئەزموون کاردەکات. کارگەکە بە ڕووبەری ١٢ هەزار مەتری چوارگۆشە, ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ناوازەی ئەممەجمووعەیە.

مەبەست لە ماڵی چووبۆ هونەر

ئامانجی ئەم براندە دروستکردنی فەزایەکی شیک و ئاسوودە و هاوسەنگە بۆ ژیانت. ماڵی چووبۆ هونەر دەیەوێت بە دیزاینە بێ کەموکوڕییەکەی هەستێکی جوانی و ئارامی و ئاسوودەییت پێ ببەخشێت، و کەشێکی خۆش بۆ هەر ماڵێک یان شوێنێکی بازرگانی دروست بکات.

هەواڵ و ڕووداوەکان

ماڵی چووبۆ هونەر هەمیشە هەوڵ دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیا و دیزاینەکان دەستکەوتەکانی خۆی لە پیشەسازی مۆبیلیاتی ئێراندا هاوبەش بکات. ئەم براندە هەنگاوی کاریگەری ناوە بەرەو باشترکردنی پیشەسازی مۆبیلیات بە پێشکەشکردنی وتار و زانیاری تایبەتمەند.

ئەنجام

ماڵی چووبۆ هونەر بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوازەکانی خۆی هەوڵ دەدات کەشێکی دڵخواز و سەرنجڕاکێش  بۆ کڕیاران بئافرێنێت؛ شوێنێک کە تێیدا جوانی و ئاسوودەیی لە تەنیشت ژیانی ڕۆژانەوە گەشە بکەن.