تاقم قەنەفە و مێزی ناوەڕاستی ئیداری

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

لەم پۆلەدا هەموو جۆرە مۆبڵێکی ئیداری کە بریتین لە تاکی یەک کەسی، قەنەفەی دوو کەسی و سێ کەسی و هەروەها مێزی ناوەڕاستی ئیداریی نیلپەر پێشکەش کراوە کە بە دیزاینی مۆدێرن، ئەرگۆنۆمیی گونجاو، قاچی پۆڵایینی ئاوکاریکراو و کەڤەری نایاب، ئاسوودەیی و جوانیی هۆڵەکانی چاوەڕوانی و نووسینگەکان گەرەنتی دەکات. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

مۆبیلیاتی ئیداریی براندی نیلپەر بەریتییە لە کۆمەڵەیەکی هەمەچەش لە تاکی یەک کەسی، قەنەفەی دوو کەسی و سێ کەسی و مێزی ناوەڕاستی ئیداری کە بۆ بەکارهێنان لە نووسینگەکان، هۆلەکانی چاوەڕوانی و کەشە مۆدێرنەکان دیزاین کراون. بۆ دیزاینی ئەم مۆبڵانە، تێکەڵەیەک لە ئاسووودەیی، بەرگەگری، مانەوە و جوانی لەبەرچاو گیراوە تاوەکوو ئەزموونێکی دڵڕفێن و پیشەیی بۆ بەکارهێنەر دروست ببێت. بەشێ دانیشتنی مۆبڵەکان لە فۆمی ساردی قاڵبی بە نەرمی و چڕیی کۆنتڕۆڵکراو دروست کراوە و پشتی و دەسکەکانی لە چوارچێوەی داری ڕووسی و فۆمی گەرم پێک هاتوون تاوەکوو ئاسوودەیی درێژخایەن گەرەنتی بکەن. زاوییەکان و ئەرگۆنۆمیی نێوان پشتی و دانیشتن بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە ماندوویەتی بەکارهێنەر دابەزێنێت و بەکارهێنانی درێژخایەنی ئاسانتر ببێتەوە.

قاچەکانی مۆبڵەکە لە پۆڵایەک کە بە نیکەل ـ کرۆم ئاوکاری کراوە بەرهەم هێنران و جگە لە پتەوی، دیمەنێکی شیک و پیشەیی بە شوێنە ئیدارییەکە دەبەخشێت. کەڤەری کوالیتی‌بەرز بە کوالیتیی دوورینی باش، جگە لە  بەرگەگری، جوانیی بەرهەمەکە زیاد دەکاتەوە. مۆبڵە ئیدارییەکانی نیلپەر بە دیزاینی مۆدێرن و ڕەنگی سەرنجڕاکێش، بژاردەیەکی ئایدیالن بۆ نووسینگەکان، هۆڵەکانی چاوەڕوانی و کەشە ئیدارییەکان و توانای هەڵبژاردنی تاکی یەک کەسی، قەنەفەی دوو کەسی و سێ کەسی بە پێ پێداویستیی کڕیار فەراهەم بووە.

کەتەلۆگی مۆبیلیاتی ئۆفیس و قەنەفە دابەزێنە

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
 مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر logo

دەربارەی بزنسەکە

مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر

ناونیشان:
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران - تاران - شارۆچکەی ڕۆژئاوا - شەقامی سپێهر - شەقانی گوڵبەرگی سیێەم - شەقامی شەهید لوتفعەلی کۆردستانی (گۆڵڕۆخ) - ژمارە ١١١
  • Service Office: Iran - Tehran – Shahrak-e Gharb – Sepehr Street – Golbarg 3rd Street – Shahid Lotfali Kordestani (Golrokh) Street – No. 109
  • Factory: Iran - Tehran - Robat Karim - Parand Industrial Town - North Technology Square - Servestan Street - No. 25
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مێژووی نیلپەر

سەرەتای نیلپەرهاوکات بوو لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی لە بازاڕدا و کۆمپانیاکە گەشتەکەی بە پشتبەستن بە شارەزایی دامەزرێنەرەکەی لە دروستکردنی قاڵب و دیدگای ئەو بۆ داهاتوو دەستپێکرد. نیلپەر لە ساڵی ١٩٩٤ هاتە بواری بەرهەمهێنانی کورسیی ئۆفیس.

نیلپەر لە ماوەی گەشەکردنی خێرایدا، چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هات. کۆمپانیاکە چەند جارێک ناونیشانی شوێنی بەرهەمهێنانی خۆی گۆڕی تا ئەو کاتەی وا گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای کە ڕووبەرەکەی ٤٠ هەزار مەتری چوارگۆشەیە. هەروەها لەگەڵ فراوانبوونی چالاکییەکانیدا، شێوازە تەقلیدییەکانی بەڕێوەبردنی پێداویستییەکانی دابین نەدەکرد؛ بۆیە نیلپەر گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمەکەیدا کرد و بەڕێوەبردنی ستراتیژی و سیستماتیکی خستە ناو پێکهاتەکەیەوە و سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ستانداردی ISO 9001.

ئەرکی نیلپەر 

بەهۆی پابەندبوونی نیلپەر بە کوالیتی و ڕەزامەندی کڕیارانەوە، و بێتوانایی هەندێک لە بەڵێندەران لە بەرهەمهێنان بە ستانداردە خوازراوەکانی کۆمپانیاکە، نیلپەر بڕیاریدا کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوانی خۆی بگوازێتەوە بۆ ناوخۆی ڕێکخراوەکەی. بۆ ئەم مەبەستە، نوێترین ئامێر و تەکنۆلۆژیا کڕدرا و هێڵێکی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووی تەواو تەیار کەوتە ڕێ.

یەکەی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D) لەلایەن کۆمپانیاکەوە دامەزراوە بۆ پاراستنی پەیوەندی نزیک لەگەڵ بەشی مارکێتینگ، فرۆشتن، خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و ئەندازیاری فرۆشتن و گەیاندنی فیدباکەکانی بازاڕ بە دیزاینەران. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەماهەنگی بەرهەمهێنانی کارگە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕ.

دوورەدیمەنی نیلپەڕ

ئەمڕۆ دوای هەوڵ و پابەندبوونی زۆری کارمەندان و کارگێڕی کۆمپانیای نیلپەر ، کۆمپانیاکە لە پێشەنگی پیشەسازی پەیوەندیداردایە لە ناوچەکەدا. نیلپەر زیاتر لە ۱۰۰ بەرهەمی هەمەچەشن لە بەشەکانی وەک کورسی ئۆفیس، منداڵان، چێشتخانە، پیشەسازی، پەروەردەیی و مۆبیلیاتی ماڵەوە بەرهەم دەهێنێت.

هەروەها نیلپەر لە سەرانسەری وڵاتدا تۆڕێکی بەرفراوانی زیاتر لە ٢٠٠ نوێنەری فرۆشتنی هەیە، کە لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنەوە پشتگیری دەکرێت. جگە لەم دەستکەوتانە، بارەگا سەرەکیی نیلپەر لە ئێراندایە و بزنسی خۆی فراوانتر کردووە بۆ وڵاتانی دیکە لەوانە قەتەر، عومان، سوریا، ڕووسیا، عێراق، ئازەربایجان، جۆرجیا، ئەرمینیا، کەنەدا، چین، جەزائیر و ئەفغانستان .