کورسی مێزی نانخواردنی نیلپەر بە دیزاینی ئەرگۆنۆمی، کەرستەی بەکوالیتی و هەماهەنگی لەگەڵ دیکۆرات، هەڵبژاردەیەکی ئایدیالە بۆ کەشی دۆستانە و شیک. ئەم بەرهەمانە بە دانیشتنی ئاسوودە، ستراکچەری قایم و دیزاینی جوان، وا دەکەن کۆبوونەوەی خێزانیی دڵڕفێن ئەزموون بکەن.
کورسی مێزەکانی نانخواردنی نیلپەر بریتین لە کۆمەڵەیەکی هەمەچەشن لە بەرهەمەکان بە دیزاینی مۆدێرن و کلاسیک کە بە ئامانجی پێکهێنانی کەشێکی گەرم، دۆستانە و پراکتیکی لە ماڵەوە و شوێنەکانی نانخواردن دیزاین کراون. لە دیزاینی ئەم بەرهەمانەدا، بنەمای ئەرگۆنۆمی بە شێوەیەکی تەواو ڕەچاو کراوە تاوەکوو دانیشتنی ئاسوودە و پشتیی گونجاوی، لە بەکارهێنانەکانی ڕۆژانە و درێژخایەندا ئاسوودەیی بەکارهێنەران گەرەنتی بکات. بۆ دروستکردنی کورسی مێزی نانخواردنی نیلپەر کەڵک لە کەرستەی بەکوالیتی و قایم وەکوو داری سروشتیی نارەوەن و سنەوبەر، داری چەند چینی پتەو، MDF بە ڕووکەشی دار و قاچی کانزایی قایم وەرگیراوە. تێکەڵەی ئەم کەرستانە، جگە لە زیادکردنی ئاستی قایمی و درێژیی تەمەنی بەرهەمەکە، دیمەنێکی جوان و شیک بە فەزای نانخواردن دەبەخشێت. دانیشتنی کورسییەکان بە فۆمی گەرمی ئیسفەنجی و فۆم بە چڕیی گونجاو دیزاین کراون تاوەکوو ئاسوودەیی دڵخواز و پاراستنی فۆڕم بە درێژایی کات فەراهەم بکات.
هەمەچەشنی لە دیزاین و فۆڕم و ستراکچەری ئەم بەرهەمانە، توانای هەڵبژاردنی مێز و کورسیی هەماهەنگ لەگەڵ دیکۆراتە جیاوازەکان لە مۆدێرنەوە تا کلاسیک فەراهەم دەکات. هێڵی سادە و ناسک، فۆڕمی هاوسەنگ و ڕەنگبەندیی هەمەچەشن دەبێت بە هۆی ئەوەی ئەم بەرهەمانە بە ئاسانی لەگەڵ بەشەکانی تری مۆبیلیاتدا تەنسیق بکرێن و کەشێکی دڵڕفێن بۆ کۆبوونەوە خێزانییەکان دروست بکەن. کورسی مێزەکانی نانخواردنی نیلپەربە ستراکچەرێکی قایم و دیزاینێکی پراکتیکی، بژاردیەکەی گونجاون بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە و جگە لە جوانی، کاراییەکی باشیش پێشکەش دەکەن.
مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر
سەرەتای نیلپەرهاوکات بوو لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی لە بازاڕدا و کۆمپانیاکە گەشتەکەی بە پشتبەستن بە شارەزایی دامەزرێنەرەکەی لە دروستکردنی قاڵب و دیدگای ئەو بۆ داهاتوو دەستپێکرد. نیلپەر لە ساڵی ١٩٩٤ هاتە بواری بەرهەمهێنانی کورسیی ئۆفیس.
نیلپەر لە ماوەی گەشەکردنی خێرایدا، چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هات. کۆمپانیاکە چەند جارێک ناونیشانی شوێنی بەرهەمهێنانی خۆی گۆڕی تا ئەو کاتەی وا گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای کە ڕووبەرەکەی ٤٠ هەزار مەتری چوارگۆشەیە. هەروەها لەگەڵ فراوانبوونی چالاکییەکانیدا، شێوازە تەقلیدییەکانی بەڕێوەبردنی پێداویستییەکانی دابین نەدەکرد؛ بۆیە نیلپەر گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمەکەیدا کرد و بەڕێوەبردنی ستراتیژی و سیستماتیکی خستە ناو پێکهاتەکەیەوە و سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ستانداردی ISO 9001.
بەهۆی پابەندبوونی نیلپەر بە کوالیتی و ڕەزامەندی کڕیارانەوە، و بێتوانایی هەندێک لە بەڵێندەران لە بەرهەمهێنان بە ستانداردە خوازراوەکانی کۆمپانیاکە، نیلپەر بڕیاریدا کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوانی خۆی بگوازێتەوە بۆ ناوخۆی ڕێکخراوەکەی. بۆ ئەم مەبەستە، نوێترین ئامێر و تەکنۆلۆژیا کڕدرا و هێڵێکی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووی تەواو تەیار کەوتە ڕێ.
یەکەی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D) لەلایەن کۆمپانیاکەوە دامەزراوە بۆ پاراستنی پەیوەندی نزیک لەگەڵ بەشی مارکێتینگ، فرۆشتن، خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و ئەندازیاری فرۆشتن و گەیاندنی فیدباکەکانی بازاڕ بە دیزاینەران. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەماهەنگی بەرهەمهێنانی کارگە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕ.
ئەمڕۆ دوای هەوڵ و پابەندبوونی زۆری کارمەندان و کارگێڕی کۆمپانیای نیلپەر ، کۆمپانیاکە لە پێشەنگی پیشەسازی پەیوەندیداردایە لە ناوچەکەدا. نیلپەر زیاتر لە ۱۰۰ بەرهەمی هەمەچەشن لە بەشەکانی وەک کورسی ئۆفیس، منداڵان، چێشتخانە، پیشەسازی، پەروەردەیی و مۆبیلیاتی ماڵەوە بەرهەم دەهێنێت.
هەروەها نیلپەر لە سەرانسەری وڵاتدا تۆڕێکی بەرفراوانی زیاتر لە ٢٠٠ نوێنەری فرۆشتنی هەیە، کە لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنەوە پشتگیری دەکرێت. جگە لەم دەستکەوتانە، بارەگا سەرەکیی نیلپەر لە ئێراندایە و بزنسی خۆی فراوانتر کردووە بۆ وڵاتانی دیکە لەوانە قەتەر، عومان، سوریا، ڕووسیا، عێراق، ئازەربایجان، جۆرجیا، ئەرمینیا، کەنەدا، چین، جەزائیر و ئەفغانستان .