کورسی ئیداری

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

لەم پۆلەدا کۆمەڵێک کورسیی ئیداری کە بریتین لە کورسیی بەرێوەبەر، فەرمانبەری و کۆنفڕانسی پێشکەش کراون کە بە دیزاینی ئەرگۆنۆمی، کەرستەی بەکوالیتی و تایبەتمەندیی ڕێکخستنی هەمەچەشن، ئاسوودەیی و مانەوە لە شوێنە کارییەکاندا گەرەنتی دەکەن.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

کورسیی ئیداری ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕیت لە تەندروستی، وردبوونەوە و سوودگەیاندنی بەکارهێنەران لە کەشە کارییەکاندا. لەم پۆلەدا، هەموو جۆرەکانی کورسیی ئیداری لەوانە کورسیی بەڕێوەبەر، کورسیی فەرمانبەرو کورسیی تایبەت بە کۆنفڕانس کۆ کراونەتەوە کە بە دیزاینی جوان و بە پێ بنەماکانی ئەرگۆنۆمی، بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن لە کەشە ئیدارییەکان و ناوەندەکان گونجاون. 

بۆ دروستکردنی ئەم کورسییانە کەڵک لە کەرستەی کوالیتی‌بەرز وەکوو ئیسفەنجی سارد بۆ پاراستنی فۆڕمی دانیشتن بە درێژایی ڕۆژ، داری فۆڕمدراو و پارچەی کانزایی بە ئاوکاریی نیکەل ـ کرۆم وەرگیراوە. ئەم تێکەڵەیە جگە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگەبری و پتەوی، دیمەنێکی فەرمی و پیشەیی بە کەشی کار دەبەخشێت و ڕێگری دەکات لە ژەنگهێنان و تێکچوونی پارچە کانزاییەکان. 

تایبەتمەندیی ڕێکخستنی هەمەچەشن لەوانە میکانزمی جووڵەی پشتی و دانیشتن، توانای داخران لە حاڵەتە جیاوازەکاندا، ڕێکخستنی هێزی کرداری گونجاو لەگەڵ کێشی بەکارهێنەر و جاکی ڕێکخستنی بەرزی، دەبێت بە هۆی ئەوەی کە هەر بەکارهێنەرێک بتوانێت دۆخی دانیشتنی خۆی بەشێوەیەکی بناغەیی ڕێک بخات. هەروەها هەمەچەشنی لە جۆری کەڤەر، لەوانە ڕووکەشی چەرمی و قوماش، توانای هەڵبژاردنی کورسی گونجاو لەگەڵ دیکۆرات و پێداویستییەکی هەر چەشنە کەشێکی کاری فەراهەم دەکات. 

ئەم کۆمەڵەیە بە ئامانجی دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان ئاسوودەیی، کارایی و جوانی دیزاین کراوە و بژاردەیەکی گونجاوە بۆ نووسینگەی بەڕێوەبەری، کەشی ئیداری و ژووری کۆنفڕانس. 

داگرتنی کەتەلۆگی کورسیی ئیداری 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
 مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر logo

دەربارەی بزنسەکە

مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر

ناونیشان:
  • نووسینگەی ناوەندی: ئێران - تاران - شارۆچکەی ڕۆژئاوا - شەقامی سپێهر - شەقانی گوڵبەرگی سیێەم - شەقامی شەهید لوتفعەلی کۆردستانی (گۆڵڕۆخ) - ژمارە ١١١
  • Service Office: Iran - Tehran – Shahrak-e Gharb – Sepehr Street – Golbarg 3rd Street – Shahid Lotfali Kordestani (Golrokh) Street – No. 109
  • Factory: Iran - Tehran - Robat Karim - Parand Industrial Town - North Technology Square - Servestan Street - No. 25
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مێژووی نیلپەر

سەرەتای نیلپەرهاوکات بوو لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی لە بازاڕدا و کۆمپانیاکە گەشتەکەی بە پشتبەستن بە شارەزایی دامەزرێنەرەکەی لە دروستکردنی قاڵب و دیدگای ئەو بۆ داهاتوو دەستپێکرد. نیلپەر لە ساڵی ١٩٩٤ هاتە بواری بەرهەمهێنانی کورسیی ئۆفیس.

نیلپەر لە ماوەی گەشەکردنی خێرایدا، چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هات. کۆمپانیاکە چەند جارێک ناونیشانی شوێنی بەرهەمهێنانی خۆی گۆڕی تا ئەو کاتەی وا گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای کە ڕووبەرەکەی ٤٠ هەزار مەتری چوارگۆشەیە. هەروەها لەگەڵ فراوانبوونی چالاکییەکانیدا، شێوازە تەقلیدییەکانی بەڕێوەبردنی پێداویستییەکانی دابین نەدەکرد؛ بۆیە نیلپەر گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمەکەیدا کرد و بەڕێوەبردنی ستراتیژی و سیستماتیکی خستە ناو پێکهاتەکەیەوە و سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ستانداردی ISO 9001.

ئەرکی نیلپەر 

بەهۆی پابەندبوونی نیلپەر بە کوالیتی و ڕەزامەندی کڕیارانەوە، و بێتوانایی هەندێک لە بەڵێندەران لە بەرهەمهێنان بە ستانداردە خوازراوەکانی کۆمپانیاکە، نیلپەر بڕیاریدا کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوانی خۆی بگوازێتەوە بۆ ناوخۆی ڕێکخراوەکەی. بۆ ئەم مەبەستە، نوێترین ئامێر و تەکنۆلۆژیا کڕدرا و هێڵێکی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووی تەواو تەیار کەوتە ڕێ.

یەکەی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D) لەلایەن کۆمپانیاکەوە دامەزراوە بۆ پاراستنی پەیوەندی نزیک لەگەڵ بەشی مارکێتینگ، فرۆشتن، خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و ئەندازیاری فرۆشتن و گەیاندنی فیدباکەکانی بازاڕ بە دیزاینەران. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەماهەنگی بەرهەمهێنانی کارگە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕ.

دوورەدیمەنی نیلپەڕ

ئەمڕۆ دوای هەوڵ و پابەندبوونی زۆری کارمەندان و کارگێڕی کۆمپانیای نیلپەر ، کۆمپانیاکە لە پێشەنگی پیشەسازی پەیوەندیداردایە لە ناوچەکەدا. نیلپەر زیاتر لە ۱۰۰ بەرهەمی هەمەچەشن لە بەشەکانی وەک کورسی ئۆفیس، منداڵان، چێشتخانە، پیشەسازی، پەروەردەیی و مۆبیلیاتی ماڵەوە بەرهەم دەهێنێت.

هەروەها نیلپەر لە سەرانسەری وڵاتدا تۆڕێکی بەرفراوانی زیاتر لە ٢٠٠ نوێنەری فرۆشتنی هەیە، کە لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنەوە پشتگیری دەکرێت. جگە لەم دەستکەوتانە، بارەگا سەرەکیی نیلپەر لە ئێراندایە و بزنسی خۆی فراوانتر کردووە بۆ وڵاتانی دیکە لەوانە قەتەر، عومان، سوریا، ڕووسیا، عێراق، ئازەربایجان، جۆرجیا، ئەرمینیا، کەنەدا، چین، جەزائیر و ئەفغانستان .