لەم پۆلینەدا کۆمەڵەیەکی هەمەچەشن لە مێز و فایلینگی ئیداری لەوانە بەڕێوەبردن، فەرمانبەری، کۆنفڕانسی و جۆرەکانی دۆڵاب و فایل پێشکەش کراوە کە بە دیزاینی مۆدێرن و کەرستەی قایم و بەکارهێنانی پیشەیی، دەبێت بە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێکوپێکی و سوودی شوێنی کاری .
مێز و فایلینگی ئیداری لە گرنگترین بەشەکانی هەر فەزایەکی کاری هەژمار دەکرێت و ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆیان هەیە لە ڕێکوپێکی و کارایی و جوانیی کەشەکە. لەم پۆلینەدا، جۆرەکانی مێزی ئیداری کە بریتییە لە بەڕیوەبردن، مێزی کارمەندی، مێزی کۆنفڕانسی، مێزی کانتەر هەروەها دۆڵاب، فایل و یوونیتی هەڵگرتنی بەڵگەنامەکان پێشکەش کراوە تاوەکوو پێداویستییەکانی کەشە ئیدارییەکان لە قەبارە و بەکارهێنانی جیاواز دابین بکات.
ئەم بەرهەمانە بە دیزاینی مۆدێرن و گونجاو لەگەڵ شوێنی کاری ئەمڕۆ بەرهەم هێنراون و بۆ دروستکردنیان کەرستەی کوالیتیبەرز وەکوو MDF بە ڕووکەشی قایم، قاچی کانزایی پتەو و لکاندنی ستاندارد بە کار هێنراوە. گرنگیدان بە وردەکارییەکانی جێبەجێکردن وەکوو لکاندنی ورد، ڕەیلەکان و لاولاوە ئارام داخراوەکان و توانانی بەڕێوەبەردنی ئارستەکردنی وایەرەکان، بووە بە هۆی ئاسانکردنی بەکارهێنانی ڕۆژانە و بەرگەگریی باشی بەرهەمەکان.
هەمەچەشنیی لە ڕەهەندەکان و فۆڕم و دانان، ئەم دەرفەتە دەرەخسێنێت تاوەکوو مێز و فایلینگی گونجاو لەگەڵ شێوازی دیکۆرات، جۆری چالاکی و ژمارەی بەکارهێنەران هەڵبژێردرێت. دیزاینی پراکتیکی، کەشی کۆگاکردنی گونجاو و هەماهەنگی لەنێوان بەشە جیاوازەکان، یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی شوێنێکی ڕێکوپێک، پیشەیی و سوودبەخش. ئەم کۆمەڵەیە هەڵبژاردەیەکی ئایدەیالە بۆ نووسینگەکارگێڕییەکان، کەشی کارمەندی و هۆڵەکانی کۆنفڕانس.
داگرتنی کەتەلۆگی مێز و فایلینگی ئیداری
مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر
سەرەتای نیلپەرهاوکات بوو لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی لە بازاڕدا و کۆمپانیاکە گەشتەکەی بە پشتبەستن بە شارەزایی دامەزرێنەرەکەی لە دروستکردنی قاڵب و دیدگای ئەو بۆ داهاتوو دەستپێکرد. نیلپەر لە ساڵی ١٩٩٤ هاتە بواری بەرهەمهێنانی کورسیی ئۆفیس.
نیلپەر لە ماوەی گەشەکردنی خێرایدا، چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هات. کۆمپانیاکە چەند جارێک ناونیشانی شوێنی بەرهەمهێنانی خۆی گۆڕی تا ئەو کاتەی وا گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای کە ڕووبەرەکەی ٤٠ هەزار مەتری چوارگۆشەیە. هەروەها لەگەڵ فراوانبوونی چالاکییەکانیدا، شێوازە تەقلیدییەکانی بەڕێوەبردنی پێداویستییەکانی دابین نەدەکرد؛ بۆیە نیلپەر گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمەکەیدا کرد و بەڕێوەبردنی ستراتیژی و سیستماتیکی خستە ناو پێکهاتەکەیەوە و سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ستانداردی ISO 9001.
بەهۆی پابەندبوونی نیلپەر بە کوالیتی و ڕەزامەندی کڕیارانەوە، و بێتوانایی هەندێک لە بەڵێندەران لە بەرهەمهێنان بە ستانداردە خوازراوەکانی کۆمپانیاکە، نیلپەر بڕیاریدا کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوانی خۆی بگوازێتەوە بۆ ناوخۆی ڕێکخراوەکەی. بۆ ئەم مەبەستە، نوێترین ئامێر و تەکنۆلۆژیا کڕدرا و هێڵێکی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووی تەواو تەیار کەوتە ڕێ.
یەکەی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D) لەلایەن کۆمپانیاکەوە دامەزراوە بۆ پاراستنی پەیوەندی نزیک لەگەڵ بەشی مارکێتینگ، فرۆشتن، خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و ئەندازیاری فرۆشتن و گەیاندنی فیدباکەکانی بازاڕ بە دیزاینەران. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەماهەنگی بەرهەمهێنانی کارگە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕ.
ئەمڕۆ دوای هەوڵ و پابەندبوونی زۆری کارمەندان و کارگێڕی کۆمپانیای نیلپەر ، کۆمپانیاکە لە پێشەنگی پیشەسازی پەیوەندیداردایە لە ناوچەکەدا. نیلپەر زیاتر لە ۱۰۰ بەرهەمی هەمەچەشن لە بەشەکانی وەک کورسی ئۆفیس، منداڵان، چێشتخانە، پیشەسازی، پەروەردەیی و مۆبیلیاتی ماڵەوە بەرهەم دەهێنێت.
هەروەها نیلپەر لە سەرانسەری وڵاتدا تۆڕێکی بەرفراوانی زیاتر لە ٢٠٠ نوێنەری فرۆشتنی هەیە، کە لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنەوە پشتگیری دەکرێت. جگە لەم دەستکەوتانە، بارەگا سەرەکیی نیلپەر لە ئێراندایە و بزنسی خۆی فراوانتر کردووە بۆ وڵاتانی دیکە لەوانە قەتەر، عومان، سوریا، ڕووسیا، عێراق، ئازەربایجان، جۆرجیا، ئەرمینیا، کەنەدا، چین، جەزائیر و ئەفغانستان .