لەم پۆلینەدا پتر لە ٣٠ مۆدێلی مۆبڵی براندی نیلپەر و هەروەها مێزی ناوەڕاست، کۆنسول و مێزی تی ڤی خراونەتە بەردەست کە بە دیزاینی مۆدێرن و نیۆکلاسیک، قوماش و داری نارەوەنی کوالیتیبەرز و وردبینیی بەرزی دیزاین، دیمەنێکی شیک و سەرنجڕاکێش بە کەشی ئیداری و ماڵەوە دەبەخشێت و هاوکات ئاسوودەیی و مانەوە مسۆگەر دەکات.
پۆلینکردنی مۆبیلیاتی براندی نیلپەر بریتییە لە مەجمووعەیەکی هەمەجۆر لە پتر لە ٣٠ مۆدێل مۆبڵ لەگەڵ مێزی ناوەڕاست و مێزی تی ڤی کە بە دیزاینی مۆدێرن و نیوکلاسیک، جوانی و هەماهەنگییەکی بەرچاو بە ماڵەوە و کەشی ئیداری دەبەخشێت. لە دیزاینی ئەم بەرهەمانەدا، گرنگییەکی تایبەت بە وردەکارییەکان، هاوسەنگیی نێوان فۆڕم و هەماهەنگیی بەشە جیاوازەکانی مۆبیلیات لەگەڵ دیکۆراتی ناوەوە دراوە تاوەکوو تێکەڵەیەکی هاودەست لە جوانیی بینراو و کرداری پراکتیکی پێک بهێنێت.
بۆ بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتی نیلپەرکەڵک لە داری نارەوەنی بەکوالیتی و کەرستەی ناوازە وەرگیراوە کە پتەوی و مانەوە و تەمەنی درێژی بەرهەمەکە گەرەنتی دەکات. مۆبڵەکان بە بەکارهێنانی فۆمی ستاندارد و دانیشتنی ئەرگۆنۆمی، ئاسوودەییەکی دڵخواز بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە دەستەبەر دەکەن و لە تەنیشت ئەوشدا، مێزی ناوەڕاست، کۆنسوول و مێزی تی ڤی بە دیزاینی ورد و ستراکچەری قایم کارایی و جوانیی کەشەکە کامڵتر دەکات.
دیزاینی ناسکی قاچەکان، دەسکەکان و وردەکارییە ڕازێنەرەکان لە هەموو بەشەکانی ئەم کۆمەڵەیەدا، دیمەنێکی شیک و لووکسی دروست کردووە و وای کردووە لە کەشە جیاوازەکان وەکوو هۆڵی پێشوازی، هۆڵی دانیشتن، نوسینگە و هۆڵە گەورەکان کەڵکیان لێ وەربگیرێت. ئەم کۆمەڵەیە بە ئامانجی دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان جوانی، ئاسوودەیی و مانەوە دیزاین کراوە و بژاردەیەکی ئایدیالە بۆ ئەو کەسانەی وا لە شێوازە مۆدێرن و نیوکلاسیکەکاندا بە دوای مۆبیلیاتێکی کامڵ، بەکوالیتی و هەماهەنگەوەن .
داگرتنی کەتەلۆگی مۆبیلیاتی ماڵەوە
مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر
سەرەتای نیلپەرهاوکات بوو لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی لە بازاڕدا و کۆمپانیاکە گەشتەکەی بە پشتبەستن بە شارەزایی دامەزرێنەرەکەی لە دروستکردنی قاڵب و دیدگای ئەو بۆ داهاتوو دەستپێکرد. نیلپەر لە ساڵی ١٩٩٤ هاتە بواری بەرهەمهێنانی کورسیی ئۆفیس.
نیلپەر لە ماوەی گەشەکردنی خێرایدا، چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هات. کۆمپانیاکە چەند جارێک ناونیشانی شوێنی بەرهەمهێنانی خۆی گۆڕی تا ئەو کاتەی وا گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای کە ڕووبەرەکەی ٤٠ هەزار مەتری چوارگۆشەیە. هەروەها لەگەڵ فراوانبوونی چالاکییەکانیدا، شێوازە تەقلیدییەکانی بەڕێوەبردنی پێداویستییەکانی دابین نەدەکرد؛ بۆیە نیلپەر گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمەکەیدا کرد و بەڕێوەبردنی ستراتیژی و سیستماتیکی خستە ناو پێکهاتەکەیەوە و سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ستانداردی ISO 9001.
بەهۆی پابەندبوونی نیلپەر بە کوالیتی و ڕەزامەندی کڕیارانەوە، و بێتوانایی هەندێک لە بەڵێندەران لە بەرهەمهێنان بە ستانداردە خوازراوەکانی کۆمپانیاکە، نیلپەر بڕیاریدا کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوانی خۆی بگوازێتەوە بۆ ناوخۆی ڕێکخراوەکەی. بۆ ئەم مەبەستە، نوێترین ئامێر و تەکنۆلۆژیا کڕدرا و هێڵێکی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووی تەواو تەیار کەوتە ڕێ.
یەکەی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D) لەلایەن کۆمپانیاکەوە دامەزراوە بۆ پاراستنی پەیوەندی نزیک لەگەڵ بەشی مارکێتینگ، فرۆشتن، خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و ئەندازیاری فرۆشتن و گەیاندنی فیدباکەکانی بازاڕ بە دیزاینەران. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەماهەنگی بەرهەمهێنانی کارگە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕ.
ئەمڕۆ دوای هەوڵ و پابەندبوونی زۆری کارمەندان و کارگێڕی کۆمپانیای نیلپەر ، کۆمپانیاکە لە پێشەنگی پیشەسازی پەیوەندیداردایە لە ناوچەکەدا. نیلپەر زیاتر لە ۱۰۰ بەرهەمی هەمەچەشن لە بەشەکانی وەک کورسی ئۆفیس، منداڵان، چێشتخانە، پیشەسازی، پەروەردەیی و مۆبیلیاتی ماڵەوە بەرهەم دەهێنێت.
هەروەها نیلپەر لە سەرانسەری وڵاتدا تۆڕێکی بەرفراوانی زیاتر لە ٢٠٠ نوێنەری فرۆشتنی هەیە، کە لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنەوە پشتگیری دەکرێت. جگە لەم دەستکەوتانە، بارەگا سەرەکیی نیلپەر لە ئێراندایە و بزنسی خۆی فراوانتر کردووە بۆ وڵاتانی دیکە لەوانە قەتەر، عومان، سوریا، ڕووسیا، عێراق، ئازەربایجان، جۆرجیا، ئەرمینیا، کەنەدا، چین، جەزائیر و ئەفغانستان .