سێتی ژووری نوستنەکانی نیلپەر، بە دیزاینی مۆدێرن و پۆستمۆدێرن، کەرەستەی کوالیتی بەرز، و جۆراوجۆری تەواوەتی پێکهاتەکان، هەڵبژاردەیەکی ئایدیاڵە بۆ خەوتنێکی ئارام و شوێنێکی شیک. ئەم بەرهەمانە بە ستراکچەرێکی پتەو، وردەکاریی ورد و توانای تایبەتکردنیان، وڵامدەرەوەی سەروسەلیقە و پێداویستییە جیاوازەکانن.
پۆلی سێتی ژووری نوستنی نیلپەر بریتییە لە کۆمەڵەیەکی تەواو و هەماهەنگ لە بەرهەمەکانی نووستن کە بە گرنگیدان بە جوانی، ئاسوودەیی و کوالیتیی بەرهەمهێنان دیزاین کراون. ئەم سێتانە بریتین لە تەختەخەوێک، مێزی چەکمەجەداری تەنیشت تەختەخەو، کەنتۆر، ئاوێنە و کورسی و توانای دروستکردنی کەشێکی یەکگرتوو، ئارام و پراکتیکی لە ژووری نووستندا فەراهەم دەکەن. لە دیزاینی سێتی نووستنەکانی نیلپەردا، شێوازی مۆدێرن و پۆست مۆدێرن بە وردەبینی لە وردەکارییەکان و هاوسەنگیی فۆڕمەکان بەکار هێنراوە. بەکارهێنانی کەرستەی نایاب وەکوو MDF بە ڕووکەشی مێلامینە یان ڕووکەشی داری سروشتی، داری چەند چینی قایم و قاچی دروستکراو لە داری نارەوەن، بووە بە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی مانەوە، پتەوی و دیمەنی بینراوی بەرهەمەکان. تاجی تەختەکان بە تێکەڵکردنی دار و کەرستەی نەرم وەکوو ئیسفەنج و ڕێشاڵی ڤیسکۆز دیزاین کراون تاوەکوو لە کاتی بەکارهێنان جگە لە جوانی، ئاسوودەیی زۆرتر فەراهەم بکات.
تەختەخەوەکانی ئەم پۆلە لە مۆدێلی هەمەچەشن، لەوانە سادە و بۆکسداری تەیارکراو بە جاک و لە قەبارەی جیاوازی دوو کەسی و یەک کەسی پێشکەش دەکرێن تاوەکوو پێداویستییەکانی کەشە جیاوازەکان دابین بکەن. کانتۆرەکان و مێزی تەنیشت تەختەخەوەکان بە چەکمەجەی گەورە و ڕێڵی شاراوەی ئارام داخراو، وا دەکەن بەکارهێنانیان ئاسان بێت و شوێنی کۆگاکردنی گونجاویان هەبێت. هەندێک لە بەشەکانیشی توانای تایبەتکردن لە ڕەنگی کەڤەری هەمەچەشنیان هەیە تاوەکوو هەماهەنگییەکی زۆرتری لەگەڵی دیکۆری ژووری نووستندا هەبێت. سێتی نووستنەکانی نیلپەر بە دیزاینی هەماهەنگ، کوالیتی بەرهەمهێنانی بەرز و گرنگیدان بە ئاسوودەیی، بژاردەیەکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی وا بە دوای تێکەڵێک لە جوانی، کارایی و ئارامی لە کەشی نوستنی خۆیاندان.
بۆ بینینی وردەکاری زیاتر و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان و گەڕان بەدوای مۆدێلە جیاوازەکانی سێتی ژووری نوستنەکانی نیلپەر، دەتوانیت کەتەلۆگی بەرهەمەکان دابەزێنیت.
مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر
سەرەتای نیلپەرهاوکات بوو لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی لە بازاڕدا و کۆمپانیاکە گەشتەکەی بە پشتبەستن بە شارەزایی دامەزرێنەرەکەی لە دروستکردنی قاڵب و دیدگای ئەو بۆ داهاتوو دەستپێکرد. نیلپەر لە ساڵی ١٩٩٤ هاتە بواری بەرهەمهێنانی کورسیی ئۆفیس.
نیلپەر لە ماوەی گەشەکردنی خێرایدا، چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هات. کۆمپانیاکە چەند جارێک ناونیشانی شوێنی بەرهەمهێنانی خۆی گۆڕی تا ئەو کاتەی وا گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای کە ڕووبەرەکەی ٤٠ هەزار مەتری چوارگۆشەیە. هەروەها لەگەڵ فراوانبوونی چالاکییەکانیدا، شێوازە تەقلیدییەکانی بەڕێوەبردنی پێداویستییەکانی دابین نەدەکرد؛ بۆیە نیلپەر گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمەکەیدا کرد و بەڕێوەبردنی ستراتیژی و سیستماتیکی خستە ناو پێکهاتەکەیەوە و سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ستانداردی ISO 9001.
بەهۆی پابەندبوونی نیلپەر بە کوالیتی و ڕەزامەندی کڕیارانەوە، و بێتوانایی هەندێک لە بەڵێندەران لە بەرهەمهێنان بە ستانداردە خوازراوەکانی کۆمپانیاکە، نیلپەر بڕیاریدا کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوانی خۆی بگوازێتەوە بۆ ناوخۆی ڕێکخراوەکەی. بۆ ئەم مەبەستە، نوێترین ئامێر و تەکنۆلۆژیا کڕدرا و هێڵێکی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووی تەواو تەیار کەوتە ڕێ.
یەکەی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D) لەلایەن کۆمپانیاکەوە دامەزراوە بۆ پاراستنی پەیوەندی نزیک لەگەڵ بەشی مارکێتینگ، فرۆشتن، خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و ئەندازیاری فرۆشتن و گەیاندنی فیدباکەکانی بازاڕ بە دیزاینەران. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەماهەنگی بەرهەمهێنانی کارگە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕ.
ئەمڕۆ دوای هەوڵ و پابەندبوونی زۆری کارمەندان و کارگێڕی کۆمپانیای نیلپەر ، کۆمپانیاکە لە پێشەنگی پیشەسازی پەیوەندیداردایە لە ناوچەکەدا. نیلپەر زیاتر لە ۱۰۰ بەرهەمی هەمەچەشن لە بەشەکانی وەک کورسی ئۆفیس، منداڵان، چێشتخانە، پیشەسازی، پەروەردەیی و مۆبیلیاتی ماڵەوە بەرهەم دەهێنێت.
هەروەها نیلپەر لە سەرانسەری وڵاتدا تۆڕێکی بەرفراوانی زیاتر لە ٢٠٠ نوێنەری فرۆشتنی هەیە، کە لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنەوە پشتگیری دەکرێت. جگە لەم دەستکەوتانە، بارەگا سەرەکیی نیلپەر لە ئێراندایە و بزنسی خۆی فراوانتر کردووە بۆ وڵاتانی دیکە لەوانە قەتەر، عومان، سوریا، ڕووسیا، عێراق، ئازەربایجان، جۆرجیا، ئەرمینیا، کەنەدا، چین، جەزائیر و ئەفغانستان .