نەعلەکانی منداڵان | مۆدێلی میکی

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

نەعلی منداڵانی مودێلی میکی لە کۆمپانیای پایۆن، بە دیزاینێکی فانتازیا لە کارەکتەری بەناوبانگی میکی ماوس و چەند ڕەنگی شادی  زەرد و پرتەقاڵی و پەمەیی و شین، هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەی منداڵان. ئەم مۆدێلە بە مادەیەکی نەرم و سووک وبنی دژە خلیسکان و قاڵبی ستاندارد دیزاین کراوە بۆ ئەوەی لە هەمان کاتدا ئاسوودەیی و سەلامەتی قاچەکان مسەوگەر بکات. دیمەنی منداڵپەسند و مانەوەی باش، نەعلی میکی کردووەتە بژاردەیەکی دڵخواز بۆ ماڵەوە، باخچە و شوێنی یاریکردنی دەرەوە. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

ناساندنی نەعلی منداڵان | مۆدێلی میکی

نەعلی منداڵانی مۆدێلی میکی لە کۆمپانیای پایۆن، بە دیزاینێکی فانتازیایی کارەکتەری بەناوبانگی میکی ماوس و ڕەنگی دڵخۆشکەر، هەڵبژاردەیەکی دڵخوازە بۆ منداڵان. ئەم مۆدێلە بە دیمەنێکی جوان و کوالیتییەکی باشەوە، بەشێوەیەک دروست کراوە کە هەم لە ماڵەوە و هەم لە دەرەوە ئاسوودەیی بۆقاچی منداڵەکە دابین دەکات.

دیزاین و کوالیتیی بەرهەمهێنان

ئەم نەعلانە لە کەرەستەی نەرم و سووک دروست کراون بۆ ئەوەی ڕۆیشتن بۆ منداڵان خؤشتر بێت. بنە قایم و دژە خلیسکانەکەی سەلامەتی منداڵەکە مسۆگەر دەکات کاتێک لەسەر ڕووی نەرم یان تەڕ ڕێ دەکات. دیزاینی ناوەوەی بە جۆرێکە کە پەستان بە یەکسانی لەسەر بنی پێ دابەش دەکات و ڕێگری لە ماندووبوونی پێشوەختە دەکات.

ڕەنگبەندیی سەرنجڕاکێش و پراکتیکی

نەعلەکانی میکی ماوس بە چوار ڕەنگی دڵخۆشکەر و منداڵپەسند بەردەستە:

  • زەرد ؛ وزەبەخش و شادیهێنەرە بۆ منداڵانی چالاک
  • نارنجی ؛ گەرم و پڕوزە
  • پەمبە ؛ ناسک و گونجاوە بۆ کچە چکۆلەکان
  • شین ؛ ئارام و گونجاوە بۆ ئەو کوڕ و کچانەی ئەزیان لە ستایلی سپۆرتە

هەموو ڕەنگەکان بەرگەگرییەکی باشیان هەیە و قایمن بەرامبەر بە شۆردن، هەروەها دوای بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی درێژ هێشتا دیمەنە جوانەکەیان هەر دەپارێزن.

باسی کۆتایی

نەعلەکانی میکی بۆ بەکارهێنان لە بارودۆخی جیاوازدا دیزاین کراون:

  • گونجاوە بۆ ماڵەوە و باخچەی ساوایان
  • دەتوانرێت لە دەرەوە یان لە  مەلەوانگە بەکار بهێنرێت
  • کێشی سووکە و نەرمە و دەشۆردرێت
  •  بنێکی بەهێزی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە خلیسکان

نەعلی منداڵانی مۆدێلی میکی لە کۆمپانیای پایۆن، بە دیزاینی کارەکتەری دڵخواز و ڕەنگی جوان و کوالێتیی بەرهەمهێنانی باش، هەڵبژاردەیەکی سەلامەتە بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە گرنگی بە ئاسوودەیی و سەلامەتی و بەرگەگریی پێڵاوی منداڵەکانیان دەدەن. تێکەڵکردنی جوانی و کارایی لەم بەرهەمەدا وایکردووە ببێت بە یەکێک لە مۆدێلە بەناوبانگ و پڕفرۆشەکانی پۆلی نەعلی منداڵانی پایۆن.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
نەعل و سەندەلی پایۆن logo

دەربارەی بزنسەکە

نەعل و سەندەلی پایۆن

ناونیشان:
  • ئێران، قوم، جادەی قوم-کاشان، کۆڵانی عەلیباف، پاساژی کارئافەرین، نهۆمی خوارەوە، ژمارە ١٩
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پایۆن؛ جوانی شوناسێکی سروشتی

مارکەی پایۆن تەنیا ناوی براندێک نییە، بەڵکوو هێمای تێکەڵبوونی کوالیتی، ئاسوودەیی، و دیزاینی مۆدێرنی ئێرانییە. ئەم براندە بە گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی نەعل و سەندەل و بووتی کوالیتی بەرز، هەوڵی داوە هەموو بەرهەمەکان ئەزموونێک لە ئاسوودەیی و کوالیتیی باشی لەگەڵ بێت. 

چیرۆکی کۆمپانیای پایۆن

چیرۆکی پایۆن لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کرد, کاتێک ئەم براندە بە بیرۆکەیەکی سادە و بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی پێک هات. تەنیا چەند مانگێک دواتر یەکەم بەرهەمەکانی کۆمپانیای پایۆن هاتە بازاڕەوە و پێشوازیی بەربڵاوی کڕیارەکانی ڕێڕەوی کۆمپانیاکەی گۆڕی. ئەمڕۆ پایۆن تەنها براندێکی نیشتمانی نییە بەڵکو ناوێکی ناسراوە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.

بەرهەمەکانی پایۆن بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو و تیمێکی پسپۆڕ دروست دەکرێن , و هەموو قۆناغەکان، لە دیزاینەوە تا بەرهەمهێنان، بە وردی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان ئەنجام دەدرێت. پایۆن، بە تێڕوانینێکی ڕکەبەرانە بەرانبەر براندە جیهانیەکان، هەمیشە لە ڕێگەی داهێنان و گەشەپێدانی دیزاینی ئێرانی هەنگاو هەڵدەگرێت.

بۆچی مارکەی پایۆن؟

پایۆن تەنها بەرهەمهێنەر نییە؛ هاوبەشێکە بۆ ڕەزامەندیی کڕیاران . براندەکە لە پرۆسەی دیزایندا گرنگییەکی زۆر بە بۆچوونی کڕیاران دەدات و بەپێی فیدباکەکانی ڕاستەقینەی بازاڕ بەرهەمەکانی باشتر دەکات. لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی پایۆن ئەمانەن:

  • دیزاینی بەرهەم لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی وردی پێداویستییەکانی کڕیاران
  • بەکارهێنانی مادەی قایم وبەرگەگر لە بەرهەمهێناندا
  • بەکارهێنانی تیمی گەنج و شارەزا لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و بازاڕکردن و دیجیتاڵ مارکیتینگ
  • پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و زانیاری شەفاف بۆ یارمەتیدانی کڕیاران بۆ بڕیاردانی باشتر

پایۆن لەو بڕوایەدایە کە هۆشیاری بناغەی هەڵبژاردنێکی زیرەکانەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناوەڕۆکی فێرکاری و ناساندنی وردی بەرهەمەکان بەشێکن لە خزمەتگوزاری بەردەوامی ئەم براندە بۆ کڕیارانی.

مارکەی پایۆن لە کوێیە و چی دەکات؟

لە ماوەی هەشت ساڵ چالاکیی پیشەیی خۆیدا، کۆمپانیای پایۆن پرۆدەکشن بووەتە یەکێک لە براندە بەناوبانگەکان لە پێشانگە پسپۆڕانەکانی ئێران.  ئەمڕۆ ئەم براندە لەگەڵ پتر لە 4000 فرۆشگا و دابەشکەری گەورەدا هاوکاری دەکات  و بەرهەمەکانی هەناردەی 9 وڵات لە 13 وڵاتی دراوسێ دەکات.

لە ڕاپرسییە مەیدانییەکاندا، پایۆن توانیویەتی ٢٠%ی سەبەتەی بەرهەمەکانی فرۆشگاکان پێک بهێنێت؛ هەروەها ڕێژەی گەڕانەوە و قازانجی بەرهەمەکانی پایۆن زیاترە لە تێکڕای بازاڕی پێڵاو و نەعلی ئێران.

دوورەدیمەن و بەرپرسیارێتی پایۆن

پایۆن لە ڕێڕەوی گەشەکردنیدا تەنیا بیر لە بەرهەمهێنان و فرۆشتن ناکاتەوە؛ بەڵکوو گرنگی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەردەوامیی ژینگەیی دەدات. ئەم براندە هەوڵ دەدات کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە کەم بکاتەوە لەڕێگەی بەرهەمهێنانی بەرهەمی بەهێز و درێژخایەن.

لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای پایۆن بە ڕاکێشانی هێزی گەنج، خوێندەوار و پسپۆر یارمەتیدەرە بۆ گەشەپێدانی دامەزراندن و بەرزکردنەوەی توانا تەکنیکییەکان لە بواری پێشەسازیی پێڵاوی وڵاتدا. 

ئامانجی کۆتایی پایۆنێر ڕوونە:
ئەم براندە دەیەوێت ببێت بە هاوەڵ و هاوبەشی هەنگاوەکانی خەڵک بۆ هەر شوێنێک کە دەرۆن.