تایبەتمەندییە تایبەتەکان:
نەعلی ئافرەتانی فانتا تایبەت بە مەلەوانگە یەکێکە لە مۆدێلە بەناوبانگەکانی مارکەی پایۆن، کە بە دیزاینێکی تایبەت و کوالیتیی باش، ئاسوودەیی و جوانی لە تەنیشت یەکدا هەیە. ئەم مۆێلە بە ئیلهام وەرگرتن لە پێویستییەلامئ ئافرەتان بۆ بەکارهێنان لە شوێنە تەڕەکان وەکوو حەمام و مەلەوانگە، دیزاین کراوە و بە پێکهاتەیەکی سووک و نەرم، ئەزموونێکی دڵڕفێن لە ئاسوودەیی فەراهەم دەکات.
بۆ بەرهەمهێنانی نەعلی ئافرەتانی فانتای مەلەوانگە مادەی بەکوالیتیی EVA بەکار هێنراوە. ئەم ماددەیە دەبێت بە هۆی ئەوەی نەعلەکە تەنانەت لە کاتی بەکارهێنانی درێژخایەنیش بە نەرمی بمێنێتەوە و قاچەکان ماندوو نەبن.
بنی نەعلەکە بە شێوەیەکی ئەرگونۆمی دیزاین کراوە و دژە خلیسکانە تاوەکوو لە کاتی ڕێکردن لە شوێنە خزەکانی وەکوو کاشیی مەلەوانگە یان حەمام، سەلامەیی و هاوسەنگی کەسەکە بپارێزرێت. جگە لەمەش، دیزاینی کون کون لە بەشی ناوەوەی نەعلەکە یارمەتیدەرە بۆ سووڕی هەوای باشتر و بەتاڵکردەوەی خێرای ئاو و ڕێگری دەکات لە بۆن گرتن یان دلیسانکی ناوەوەی نەعلەکە.
کۆمپانیای پایۆن وەک یەکێک لە بەرهەمهێنەرانی بەناوبانگی نەعل و سەندەلی ئاسوودەیی، توانای کڕینی جوملەی نەعل و سەندەلی فانتای بۆ فرۆشگاکان و جوملەفرۆشنا و دابەشکاران مسەوگەر کردووە. هەموو بەرهەمەکانی پایۆن بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کارگەوە دەخرێتە بەر دەستی کڕیا، هەر بۆیە کڕیاران دەتوانن لە نرخی گونجاو، کوالیتیی گەرەنتیکراو و هەمەچەشنیی زۆری ڕەنگ و قەبارە سوودەمەند بن.

نەعل و سەندەلی پایۆن
مارکەی پایۆن تەنیا ناوی براندێک نییە، بەڵکوو هێمای تێکەڵبوونی کوالیتی، ئاسوودەیی، و دیزاینی مۆدێرنی ئێرانییە. ئەم براندە بە گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی نەعل و سەندەل و بووتی کوالیتی بەرز، هەوڵی داوە هەموو بەرهەمەکان ئەزموونێک لە ئاسوودەیی و کوالیتیی باشی لەگەڵ بێت.
چیرۆکی پایۆن لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کرد, کاتێک ئەم براندە بە بیرۆکەیەکی سادە و بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی پێک هات. تەنیا چەند مانگێک دواتر یەکەم بەرهەمەکانی کۆمپانیای پایۆن هاتە بازاڕەوە و پێشوازیی بەربڵاوی کڕیارەکانی ڕێڕەوی کۆمپانیاکەی گۆڕی. ئەمڕۆ پایۆن تەنها براندێکی نیشتمانی نییە بەڵکو ناوێکی ناسراوە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.
بەرهەمەکانی پایۆن بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو و تیمێکی پسپۆڕ دروست دەکرێن , و هەموو قۆناغەکان، لە دیزاینەوە تا بەرهەمهێنان، بە وردی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان ئەنجام دەدرێت. پایۆن، بە تێڕوانینێکی ڕکەبەرانە بەرانبەر براندە جیهانیەکان، هەمیشە لە ڕێگەی داهێنان و گەشەپێدانی دیزاینی ئێرانی هەنگاو هەڵدەگرێت.
پایۆن تەنها بەرهەمهێنەر نییە؛ هاوبەشێکە بۆ ڕەزامەندیی کڕیاران . براندەکە لە پرۆسەی دیزایندا گرنگییەکی زۆر بە بۆچوونی کڕیاران دەدات و بەپێی فیدباکەکانی ڕاستەقینەی بازاڕ بەرهەمەکانی باشتر دەکات. لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی پایۆن ئەمانەن:
پایۆن لەو بڕوایەدایە کە هۆشیاری بناغەی هەڵبژاردنێکی زیرەکانەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناوەڕۆکی فێرکاری و ناساندنی وردی بەرهەمەکان بەشێکن لە خزمەتگوزاری بەردەوامی ئەم براندە بۆ کڕیارانی.
لە ماوەی هەشت ساڵ چالاکیی پیشەیی خۆیدا، کۆمپانیای پایۆن پرۆدەکشن بووەتە یەکێک لە براندە بەناوبانگەکان لە پێشانگە پسپۆڕانەکانی ئێران. ئەمڕۆ ئەم براندە لەگەڵ پتر لە 4000 فرۆشگا و دابەشکەری گەورەدا هاوکاری دەکات و بەرهەمەکانی هەناردەی 9 وڵات لە 13 وڵاتی دراوسێ دەکات.
لە ڕاپرسییە مەیدانییەکاندا، پایۆن توانیویەتی ٢٠%ی سەبەتەی بەرهەمەکانی فرۆشگاکان پێک بهێنێت؛ هەروەها ڕێژەی گەڕانەوە و قازانجی بەرهەمەکانی پایۆن زیاترە لە تێکڕای بازاڕی پێڵاو و نەعلی ئێران.
پایۆن لە ڕێڕەوی گەشەکردنیدا تەنیا بیر لە بەرهەمهێنان و فرۆشتن ناکاتەوە؛ بەڵکوو گرنگی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەردەوامیی ژینگەیی دەدات. ئەم براندە هەوڵ دەدات کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە کەم بکاتەوە لەڕێگەی بەرهەمهێنانی بەرهەمی بەهێز و درێژخایەن.
لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای پایۆن بە ڕاکێشانی هێزی گەنج، خوێندەوار و پسپۆر یارمەتیدەرە بۆ گەشەپێدانی دامەزراندن و بەرزکردنەوەی توانا تەکنیکییەکان لە بواری پێشەسازیی پێڵاوی وڵاتدا.
ئامانجی کۆتایی پایۆنێر ڕوونە:
ئەم براندە دەیەوێت ببێت بە هاوەڵ و هاوبەشی هەنگاوەکانی خەڵک بۆ هەر شوێنێک کە دەرۆن.