نەعلی پیاوان | مۆدێلی نایکی

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

تایبەتمەندییەکانی نەعلە مۆدێلی نایک بۆ پیاوان:

  • کەرەستە : EVA
  • قەبارە : قەبارەی پیاوان ۴۰-۴۵
  • هەر نەعلێک کێشی ١٣٥ گرامە، زۆر سووک و ئاسوودەیە
  • دیزاینی ئەرگونۆمی : گونجاوە بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن
  • بەرگەگر لە بەرانبەر ئاو و ماددە کیمیاوییەکان : ئایدیاڵە بۆکەشێ دەرەوە
  • جۆراوجۆری ڕەنگ و قەبارە : گونجاوە بۆ هەموو سەروسەلیقە و پێویستییەک

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

تایبەتمەندییە ڕواڵەتییەکانی نەعلی پیاوان: مۆدێلی نایکی

نەعلی نایکی پیاوان بە دیزاینە ناوازە و سووک و سەرنجڕاکێشەکەیەوە یەکێکە لە مۆدێلە بەناوبانگەکانی مارکەی پایۆن. ڕەنگی جۆراوجۆری بەرهەمەکە وای لێ دەکات ببێت بە هەڵبژاردەیەکی باش بۆ پیاوانی کەشخە.

دیزاین و کوالیتیی بەرهەمهێنانی نەعلی نایکی

بەرهەمەکانی مارکەی پایۆن بە تێکەڵکردنی وردی لە دیزاین و بەکارهێنانی کەرستەی خاوی بەکوالیتی، ئەزموونێکی جیاوازی لە ڕووی ئاسوودەیی و جوانییەوە بۆ بەکارهێنەرانی پێک هێناوە. ڕەنگی سەرنجڕاکێش و پێکهاتەی نەرم و دیزاینی ئەرگونۆمی وا دەکات ئەم بەرهەمانە نەک تەنیا هەر لە ڕووی بینینەوە سەرنجڕاکێش بن بەڵکوو کارایی بەرزیشیاان هەبێت بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە.

کڕینی جوملە لە کۆمپانیای پایۆن

کۆمپانیای پایۆن بە فرۆشتنی ڕاستەوخۆی بەرهەمەکانی لە کارگەکەوە، دەرفەت دەدات بە خاوەن دوکانەکان و دابەشکەران بۆ کڕینی بەکۆمەڵ بە نرخێکی ڕاستەقینە بەبێ نێوانگر . هەموو داواکارییەکان، دوای پشکنین و کۆنترۆڵکردنی کوالیتی، بە شێوەیەکی پارێزراو پاکەت دەکرێن و بە خێرایی دەنێردرێن بۆ سەرانسەری وڵات. هەروەها تیمی فرۆشتنی پایۆن ڕێنمایی پێشکەش دەکات لە هەڵبژاردنی مۆدێل و قەبارە و ڕەنگەکان بۆ یارمەتیدانی کڕیاران لە هەڵبژاردنی باشترین بژاردەکان بۆ بازاڕی ئامانجەکەیان.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
نەعل و سەندەلی پایۆن logo

دەربارەی بزنسەکە

نەعل و سەندەلی پایۆن

ناونیشان:
  • ئێران، قوم، جادەی قوم-کاشان، کۆڵانی عەلیباف، پاساژی کارئافەرین، نهۆمی خوارەوە، ژمارە ١٩
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پایۆن؛ جوانی شوناسێکی سروشتی

مارکەی پایۆن تەنیا ناوی براندێک نییە، بەڵکوو هێمای تێکەڵبوونی کوالیتی، ئاسوودەیی، و دیزاینی مۆدێرنی ئێرانییە. ئەم براندە بە گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی نەعل و سەندەل و بووتی کوالیتی بەرز، هەوڵی داوە هەموو بەرهەمەکان ئەزموونێک لە ئاسوودەیی و کوالیتیی باشی لەگەڵ بێت. 

چیرۆکی کۆمپانیای پایۆن

چیرۆکی پایۆن لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کرد, کاتێک ئەم براندە بە بیرۆکەیەکی سادە و بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی پێک هات. تەنیا چەند مانگێک دواتر یەکەم بەرهەمەکانی کۆمپانیای پایۆن هاتە بازاڕەوە و پێشوازیی بەربڵاوی کڕیارەکانی ڕێڕەوی کۆمپانیاکەی گۆڕی. ئەمڕۆ پایۆن تەنها براندێکی نیشتمانی نییە بەڵکو ناوێکی ناسراوە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.

بەرهەمەکانی پایۆن بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو و تیمێکی پسپۆڕ دروست دەکرێن , و هەموو قۆناغەکان، لە دیزاینەوە تا بەرهەمهێنان، بە وردی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان ئەنجام دەدرێت. پایۆن، بە تێڕوانینێکی ڕکەبەرانە بەرانبەر براندە جیهانیەکان، هەمیشە لە ڕێگەی داهێنان و گەشەپێدانی دیزاینی ئێرانی هەنگاو هەڵدەگرێت.

بۆچی مارکەی پایۆن؟

پایۆن تەنها بەرهەمهێنەر نییە؛ هاوبەشێکە بۆ ڕەزامەندیی کڕیاران . براندەکە لە پرۆسەی دیزایندا گرنگییەکی زۆر بە بۆچوونی کڕیاران دەدات و بەپێی فیدباکەکانی ڕاستەقینەی بازاڕ بەرهەمەکانی باشتر دەکات. لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی پایۆن ئەمانەن:

  • دیزاینی بەرهەم لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی وردی پێداویستییەکانی کڕیاران
  • بەکارهێنانی مادەی قایم وبەرگەگر لە بەرهەمهێناندا
  • بەکارهێنانی تیمی گەنج و شارەزا لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و بازاڕکردن و دیجیتاڵ مارکیتینگ
  • پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و زانیاری شەفاف بۆ یارمەتیدانی کڕیاران بۆ بڕیاردانی باشتر

پایۆن لەو بڕوایەدایە کە هۆشیاری بناغەی هەڵبژاردنێکی زیرەکانەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناوەڕۆکی فێرکاری و ناساندنی وردی بەرهەمەکان بەشێکن لە خزمەتگوزاری بەردەوامی ئەم براندە بۆ کڕیارانی.

مارکەی پایۆن لە کوێیە و چی دەکات؟

لە ماوەی هەشت ساڵ چالاکیی پیشەیی خۆیدا، کۆمپانیای پایۆن پرۆدەکشن بووەتە یەکێک لە براندە بەناوبانگەکان لە پێشانگە پسپۆڕانەکانی ئێران.  ئەمڕۆ ئەم براندە لەگەڵ پتر لە 4000 فرۆشگا و دابەشکەری گەورەدا هاوکاری دەکات  و بەرهەمەکانی هەناردەی 9 وڵات لە 13 وڵاتی دراوسێ دەکات.

لە ڕاپرسییە مەیدانییەکاندا، پایۆن توانیویەتی ٢٠%ی سەبەتەی بەرهەمەکانی فرۆشگاکان پێک بهێنێت؛ هەروەها ڕێژەی گەڕانەوە و قازانجی بەرهەمەکانی پایۆن زیاترە لە تێکڕای بازاڕی پێڵاو و نەعلی ئێران.

دوورەدیمەن و بەرپرسیارێتی پایۆن

پایۆن لە ڕێڕەوی گەشەکردنیدا تەنیا بیر لە بەرهەمهێنان و فرۆشتن ناکاتەوە؛ بەڵکوو گرنگی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەردەوامیی ژینگەیی دەدات. ئەم براندە هەوڵ دەدات کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە کەم بکاتەوە لەڕێگەی بەرهەمهێنانی بەرهەمی بەهێز و درێژخایەن.

لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای پایۆن بە ڕاکێشانی هێزی گەنج، خوێندەوار و پسپۆر یارمەتیدەرە بۆ گەشەپێدانی دامەزراندن و بەرزکردنەوەی توانا تەکنیکییەکان لە بواری پێشەسازیی پێڵاوی وڵاتدا. 

ئامانجی کۆتایی پایۆنێر ڕوونە:
ئەم براندە دەیەوێت ببێت بە هاوەڵ و هاوبەشی هەنگاوەکانی خەڵک بۆ هەر شوێنێک کە دەرۆن.