نەعلی پیاوان | مۆدێلی کامفۆرت

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

نەعلی پیاوانی مۆدێلی کامفۆرتی پایۆن بە دیزاینی ستاندارد، ڕەنگبەندیی هەمەچەشن و کوالیتیی بەرهەمهێنانی باش، بژاردەیەکی نایابە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە و داخوازیی جوملە. ئەم بەرهەمە لە قەبارەت ٤٠ بۆ ٤٥ و لە ڕەنگەکانی: 

  • سەوز
  • کرێم
  • ڕەش
  • ڕەساسی
  • شینی تۆخ

بەردەستە و بە پاکەتکردنی قایم، ئامادەیە تاکوە لە ڕێگەی یەکەی فرۆشتنی پایۆنەوە بەرهەمەکان بۆ سەرانسەری وڵات ڕەوانە بکات. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

ناساندنی نەعلی پیاوان | مۆدێلی کامفۆرت

نەعلی پیاوان مۆدێلی کامفۆرتی پایۆن، ئەنجامی وردبینی و کوالیتیی لە دیزاینی ئێرانییە. ئەم مۆدێلە بە پێکهاتەیەکی گونجاو بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە و دیمەنێکی هەماهەنگ لەگەڵ سەروسەلیقەی پیاوە کەشخەکان بەرهەم هێنراوە. ئاسوودەیی لە هەر هەنگاوێکدا، بەرگەگریی ناوازە و ڕەنگبەندیی هەمەچەشن ئەو تایبەتمەندییانەن کە ئەم بەرهەمەیان کردووە بە پڕفرۆشترین نەعلی پیاوانی پایۆن. 

دیزاینی وردی بنی نەعلەکە و بەشی سەرەوەی ئەم مۆدێلە بووە بە هۆی ئەوەی کە پاڵەپەستۆی کێش بە یەکسانی لە بنی قاچەکاندا دابەش بێت و هەستکردن بە ماندوویەتی کەم بکاتەوە لە درێژخایەندا.  

جۆراوجۆری ڕەنگ و قەبارە

نەعلی مۆدێلی کامفۆرتی پایۆن لە پێج رەنگی سەرنجڕاکێش و پراکتیکیی و لە قەبارەی تەواو پیاوانە لە ٤٠ەوە بۆ ٤٥ بەردەستە تاوەکوو وڵامدەری سەلیقە و پێویستییە جیاوزەکان بێت. تێکەڵەی رەنگە کلاسیکەکان بە دیزاینی ئەرگۆنۆمی، وای کردووە ئەم مۆدێلە بۆ ماڵەوە و شوێنی کار و بۆ دەرەوەش گونجاو بێت. 

  • سەوز: وزەبەخشە و گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە
  • کرێمی: سادە و شیک و لەگەڵ هەر ستایلێکدا دەگونجێت
  • ڕەش: کلاسیک و دژە پەڵە و قایمە  بۆ بەکارهێنانی گشتی
  • ڕەساسی: مۆدێرن و بێلایەن، هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ شوێنی کار یان ماڵەوە
  • شینی تۆخ: فەرمی و شیک و باش پێکهاتووە بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن.

کڕینی جۆملەی ئەم مۆدێل نەعلە

ئەم مۆدێلەی نەعلی پیاوانی مۆدێلی کۆمفۆرتی پایۆن، بە ڕەنگبەندیی تەواو و کوالێتی بەرزی بەرهەمهێنان و دیزاینە ستانداردەکانی، هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ داواکاری بەکۆمەڵ لە فرۆشگاکان و ناوەندەکانی نیشتەجێبوون و دابەشکەرانی پێڵاو و نەعل لە سەرانسەری وڵاتدا. بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی ئەم بەرهەمە بە توانای بەرز ڕێگە بە دابینکردنی ناوخۆیی و هەناردەکردن دەدات و هەروەها یەکەی فرۆشتنی پایۆن ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوە و وەرگرتنی داواکاری بەکۆمەڵ لە هەموو بەشەکانی ئێرانەوە.

هەروەها پاکەتکردنی ستاندارد وقایم، دۆخی  هەڵگرتن و ناردنی سەلامەتی ئەم بەرهەمە گەرەنتی دەکات، بۆ ئەوەی کڕیارانی جوملە بتوانن بێخەم سوود لە کوالیتی و مانەوە و خزمەتگوزارییە پیشەییەکانی پایۆن وەربگرن.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
نەعل و سەندەلی پایۆن logo

دەربارەی بزنسەکە

نەعل و سەندەلی پایۆن

ناونیشان:
  • ئێران، قوم، جادەی قوم-کاشان، کۆڵانی عەلیباف، پاساژی کارئافەرین، نهۆمی خوارەوە، ژمارە ١٩
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پایۆن؛ جوانی شوناسێکی سروشتی

مارکەی پایۆن تەنیا ناوی براندێک نییە، بەڵکوو هێمای تێکەڵبوونی کوالیتی، ئاسوودەیی، و دیزاینی مۆدێرنی ئێرانییە. ئەم براندە بە گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی نەعل و سەندەل و بووتی کوالیتی بەرز، هەوڵی داوە هەموو بەرهەمەکان ئەزموونێک لە ئاسوودەیی و کوالیتیی باشی لەگەڵ بێت. 

چیرۆکی کۆمپانیای پایۆن

چیرۆکی پایۆن لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کرد, کاتێک ئەم براندە بە بیرۆکەیەکی سادە و بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی پێک هات. تەنیا چەند مانگێک دواتر یەکەم بەرهەمەکانی کۆمپانیای پایۆن هاتە بازاڕەوە و پێشوازیی بەربڵاوی کڕیارەکانی ڕێڕەوی کۆمپانیاکەی گۆڕی. ئەمڕۆ پایۆن تەنها براندێکی نیشتمانی نییە بەڵکو ناوێکی ناسراوە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.

بەرهەمەکانی پایۆن بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو و تیمێکی پسپۆڕ دروست دەکرێن , و هەموو قۆناغەکان، لە دیزاینەوە تا بەرهەمهێنان، بە وردی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان ئەنجام دەدرێت. پایۆن، بە تێڕوانینێکی ڕکەبەرانە بەرانبەر براندە جیهانیەکان، هەمیشە لە ڕێگەی داهێنان و گەشەپێدانی دیزاینی ئێرانی هەنگاو هەڵدەگرێت.

بۆچی مارکەی پایۆن؟

پایۆن تەنها بەرهەمهێنەر نییە؛ هاوبەشێکە بۆ ڕەزامەندیی کڕیاران . براندەکە لە پرۆسەی دیزایندا گرنگییەکی زۆر بە بۆچوونی کڕیاران دەدات و بەپێی فیدباکەکانی ڕاستەقینەی بازاڕ بەرهەمەکانی باشتر دەکات. لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی پایۆن ئەمانەن:

  • دیزاینی بەرهەم لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی وردی پێداویستییەکانی کڕیاران
  • بەکارهێنانی مادەی قایم وبەرگەگر لە بەرهەمهێناندا
  • بەکارهێنانی تیمی گەنج و شارەزا لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و بازاڕکردن و دیجیتاڵ مارکیتینگ
  • پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و زانیاری شەفاف بۆ یارمەتیدانی کڕیاران بۆ بڕیاردانی باشتر

پایۆن لەو بڕوایەدایە کە هۆشیاری بناغەی هەڵبژاردنێکی زیرەکانەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناوەڕۆکی فێرکاری و ناساندنی وردی بەرهەمەکان بەشێکن لە خزمەتگوزاری بەردەوامی ئەم براندە بۆ کڕیارانی.

مارکەی پایۆن لە کوێیە و چی دەکات؟

لە ماوەی هەشت ساڵ چالاکیی پیشەیی خۆیدا، کۆمپانیای پایۆن پرۆدەکشن بووەتە یەکێک لە براندە بەناوبانگەکان لە پێشانگە پسپۆڕانەکانی ئێران.  ئەمڕۆ ئەم براندە لەگەڵ پتر لە 4000 فرۆشگا و دابەشکەری گەورەدا هاوکاری دەکات  و بەرهەمەکانی هەناردەی 9 وڵات لە 13 وڵاتی دراوسێ دەکات.

لە ڕاپرسییە مەیدانییەکاندا، پایۆن توانیویەتی ٢٠%ی سەبەتەی بەرهەمەکانی فرۆشگاکان پێک بهێنێت؛ هەروەها ڕێژەی گەڕانەوە و قازانجی بەرهەمەکانی پایۆن زیاترە لە تێکڕای بازاڕی پێڵاو و نەعلی ئێران.

دوورەدیمەن و بەرپرسیارێتی پایۆن

پایۆن لە ڕێڕەوی گەشەکردنیدا تەنیا بیر لە بەرهەمهێنان و فرۆشتن ناکاتەوە؛ بەڵکوو گرنگی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەردەوامیی ژینگەیی دەدات. ئەم براندە هەوڵ دەدات کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە کەم بکاتەوە لەڕێگەی بەرهەمهێنانی بەرهەمی بەهێز و درێژخایەن.

لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای پایۆن بە ڕاکێشانی هێزی گەنج، خوێندەوار و پسپۆر یارمەتیدەرە بۆ گەشەپێدانی دامەزراندن و بەرزکردنەوەی توانا تەکنیکییەکان لە بواری پێشەسازیی پێڵاوی وڵاتدا. 

ئامانجی کۆتایی پایۆنێر ڕوونە:
ئەم براندە دەیەوێت ببێت بە هاوەڵ و هاوبەشی هەنگاوەکانی خەڵک بۆ هەر شوێنێک کە دەرۆن.