نەعلی پیاوان، مۆدێلی سێپەنتا

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

تایبەتمەندییە تایبەتەکان:

  • کەرەستە: EVA
  • قەبارە: قەبارەی پیاوان ٤٠-٤٥
  • کێشی هەر تاکەنەعلێک: ١٤٥ گرام
  • دیزاینی ئەرگونۆمی: گونجاوە بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن
  • بەرگری ئاو و ماددەی کیمیاوی: گونجاوە بۆکەشی دەرەوە، ئاهەنگەکان
  • ڕەنگ و قەبارەی جۆراوجۆر: گونجاوە بۆ هەموو سەروسەلیقە و پێویستییەک

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

ناساندنی نەعلی پیاوان؛ مۆدێلی سێپەنتا

نەعلەکانی سێپەنتای پیاوان لەلایەن کۆمپانیای بەناوبانگی پایۆن بە بەکارهێنانی کەرەستەی کوالێتی بەرزی EVA دروست دەکرێن. دیزاینی ئەم نەعلانە ئاسوودەیی و مانەوە و کێشی سووک  تێکەڵ دەکات . ئەم مۆدێلە زۆر گونجاوە بۆ بەکارهێنان لە شوێنی شێدار و دەرەوە .

نەعلەکانی سێپەنتا بە دیزاینێکی سووک و نەرم  و ئەرگونۆمی،  بژاردەیەکی نایاب و باشن بۆ بەکارهێنان لە شوێنە جیاوازەکاندا وەک:

  • ماڵەوە
  • کەنار دەریا
  • یانە
  • کڕینی ڕۆژانە

مۆدێلی سپۆرتی ئەم نەعلانە وا دەکات بە ئاسانی لەگەڵ ستایلە جیاوازەکاندا بگونجێن و دیمەنێکی شیک و سادە دابین دەکات. هەروەها بنئ نەرم ودژە خلیسکانیان هەستێکی ئاسوودەیی و جێگیر بە بەکارهێنەر دەبەخشێت لەگەڵ هەموو هەنگاوێکدا.

کڕینی جوملەی نەعلی سێپەنتای پیاوان لە کۆمپانیای پایون پرۆدەکشن

کۆمپانیای پایۆن  وەک یەکێک لە بەرهەمهێنەرانی بەناوبانگی نەعلی ئاسوودەیی و قایم، دەرفەتی کڕینی جوملەی نەعلەکانی سێپەنتای پیاوانی بۆ فرۆشگاکان و جوملەفرۆشان و دابەشکەران لە سەرانسەری وڵاتدا ڕەخساندووە. بەرهەمەکانی پایۆن ڕاستەوخۆ لە کارگەوە دابین دەکرێن؛ بۆیە کڕیاران دەتوانن سوودمەند بن لە نرخە ڕاستەقینەکان و کوالێتی گەرەنتیکراو و جۆرەها ڕەنگ و هەوو جۆرە قەبارەیەک.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
نەعل و سەندەلی پایۆن logo

دەربارەی بزنسەکە

نەعل و سەندەلی پایۆن

ناونیشان:
  • ئێران، قوم، جادەی قوم-کاشان، کۆڵانی عەلیباف، پاساژی کارئافەرین، نهۆمی خوارەوە، ژمارە ١٩
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پایۆن؛ جوانی شوناسێکی سروشتی

مارکەی پایۆن تەنیا ناوی براندێک نییە، بەڵکوو هێمای تێکەڵبوونی کوالیتی، ئاسوودەیی، و دیزاینی مۆدێرنی ئێرانییە. ئەم براندە بە گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی نەعل و سەندەل و بووتی کوالیتی بەرز، هەوڵی داوە هەموو بەرهەمەکان ئەزموونێک لە ئاسوودەیی و کوالیتیی باشی لەگەڵ بێت. 

چیرۆکی کۆمپانیای پایۆن

چیرۆکی پایۆن لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کرد, کاتێک ئەم براندە بە بیرۆکەیەکی سادە و بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی پێک هات. تەنیا چەند مانگێک دواتر یەکەم بەرهەمەکانی کۆمپانیای پایۆن هاتە بازاڕەوە و پێشوازیی بەربڵاوی کڕیارەکانی ڕێڕەوی کۆمپانیاکەی گۆڕی. ئەمڕۆ پایۆن تەنها براندێکی نیشتمانی نییە بەڵکو ناوێکی ناسراوە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.

بەرهەمەکانی پایۆن بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو و تیمێکی پسپۆڕ دروست دەکرێن , و هەموو قۆناغەکان، لە دیزاینەوە تا بەرهەمهێنان، بە وردی و گرنگیدان بە وردەکارییەکان ئەنجام دەدرێت. پایۆن، بە تێڕوانینێکی ڕکەبەرانە بەرانبەر براندە جیهانیەکان، هەمیشە لە ڕێگەی داهێنان و گەشەپێدانی دیزاینی ئێرانی هەنگاو هەڵدەگرێت.

بۆچی مارکەی پایۆن؟

پایۆن تەنها بەرهەمهێنەر نییە؛ هاوبەشێکە بۆ ڕەزامەندیی کڕیاران . براندەکە لە پرۆسەی دیزایندا گرنگییەکی زۆر بە بۆچوونی کڕیاران دەدات و بەپێی فیدباکەکانی ڕاستەقینەی بازاڕ بەرهەمەکانی باشتر دەکات. لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی پایۆن ئەمانەن:

  • دیزاینی بەرهەم لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی وردی پێداویستییەکانی کڕیاران
  • بەکارهێنانی مادەی قایم وبەرگەگر لە بەرهەمهێناندا
  • بەکارهێنانی تیمی گەنج و شارەزا لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و بازاڕکردن و دیجیتاڵ مارکیتینگ
  • پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و زانیاری شەفاف بۆ یارمەتیدانی کڕیاران بۆ بڕیاردانی باشتر

پایۆن لەو بڕوایەدایە کە هۆشیاری بناغەی هەڵبژاردنێکی زیرەکانەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناوەڕۆکی فێرکاری و ناساندنی وردی بەرهەمەکان بەشێکن لە خزمەتگوزاری بەردەوامی ئەم براندە بۆ کڕیارانی.

مارکەی پایۆن لە کوێیە و چی دەکات؟

لە ماوەی هەشت ساڵ چالاکیی پیشەیی خۆیدا، کۆمپانیای پایۆن پرۆدەکشن بووەتە یەکێک لە براندە بەناوبانگەکان لە پێشانگە پسپۆڕانەکانی ئێران.  ئەمڕۆ ئەم براندە لەگەڵ پتر لە 4000 فرۆشگا و دابەشکەری گەورەدا هاوکاری دەکات  و بەرهەمەکانی هەناردەی 9 وڵات لە 13 وڵاتی دراوسێ دەکات.

لە ڕاپرسییە مەیدانییەکاندا، پایۆن توانیویەتی ٢٠%ی سەبەتەی بەرهەمەکانی فرۆشگاکان پێک بهێنێت؛ هەروەها ڕێژەی گەڕانەوە و قازانجی بەرهەمەکانی پایۆن زیاترە لە تێکڕای بازاڕی پێڵاو و نەعلی ئێران.

دوورەدیمەن و بەرپرسیارێتی پایۆن

پایۆن لە ڕێڕەوی گەشەکردنیدا تەنیا بیر لە بەرهەمهێنان و فرۆشتن ناکاتەوە؛ بەڵکوو گرنگی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەردەوامیی ژینگەیی دەدات. ئەم براندە هەوڵ دەدات کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە کەم بکاتەوە لەڕێگەی بەرهەمهێنانی بەرهەمی بەهێز و درێژخایەن.

لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای پایۆن بە ڕاکێشانی هێزی گەنج، خوێندەوار و پسپۆر یارمەتیدەرە بۆ گەشەپێدانی دامەزراندن و بەرزکردنەوەی توانا تەکنیکییەکان لە بواری پێشەسازیی پێڵاوی وڵاتدا. 

ئامانجی کۆتایی پایۆنێر ڕوونە:
ئەم براندە دەیەوێت ببێت بە هاوەڵ و هاوبەشی هەنگاوەکانی خەڵک بۆ هەر شوێنێک کە دەرۆن.