قەنەفەی ستیلی پەرنیان بە دیزاینی کلاسیک و کوالیتیی بەرهەمهێنانی بێهاوتا، بژاردەیەکی لووکسە بۆ خانووە مۆدێرن و کلاسیکەکان. ئەم بەرهەمە گونجاوە بۆ هەناردەکردن و بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.
ئەم قەنەفەیە بە هۆی بەکارهێنانی داری نارەوەنی جۆرجیا و قوماشی هاوردەکراو و کەڵکوەرگرتن لە فۆم و ئیسفەنجی کوالیتیبەرز، ٤ ساڵ گەرەنتی هەیە
ئەم قەنەفەیە بە تێکەڵکردنی دیزاینی تەقلیدی و مۆدێرن دروست کراوە؛ هەروەها بۆ دیزاینی ئەم مۆدێلە لە داری هاوشێوەی کاج ئیلهام وەرگیراوە. بۆ دروستکردنی کەڵک لە کەرستەی نایاب و فۆمی کوالیتیبەرز وەرگیراوە کە دەبێت بە هۆی ئاسوودەیی و مانەوەی قەنەفەکە. کەڤەری هەمەچەشن و ناسکی لەگەڵ نەخشاندنی ورد، دیمەنێکی شیک و ڕەسەن بە هۆڵی دانیشتن دەبەخشێت. ئەم بەرهەمە بە ستانداردی نێودەوڵەتی و پێچانەوەی قایم، ئامادەی هەناردەکردنە بۆ بازاڕەکانی عێراق و وڵاتانی تر و ئەزموونێکی جیاواز لە مۆبیلیاتی لووکس بۆ کڕیارانی فەراهەم دەکات.
مۆبیلیاتی نیک
ئێمە لە کارگەی مۆبڵی نیکدا لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە ئێران دەستمان بە چالاکی کرد و هەر لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا بە شێوەی تایبەت لە بواری دیزاین و بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی مۆبیلیات چالاکین.
ئەزموونی پتر لە دوو دەیە هەبوونی بەردەوام لەم پیشەسازییەدا، ئەو توانایەی بە ئێمە داوە تاوەکوو پێداویستییەکانی بازاڕ بە باشی بناسین و کۆمەڵێک بەرهەم کە لەگەڵ سەروسەلیقەی کڕیارانی ناوەوە و ستانداردی بازاڕە دەرەکییەکاندا بگونجێت بەرهەم بهێنین. ئێمە بە شێوەی سەرەکی گرنگی بە کوالیتیی بەرهەمهێنان، وردبینی لە وردەکارییەکان و پێشکەشکردنی بەرهەمی بەرگەگر و دیزاینی پراکتیکی دەدەین.
بواری چالاکیی کارگەی مۆبڵی نیک بریتییە لە دیزاین و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی مۆبیلیاتی ماڵەوە بە تایبەتمەندیی بەرهەمهێنان لە سەر پێداویستیی کڕیاران. بەرهەمەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە بەکارهێنانی کەرستەی خاوی گونجاو، لاولاوە و کەرستەی لکاندنی کوالیتیبەرز و چاودێریکردنی وردی پڕۆسەی بەرهەمهێنان دروست دەکرێن. ئێمە بەردەوام لە هوڵی ئەوەدا بووین کە بە گەیاندنی داواکارییەکان لە کاتی خۆیدا و پێشکەشکردی خزمەتگوزاریی پڕۆفیشاڵ، ڕەزامەندیی کڕیارانمان لە بازاڕەکان ناوەوە و دەرەوە بەدەست بهێنین.
کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک بە پشتبەستن بە کوالیتیی بەرهەمەکان و ڕەزامەندیی کڕیاران توانیویەتی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن لەگەڵ کڕیارانی ناوخۆیی و بیانی دروست بکات. ئامادەبوونی چالاکانە لە بازاڕ و متمانەی کڕیاران، بە گرنگترین سەرمایە و شانازیی ئەم گروپە دادەنرێت.
بەڕێوەبەردنی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر ئەستۆی ڕەزا داوودیدایە کە بە ئەزموونی چەندین ساڵە لە بەرهەمهێنانی مۆبیلیات و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی بازاڕ، ڕۆڵێکی سەرەکی لە گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵەکەدا بینیوە. تیمی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک پێک هاتووە لە سەرچاوەی مرۆیی شارەزا و بەئەزموون کە بە وردبینی و پابەندبوونێکی زۆرەوە کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتیی بەرهەمەکان.
پلانی بەرهەمهێنانی داهاتووی مۆبیلیاتی نیک بریتییە لە پەرەپێدانی بازاڕەکانی هەناردەکردن و زیادکردنی جۆراوجۆریی بەرهەمەکان و فراوانکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان. ئێمە بە دوای دروستکردنی پەیوەندیی بازرگانیی بەردەوام و پێشکەشکردنی بەرهەمی ڕکەبەرانە و ئامادەبوونی کاریگەرین لە بازاڕە ناوچەیی و جیهانییەکاندا.