قەنەفەی کلاسیکی فەڕەنسی

زانیاری سەرەکی

نرخی بەرهەم

١٬٨٥٠$ دۆلاری ئەمریکایی
١٬٥٥٠$ دۆلاری ئەمریکایی

ڕوونکردنەوە

مۆبیلیاتی فەڕەنسی تێکەڵەیەک لە ناسکی، ڕەسەنایەتی و دیزاینی کلاسیکە کە بە نەخشاندنی هونەرمەندانە و کەرستەی کوالیتی‌بەرز، دیمەنێکی لووکس و هەرمان بە شوێنەکان دەبەخشێت. ئەم ستایلە بژاردەیەکی گونجاوە بۆ کڕیارای تایبەت‌پەسند و بازاڕەکانی هەناردەکردن. 

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:

  • جۆری قەنەفە: ٧ کەسی
  • جوارچێوە: داری نارەوەنی جۆرجیا گرەیدی A، گەرەنتیی مانەوە و قایمیی زۆر
  • کەڤەر: قوماشی هاوردەکراو بە کوالیتیی نایاب (کڕیار دەتوانێت ڕەنگ و دیزاینەکە  بە دڵی خۆی هەڵبژێرێت)
  • جۆری ڕەنگ: پۆلی یورتانی کوالیتی‌بەرز، قایم لە بەرامبەر کڕان، شێ و ڕووناکیدا
  • بنی قەنەفەکە:تەواو فەنەر (سیستەمی فەنەری)، توانای ئێلاستیسیتەی نایاب و ئاسوودەیی درێژخایەن
  • پڕ‌کەرەوە (ئێسفەنج/ فۆم): باشترین ئێسفەنج و فۆمی ناو بازاڕ، گەرەنتیی مانەوە و پاراستنی بێچم لانیکەم بۆ ٤ ساڵ
  • گەرەنتی: ٤ ساڵ
  • جۆراوجۆریی ڕەنگ: ڕەنگی دار و قوماش بە پێ سەروسەلیقەی کڕیار داوا دەکرێت

 

گەره‌نتی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی دوای فرۆشتن

ئم قەنەفەیە لە باشترین کەرستەکانی ناو بازاڕ بەرهەم هێنراوە داری نارەوەنی جۆرجیا گریدی A و بەکارهێنانی قوماشێ نانۆ و بەکارهێنانی ڕەنگی پۆلی یورتانی بەرگەگ،٤ ساڵ گەرنتی هەیە.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

قەنەفەی فەڕەنسی هێمای رەسەنایەتی، ناسکی و هونەری هەرمانە لە دیکۆراتی ناوەوەدا. ئەم شێوازە بە ئیلهام وەرگرتن لە مێژووی دەوڵەمەندی هونەر و تەلارسازیی فەڕەنسا، تێکەڵەیەک لە جوانیی کلاسیک و شکۆی شاهانە نمایش دەکات. بەکارهێنانی هیڵی چەماوە، نەخشاندنی ناسک، قاچی کەوانەیی و وردەکارییە وردەکان، وا دەکات قەنەفەی فەڕەنسی ببێت بە بژاردەیەکی شیک و جیاواز.

بۆ دروستکردنی قەنەفەی فەڕەنسی بە زۆری کەڵک لە داری کوالیتی‌بەرز وەکوو نارەوەن و گوێز وەر دەگیرێت و قوماشەکان بە زۆری بریتین لە مەخمەڵ، کەتان یان قوماشی نەخشدار بە ڕەنگی نەرم و دەوڵەمەندانە. ئەم شێوازە نەک تەنیا جوانییەکی بینراوی زۆری هەیە، بەڵکوو لە ڕووی مانەوە و ئاسوودەییشەوە لە ئاستێکی ستاندارددایە و دەتوانێت لەگەڵ براندە بەناوبانگەکانی جیهاندا ڕکەبەرایەتی بکات. 

قەنەفەی فەڕەنسی بژاردەیەکی گونجاوە بۆ شوێنە نیشتەجێبوونە لووکسەکان، هۆتیلەکان، هۆڵی پێشوازییەکان و پڕۆژەکانی دیکۆراتی تایبەت و بە هۆی دیزاینی نایابی، بەردەوام سەرنجی بازاڕە نێودەولەتییەکان و کڕیارانی تەیبەت‌پەسندی بۆی لای خۆی ڕاکێشاوە. تێکەڵکردنی هونەری دەست، کوالیتیی بەرهەمهێنان و دیزاینی کلاسیک ئەم جۆرە قەنەفەیەی کردووە بە بەرهەمێنکی بەنرخ بۆ هەناردەکردن. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
مۆبیلیاتی نیک logo

دەربارەی بزنسەکە

مۆبیلیاتی نیک

ناونیشان:
  • پێشانگا و کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک: ئێران، تاران، گۆڕەپانی ڕێسالەت، شەقامی هێنگام، پاش چواڕێیانی ئێستقلال، کۆڵانی شەعبانی موقەدەم، کۆڵانی ئیبراهیم، ژمارەی ٤٢
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ناساندنی کۆمپانیای مۆبڵی نیک

ئێمە لە کارگەی مۆبڵی نیکدا لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە ئێران دەستمان بە چالاکی کرد و هەر لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا بە شێوەی تایبەت لە بواری دیزاین و بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی مۆبیلیات چالاکین.

ئەزموونی پتر لە دوو دەیە هەبوونی بەردەوام لەم پیشەسازییەدا، ئەو توانایەی بە ئێمە داوە تاوەکوو پێداویستییەکانی بازاڕ بە باشی بناسین و کۆمەڵێک بەرهەم کە لەگەڵ سەروسەلیقەی کڕیارانی ناوەوە و ستانداردی بازاڕە دەرەکییەکاندا بگونجێت بەرهەم بهێنین. ئێمە بە شێوەی سەرەکی گرنگی بە کوالیتیی بەرهەمهێنان، وردبینی لە وردەکارییەکان و پێشکەشکردنی بەرهەمی بەرگەگر و دیزاینی پراکتیکی دەدەین.

بواری چالاکی، بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکان

بواری چالاکیی کارگەی مۆبڵی نیک بریتییە لە دیزاین و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی مۆبیلیاتی ماڵەوە بە تایبەتمەندیی بەرهەمهێنان لە سەر پێداویستیی کڕیاران. بەرهەمەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە بەکارهێنانی کەرستەی خاوی گونجاو، لاولاوە و کەرستەی لکاندنی کوالیتی‌بەرز و چاودێریکردنی وردی پڕۆسەی بەرهەمهێنان دروست دەکرێن. ئێمە بەردەوام لە هوڵی ئەوەدا بووین کە بە گەیاندنی داواکارییەکان لە کاتی خۆیدا و پێشکەشکردی خزمەتگوزاریی پڕۆفیشاڵ، ڕەزامەندیی کڕیارانمان لە بازاڕەکان ناوەوە و دەرەوە بەدەست بهێنین. 

تایبەتمەندییەکانی و سوودە ڕکەبەرانەکان

  • پێشینەی چالاکی لە ساڵی ٢٠٠٣ و ئەزموونی کرداریی درێژخایەن لە پیشەسازیی مۆبیلیات
  • بەکارهێنانی کەرستەی کوالیتی‌بەرز و کۆنتڕۆڵی کوالیتیی بێوچاب
  • توانای بەرهەمهێنان لەسەر داوای کڕیار و گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕە جیاوازەکان
  • پابەندبوون بە گەیاندنی داواکارییەکان لە کاتی خۆیدا
  • توانای هاوکاریکردن لەگەڵ کڕیاران و هاوبەشانی بیانی

پێشینە، شانازییەکان و بروانامەکان

کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک بە پشتبەستن بە کوالیتیی بەرهەمەکان و ڕەزامەندیی کڕیاران توانیویەتی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن لەگەڵ کڕیارانی ناوخۆیی و بیانی دروست بکات. ئامادەبوونی چالاکانە لە بازاڕ و متمانەی کڕیاران، بە گرنگترین سەرمایە و شانازیی ئەم گروپە دادەنرێت.

تیم و بەڕێوەبەر

بەڕێوەبەردنی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر ئەستۆی ڕەزا داوودیدایە کە بە ئەزموونی چەندین ساڵە لە بەرهەمهێنانی مۆبیلیات و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی بازاڕ، ڕۆڵێکی سەرەکی لە گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵەکەدا بینیوە. تیمی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک پێک هاتووە لە سەرچاوەی مرۆیی شارەزا و بەئەزموون کە بە وردبینی و پابەندبوونێکی زۆرەوە کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتیی بەرهەمەکان. 

داهاتووی بزنسەکە

پلانی بەرهەمهێنانی داهاتووی مۆبیلیاتی نیک بریتییە لە پەرەپێدانی بازاڕەکانی هەناردەکردن و زیادکردنی جۆراوجۆریی بەرهەمەکان و فراوانکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان. ئێمە بە دوای دروستکردنی پەیوەندیی بازرگانیی بەردەوام و پێشکەشکردنی بەرهەمی ڕکەبەرانە و ئامادەبوونی کاریگەرین لە بازاڕە ناوچەیی و جیهانییەکاندا.