قەنەفەی کلاسیک و ستیلی نیک

زانیاری سەرەکی

نرخی بەرهەم

١٬٩٨٠$ دۆلاری ئەمریکایی
١٬٧٩٠$ دۆلاری ئەمریکایی

ڕوونکردنەوە

قەنەفەی ستیلی نیک بە دیزاینی کلاسیک و کوالیتیی بەرهەمهێنانی بێ‌هاوتا، بژاردەیەکی ناوازەیە بۆ خانووە مۆدێرن و کلاسیکەکان. ئەم بەرهەمە گونجاوە بۆ هەناردەکردن و بازاڕە نێودەوڵەتییەکان. 

وردەکارییەکانی مۆبڵی ستیلی ٧ کەسی بریتییە لە: 

  • ژمارەی پارچەکان: قەنەفەیەکی سێ کەسی و چوار تاکی یەک کەسی (دوو تاکی نەخشداری دوو لایەنە، دووتاکی دانە کوین)
  • چوارچێوە: داری نارەوەنی جۆرجیا گرەیدی A
  • کەرستەی ناوەوە: فۆم و ئیسفەنجی زۆر نایاب
  • جۆری قوماش: هاوردەکراو
  • کورسی مێزی دانیشتن: لە قەبارەی چوار کەسی، شەش کەسی و هەشت کەسیدا بەردەستە.

گەره‌نتی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی دوای فرۆشتن

قەنەفەی ستیلی نیک بە کەڵکوەرگرتن لە داری نارەوەنی جۆرجیا و باشترین ئیسفەنج و فۆم و قوماشی بیانی بەرهەم دێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم کەرستانە ٤ ساڵ گەرەنتی هەیە. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

تاقم قەنەفەی کلاسیک و ستیلی نیک بە دیزاینی ڕەسەن و بە ئیلهام لە شێوازی کلاسیکی شاهانە، بژاردەیەکی گونجاوە بۆ کەشە ناوازە و لاکچرییەکان. چوارچێوەی ئەم بەرهەمە لە داری کوالیتی‌بەرز و قایم دروست کراوە و نەخشاندنی ناسک و وردی، دیمەنێکی تایبەت و هەرمانی پێ دەبەخشێت. 

بەکارهێنانی قوماشی نایاب، دوورینی پڕۆفیشناڵ و دانیشتنی ستاندارد، جگە لە جوانی، ئاسوودەیی و مانەوەیەکی بەرز مسۆگەر دەکات. تیكەڵکردنی ڕەنگی تۆخی دار لەگەڵ قوماشی هەماهەنگ، ئەم مۆدێلەی کردووە بە بژاردەیەکی گونجاو بۆ خانووە لووکسەکان، ڤێلاکان و هۆڵی دایشتنە گەورەکان. 

ئەم بەرهەمە بە گرنگیدان بە سەلیقەی بازاڕی نێودەوڵەتی دیزاین کراوە و توانای بەرهەمهێنان لە ژمارەی زۆر، تایبەتکردنی ڕەنگی دار و قوماش لەسەر داواکاریی کڕیار و پاکەتکردنی گونجاو بۆ هەناردەکردنی هەیە. هەڵبژاردنێکی متمانەپێکراوە بۆ بازرگانەکان و کڕیارانی جوملە کە بە دوای کوالیتی و ڕەسەنایەتی و نرخێ ڕکەبەرانەن. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
16%
قەنەفەی کلاسیکی فەڕەنسی

قەنەفەی کلاسیکی فەڕەنسی

مۆبیلیاتی فەڕەنسی تێکەڵەیەک لە ناسکی، ڕەسەنایەتی و دیزاینی کلاسیکە کە بە نەخشاندنی هونەرمەندانە و کەرستەی کوالیتی‌بەرز، دیمەنێکی لووکس و هەرمان بە شوێنەکان دەبەخشێت. ئەم ستایلە بژاردەیەکی گونجاوە بۆ کڕیارای تایبەت‌پەسند و بازاڕەکانی هەناردەکردن. 

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:

  • جۆری قەنەفە: ٧ کەسی
  • جوارچێوە: داری نارەوەنی جۆرجیا گرەیدی A، گەرەنتیی مانەوە و قایمیی زۆر
  • کەڤەر: قوماشی هاوردەکراو بە کوالیتیی نایاب (کڕیار دەتوانێت ڕەنگ و دیزاینەکە  بە دڵی خۆی هەڵبژێرێت)
  • جۆری ڕەنگ: پۆلی یورتانی کوالیتی‌بەرز، قایم لە بەرامبەر کڕان، شێ و ڕووناکیدا
  • بنی قەنەفەکە:تەواو فەنەر (سیستەمی فەنەری)، توانای ئێلاستیسیتەی نایاب و ئاسوودەیی درێژخایەن
  • پڕ‌کەرەوە (ئێسفەنج/ فۆم): باشترین ئێسفەنج و فۆمی ناو بازاڕ، گەرەنتیی مانەوە و پاراستنی بێچم لانیکەم بۆ ٤ ساڵ
  • گەرەنتی: ٤ ساڵ
  • جۆراوجۆریی ڕەنگ: ڕەنگی دار و قوماش بە پێ سەروسەلیقەی کڕیار داوا دەکرێت

 

١٬٨٥٠$
١٬٥٥٠$
مۆبیلیاتی نیک logo

دەربارەی بزنسەکە

مۆبیلیاتی نیک

ناونیشان:
  • پێشانگا و کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک: ئێران، تاران، گۆڕەپانی ڕێسالەت، شەقامی هێنگام، پاش چواڕێیانی ئێستقلال، کۆڵانی شەعبانی موقەدەم، کۆڵانی ئیبراهیم، ژمارەی ٤٢
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ناساندنی کۆمپانیای مۆبڵی نیک

ئێمە لە کارگەی مۆبڵی نیکدا لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە ئێران دەستمان بە چالاکی کرد و هەر لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا بە شێوەی تایبەت لە بواری دیزاین و بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی مۆبیلیات چالاکین.

ئەزموونی پتر لە دوو دەیە هەبوونی بەردەوام لەم پیشەسازییەدا، ئەو توانایەی بە ئێمە داوە تاوەکوو پێداویستییەکانی بازاڕ بە باشی بناسین و کۆمەڵێک بەرهەم کە لەگەڵ سەروسەلیقەی کڕیارانی ناوەوە و ستانداردی بازاڕە دەرەکییەکاندا بگونجێت بەرهەم بهێنین. ئێمە بە شێوەی سەرەکی گرنگی بە کوالیتیی بەرهەمهێنان، وردبینی لە وردەکارییەکان و پێشکەشکردنی بەرهەمی بەرگەگر و دیزاینی پراکتیکی دەدەین.

بواری چالاکی، بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکان

بواری چالاکیی کارگەی مۆبڵی نیک بریتییە لە دیزاین و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی مۆبیلیاتی ماڵەوە بە تایبەتمەندیی بەرهەمهێنان لە سەر پێداویستیی کڕیاران. بەرهەمەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە بەکارهێنانی کەرستەی خاوی گونجاو، لاولاوە و کەرستەی لکاندنی کوالیتی‌بەرز و چاودێریکردنی وردی پڕۆسەی بەرهەمهێنان دروست دەکرێن. ئێمە بەردەوام لە هوڵی ئەوەدا بووین کە بە گەیاندنی داواکارییەکان لە کاتی خۆیدا و پێشکەشکردی خزمەتگوزاریی پڕۆفیشاڵ، ڕەزامەندیی کڕیارانمان لە بازاڕەکان ناوەوە و دەرەوە بەدەست بهێنین. 

تایبەتمەندییەکانی و سوودە ڕکەبەرانەکان

  • پێشینەی چالاکی لە ساڵی ٢٠٠٣ و ئەزموونی کرداریی درێژخایەن لە پیشەسازیی مۆبیلیات
  • بەکارهێنانی کەرستەی کوالیتی‌بەرز و کۆنتڕۆڵی کوالیتیی بێوچاب
  • توانای بەرهەمهێنان لەسەر داوای کڕیار و گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕە جیاوازەکان
  • پابەندبوون بە گەیاندنی داواکارییەکان لە کاتی خۆیدا
  • توانای هاوکاریکردن لەگەڵ کڕیاران و هاوبەشانی بیانی

پێشینە، شانازییەکان و بروانامەکان

کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک بە پشتبەستن بە کوالیتیی بەرهەمەکان و ڕەزامەندیی کڕیاران توانیویەتی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن لەگەڵ کڕیارانی ناوخۆیی و بیانی دروست بکات. ئامادەبوونی چالاکانە لە بازاڕ و متمانەی کڕیاران، بە گرنگترین سەرمایە و شانازیی ئەم گروپە دادەنرێت.

تیم و بەڕێوەبەر

بەڕێوەبەردنی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر ئەستۆی ڕەزا داوودیدایە کە بە ئەزموونی چەندین ساڵە لە بەرهەمهێنانی مۆبیلیات و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی بازاڕ، ڕۆڵێکی سەرەکی لە گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵەکەدا بینیوە. تیمی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک پێک هاتووە لە سەرچاوەی مرۆیی شارەزا و بەئەزموون کە بە وردبینی و پابەندبوونێکی زۆرەوە کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتیی بەرهەمەکان. 

داهاتووی بزنسەکە

پلانی بەرهەمهێنانی داهاتووی مۆبیلیاتی نیک بریتییە لە پەرەپێدانی بازاڕەکانی هەناردەکردن و زیادکردنی جۆراوجۆریی بەرهەمەکان و فراوانکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان. ئێمە بە دوای دروستکردنی پەیوەندیی بازرگانیی بەردەوام و پێشکەشکردنی بەرهەمی ڕکەبەرانە و ئامادەبوونی کاریگەرین لە بازاڕە ناوچەیی و جیهانییەکاندا.