مۆبڵی ئالفرێدۆ بە دیزاینی کلاسیک، چوارچێوەی دارینی قایم و قوماشی بەکوالیتی، بژاردەیەکی ناوازە و ئایدیالە بۆ کەشە شیکەکان و بازاڕەکانی هەناردەکردن.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم بەرهەمە بریتین لە:
بەکارهێنانی داری نارەوەنی جۆرجیا بۆ چوارچێوەی مۆبڵەکە و کەڵکوەرگرتن لە باشترین فۆم و ئیسفەنج و قوماش لەم مۆبلەدا وای کردووە ٤ ساڵ گەرەنتی هەبێت.
مۆبڵی ئالفرێدۆ تێکەڵەیەکە لە دیزاینی کلاسیک و ئاسوودەیی مۆدێرن کە بە وردبینیی زۆر و بە پێ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەرهەم هێنراوە. ئەم تاقم قەنەفەیە بە هێڵی ناسک، فۆڕمی هاوسەنگ و چوارچێوەی دارینی قایم، دیمەنێکی ناوازە و هەرمان بە هۆڵی دانیشتن دەبەخشێت.
بەکارهێنانی داری کوالیتیبەرز لە دروستکردنی چوارچێوە، لە تەنیشت قوماشی کوالیتیبەرز بە تێکەڵەی ڕەنگی سەوز و کرێمی، هەستی ڕەسەنایەتی، گەرما و ئارامی دەگوازێتەوە بۆ شوێنەکە. دیزاینی ئەرگۆنۆمیی دانیشتن، فۆم بە چڕیی بەرز و پشتیی ستاندارد، ئاسوودەییەکی تەواو بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە و دانیشتنە فەرمییەکان دەستەبەر دەکات.
مۆبڵی ئالفرێدۆ بژاردەیەکی گونجاوە بۆ ڤێلاکان، شوقە لووکسەکان، هۆتیلەکان و فەزای دانیشتنی تایبەت. ستایلی کلاسیکی ـ نیۆکلاسیکی ئەم بەرهە وای کردووە ببێت بە بژاردەیەکی گونجاو بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و عێراق. مۆبڵی ئالفرێدۆ نمایەک لە جوانی و مانەوە و کوالیتیی سەرترە؛ هەڵبژاردەیەکی متمانەپێکراوە بۆ ئەو کڕیارانەی وا بە دوای مۆبیلیاتێکی شیک، هەرمان و گونجاو بۆ هەناردەکردنن.
مۆبیلیاتی نیک
ئێمە لە کارگەی مۆبڵی نیکدا لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە ئێران دەستمان بە چالاکی کرد و هەر لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا بە شێوەی تایبەت لە بواری دیزاین و بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی مۆبیلیات چالاکین.
ئەزموونی پتر لە دوو دەیە هەبوونی بەردەوام لەم پیشەسازییەدا، ئەو توانایەی بە ئێمە داوە تاوەکوو پێداویستییەکانی بازاڕ بە باشی بناسین و کۆمەڵێک بەرهەم کە لەگەڵ سەروسەلیقەی کڕیارانی ناوەوە و ستانداردی بازاڕە دەرەکییەکاندا بگونجێت بەرهەم بهێنین. ئێمە بە شێوەی سەرەکی گرنگی بە کوالیتیی بەرهەمهێنان، وردبینی لە وردەکارییەکان و پێشکەشکردنی بەرهەمی بەرگەگر و دیزاینی پراکتیکی دەدەین.
بواری چالاکیی کارگەی مۆبڵی نیک بریتییە لە دیزاین و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی مۆبیلیاتی ماڵەوە بە تایبەتمەندیی بەرهەمهێنان لە سەر پێداویستیی کڕیاران. بەرهەمەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە بەکارهێنانی کەرستەی خاوی گونجاو، لاولاوە و کەرستەی لکاندنی کوالیتیبەرز و چاودێریکردنی وردی پڕۆسەی بەرهەمهێنان دروست دەکرێن. ئێمە بەردەوام لە هوڵی ئەوەدا بووین کە بە گەیاندنی داواکارییەکان لە کاتی خۆیدا و پێشکەشکردی خزمەتگوزاریی پڕۆفیشاڵ، ڕەزامەندیی کڕیارانمان لە بازاڕەکان ناوەوە و دەرەوە بەدەست بهێنین.
کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک بە پشتبەستن بە کوالیتیی بەرهەمەکان و ڕەزامەندیی کڕیاران توانیویەتی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن لەگەڵ کڕیارانی ناوخۆیی و بیانی دروست بکات. ئامادەبوونی چالاکانە لە بازاڕ و متمانەی کڕیاران، بە گرنگترین سەرمایە و شانازیی ئەم گروپە دادەنرێت.
بەڕێوەبەردنی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر ئەستۆی ڕەزا داوودیدایە کە بە ئەزموونی چەندین ساڵە لە بەرهەمهێنانی مۆبیلیات و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی بازاڕ، ڕۆڵێکی سەرەکی لە گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵەکەدا بینیوە. تیمی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک پێک هاتووە لە سەرچاوەی مرۆیی شارەزا و بەئەزموون کە بە وردبینی و پابەندبوونێکی زۆرەوە کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتیی بەرهەمەکان.
پلانی بەرهەمهێنانی داهاتووی مۆبیلیاتی نیک بریتییە لە پەرەپێدانی بازاڕەکانی هەناردەکردن و زیادکردنی جۆراوجۆریی بەرهەمەکان و فراوانکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان. ئێمە بە دوای دروستکردنی پەیوەندیی بازرگانیی بەردەوام و پێشکەشکردنی بەرهەمی ڕکەبەرانە و ئامادەبوونی کاریگەرین لە بازاڕە ناوچەیی و جیهانییەکاندا.