تاقم قەنەفەی کلاسیک مۆدێلی لۆرەنزۆ

زانیاری سەرەکی

نرخی بەرهەم

١٬٩٨٠$ دۆلاری ئەمریکایی
١٬٦٨٠$ دۆلاری ئەمریکایی

ڕوونکردنەوە

مۆبلی مۆدێلی لۆرەنزۆی ئەڵمانی بە دیزاینی کلاسیکی ئەوروپی، داری بەکوالیتی و قوماشی شیک، تێکەڵەیەک لە جوانی، ئاسوودەیی و مانەوە پێشکەش دەکات. ئەم بەرهەمە بژاردەیەکی ئایدیالە بۆ شوێنە شیکەکان. 

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرهەمە بریتین لە: 

  • ژمارەی کەسەکان: ٧ کەس
  • جۆری دار: نارەوەنی جۆرجیا گرەیدی A
  • جۆری قوماش: هاوردەکراو
  • ڕەنگ: پۆلی یۆرتان
  • گەرەنتی: ٤ ساڵە
  • بنی قەنەفەکە: تەواو فەنەر (تایبەتمەندیی ئێلاستیسیتەی بەرز)

 

گەره‌نتی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی دوای فرۆشتن

بەکارهێنانی داری نارەوەنی جۆرجیا گریدی A و قوماشێ نانۆی دژەپەڵەی هاوردەکراو و بەکارهێنانی ڕەنگی پۆلی یورتانی بەگرگر چوار ساڵ گەرنتیی نووسراوی هەیە.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

قەنەفەی مۆدێلی لۆرەنزۆی ئەڵمانی تێکەڵەیەکە لە دیزاینی کلاسیکی ئەوروپی، وردبینیی ئەندازیاریی ئەڵمانی و هونەری دروستکردنی مۆبیلیاتی لووکس. ئەم مۆدێلە بە فۆرمە نەرم و هاوسەنگەکانی، دەسکە و پشتیی جوان دروستکراوی و بەکارهێنانی داری سروشتی بە تەواوکاریی ناسکی، دیمەنێکی ڕەسەن و هەرمان بە کەشی ناوەوە دەبەخشێت. 

بۆ دیزاینکردنی لۆرەنزۆ، هاوکات هەم ئاسوودەیی و هەم جوانی لەبەرچاو گیراوە. دانیشتنی ستاندارد، پشتی ئەرگۆنۆمی و بەکارهێنانی فۆم و کەرستەی کوالیتی‌بەرز، وای کردووە ئەم قەنەفەیە بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن زۆر ئایدیال بێت. قوماشی نەخشداری کلاسیک بە ڕەنگبەندیی گەرم و هەماهەنگ، لەتەنیشت ئارامیی بینراودا هەستی لووکس بوون پێک دەهێنێت. 

قەنەفەی لۆرەنزۆی ئەڵمای بژاردەیەکی گونجاوە بۆ کەشی نیشتەجێبوونی لووکس، هۆتیلەکان، ڤێلاکان و هۆلە پێشوازییە فەرمییەکان و بە هۆی دیزاینی شیک و کوالیتیی بەرهەمهێنانی بەرز، توانای ڕکەبەرایەتی هەیە لە بازاڕەکانی هەناردەکردنی وڵاتانی درواسێ و بازاڕە نێودەوڵەتییەکان. ئەم مۆدێلە سمبولی مانەوە، ڕەسەنایەتی و سەلیقەی ئەو کەسانەیە وا شتی تایبەت پەسند دەکەن و بەهای زیادکراوی بەرز بۆ کڕیاری کۆتایی دروست دەکات.

 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
16%
قەنەفەی کلاسیکی فەڕەنسی

قەنەفەی کلاسیکی فەڕەنسی

مۆبیلیاتی فەڕەنسی تێکەڵەیەک لە ناسکی، ڕەسەنایەتی و دیزاینی کلاسیکە کە بە نەخشاندنی هونەرمەندانە و کەرستەی کوالیتی‌بەرز، دیمەنێکی لووکس و هەرمان بە شوێنەکان دەبەخشێت. ئەم ستایلە بژاردەیەکی گونجاوە بۆ کڕیارای تایبەت‌پەسند و بازاڕەکانی هەناردەکردن. 

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:

  • جۆری قەنەفە: ٧ کەسی
  • جوارچێوە: داری نارەوەنی جۆرجیا گرەیدی A، گەرەنتیی مانەوە و قایمیی زۆر
  • کەڤەر: قوماشی هاوردەکراو بە کوالیتیی نایاب (کڕیار دەتوانێت ڕەنگ و دیزاینەکە  بە دڵی خۆی هەڵبژێرێت)
  • جۆری ڕەنگ: پۆلی یورتانی کوالیتی‌بەرز، قایم لە بەرامبەر کڕان، شێ و ڕووناکیدا
  • بنی قەنەفەکە:تەواو فەنەر (سیستەمی فەنەری)، توانای ئێلاستیسیتەی نایاب و ئاسوودەیی درێژخایەن
  • پڕ‌کەرەوە (ئێسفەنج/ فۆم): باشترین ئێسفەنج و فۆمی ناو بازاڕ، گەرەنتیی مانەوە و پاراستنی بێچم لانیکەم بۆ ٤ ساڵ
  • گەرەنتی: ٤ ساڵ
  • جۆراوجۆریی ڕەنگ: ڕەنگی دار و قوماش بە پێ سەروسەلیقەی کڕیار داوا دەکرێت

 

١٬٨٥٠$
١٬٥٥٠$
مۆبیلیاتی نیک logo

دەربارەی بزنسەکە

مۆبیلیاتی نیک

ناونیشان:
  • پێشانگا و کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک: ئێران، تاران، گۆڕەپانی ڕێسالەت، شەقامی هێنگام، پاش چواڕێیانی ئێستقلال، کۆڵانی شەعبانی موقەدەم، کۆڵانی ئیبراهیم، ژمارەی ٤٢
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ناساندنی کۆمپانیای مۆبڵی نیک

ئێمە لە کارگەی مۆبڵی نیکدا لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە ئێران دەستمان بە چالاکی کرد و هەر لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا بە شێوەی تایبەت لە بواری دیزاین و بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی مۆبیلیات چالاکین.

ئەزموونی پتر لە دوو دەیە هەبوونی بەردەوام لەم پیشەسازییەدا، ئەو توانایەی بە ئێمە داوە تاوەکوو پێداویستییەکانی بازاڕ بە باشی بناسین و کۆمەڵێک بەرهەم کە لەگەڵ سەروسەلیقەی کڕیارانی ناوەوە و ستانداردی بازاڕە دەرەکییەکاندا بگونجێت بەرهەم بهێنین. ئێمە بە شێوەی سەرەکی گرنگی بە کوالیتیی بەرهەمهێنان، وردبینی لە وردەکارییەکان و پێشکەشکردنی بەرهەمی بەرگەگر و دیزاینی پراکتیکی دەدەین.

بواری چالاکی، بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکان

بواری چالاکیی کارگەی مۆبڵی نیک بریتییە لە دیزاین و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی مۆبیلیاتی ماڵەوە بە تایبەتمەندیی بەرهەمهێنان لە سەر پێداویستیی کڕیاران. بەرهەمەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە بەکارهێنانی کەرستەی خاوی گونجاو، لاولاوە و کەرستەی لکاندنی کوالیتی‌بەرز و چاودێریکردنی وردی پڕۆسەی بەرهەمهێنان دروست دەکرێن. ئێمە بەردەوام لە هوڵی ئەوەدا بووین کە بە گەیاندنی داواکارییەکان لە کاتی خۆیدا و پێشکەشکردی خزمەتگوزاریی پڕۆفیشاڵ، ڕەزامەندیی کڕیارانمان لە بازاڕەکان ناوەوە و دەرەوە بەدەست بهێنین. 

تایبەتمەندییەکانی و سوودە ڕکەبەرانەکان

  • پێشینەی چالاکی لە ساڵی ٢٠٠٣ و ئەزموونی کرداریی درێژخایەن لە پیشەسازیی مۆبیلیات
  • بەکارهێنانی کەرستەی کوالیتی‌بەرز و کۆنتڕۆڵی کوالیتیی بێوچاب
  • توانای بەرهەمهێنان لەسەر داوای کڕیار و گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕە جیاوازەکان
  • پابەندبوون بە گەیاندنی داواکارییەکان لە کاتی خۆیدا
  • توانای هاوکاریکردن لەگەڵ کڕیاران و هاوبەشانی بیانی

پێشینە، شانازییەکان و بروانامەکان

کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک بە پشتبەستن بە کوالیتیی بەرهەمەکان و ڕەزامەندیی کڕیاران توانیویەتی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن لەگەڵ کڕیارانی ناوخۆیی و بیانی دروست بکات. ئامادەبوونی چالاکانە لە بازاڕ و متمانەی کڕیاران، بە گرنگترین سەرمایە و شانازیی ئەم گروپە دادەنرێت.

تیم و بەڕێوەبەر

بەڕێوەبەردنی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر ئەستۆی ڕەزا داوودیدایە کە بە ئەزموونی چەندین ساڵە لە بەرهەمهێنانی مۆبیلیات و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی بازاڕ، ڕۆڵێکی سەرەکی لە گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵەکەدا بینیوە. تیمی بەرهەمهێنانی مۆبڵی نیک پێک هاتووە لە سەرچاوەی مرۆیی شارەزا و بەئەزموون کە بە وردبینی و پابەندبوونێکی زۆرەوە کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتیی بەرهەمەکان. 

داهاتووی بزنسەکە

پلانی بەرهەمهێنانی داهاتووی مۆبیلیاتی نیک بریتییە لە پەرەپێدانی بازاڕەکانی هەناردەکردن و زیادکردنی جۆراوجۆریی بەرهەمەکان و فراوانکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان. ئێمە بە دوای دروستکردنی پەیوەندیی بازرگانیی بەردەوام و پێشکەشکردنی بەرهەمی ڕکەبەرانە و ئامادەبوونی کاریگەرین لە بازاڕە ناوچەیی و جیهانییەکاندا.