بەرهەمی چاودێری و چارەسەری پێستی دەموچاو

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

گیراوە و سێڕۆمی تایبەتمەند

  • گیراوەی پڕۆفیشناڵی دژە چرچ و لۆچی 
    بەرهەمێکی تایبەت بۆ کەمکردنەوەی هێڵە وردەکان و چرچەکانی پێست و توندترکردنەوە  و گەنجکردنەوەی پێست. 
  • گیراوەی سپیکەرەوە و یەکخستنی ڕەنگی پێست
    یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پەڵەی ڕەش  و ماتبوونی پێست و گەڕاندنەوەی ڕەونەقی سروشتی پێست .
  • گیراوەی خڕکەرەوە و شێدارکەرەوەی ترشی هیالۆرۆنیک
    بە قووڵی پێست شێدار دەکاتەوە و قەبارەی لەدەستچوو دەگەڕێنێتەوە و هێڵەکانی ڕووی پێست کەم دەکاتەوە.
  • گیراوەی لابردنی خانەمردووەکان و نوێکردنەوەی پێست
    لەگەڵ ترشە نەرمەکان بۆ لابردنی خانە مردووەکانی پێست و باشترکردنی پێکهاتەی پێست و زیادکردنی درەوشاوەیی. 

ماسک

ماسکی بەسوود بۆ پێست کە بە پێکهاتە ڕووەکی و چالاکەکانی، بە قووڵی خۆراک بە پێست دەدات و یارمەتیدەرە بۆ نوێکردنەوە و ڕەونەقی پێستت. 

کرێمەکان

کرێمی نەرمکەرەوە بە فۆرمووڵی سوک و بێ مادەی زیانبەخش ، گونجاو بۆ هەموو جۆرە پێستێک بۆ هێشتنەوەی شێ و نەرمترکردنەوەی پێست.

سێڕۆمەکان

سیرۆمەکانی دەوڵەمەند بە پێپتاید و دەرهێنراوەکانی خانە بنەڕەتییەکان کە بە قووڵی ڕۆدەچنە ناو پێستەوە و یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و چاککردنەوەی خانەکان دەدەن.

خاوێنکەرەوە و تۆنەرەکان

خاوێنکەرەوەی نەرم و ئەو تۆنەرانەی وا پێستێکی ڕەونەقدار و گەشاوە دروست دەکەن، پێستەکە لە هەر چەشنە پیسی و چەوریی زیادە دەسڕنەوە و بۆ قۆناغەکانی دوایی ئامادەی دەکەن. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

گیراوە و سێڕۆمی تایبەتمەند

  • گیراوەی تایبەتمەندی دژە چرچولۆچیی پێست
     سێڕۆمی پڕۆفیشناڵی دژە چرچولۆچی کە بۆ کەمکردنەوەی هێڵە وردەکان و چرچولۆچە قووڵەکانی پێست بەرهەم هێنراوە. ئەم گیراوەیە کە تێکەڵێکە لە پێپتاید و چالاککەرەوەکانی خانە بنەڕەتییەکان (وەکوو sh-polypeptide-7 و Palmitoyl Tripeptide-1) ، یارمەتیی بەرزکردنەوەی ئاستی ئێلاستیسیتەی پێست و بەهێزکردنی پێکهاتەکەی دەدات. سوودەکانی بریتین لە توندتربوونی پێست، کەمبوونەوەی هێڵە وردەکان، باشتربوونی خۆڕاگری و گەنجتر دەرکەوتن. بەکارهێنان لە کلینیکەکان یان وەک چارەسەری تەواوکەر دەبێت بە هۆی  دەرئەنجامێکی ڕوون و بەردەوام.
  • گیراوەی سپیکەرەوە و یەکسانکردنی ڕەنگی پێست
     سیرۆمی سپیکەروەی پێست کە بۆ باشترکردنی ڕەنگی پێست و کەمکردنەوەی پەڵەی ڕەش و یەکسانکردنی ڕەنگی پێست دروست کراوە. ئەم بەرهەمە دەرهێنراوەکانی ڕووناککەرەوەی ڕووەکی وەک دەرهاویشتەی ڕەگی شیرینەمەنی و دەرهێنراوەکانی وەرگیراو لە ئاسپێرجیلۆس/سکارۆمایسێس لەخۆدەگرێت. جگە لەوەی کە پێست سپی دەکاتەوە، یارمەتیدەرە بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین تاوەکوو پێست گەنجتر و ڕەونەقدارتر دەرکەوێت. بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە پێستیان یەکدەست نییە یان بە هۆی هەتاو و پیسی ڕەش بووەتەوە.
  • گیراوەی خڕکەرەوە و شێدارکەرەوەی ترشی هیالۆرۆنیک
    سێڕۆمێکی خڕکەرەوە و شێدارکەرەوەی بەهێز کە بۆ گەڕاندنەوەی قەبارەی پێست، شێدارکردنی قووڵی پێست و توندکردنەوەی پێست دیزاین کراوە. ئەم بەرهەمە بە تێکەڵێک لە سۆدیۆم هیالۆرۆنات بە کێشی خانەیی زۆر و پێپتاید و دەرهاویشتە چالاکە ڕووەکییەکان، پێست لە ناوەوە پڕ دەکاتەوە، هێلە وردەکان لا دەبات و ڕێگری لە شلبوونەوەی پێست دەکات. گونجاو بۆ پێستی وشک، هەستیار و ئەو پێستانەی وا بەرەبەرە قەبارەی خۆیان لەدەست داوە.
  • گیراوەی لابردنی خانەمردووەکان  و نوێکردنەوەی پێست
    سیستەمێکی نەرم بۆ لابردنی خانەمردووەکانی پێست ک بە بەکارهێنانی AHA ی سووک وەکوو ترشی گلایکۆلیک، لاکتیک و مەندێلیک  خانە مردووەکانی سەر پێست لا دەبات و هانی خانەکانی پێست دەدات بۆ ئەوەی خۆیان نوێ بکەنەوە. ئەم چارەسەرە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی ڕەنگی پێست، کەمکردنەوەی پەڵەکان و یەکدەستکردنەوەی پێکهاتەی پێست و درەوشاوەکردنی پێست. گونجاوە بۆ ئەو پێستانەی کە بە هۆی بەرکەوتنی هەتاو زیانیان پێ گەیشتووە، پەڵەیان لەسەرە یان پێویستیان بە سپی بوونەوە و سافبوونە.

کرێمەکانی جینۆسیس بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە دیزاین کراون بە پێکهاتەیەکی سووک و خێرا هەڵمژن. ئەم کرێمانە پێکهاتەی شێدارکەرەوە و بەهێزکەریان تێدایە بۆ ئەوەی شێداری بە درێژایی ڕۆژەکە بهێڵێتەوە و یارمەتیی نەرمبوونی پێست دەدات. فۆرمولەکە دوورە لە مادەی هەستیاری و گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست.

سیرۆمەکان

سیرۆمی تایبەتی جینۆسیس پێکهاتەی چالاک وەک پێپتید و دەرهێنراوی خانە بنەڕەتییەکانی تێدایە کە توانای چوونە ناو چینە قووڵەکانی پێستیان هەیە. ئەم سیرومانە هاندەری بەرهەمهێنانی کۆلاجینی سروشتی پێستن، یارمەتی دووبارە دروستبوونەوەی خانەکان دەدەن، هەروەها هێڵە وردەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکەنەوە و پێکهاتەی پێست باشتر دەکەن.

پاککەرەوە و تۆنەر

پاککەرەوە و تۆنەرەکانی جینۆسیس فۆرمولەی سووکیان هەیە کە بە تەواوی پیسی و زەیتی زیادە و پاشماوەی ماکیاژەکان لادەبەن. تۆنەرەکانیان یارمەتی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی pH ی پێست دەدەن، ئەمەش ئامادە دەکات بۆ باشتر هەڵمژینی بەرهەمە چارەسەرییەکانی دواتر. ئەنجامەکەی پێستێکی پاک و تازە دەبێتەوە کە ئامادەیە بۆ چاودێریکردنی زیاتر.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
کلینیکی جینۆسیس logo

دەربارەی بزنسەکە

کلینیکی جینۆسیس

ناونیشان:
  • عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی، شەقامی سالم، بەرامبەر تەلاری خەسرەو، تاوەری هیوا، نهۆمی ٩، ژمارە ١٠
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەربارەی کلینیکی جوانکاریمان

کاتێک بۆ یەکەمجار سەردانی کلینیکەکەمان دەکەیت، ڕەنگە تەنها بیر لە جوانی پێستت بکەیتەوە، بەڵام ئەوەی وەری دەگریت لەوە زیاترە:

  • ئەزموونێکی دڵبزوێن کە هەم ئارامکەرەوەیە و هەم هەستی ئاسوودەیی و متمانەت  پێ دەبەخشێت.
  • هەر چارەسەرێک کە وەری دەگریت بە وریاییەوە ئەنجام دەدرێت و دەرئەنجامی ساڵانێکی زۆر ئەزموونی تیمە پسپۆڕ و شارەزاکەی ئێمەیە. 

ئەزموونێکی ڕاستەقینە سەربارەت بە خزمەتگوزارییەکانمان 

بیهێنە بەرچاوت، لەسەر کورسییەکی ئارام دانیشتوویت، ڕووناکییەکی نەرم و کەشێکی ئارام دەورەی داویت و تیمەکەمان ئامادەیە بە زەردەخەنە و میهرەبانییەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکانت بداتەوە؛ لە چارەسەری تایبەت بە پێست و لەیزەرەوە بگرە تا مایکرۆنێدلینگ، هەموو شتێک بە وردی هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی کاریگەری ڕاستەقینە و بەرچاوی لەسەر پێستت هەبێت. ئەم هەستکردن بە تازەیی و گەشاوەییە شتێکە کە کڕیارەکانمان بەردەوام  ئەزموونیان کردووە.

تیمەکەمان، لەگەڵ ئێوە

هەر ئەندامێکی تیمەکەمان تەنها پسپۆڕێک نییە، بەڵکو گوێگر و هاوڕێیەکیشە. ئێمە گوێ لە پێداویستی و ئارەزووەکانتان دەگرین و لەسەر بنەمای ئەوەش باشترین شێواز و بەرهەم پێشنیار دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە کە هەموو سەردانێک بکەین بە ئەزموونێکی کەسی و لەبیرنەکراو بۆ ئێوە.

داهێنان لە بواری چاودێری پێستدا

ئێمە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرهەمەکانی چاودێری پێستمان بەڕاستی کاریگەرن، سیستەمی مایکرۆنێدلینگی پێشکەوتووی DTS MG  بەکار دەهێنین. ئەم تەکنەلۆژیایە کونی زۆر ورد لەسەر پێست دروست دەکات بۆ ئەوەی پێکهاتە چالاکەکان ڕۆبچنە قووڵایی پێستەوە و ببن بە هۆی هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی سروشتی. تێکەڵکردنی ئەم شێوازە لەگەڵ بەرهەمەکانی جینۆسیس دەبێت بە هۆی ئەوەی کە کاریگەریی چارەسەرەکان زۆرتر بێت و پێستت هاوکات  تەندروست و گەشاوە و ڕەونەقدار بێت.

ئەزموونێکی لەبیرنەکراو!

ئێمە دەمانەوێت هەر جارێک کە سەردانی کلینیکەکەمان دەکەیت، هەست بکەیت لە شوێنی گونجاودایت. جا چ بتەوێ چارەسەرێکی تایبەتمەند وەربگریت و چ بتەوێت بە ڕاوێژکردن لەگەڵ تیمەکەمان باشترین هەڵبژاردنت هەبێت، لەگەڵت دەبین تاوەکوو باشترین ڤێرژنی جوانی و تەندروستیی و پێستت ئەزموون بکەیت.