لۆگۆ کلینیکی جینۆسیس

کلینیکی جینۆسیس

ناونیشان:
عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی، شەقامی سالم، بەرامبەر تەلاری خەسرەو، تاوەری هیوا، نهۆمی ٩، ژمارە ١٠
ژمارە تەلەفۆنەکان:
کاتی کار کردن: هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بۆ ٧ی ئێوارە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەربارەی ئێمە

دەربارەی کلینیکی جوانکاریمان

کاتێک بۆ یەکەمجار سەردانی کلینیکەکەمان دەکەیت، ڕەنگە تەنها بیر لە جوانی پێستت بکەیتەوە، بەڵام ئەوەی وەری دەگریت لەوە زیاترە:

  • ئەزموونێکی دڵبزوێن کە هەم ئارامکەرەوەیە و هەم هەستی ئاسوودەیی و متمانەت  پێ دەبەخشێت.
  • هەر چارەسەرێک کە وەری دەگریت بە وریاییەوە ئەنجام دەدرێت و دەرئەنجامی ساڵانێکی زۆر ئەزموونی تیمە پسپۆڕ و شارەزاکەی ئێمەیە. 

ئەزموونێکی ڕاستەقینە سەربارەت بە خزمەتگوزارییەکانمان 

بیهێنە بەرچاوت، لەسەر کورسییەکی ئارام دانیشتوویت، ڕووناکییەکی نەرم و کەشێکی ئارام دەورەی داویت و تیمەکەمان ئامادەیە بە زەردەخەنە و میهرەبانییەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکانت بداتەوە؛ لە چارەسەری تایبەت بە پێست و لەیزەرەوە بگرە تا مایکرۆنێدلینگ، هەموو شتێک بە وردی هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی کاریگەری ڕاستەقینە و بەرچاوی لەسەر پێستت هەبێت. ئەم هەستکردن بە تازەیی و گەشاوەییە شتێکە کە کڕیارەکانمان بەردەوام  ئەزموونیان کردووە.

تیمەکەمان، لەگەڵ ئێوە

هەر ئەندامێکی تیمەکەمان تەنها پسپۆڕێک نییە، بەڵکو گوێگر و هاوڕێیەکیشە. ئێمە گوێ لە پێداویستی و ئارەزووەکانتان دەگرین و لەسەر بنەمای ئەوەش باشترین شێواز و بەرهەم پێشنیار دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە کە هەموو سەردانێک بکەین بە ئەزموونێکی کەسی و لەبیرنەکراو بۆ ئێوە.

داهێنان لە بواری چاودێری پێستدا

ئێمە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرهەمەکانی چاودێری پێستمان بەڕاستی کاریگەرن، سیستەمی مایکرۆنێدلینگی پێشکەوتووی DTS MG  بەکار دەهێنین. ئەم تەکنەلۆژیایە کونی زۆر ورد لەسەر پێست دروست دەکات بۆ ئەوەی پێکهاتە چالاکەکان ڕۆبچنە قووڵایی پێستەوە و ببن بە هۆی هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی سروشتی. تێکەڵکردنی ئەم شێوازە لەگەڵ بەرهەمەکانی جینۆسیس دەبێت بە هۆی ئەوەی کە کاریگەریی چارەسەرەکان زۆرتر بێت و پێستت هاوکات  تەندروست و گەشاوە و ڕەونەقدار بێت.

ئەزموونێکی لەبیرنەکراو!

ئێمە دەمانەوێت هەر جارێک کە سەردانی کلینیکەکەمان دەکەیت، هەست بکەیت لە شوێنی گونجاودایت. جا چ بتەوێ چارەسەرێکی تایبەتمەند وەربگریت و چ بتەوێت بە ڕاوێژکردن لەگەڵ تیمەکەمان باشترین هەڵبژاردنت هەبێت، لەگەڵت دەبین تاوەکوو باشترین ڤێرژنی جوانی و تەندروستیی و پێستت ئەزموون بکەیت.

خزمەتگوزارییەکان

بینینی زیاتر
چاودێری پێست
چاودێری پێست
  • پاککردنەوە
  • گەنجکردنەوەی پێست
  • شیکاری تایبەتمەند
لابردنی موو بە لەیزەر
لابردنی موو بە لەیزەر

لابردنی قژ بە ئامێری پێشکەوتووی Cocoon Primelase Excellence ؛ خێرا و سەلامەت و بێ ئازار

شوێن

شوێن