ئامێری مایکرۆنیدلینگی ئۆتۆماتیکی جێنۆسیس DERMAFIX

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

ئامێری مایکرۆنیدلینگی ئۆتۆماتیکی جینۆسیس DERMAFIX ئامرازێکی پێشکەوتووە بۆ گەنجکردنەوەی پێست کە بە دروستکردنی مایکرۆ کەناڵی ورد لەسەر ڕووی پێست هەڵمژینی پێکهاتە چالاکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات لە هەمان کاتدا بەرهەمهێنانی سروشتی کۆلاجین و ئیلاستین هان دەدات.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

زۆرێک لە پێکهاتەکانی چاودێری پێست بەهۆی قەبارەی گەردیلەیی گەورە  و بەربەستی بەرگری پێست ناتوانن ڕۆبچنە ناو چینە قووڵەکانی پێستەوە. جینۆسیس DERMAFIX ئەم کێشەیە چارەسەردەکات و بە دروستکردنی هەزاران مایکرۆ کەناڵی تەسک لە پێستدا، دەبێت بە هۆی هەڵمژینی پێکهاتە چالاکەکان.

جگە لەوەش پرۆسەی چاککردنەوەی سروشتی پێست دەبێت بە هۆی هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئیلاستین بەرز دەکاتەوە و دەبێت بە هۆی باشتر مانەوەی پێست. 

سوودە سەرەکییەکان

  • زۆرتربوونی بەرچاوی هەڵمژینی پێکهاتە چالاکە چاودێریکەرەوەکان
  • هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئیلاستین بۆ گەنجکردنەوەی پێست
  • باشترکردنی پێکهاتەی و توندبوونی پێست لە ڕێگەی پڕۆسەی خۆچاککردنەوە 
  • بووژانەوەی سروشتیی پێست لە ڕێگەی پرۆسەی خۆ چاککردنەوەی جەستە
  • گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە جیاوازەکانی پێست، لەوانە شوێنبرین، کونیلە گەورەکان، پەڵە و هێڵێ ورد 

تایبەتمەندییە تەکنیکیەکانی ئامێری DERMAFIX | مۆدێل K

  • دەرزی شێوە دیسک بۆ ڕێگریکردن لە دڕانی پێست
  • ۱۶ دەرزی (زیاتر لە مۆدێلی ستانداردی ۱۲ دەرزی) بۆ دروستکردنی مایکرۆ کەناڵی زیاتر
  • ئەستووری دەرزی ۰.۲ ملم بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتی
  • دەرزی ستریل و پارێزراو
  • ماتۆڕی ڕێکخراو بە ١١ ئاستی هێز
  • درێژی دەرزی ڕێکدەخرێت لە ۰.۲۵ بۆ ۲ ملم 

کارتێژی تایبەت بۆ ئامێری DERMAFIX | مۆدێل K

  • ژمارەی دەرزی: ١٦ بۆ دروستکردنی کەناڵی زیاتر بە بەراورد بە ئامێرە ئاساییەکان
  • ئەستووری دەرزی: ۰.۲ ملم بۆ کەمبوونەوەی هەستی کزانەوە
  • بڕینی شەشگۆشە (ئەڵماس): کەمترین ڕووی بەرکەوتنی دەرزی لەگەڵ پێستدا دەکات، بۆیە ئازار و هەوکردن بە کەمترین ئاست دەهێڵرێتەوە

بۆچی ئامێری مایکرۆنیدلینگی جینۆسیس DERMAFIX هەڵبژاردەیەکی ئایدیاڵە؟

  • تێکەڵکردنی پارێزراوی لەگەڵ کاریگەریی کلینیکی
  • گونجاوە بۆ کلینیک و سەنتەرە جوانکارییە  پڕۆفیشناڵەکان
  • بە وردی ڕێکدەخرێت لەگەڵ جۆری پێست و ئامانجی چارەسەرکردن
  • شانبەشانی گەنجبوونەوەی قووڵ و درێژخایەن کاریگەری بەرهەمەکانی چاودێری پێست بەرز دەکاتەوە 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
بەرهەمی چاودێری و چارەسەری پێستی دەموچاو

بەرهەمی چاودێری و چارەسەری پێستی دەموچاو

گیراوە و سێڕۆمی تایبەتمەند

  • گیراوەی پڕۆفیشناڵی دژە چرچ و لۆچی 
    بەرهەمێکی تایبەت بۆ کەمکردنەوەی هێڵە وردەکان و چرچەکانی پێست و توندترکردنەوە  و گەنجکردنەوەی پێست. 
  • گیراوەی سپیکەرەوە و یەکخستنی ڕەنگی پێست
    یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پەڵەی ڕەش  و ماتبوونی پێست و گەڕاندنەوەی ڕەونەقی سروشتی پێست .
  • گیراوەی خڕکەرەوە و شێدارکەرەوەی ترشی هیالۆرۆنیک
    بە قووڵی پێست شێدار دەکاتەوە و قەبارەی لەدەستچوو دەگەڕێنێتەوە و هێڵەکانی ڕووی پێست کەم دەکاتەوە.
  • گیراوەی لابردنی خانەمردووەکان و نوێکردنەوەی پێست
    لەگەڵ ترشە نەرمەکان بۆ لابردنی خانە مردووەکانی پێست و باشترکردنی پێکهاتەی پێست و زیادکردنی درەوشاوەیی. 

ماسک

ماسکی بەسوود بۆ پێست کە بە پێکهاتە ڕووەکی و چالاکەکانی، بە قووڵی خۆراک بە پێست دەدات و یارمەتیدەرە بۆ نوێکردنەوە و ڕەونەقی پێستت. 

کرێمەکان

کرێمی نەرمکەرەوە بە فۆرمووڵی سوک و بێ مادەی زیانبەخش ، گونجاو بۆ هەموو جۆرە پێستێک بۆ هێشتنەوەی شێ و نەرمترکردنەوەی پێست.

سێڕۆمەکان

سیرۆمەکانی دەوڵەمەند بە پێپتاید و دەرهێنراوەکانی خانە بنەڕەتییەکان کە بە قووڵی ڕۆدەچنە ناو پێستەوە و یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و چاککردنەوەی خانەکان دەدەن.

خاوێنکەرەوە و تۆنەرەکان

خاوێنکەرەوەی نەرم و ئەو تۆنەرانەی وا پێستێکی ڕەونەقدار و گەشاوە دروست دەکەن، پێستەکە لە هەر چەشنە پیسی و چەوریی زیادە دەسڕنەوە و بۆ قۆناغەکانی دوایی ئامادەی دەکەن. 

پەیوەندی بکە بۆ نرخەکان
کلینیکی جینۆسیس logo

دەربارەی بزنسەکە

کلینیکی جینۆسیس

ناونیشان:
  • عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی، شەقامی سالم، بەرامبەر تەلاری خەسرەو، تاوەری هیوا، نهۆمی ٩، ژمارە ١٠
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەربارەی کلینیکی جوانکاریمان

کاتێک بۆ یەکەمجار سەردانی کلینیکەکەمان دەکەیت، ڕەنگە تەنها بیر لە جوانی پێستت بکەیتەوە، بەڵام ئەوەی وەری دەگریت لەوە زیاترە:

  • ئەزموونێکی دڵبزوێن کە هەم ئارامکەرەوەیە و هەم هەستی ئاسوودەیی و متمانەت  پێ دەبەخشێت.
  • هەر چارەسەرێک کە وەری دەگریت بە وریاییەوە ئەنجام دەدرێت و دەرئەنجامی ساڵانێکی زۆر ئەزموونی تیمە پسپۆڕ و شارەزاکەی ئێمەیە. 

ئەزموونێکی ڕاستەقینە سەربارەت بە خزمەتگوزارییەکانمان 

بیهێنە بەرچاوت، لەسەر کورسییەکی ئارام دانیشتوویت، ڕووناکییەکی نەرم و کەشێکی ئارام دەورەی داویت و تیمەکەمان ئامادەیە بە زەردەخەنە و میهرەبانییەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکانت بداتەوە؛ لە چارەسەری تایبەت بە پێست و لەیزەرەوە بگرە تا مایکرۆنێدلینگ، هەموو شتێک بە وردی هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی کاریگەری ڕاستەقینە و بەرچاوی لەسەر پێستت هەبێت. ئەم هەستکردن بە تازەیی و گەشاوەییە شتێکە کە کڕیارەکانمان بەردەوام  ئەزموونیان کردووە.

تیمەکەمان، لەگەڵ ئێوە

هەر ئەندامێکی تیمەکەمان تەنها پسپۆڕێک نییە، بەڵکو گوێگر و هاوڕێیەکیشە. ئێمە گوێ لە پێداویستی و ئارەزووەکانتان دەگرین و لەسەر بنەمای ئەوەش باشترین شێواز و بەرهەم پێشنیار دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە کە هەموو سەردانێک بکەین بە ئەزموونێکی کەسی و لەبیرنەکراو بۆ ئێوە.

داهێنان لە بواری چاودێری پێستدا

ئێمە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرهەمەکانی چاودێری پێستمان بەڕاستی کاریگەرن، سیستەمی مایکرۆنێدلینگی پێشکەوتووی DTS MG  بەکار دەهێنین. ئەم تەکنەلۆژیایە کونی زۆر ورد لەسەر پێست دروست دەکات بۆ ئەوەی پێکهاتە چالاکەکان ڕۆبچنە قووڵایی پێستەوە و ببن بە هۆی هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی سروشتی. تێکەڵکردنی ئەم شێوازە لەگەڵ بەرهەمەکانی جینۆسیس دەبێت بە هۆی ئەوەی کە کاریگەریی چارەسەرەکان زۆرتر بێت و پێستت هاوکات  تەندروست و گەشاوە و ڕەونەقدار بێت.

ئەزموونێکی لەبیرنەکراو!

ئێمە دەمانەوێت هەر جارێک کە سەردانی کلینیکەکەمان دەکەیت، هەست بکەیت لە شوێنی گونجاودایت. جا چ بتەوێ چارەسەرێکی تایبەتمەند وەربگریت و چ بتەوێت بە ڕاوێژکردن لەگەڵ تیمەکەمان باشترین هەڵبژاردنت هەبێت، لەگەڵت دەبین تاوەکوو باشترین ڤێرژنی جوانی و تەندروستیی و پێستت ئەزموون بکەیت.