کیتی دژە چرچولۆچی و ڕاکێشانی پێستی مل و دیکۆلێتی ND Cell

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

کیتی دژە چرچ و لۆچی و ڕاکێشانی پێستی مل و دیکۆلێتی ND Cell پاکێجێکی چاودێری تایبەتە بۆ ناوچەی مل و دیکۆلێت (بەرۆک) کە بە تێکەڵەیەک لە سێڕۆم و کرێمی دژە چرچولۆچی یارمەتیی بووژانەوە و شێدارکردنەوە و توندکردنی  پێست دەدات. ئەم بەرەهەمە بە زۆرتر کردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و دابینکردنی ڤیتامینە گرنگەکان، پێستێکی لووس و توند و گەنجترتان پێ دەبەخشێت.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

کیتی دژە چرچ و لۆچی و ڕاکێشانی پێستی مل و دیکۆلێتی ND Cell

ناوچەی مل و دیکۆلێت لە یەکەم شوێنەکانە کە نیشانەکانی پیربوون وەکوو چرچولۆچی و شلبوونەوە تێیدا دەردەکەوێت. بە پێچەوانەی پێستی دەموچاو کە چەندین بژاردەی چارەسەری هەیە، ئەم شوێنە بەهۆی شانە ناسکەکانییەوە سنووردارتر و هەستیارترە.
ND Cell بە ناساندنی ڕۆتینێکی تایبەتمەند، لەوانە سیرۆم و کرێمی دژە چرچبوون، ڕێگەیەکی سەلامەت و کاریگەر بۆ گەڕاندنەوەی گەنجی و توندی بۆ مل و دیکۆلێت پێشکەش دەکات.

سوودە سەرەکییەکان

  • کەمکردنەوە و ڕێگریردن لە چرچبوونی مل و دیکۆلێت 
  • دروستکردنی کۆلاجین بەرز دەکاتەوە و پشتگیری بووژانەوەی شانەکانی پێست دەکات
  • شێکردنەوەی درێژخایەن و پاراستن لە فاکتەرە ژینگەییەکان ژینگەییەکان
  • توندکردنەوە و ڕاکێشانی پێست
  • تێکڵێک لە ڤیتامینەکان بۆ خۆراکدان و کەمکردنەوەی زیانی خانەکان
  • باشترکردنی ڕەنگی پێست و کەمکردنەوەی پەڵە ڕەشەکان

بەرهەمەکانی ND Cell

۱. سیرۆمی دژە چرچولۆچی ND Cell

ئەم سیرۆمە سووک و کاریگەرە بە خێرایی ڕۆدەچێتە ناو پێستەوە و چرچولۆچی کەم دەکاتەوە و ناوچەی مل و دیکۆلێت ڕادەکێشێت و توندی دەکاتەوە. بەکارهێنانی ڕیکوپێکی ئەم سیرۆمە دەبێت بە هۆی ئەوەی پێشت درەوشاوەتر و نەرمتر ببێتوە.

تایبتمەندیەکان:

  • کەمکردنەوەی هێڵە وردەکان و چرچولۆچی
  • تونکردنەوە و ڕاکێشانی پێست
  • گونجاوە بۆ بەکارهێنان لەگەڵ ڕۆلەری جینۆسیس بۆ ئەنجامێکی باشتر

۲. کرێمی دژە چرچولۆچی ND Cell

ئەم کرێمە بەقوەت و شێدارکەرەوەیە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ پێداویستییەکانی پێستی ناسکی مل و دیکۆلێت دیزاین کراوە. ئەم کرێمە پێست چاکتر دەکاتەوە و لە کەمکردنەوەی پەڵەکانی پێست کاریگەرە. 

تایبتمەندیەکان:

  • شێدارکەورە و بەقوەت
  • توندتر کردنەوە و ڕاکێشانی پێست
  • باشترکردنی پێکهاتە و کەمکردنەوەی ڕەشی یان ئەو پەڵانەی بە هۆی پیرییەوە دەردەکەون 

بۆچی کیت ND Cell باشترین هەڵبژاردنە بۆ مل و دیکۆلێت؟

  • چارەسەری تەواو کە هەردوو جۆری سیرۆم و کرێم لەخۆدەگرێت
  • فۆرمولاسیۆنی تایبەت بۆ ناوچەیەکی هەستیار و ناسک
  • گونجاوە بۆ هەردوو شێوازی کلینیکی و ڕۆتینی ڕۆژانەی چاودێری پێست
  • تێکەڵکردنی تایبەمەندییەکانی دژە چرچ و لۆچی و شێدارکردن و ڕاکێشان و خۆراکدانی پێست لە ڕۆتینێکی کامڵدا

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
بەرهەمی چاودێری و چارەسەری پێستی دەموچاو

بەرهەمی چاودێری و چارەسەری پێستی دەموچاو

گیراوە و سێڕۆمی تایبەتمەند

  • گیراوەی پڕۆفیشناڵی دژە چرچ و لۆچی 
    بەرهەمێکی تایبەت بۆ کەمکردنەوەی هێڵە وردەکان و چرچەکانی پێست و توندترکردنەوە  و گەنجکردنەوەی پێست. 
  • گیراوەی سپیکەرەوە و یەکخستنی ڕەنگی پێست
    یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پەڵەی ڕەش  و ماتبوونی پێست و گەڕاندنەوەی ڕەونەقی سروشتی پێست .
  • گیراوەی خڕکەرەوە و شێدارکەرەوەی ترشی هیالۆرۆنیک
    بە قووڵی پێست شێدار دەکاتەوە و قەبارەی لەدەستچوو دەگەڕێنێتەوە و هێڵەکانی ڕووی پێست کەم دەکاتەوە.
  • گیراوەی لابردنی خانەمردووەکان و نوێکردنەوەی پێست
    لەگەڵ ترشە نەرمەکان بۆ لابردنی خانە مردووەکانی پێست و باشترکردنی پێکهاتەی پێست و زیادکردنی درەوشاوەیی. 

ماسک

ماسکی بەسوود بۆ پێست کە بە پێکهاتە ڕووەکی و چالاکەکانی، بە قووڵی خۆراک بە پێست دەدات و یارمەتیدەرە بۆ نوێکردنەوە و ڕەونەقی پێستت. 

کرێمەکان

کرێمی نەرمکەرەوە بە فۆرمووڵی سوک و بێ مادەی زیانبەخش ، گونجاو بۆ هەموو جۆرە پێستێک بۆ هێشتنەوەی شێ و نەرمترکردنەوەی پێست.

سێڕۆمەکان

سیرۆمەکانی دەوڵەمەند بە پێپتاید و دەرهێنراوەکانی خانە بنەڕەتییەکان کە بە قووڵی ڕۆدەچنە ناو پێستەوە و یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و چاککردنەوەی خانەکان دەدەن.

خاوێنکەرەوە و تۆنەرەکان

خاوێنکەرەوەی نەرم و ئەو تۆنەرانەی وا پێستێکی ڕەونەقدار و گەشاوە دروست دەکەن، پێستەکە لە هەر چەشنە پیسی و چەوریی زیادە دەسڕنەوە و بۆ قۆناغەکانی دوایی ئامادەی دەکەن. 

پەیوەندی بکە بۆ نرخەکان
کلینیکی جینۆسیس logo

دەربارەی بزنسەکە

کلینیکی جینۆسیس

ناونیشان:
  • عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی، شەقامی سالم، بەرامبەر تەلاری خەسرەو، تاوەری هیوا، نهۆمی ٩، ژمارە ١٠
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەربارەی کلینیکی جوانکاریمان

کاتێک بۆ یەکەمجار سەردانی کلینیکەکەمان دەکەیت، ڕەنگە تەنها بیر لە جوانی پێستت بکەیتەوە، بەڵام ئەوەی وەری دەگریت لەوە زیاترە:

  • ئەزموونێکی دڵبزوێن کە هەم ئارامکەرەوەیە و هەم هەستی ئاسوودەیی و متمانەت  پێ دەبەخشێت.
  • هەر چارەسەرێک کە وەری دەگریت بە وریاییەوە ئەنجام دەدرێت و دەرئەنجامی ساڵانێکی زۆر ئەزموونی تیمە پسپۆڕ و شارەزاکەی ئێمەیە. 

ئەزموونێکی ڕاستەقینە سەربارەت بە خزمەتگوزارییەکانمان 

بیهێنە بەرچاوت، لەسەر کورسییەکی ئارام دانیشتوویت، ڕووناکییەکی نەرم و کەشێکی ئارام دەورەی داویت و تیمەکەمان ئامادەیە بە زەردەخەنە و میهرەبانییەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکانت بداتەوە؛ لە چارەسەری تایبەت بە پێست و لەیزەرەوە بگرە تا مایکرۆنێدلینگ، هەموو شتێک بە وردی هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی کاریگەری ڕاستەقینە و بەرچاوی لەسەر پێستت هەبێت. ئەم هەستکردن بە تازەیی و گەشاوەییە شتێکە کە کڕیارەکانمان بەردەوام  ئەزموونیان کردووە.

تیمەکەمان، لەگەڵ ئێوە

هەر ئەندامێکی تیمەکەمان تەنها پسپۆڕێک نییە، بەڵکو گوێگر و هاوڕێیەکیشە. ئێمە گوێ لە پێداویستی و ئارەزووەکانتان دەگرین و لەسەر بنەمای ئەوەش باشترین شێواز و بەرهەم پێشنیار دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە کە هەموو سەردانێک بکەین بە ئەزموونێکی کەسی و لەبیرنەکراو بۆ ئێوە.

داهێنان لە بواری چاودێری پێستدا

ئێمە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرهەمەکانی چاودێری پێستمان بەڕاستی کاریگەرن، سیستەمی مایکرۆنێدلینگی پێشکەوتووی DTS MG  بەکار دەهێنین. ئەم تەکنەلۆژیایە کونی زۆر ورد لەسەر پێست دروست دەکات بۆ ئەوەی پێکهاتە چالاکەکان ڕۆبچنە قووڵایی پێستەوە و ببن بە هۆی هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی سروشتی. تێکەڵکردنی ئەم شێوازە لەگەڵ بەرهەمەکانی جینۆسیس دەبێت بە هۆی ئەوەی کە کاریگەریی چارەسەرەکان زۆرتر بێت و پێستت هاوکات  تەندروست و گەشاوە و ڕەونەقدار بێت.

ئەزموونێکی لەبیرنەکراو!

ئێمە دەمانەوێت هەر جارێک کە سەردانی کلینیکەکەمان دەکەیت، هەست بکەیت لە شوێنی گونجاودایت. جا چ بتەوێ چارەسەرێکی تایبەتمەند وەربگریت و چ بتەوێت بە ڕاوێژکردن لەگەڵ تیمەکەمان باشترین هەڵبژاردنت هەبێت، لەگەڵت دەبین تاوەکوو باشترین ڤێرژنی جوانی و تەندروستیی و پێستت ئەزموون بکەیت.