کیتێکی تایبەت بە سکراب و لابردنی خانەمردووەکانی پێست و سپیکردنەوە کە لەگەڵ تێکەڵەیەک لە پاودەری ئەنزیم و گیراوەی نوێکردنەوە و چالاککەری سپیکردنەوە، یارمەتیدەری باشترکردنی پەڵەی پێست و یەکسانکردنی ڕەنگی پێست و زیادکردنی درەوشاوەییە.
ئەگەر بەدوای ڕێگەیەکی پارێزراو و کاریگەردا دەگەڕێیت بۆ نەهێشتنی پەڵەی پێست و گەڕاندنەوەی درەوشاوەیی و بەدەستهێنانی ڕەنگێکی گەشاوە و یەکسان، ئەوا کیتی سکراب و گەشاوەکردنی SnowCell هەڵبژاردەیەکی پرۆفیشناڵە بۆ تۆ. ئەم کیتە بە کەڵکوەرگرتن لە پێکهاتەی چالاکی دژە پەڵە و بە فۆرمۆلاسیۆنی تایبەتمەندەوە، هاوکات سێ کاری گرنگ دەکات:
پاودەری ئەنزیمی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی پاک و ترشی کۆجیک کە ڕاستەوخۆ ئەو هۆکارانە دەکاتە ئامانج کە دەبن بە هۆی دروستبوونی پەڵەی و پێست درەوشاوەتر دەکات.
گیراوەیەکی بەهێز بۆ چالاککردنی ڕەوتی ڕووناککەرەوەیی و زۆرتر کردنی کاریگەریی بەرهەمەکانی تری چاودێریکردن، ئەم گیراوەیە بە لابردنی خانە مردووەکان، پێست گەشاوە و ڕەونەقدار دەکات.
گیراوەیەکی تایبەتمەند کە پێپتایدی بەپێزی تێدایە و وزە بە پێست دەبەخشێت و هاندەری بەرهەمهێنانی کۆلاجینە و یارمەتیدەر بۆ بووژانەوە پێست.
کلینیکی جینۆسیس
کاتێک بۆ یەکەمجار سەردانی کلینیکەکەمان دەکەیت، ڕەنگە تەنها بیر لە جوانی پێستت بکەیتەوە، بەڵام ئەوەی وەری دەگریت لەوە زیاترە:
بیهێنە بەرچاوت، لەسەر کورسییەکی ئارام دانیشتوویت، ڕووناکییەکی نەرم و کەشێکی ئارام دەورەی داویت و تیمەکەمان ئامادەیە بە زەردەخەنە و میهرەبانییەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکانت بداتەوە؛ لە چارەسەری تایبەت بە پێست و لەیزەرەوە بگرە تا مایکرۆنێدلینگ، هەموو شتێک بە وردی هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی کاریگەری ڕاستەقینە و بەرچاوی لەسەر پێستت هەبێت. ئەم هەستکردن بە تازەیی و گەشاوەییە شتێکە کە کڕیارەکانمان بەردەوام ئەزموونیان کردووە.
هەر ئەندامێکی تیمەکەمان تەنها پسپۆڕێک نییە، بەڵکو گوێگر و هاوڕێیەکیشە. ئێمە گوێ لە پێداویستی و ئارەزووەکانتان دەگرین و لەسەر بنەمای ئەوەش باشترین شێواز و بەرهەم پێشنیار دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە کە هەموو سەردانێک بکەین بە ئەزموونێکی کەسی و لەبیرنەکراو بۆ ئێوە.
ئێمە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرهەمەکانی چاودێری پێستمان بەڕاستی کاریگەرن، سیستەمی مایکرۆنێدلینگی پێشکەوتووی DTS MG بەکار دەهێنین. ئەم تەکنەلۆژیایە کونی زۆر ورد لەسەر پێست دروست دەکات بۆ ئەوەی پێکهاتە چالاکەکان ڕۆبچنە قووڵایی پێستەوە و ببن بە هۆی هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی سروشتی. تێکەڵکردنی ئەم شێوازە لەگەڵ بەرهەمەکانی جینۆسیس دەبێت بە هۆی ئەوەی کە کاریگەریی چارەسەرەکان زۆرتر بێت و پێستت هاوکات تەندروست و گەشاوە و ڕەونەقدار بێت.
ئێمە دەمانەوێت هەر جارێک کە سەردانی کلینیکەکەمان دەکەیت، هەست بکەیت لە شوێنی گونجاودایت. جا چ بتەوێ چارەسەرێکی تایبەتمەند وەربگریت و چ بتەوێت بە ڕاوێژکردن لەگەڵ تیمەکەمان باشترین هەڵبژاردنت هەبێت، لەگەڵت دەبین تاوەکوو باشترین ڤێرژنی جوانی و تەندروستیی و پێستت ئەزموون بکەیت.