دۆڵابی ئەلدەر یەکێکە لە بەرهەمە دیار و سەرنجڕاکێشەکانی مەجمووعەی چووب و هونەر؛ دیزاینەکەی تێکەڵێکە لە ناسکی و وردبینی و کارایی - کە بۆ کەشی هاوچەرخ و دڵڕفێنی ماڵەکانی ئەمڕۆ دروستکراوە. ئەم دۆڵابە بە هێڵی سادە و گونجانێکی هاوسەنگ و وردەکاریی هونەرمەندانە، دیمەنێک لە سادەییەکی شیک نمایش دەکات کە جگە لە جوانیی ڕواڵەتی، زۆرترین کارایی و کەشی کۆگاکردن دەستەبەر دەکات بە جۆرێک کە بۆ ژووری میوان، ژووری پێشوازی یان ژووری نانخواردن وەکوو بژاردەیەکەی باش هەژمار دەکرێت.
کۆمەڵەی دۆشەکەکانی ماڵی چووب و هونەر چەندین مۆدێلی تایبەتمەند پێشکەش دەکات لەوانە کالیستۆ، لاریسا، هایدرا، تایتان، ڕۆزالیند، جولیەت، بێلیندا، پاندۆرا، تولسا، ئاریێل، ستیفانۆ و ئێلارا, کە وڵامدەری هەموو جۆرە پێداویستی و سەلیقەیەکە. لە مودێلی تەواو توببی و ڕەقەوە تا مودێلە لوکس و نەرمەکان بە ناوەکی فرە ناوچە، هەر هەموویان لەم مەجمووعەیەدا بە ئەندازیارییەکی ورد و کەرەستەی کوالیتیبەرز و بە پێ ستانداردە نوێیەکان دیزاین کراون بۆ ئەوەی ئاسوودەیی و کوالێتی خەو بۆ هەموو تاکێک دەستەبەر بکەن، بەبێ گوێدانە جۆری جەستە. لە درێژەی ئەم وتارەدا، تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی هەر کام لە مودێلەکان بە شێوەی کورت و پوخت دەخەینە ڕوو.
سێتی جێگەی نوستنی دیکۆماریا، بە دیزاینە شیک و کەرەستە سروشتییەکانیەوە، دیمەنێکی دڵبزوێن و ئارامبەخش دەدات بە ژووری نووستن. قوماشی جاکاردی نایابی ۱۰۰٪ لۆکە بە پێکهاتەی نەرم و توانای هەواگۆڕکێ، هەستی نەرمی و ئاسوودەیی لەگەڵ دیمەنێکی ناسک و ڕەسەن بە خەوەکەت زیاد دەبەخشێت. ئەم سێتە دە پارچەییە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە هاوسەنگیی تەواو لەنێوان پێکهاتەکاندا دروست بکات و نوێنێکی ئارام بۆ حەوانەوەی شەوانە پێک بهێنێت.
فەرشی زاب ڕەنگدانەوەی هونەری ڕەسەنی ئێرانییە؛ بەرهەمێکە کە بە خوریی سروشتیی ئێرانی چنراوە و گەرمی و نەرمی دەگوازێتەوە بۆ هەموو کەشێک. ئەم فەرشە بە دیزاینی خۆماڵی و ڕەنگبەندیی سەرنجڕاکێشی کرێم و ڕەش و نێسکافێ، بە تەواوی لەگەڵ دیکۆری مۆدێرن و کلاسیک و مینیمالیستیدا هاوئاهەنگە. تێکەڵکردنی نەخشی ڕێکوپێک لەگەڵ تانوپۆی ناسک و پەرداختی دەستی، وا دەکات زاب ببێت بە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ خوازیارانی ڕەسەنایەتی و کوالیتی.
کورسی مێزی نانخواردنی ئاکۆمێ یەکێکە لە بەرهەمە تایبەتەکانی کۆمەڵەی چووب و هونەر، کە بە گرنگیدان بە ڕەچاوکردنی ڕێکوپێکی و یاسا و هاوتایی دیزاین کراوە و هەر ئەم تایبەتمەندییانە، هەستی ئارامی و هاوسەنگی دەگوازێتەوە بۆ شوێنی نانخواردنەکەت. دیزاینی سادە و جوانی ئەم کورسی مێزانە وای کردووە کە بۆ هەموو ستایلێکی دیکۆر ــــ چ مودیرن بێت چ کلاسیک، گونجاو بێت و توانیویەتی ڕەزامەندیی زۆرێک لە کڕیاران بەدەست بهێنێت.