کەرستە و ئامرازەکانی یۆگا

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

یۆگا لە سەرووی وەرزشەوە؛ پراکتیزەکردنی هەماهەنگیی هزر و جەستەیە. بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەدا هەموو هەستەکانت سەرنجیان لەسەر هەناسەدان و جووڵە بێت،  پێویستت بە شوێنێکی سەلامەت و ئامرازی ستاندارد دەبێت. کۆمەڵێک کەرستە وەکوو:

  • ماتەی ستاندارد و دژە خلیسکان
  • خشت و باندی یۆگا
  • تایەی یۆگا
  • جلی کەتان و سترێچی ئاسوودە
  • خاولی و کەڤەری تایبەتی ماتە

ئەم کەرستانە یارمەتیت دەدەن بێخەم لە خلیسکان یان برینداربوون، قووڵترین کشانی جەستەت ئەزموون بکەیت. کۆلێکشنی ئەسپۆر بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک کەرستە و ئامراز کە دۆستی جەستە و هەروەها ژینگە دۆستن، دەبێت بە هاوەڵی ساتە ئارامەکانت.  

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

لە یۆگادا، پێویستە کەرستەکانت نەبەدی بن؛ واتە هێندە ئاسوودە و ستاندارد بن کە لە کاتی ڕاهێناندا هەرگیز هەست بە هەبوونیان نەکەیت و تەنیا تەرکیزت لەسەر جەستەی خۆت بێت. ماتەیەک کە لە ژێرتدا دەخلیسکێت یان خشتێک کە هاوسەنگی نییە، دەتوانێت تەواوی تەرکیزی ڕاهێنانەکەت لەناو ببات. لێرەدا چاو بە تایبەتمەندییەکانی ئەو کەرستانە دەخشێنی کە کوالیتیی ڕاهێنانەکەت گەرەنتی دەکەن: 

  1. ماتەی ڕاهێنان

    ماتەی یۆگا، شوێنی کەسیی ژێر دەسەڵاتی تۆیە. گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ماتێکی باش، ئەوەیە کە تایبەتمەندیی نووسانی هەبێت بۆ ئەوەی لەو جووڵانەی وا پیویستییان بە هاوسەنگی هەیە، دەست و لاقتان نەخلیسکێت. ماتە ستانداردەکانی ئەسپۆر لە کۆمەڵێک ماددە پێک هاتوون کە هەم بە باشی لەسەر زەوی خۆیان ڕادەگرن و هەم ئەستوورییەکی گونجاویان هەیە کە هەر ئەمەش وا دەکات ئەژنۆ و بڕبڕەی پشت لە بەرامبەر ڕووی ڕەق بپارێزن بێ ئەوەی هاوسەنگیت تێک بدەن.
  2. کەرستە یارمەتیدەرەکان (خشت و باندی یۆگا)

    هەندێ جار جەستە بۆ گەیشتن بە فۆڕمی دروستی جووڵە، پێویستی بە تۆزێک یارمەتی هەیە. خشتی یۆگا وەکوو پاڵپشتێکی قایم کار دەکات بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆی زیادە لە سەر جومگەکان هەڵبگرێت و باندی یۆگا وەکوو درێژەی دەستەکانتە کە یارمەتیی کشانی قووڵ و بناغەیی تر دەدات. ئەم کەرستانە هەم بۆ کەسانێک کە تازە دەستیان بە یۆگا کردووە، زۆر زەڕوورن و هەم یارمەتیی کەسانی پڕۆفیشناڵ دەدەن بۆ ئەوەی فراوانیی جووڵەیان زۆرتر بکەن.
  3. تایەی یۆگا

    ئەم ئامرازە سەرنجڕاکێشە بۆ مەساجی قووڵی جومگەکان و کرانەوەی  سنگ دیزاین کراوە. کەڵکوەرگرتن لە تایەی یۆگا بە فۆمی ڕووکەشداری نەرم، یارمەتیی نەهێشتنی ئەو گرژبوونانە دەدات کە بە هۆی دانیشتن لە پشت مێزەوە دروست دەبن هەروەها نەرمیی کەمەر بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەکەن. بەرگریی باشی هەیکەلی ئەم تایانە لە جووڵە هاوسەنگییەکاندا بەرگەگرتنی جەستە مسۆگەر دەکەن.
  4. جلوبەرگی تایبەتی یۆگا

    جلوبەرگی یۆگا دەبێت وەکوو پێستی دووهەمی جەستە بێت؛ سووک، نەرم و بێ ئەوەی وەڕەست بکات. کەڵکوەرگرتن لەو قوماشانەی وا تایبەتمەندیی هەناسەدانیان هەیە و عارەقی جەستە ناهێڵن، وا دەکات بە درێژایی ڕاهێنانەکە هەست بە فێنکی و سووکی بکەیت. دوورانی ئەم جلانە بە زۆری بێ درزی دیارە بۆ ئەوەی لە کاتی ڕاکشان لەسەر ماتەکە یان لە کاتی ئەنجامدانی جووڵەکان پێستی جەستە هەست بە ئازار نەکات. 

وتەی کۆتایی

یۆگا پرۆڤەی خۆڕاگری و میهرەبانییە لەگەڵ جەستەدا. هەبوونی کەرستە و پێداویستیی گونجاو دڵنیاتان دەکاتەوە کە لە هەر ساتێکی هەبوون لەسەر ماتەکە چێژ ببینن و خەمی سەلامەتی خۆتان نەبێت. کۆمەڵەی ئەسپۆر هەوڵی داوە کۆمەڵێک بەرهەم پێشکەش بکات کە بە کوالیتی و مانەوەی خۆیان، کەشێکی ئارام و پیشەیی بۆ ڕاهێنانە ڕۆژانەکانتان دابین بکات.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ئەسپۆر logo

دەربارەی بزنسەکە

ئەسپۆر

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: تورکیا، تورکیا، ئەستەنبوڵ، قەزای ئێسێنیورت، گەڕەکی نامیک کەمال، شەقامی ئۆکتای ڕەفعەت، ژمارە: ١٣، کۆدی زیپ ٣٤٥١٣
  • لقی سەرەکی: تورکیا، ئەستەنبوڵ، قەزای فاتح، سیرکێچی، گەڕەکی هۆبیار، شەقامی حەکیم چیکمازی، کۆدی زیپ ٣٤١١٢
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ؛ هەنگاوی قایم وبەردەوام لە ساڵی ١٩٦٦ەوە

کۆمپانیای ئەسپۆر لە ساڵی ١٩٩٦  بە بەرهەمهێنانی کەرستە و ئامێری ورزشی دەستی بە کار کرد؛ واتە ئەو کاتانەی وا وەرزش لە تورکیادا هێشتا چەمکێکی تازە بوو. ئێمە بە بڕوامەند بوون بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ پیشەسازیی وەرزش، یەکەم هەنگاوەکانمان لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی تایبەت هەڵگرتووە و بە درێژایی دەیان ساڵ، ئەزموون و تەکنەلۆژیامان لە تەنیشت یەکەوە دا نا تاوەکوو ئەمڕۆ یەکێک لە جێی‌متمانەترین مەجمووعەکانی وەرزشیی وڵات بین. بە ئەزموونی پتر لە پەنجا ساڵ و نزیکەی ٣٠٠ بریکاری چالاک لە سەرانسەری تورکیا و هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ قوتابخانەکان و دامەزراوە حکومییەکان و یانە پڕۆفیشناڵەکان، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی کۆمەڵێک ئامێری  و جلوبەرگی وەرزشی تەواو بۆ هەموو بەشەکان دابین بکات.

ڕێڕەوی گەشەکردنمان

  • ١٩٩٦: بە بەرهەمهێنانی ئامێری وەرزشی و دامەزراندنی براندی سپۆڕ دەستی بە کارەکانی کردووە.
  • بەرفراوانکردنی بەرهەمهێنان بۆ براندە جیهانییەکانی وەکوو Diadora، Kinetix، Pony، Kappa، Puma و Uhlsport.
  • ١٩٩٧: چوونە ناو بازاڕی جوملەفرۆشیی کەرستەی وەرزشی لە تورکیا. 
  • ٢٠٠٥: وەرگرتنی نوێنەرایەتی فەرمیی دابەشکردنی براندی Uhisport لە تورکیا؛ چوونە ناو بواری وەرزشە تیمییەکان بە شێوەیەکی جددی بەتایبەت فووتبۆڵ و دەستکێشی گوڵپارێز.
  • ٢٠٠٦: ناساندنی براندی ناوخۆیی Tryon و دەسپێکردی ئاوردەکردن و بەرهەمهێنانی ئامێری وەرزشی ـــ لە تۆپی فووتبۆڵ و تۆپی باسکە تا ئامێرەکانی لەشجوانی، مەلە، تێنس و پینگ پۆنگ. 
  • ٢٠٠٧: دەسپێکردنی یەکەم فرۆشگای تاکەکەسی بە براندی Adidas و فراوانبوونی خێرای تۆڕی فرۆشتن لە ئەستەنبوڵ.
  • ٢٠٠٩: وەرگرتنی نوێنەرایەتی فەرمی بۆ کۆمپانیای Kempa  کە براندی ژمارە یەکy تۆپی دەستی جیهانە.
  • ٢٠١٥ تا ٢٠١٧:  بەرفراوانکردنی فرۆشگاکانی لە ناوەندە بازرگانییە سەرەکییەکان و وەرگرتنی مۆڵەتی جیهانی بۆ پێڵاو و کەرستەی لاوەکی Uhlsport.
  • ٢٠١٨: دابینکەری فەرمی جلوبەرگی هەڵبژاردەکانی تۆپی دەستی نیشتمانی تورکیا بە مارکەی Kempa. 

ئەم ڕێگایە تا ئەمڕۆش بە گەشەکردنی بەردەوام درێژەی هەبووە، ئێستا ئەسپۆر وەک دابینکەری فەرمی بۆ فیدراسیۆنەکان و یانە پیشەگەرەکان و دەیان دامەزراوەی وەرزشی بەناوبانگ ناسراوە.

ژێرخان و توانای بەرهەمهێنان

بە تیمێک کە پێکهاتووە لە ١٨٠ هێزی پسپۆڕ و لە پتر لە ٨٠٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی بەرهەمهێنان و ٦٥٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی ناوەوە و ١٥٠٠ مەتری چوارگۆشە ڕووبەری کراوە، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئامێرە وەرزشییەکان ستانداردە جیهانییەکان  بەدی بهێنێت. سەنتەری سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سیرکێچی لە ئەستەنبوڵ و بە 10 فرۆشگای وردەفرۆشیی چالاک و فرۆشگایەکی ئۆنلاین، ڕووماڵێکی گشتگیری لە بازاڕی وەرزشی تورکیادا کردووە.

وتەی کۆتایی

ئەو شتەی لە ساڵی ١٩٦٦ەوە دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ بووە بە پیشەسازییەکی داینامتک و بەرفراوان؛ پیشەسازییەک کە بە عەشق بۆ وەرزش، ڕێزگرتن لە کوالیتی و بەرپرسیارەتی لەبەرامبەر کۆمەڵگە، هەموو ڕۆژێک لە گەشەکردندایە. کۆمپانیای ئەسپۆر بە براندە متمانەپێکراوە جیهانییەکان، ئەزموونی نیو سەدە چالاکی و ئامانجێکی یەکگرتوو (خزمەت بە وەرزش و وەرزشوانانی وڵات) درێژە بە ڕێگەکەی خۆی دەدات؛ بە متمانە، پسپۆڕی و دڵێک بۆ جووڵە.