ئەگەر بمانەوێت بە شێوەیەکی جدی و سەلامەت و پیشەیی یاری تۆپی پێ بکەین، تەنها هەبوونی تۆپ بەس نییە. بابەتی وەکوو
لە کوالیتیی یاری و کەمکردنەوەی مەترسیی برینداربوون ڕۆڵیان هەیە. کۆمەڵەی ئەسپۆر هەموو کەرستە و پێداویستییەکانی تۆپی پێ بە باشترین کوالیتییەوە دەخاتە بەردەستی کڕیار.
کاتێک باس لە تۆپی پێ دەکرێت، هەبوونی کەرستەی گونجاو دەتوانێت ئەزموونی یاریکردنەکە چەند قات باشتر بکات، جا تۆ چ بە شێوەی پڕۆفیشناڵ مەشق بکەیت یان یارییەکی دۆستانەت هەبێت. هەموو کەرستەیەک، لە دەستکێشی گۆڵپارێزەوە تا دەگاتە گۆرەوییەکی گونجاو، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاست و ئاسوودەیی و تەنانەت کەمکردنەوەی برینداربوونیش هەیە.
بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی ئاسوودەترت هەبێت، لە درێژەی ئەم باسەدا بە شێوەیەکی سادە و کورت و پوخت گرنگترین کەرستەکانی تۆپی پێت پێ دەناسێنین بۆ ئەوەی بتوانیت گونجاوترین بژاردە بۆ ئاستی یاری و پێداویستیی خۆی بدۆزیتەوە:
تۆپی پێ تەنیا ڕاکردن نییە بە دوای تۆپێکدا؛ تێکەڵەیەک لە تەکنیک و زیرەکی و بێگومان ئامرازی گونجاوە. بەکارهێنانی ئامراز و کەرستە ناستانداردەکان نەک تەنها چێژ لە یارییەکە کەم دەکاتەوە بەڵکوو لەوانەیە ببێت بە هۆی پێکانێکی سەخت و درێژخایەن. مارکەی ئەسپۆر لە بەرهەمهێنانی ئامراز و کەرستەکانیدا هەموو ستانداردە پێویستەکان بۆ یارییەکی سەلامەت وکوالیتی بەرز ڕەچاو دەکات.
ئەسپۆر
کۆمپانیای ئەسپۆر لە ساڵی ١٩٩٦ بە بەرهەمهێنانی کەرستە و ئامێری ورزشی دەستی بە کار کرد؛ واتە ئەو کاتانەی وا وەرزش لە تورکیادا هێشتا چەمکێکی تازە بوو. ئێمە بە بڕوامەند بوون بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ پیشەسازیی وەرزش، یەکەم هەنگاوەکانمان لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی تایبەت هەڵگرتووە و بە درێژایی دەیان ساڵ، ئەزموون و تەکنەلۆژیامان لە تەنیشت یەکەوە دا نا تاوەکوو ئەمڕۆ یەکێک لە جێیمتمانەترین مەجمووعەکانی وەرزشیی وڵات بین. بە ئەزموونی پتر لە پەنجا ساڵ و نزیکەی ٣٠٠ بریکاری چالاک لە سەرانسەری تورکیا و هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ قوتابخانەکان و دامەزراوە حکومییەکان و یانە پڕۆفیشناڵەکان، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی کۆمەڵێک ئامێری و جلوبەرگی وەرزشی تەواو بۆ هەموو بەشەکان دابین بکات.
ئەم ڕێگایە تا ئەمڕۆش بە گەشەکردنی بەردەوام درێژەی هەبووە، ئێستا ئەسپۆر وەک دابینکەری فەرمی بۆ فیدراسیۆنەکان و یانە پیشەگەرەکان و دەیان دامەزراوەی وەرزشی بەناوبانگ ناسراوە.
بە تیمێک کە پێکهاتووە لە ١٨٠ هێزی پسپۆڕ و لە پتر لە ٨٠٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی بەرهەمهێنان و ٦٥٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی ناوەوە و ١٥٠٠ مەتری چوارگۆشە ڕووبەری کراوە، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئامێرە وەرزشییەکان ستانداردە جیهانییەکان بەدی بهێنێت. سەنتەری سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سیرکێچی لە ئەستەنبوڵ و بە 10 فرۆشگای وردەفرۆشیی چالاک و فرۆشگایەکی ئۆنلاین، ڕووماڵێکی گشتگیری لە بازاڕی وەرزشی تورکیادا کردووە.
ئەو شتەی لە ساڵی ١٩٦٦ەوە دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ بووە بە پیشەسازییەکی داینامتک و بەرفراوان؛ پیشەسازییەک کە بە عەشق بۆ وەرزش، ڕێزگرتن لە کوالیتی و بەرپرسیارەتی لەبەرامبەر کۆمەڵگە، هەموو ڕۆژێک لە گەشەکردندایە. کۆمپانیای ئەسپۆر بە براندە متمانەپێکراوە جیهانییەکان، ئەزموونی نیو سەدە چالاکی و ئامانجێکی یەکگرتوو (خزمەت بە وەرزش و وەرزشوانانی وڵات) درێژە بە ڕێگەکەی خۆی دەدات؛ بە متمانە، پسپۆڕی و دڵێک بۆ جووڵە.