جانتای وەرزشی و جانتای پشتەوە تەنها ئامرازێک نین بۆ هەڵگرتنی کەرستەکان؛ بەشێکی گرنگی ڕێکخستن و ئارامی دەروونین بۆ پێش و دوای ڕاهێنان. کاتێک هەموو شتێک شوێنێکی دیاریکراوی هەبێت و هەڵگرتنی بێ ماندووبوون بێت، ئەوا سەرنجت لەسەر خودی ڕاهێنانەکە دەمێنێتەوە. جانتای وەرزشی و جانتای پشتەوە بریتین لەمانەی خوارەوە:
ئەم مۆدێلانە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی کەرستە وەرزشییەکان بێ جەنجاڵی و پاڵەپەستۆی زیادە لەگەڵتان بن. کۆمەڵەی ئەسپۆریش بە پێشکەشکردنی جانتا و جانتای پشتەوەی بەرگەگر و دیزاینی کارا، هاوڕێی ڕێگای پرۆڤە ڕۆژانەکانتانە.
جانتای وەرزشی تەنها شوێنێک نییە بۆ هەڵگرتنی شتومەک؛ هەر مۆدێلێک بە پشتبەستن بە جۆری وەرزشەکە و شێوە و ڕەهەندەکانی ئامێرەکان و بڕی جوڵەی وەرزشوان دیزاین کراوە. پێداویستی و ئامێرە جیاوازەکان دیاری دەکەن کە کام جانتا هەڵبژێریت. هەندێک جانتا تایبەتە بە هەڵگرتنی تۆپ، هەندێکیان بۆ جل و بەرگ و پێڵاو دیزاین کراون و هەندێکی تریش بۆ ئەو وەرزشوانانەن کە بەردەوام لە هاتوچۆدان. لە درێژەی ئەم باسەدا چاوێک بە گرنگترین جانتا وەرزشییەکان و کاراییەکانیان دەخشێنین:
هەموو وەرزشێک، پێویستی بە جانتای تایبەت بە خۆی هەیە؛ چونکە شێوەی کەرستەکان، شوێنی پێویست و هەلومەرجی هەڵگرتن و گواستنەوە لە هەر وەرزشێکدا جیاوازە. هەڵبژاردنی جانتای گونجاو وا دەکات کەرستەکانتان ڕێکوپێکتر، سەلامەتتر و هەمیشە لەبەردەستتدا بن. براندی ئەسپۆر هەوڵی داوە بە پێشکەشكردنی مۆدێلی تایبەتمەند و قایم، ئەزموونێکی ئاسوودە و ڕێکوپێک بۆ ڕێڕەوی پرۆڤەکانتان دابین بکات.
ئەسپۆر
کۆمپانیای ئەسپۆر لە ساڵی ١٩٩٦ بە بەرهەمهێنانی کەرستە و ئامێری ورزشی دەستی بە کار کرد؛ واتە ئەو کاتانەی وا وەرزش لە تورکیادا هێشتا چەمکێکی تازە بوو. ئێمە بە بڕوامەند بوون بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ پیشەسازیی وەرزش، یەکەم هەنگاوەکانمان لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی تایبەت هەڵگرتووە و بە درێژایی دەیان ساڵ، ئەزموون و تەکنەلۆژیامان لە تەنیشت یەکەوە دا نا تاوەکوو ئەمڕۆ یەکێک لە جێیمتمانەترین مەجمووعەکانی وەرزشیی وڵات بین. بە ئەزموونی پتر لە پەنجا ساڵ و نزیکەی ٣٠٠ بریکاری چالاک لە سەرانسەری تورکیا و هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ قوتابخانەکان و دامەزراوە حکومییەکان و یانە پڕۆفیشناڵەکان، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی کۆمەڵێک ئامێری و جلوبەرگی وەرزشی تەواو بۆ هەموو بەشەکان دابین بکات.
ئەم ڕێگایە تا ئەمڕۆش بە گەشەکردنی بەردەوام درێژەی هەبووە، ئێستا ئەسپۆر وەک دابینکەری فەرمی بۆ فیدراسیۆنەکان و یانە پیشەگەرەکان و دەیان دامەزراوەی وەرزشی بەناوبانگ ناسراوە.
بە تیمێک کە پێکهاتووە لە ١٨٠ هێزی پسپۆڕ و لە پتر لە ٨٠٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی بەرهەمهێنان و ٦٥٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی ناوەوە و ١٥٠٠ مەتری چوارگۆشە ڕووبەری کراوە، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئامێرە وەرزشییەکان ستانداردە جیهانییەکان بەدی بهێنێت. سەنتەری سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سیرکێچی لە ئەستەنبوڵ و بە 10 فرۆشگای وردەفرۆشیی چالاک و فرۆشگایەکی ئۆنلاین، ڕووماڵێکی گشتگیری لە بازاڕی وەرزشی تورکیادا کردووە.
ئەو شتەی لە ساڵی ١٩٦٦ەوە دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ بووە بە پیشەسازییەکی داینامتک و بەرفراوان؛ پیشەسازییەک کە بە عەشق بۆ وەرزش، ڕێزگرتن لە کوالیتی و بەرپرسیارەتی لەبەرامبەر کۆمەڵگە، هەموو ڕۆژێک لە گەشەکردندایە. کۆمپانیای ئەسپۆر بە براندە متمانەپێکراوە جیهانییەکان، ئەزموونی نیو سەدە چالاکی و ئامانجێکی یەکگرتوو (خزمەت بە وەرزش و وەرزشوانانی وڵات) درێژە بە ڕێگەکەی خۆی دەدات؛ بە متمانە، پسپۆڕی و دڵێک بۆ جووڵە.