پۆشاکی بارانی بۆ ڕۆژانی باراناوی و کەشوهەوای شێدار دروست کراوە بۆ ئەوەی لەش وشک و ئاسوودە بمێنێتەوە. قوماشی دژە ئاو و سووک و دوورینی ئاوبەند و هەواگۆڕکێی دروست ڕێگەت پێ دەدات بێ ئەوەی نیگەرانی باران بیت بە ئاسوودەیی و ئازادانە لە ڕێگاکانی ڕۆژانە یان گەشتکردن بە سروشتدا بجوڵێیت.
جل و بەرگی باراناوی بۆ ئەو ڕۆژانە دروست کراوە کە کەش و هەوا نادیارە، هەروەها باران دەتوانێت لە هەر ساتێکدا دەستپێبکات. ئەم جلانە سووکن، ڕێگری دەکەن لە دزەی ئاو و ڕێگە بە جەستە دەدەن لە کەشوهەوای شێدار و فێنک، گەرم و وشک بمێننەوە. لە پیاسەکردنی ڕۆژانەوە بگرە تا گەشت و گەران بە سروشتدا، جلێکی بارانیی باش هاوەڵی متمانەپێکراوی ئێوەیە.
بەشێکی زۆر لە بارانییە ڕۆژانەکان سووکن و دەق دەکرێن. واتە دەتوانرێت بە ئاسانی قەد بکرێن و بخرێنە جانتاوە و تەیا ئەو کاتانەی کەش و هەوا دەگۆڕێت کەڵکیان لێ وەر بگرین. ئەم تایبەتمەندییە بۆ سەفەر و سەیران زۆر باشە.
بارانیی گونجاو نا بێت ڕێگە لە جووڵەی دەست و جەستە بگرێت. ئەو مۆسێلانەی وا درزی هەواگۆڕکێی پشت و ژێر باڵیان هەیە، باشتر سووڕی هەوا پێیاندا دێت و دەڕوات و بۆ چالاکییە درێژخایەنەکان گونجاوترن.
پۆشاکی بارانی تەنیا جلێکی دژەئاو نییە؛ جلێکە کە لە بەرامبەر باران، با و شێ دەتانپارێزێت بێ ئەوەی هەست بە قورسی یان گەرمای زیادە بکەن. هەڵبژاردنی بارانییەکی ستاندارد دەبێت بە هۆی ئەوەی لە ڕێگەی کار، گەشت و ساتە چاوەڕواەکراوەکاندا هەمیشە ئامادە بن.
ئەسپۆر
کۆمپانیای ئەسپۆر لە ساڵی ١٩٩٦ بە بەرهەمهێنانی کەرستە و ئامێری ورزشی دەستی بە کار کرد؛ واتە ئەو کاتانەی وا وەرزش لە تورکیادا هێشتا چەمکێکی تازە بوو. ئێمە بە بڕوامەند بوون بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ پیشەسازیی وەرزش، یەکەم هەنگاوەکانمان لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی تایبەت هەڵگرتووە و بە درێژایی دەیان ساڵ، ئەزموون و تەکنەلۆژیامان لە تەنیشت یەکەوە دا نا تاوەکوو ئەمڕۆ یەکێک لە جێیمتمانەترین مەجمووعەکانی وەرزشیی وڵات بین. بە ئەزموونی پتر لە پەنجا ساڵ و نزیکەی ٣٠٠ بریکاری چالاک لە سەرانسەری تورکیا و هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ قوتابخانەکان و دامەزراوە حکومییەکان و یانە پڕۆفیشناڵەکان، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی کۆمەڵێک ئامێری و جلوبەرگی وەرزشی تەواو بۆ هەموو بەشەکان دابین بکات.
ئەم ڕێگایە تا ئەمڕۆش بە گەشەکردنی بەردەوام درێژەی هەبووە، ئێستا ئەسپۆر وەک دابینکەری فەرمی بۆ فیدراسیۆنەکان و یانە پیشەگەرەکان و دەیان دامەزراوەی وەرزشی بەناوبانگ ناسراوە.
بە تیمێک کە پێکهاتووە لە ١٨٠ هێزی پسپۆڕ و لە پتر لە ٨٠٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی بەرهەمهێنان و ٦٥٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی ناوەوە و ١٥٠٠ مەتری چوارگۆشە ڕووبەری کراوە، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئامێرە وەرزشییەکان ستانداردە جیهانییەکان بەدی بهێنێت. سەنتەری سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سیرکێچی لە ئەستەنبوڵ و بە 10 فرۆشگای وردەفرۆشیی چالاک و فرۆشگایەکی ئۆنلاین، ڕووماڵێکی گشتگیری لە بازاڕی وەرزشی تورکیادا کردووە.
ئەو شتەی لە ساڵی ١٩٦٦ەوە دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ بووە بە پیشەسازییەکی داینامتک و بەرفراوان؛ پیشەسازییەک کە بە عەشق بۆ وەرزش، ڕێزگرتن لە کوالیتی و بەرپرسیارەتی لەبەرامبەر کۆمەڵگە، هەموو ڕۆژێک لە گەشەکردندایە. کۆمپانیای ئەسپۆر بە براندە متمانەپێکراوە جیهانییەکان، ئەزموونی نیو سەدە چالاکی و ئامانجێکی یەکگرتوو (خزمەت بە وەرزش و وەرزشوانانی وڵات) درێژە بە ڕێگەکەی خۆی دەدات؛ بە متمانە، پسپۆڕی و دڵێک بۆ جووڵە.