کەرستەکانی تێنس

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

تێنس هونەری هەماهەنگی نێوان چاو و دەست و ڕاکێتە. لەم وەرزشەدا کە سەد لەسەر چرکە و ملیمەتر براوە دیاری دەکات، نابێت کەرستەکانت بەربەست بن لەبەردەم لێهاتووییەکەت. ئامرازەکانی وەک:

  • ڕاکێتی پیشەیی بە هاوسەنگییەکی ورد
  • تۆپی پەستاندار
  • ئامێری گرێپ و ئۆڤەرگریپ
  • جانتای پارێزەری فرە ژوور
  • جل و بەرگی تایبەتمەند کە توانای هەواگۆڕکێ هەیە

یارمەتیت دەدات کە بە تەواوی سەرنجت لەسەر ستراتیژی یارییەکە بێت. کۆمەڵەی ئەسپۆر بە تێگەیشتن لە نوانسەکانی ئەم یارییە، کۆمەڵێک ئامرازی دیزاین کردووە کە پێداویستییەکانتان دابین دەکات بۆ هەردوو ڕاهێنانی سەخت و یارییە گرنگەکان.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

ناساندنی کەرستە و پێداویستییەکانی تێنس

کوالیتی لە ئامێرەکانی تێنسدا بە واتای "سەقامگیری کارایی" دێت. یاریزانی تێنس دەبێت دڵنیا بێت لەوەی کە ڕاکێتەکەیان لە لێدانی سەددا بە هەمان شێوەی یەکەم، کاردانەوەی دەبێت. ئامێرە ستانداردەکان فشاری زیادە لە جومگەکانی جەستە لادەبەن و لەبری ئەوە وزە دەگوازنەوە بۆ تۆپەکە. لێرەدا، ئێمە لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە بۆچی هەڵبژاردنی ئامێری تایبەتمەند وەبەرهێنانێکە لە یارییەکەتدا:

  • ڕاکێتەکان

    ڕاکێت زیاترە لە چوارچێوە و ژێ؛ درێژەی جەستەتە. دیزاینی ڕاکێتی مۆدێرن لەسەر بنەمای ئایرۆداینامیک دامەزراوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی هەوا ببڕێت و ماندوێتی دەست کەم بکاتەوە. دابەشکردنی کێش لە ڕاکێتی ستاندارددا بەجۆرێکە کە لەرزینە زیانبەخشەکان پێش ئەوەی بگاتە مەچەک بێلایەن دەکرێن.
  • تۆپی تێنس

    تۆپێکی تێنسی ستاندارد دەبێت ڕەفتاری پێشبینیکراوی هەبێت. کوالیتی لباد  و لاستیکی ناوەوەی تۆپەکە دیاری دەکات وەرگەڕانەکەی لەسەر گڵ یان یاریگای ڕەق تا چەند وردە. تۆپی کوالیتی بەرز بە درێژایی یارییەکە فۆڕمی گۆیی خۆیان دەپارێزن، و ئەو بەرزی و نزمییانەی لەسەریان هەیە  گونجاوە بۆ ئەوەی خۆلێدانێکی پێویست بۆ خولاندنەوە و لێدانی کۆنترۆڵکراو دروست بکات.
  • ئەرگونۆمیکی گرێپ و ئۆڤەرگریپ

    پەیوەندی نێوان دەستت و ڕاکێتەکە لە ڕێگەی گرێپەوە دروست دەبێت. گرێپێکی پیشەیی بە ئەستووری ملیمەتر دوو شتی گرنگ دەکات:
    - شێی دەستەکان هەڵدەمژێت بۆ ئەوەی لەکاتی گردبوونەوە درێژەکاندا نەخلیسکێت
    - ڕوویەکی نەرم و لە هەمان کاتدا چەسپاو دروست دەکات کە هەستی دەست لێدانی تۆپەکە بە باشی دەگوازێتەوە بۆ دەمارەکانی دەست، بۆیە دەتوانیت توندی کاریگەرییەکان بەڕێوەببەیت.
  • جل و بەرگی پراکتیکی

    جل و بەرگی تێنس دەبێت تێکەڵەیەک بێت لە "ئازادی" و "سەقامگیری". بەکارهێنانی ڕیشاڵی تەکنەلۆژی کە دڵنیای دەدات لە توانای هەناسەدانی پێست یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش دەدات. بڕینی جلەکان (بەتایبەت لە ناوچەی شان و ژێر باڵ) بە جۆرێکە کە هیچ سنوورێک بۆ هەڵدانە خێراکان و کشانی لەناکاوی جەستە دروست ناکات.

وتەی کۆتایی

لە یاریگای تێنسدا ئامێرەکانت کەسایەتی یاریکردنت تەواو دەکەن. هەڵبژاردنی ئامرازە گونجاوەکان واتە ڕێزگرتن لە هەوڵ و تەکنیکەکانی خۆت. کۆمەڵەی ئەسپۆر، بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکان کە بەپێی ستانداردە مۆدێرنەکان دیزاین کراون، هەوڵدەدات نیگەرانی "ئامراز" نەهێڵێت بۆ ئەوەی بتوانیت هەموو وزەت خەرج بکەیت بۆ چێژوەرگرتن لە یارییەکی جوان و تەکنیکی.

 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ئەسپۆر logo

دەربارەی بزنسەکە

ئەسپۆر

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: تورکیا، تورکیا، ئەستەنبوڵ، قەزای ئێسێنیورت، گەڕەکی نامیک کەمال، شەقامی ئۆکتای ڕەفعەت، ژمارە: ١٣، کۆدی زیپ ٣٤٥١٣
  • لقی سەرەکی: تورکیا، ئەستەنبوڵ، قەزای فاتح، سیرکێچی، گەڕەکی هۆبیار، شەقامی حەکیم چیکمازی، کۆدی زیپ ٣٤١١٢
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ؛ هەنگاوی قایم وبەردەوام لە ساڵی ١٩٦٦ەوە

کۆمپانیای ئەسپۆر لە ساڵی ١٩٩٦  بە بەرهەمهێنانی کەرستە و ئامێری ورزشی دەستی بە کار کرد؛ واتە ئەو کاتانەی وا وەرزش لە تورکیادا هێشتا چەمکێکی تازە بوو. ئێمە بە بڕوامەند بوون بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ پیشەسازیی وەرزش، یەکەم هەنگاوەکانمان لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی تایبەت هەڵگرتووە و بە درێژایی دەیان ساڵ، ئەزموون و تەکنەلۆژیامان لە تەنیشت یەکەوە دا نا تاوەکوو ئەمڕۆ یەکێک لە جێی‌متمانەترین مەجمووعەکانی وەرزشیی وڵات بین. بە ئەزموونی پتر لە پەنجا ساڵ و نزیکەی ٣٠٠ بریکاری چالاک لە سەرانسەری تورکیا و هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ قوتابخانەکان و دامەزراوە حکومییەکان و یانە پڕۆفیشناڵەکان، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی کۆمەڵێک ئامێری  و جلوبەرگی وەرزشی تەواو بۆ هەموو بەشەکان دابین بکات.

ڕێڕەوی گەشەکردنمان

  • ١٩٩٦: بە بەرهەمهێنانی ئامێری وەرزشی و دامەزراندنی براندی سپۆڕ دەستی بە کارەکانی کردووە.
  • بەرفراوانکردنی بەرهەمهێنان بۆ براندە جیهانییەکانی وەکوو Diadora، Kinetix، Pony، Kappa، Puma و Uhlsport.
  • ١٩٩٧: چوونە ناو بازاڕی جوملەفرۆشیی کەرستەی وەرزشی لە تورکیا. 
  • ٢٠٠٥: وەرگرتنی نوێنەرایەتی فەرمیی دابەشکردنی براندی Uhisport لە تورکیا؛ چوونە ناو بواری وەرزشە تیمییەکان بە شێوەیەکی جددی بەتایبەت فووتبۆڵ و دەستکێشی گوڵپارێز.
  • ٢٠٠٦: ناساندنی براندی ناوخۆیی Tryon و دەسپێکردی ئاوردەکردن و بەرهەمهێنانی ئامێری وەرزشی ـــ لە تۆپی فووتبۆڵ و تۆپی باسکە تا ئامێرەکانی لەشجوانی، مەلە، تێنس و پینگ پۆنگ. 
  • ٢٠٠٧: دەسپێکردنی یەکەم فرۆشگای تاکەکەسی بە براندی Adidas و فراوانبوونی خێرای تۆڕی فرۆشتن لە ئەستەنبوڵ.
  • ٢٠٠٩: وەرگرتنی نوێنەرایەتی فەرمی بۆ کۆمپانیای Kempa  کە براندی ژمارە یەکy تۆپی دەستی جیهانە.
  • ٢٠١٥ تا ٢٠١٧:  بەرفراوانکردنی فرۆشگاکانی لە ناوەندە بازرگانییە سەرەکییەکان و وەرگرتنی مۆڵەتی جیهانی بۆ پێڵاو و کەرستەی لاوەکی Uhlsport.
  • ٢٠١٨: دابینکەری فەرمی جلوبەرگی هەڵبژاردەکانی تۆپی دەستی نیشتمانی تورکیا بە مارکەی Kempa. 

ئەم ڕێگایە تا ئەمڕۆش بە گەشەکردنی بەردەوام درێژەی هەبووە، ئێستا ئەسپۆر وەک دابینکەری فەرمی بۆ فیدراسیۆنەکان و یانە پیشەگەرەکان و دەیان دامەزراوەی وەرزشی بەناوبانگ ناسراوە.

ژێرخان و توانای بەرهەمهێنان

بە تیمێک کە پێکهاتووە لە ١٨٠ هێزی پسپۆڕ و لە پتر لە ٨٠٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی بەرهەمهێنان و ٦٥٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی ناوەوە و ١٥٠٠ مەتری چوارگۆشە ڕووبەری کراوە، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئامێرە وەرزشییەکان ستانداردە جیهانییەکان  بەدی بهێنێت. سەنتەری سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سیرکێچی لە ئەستەنبوڵ و بە 10 فرۆشگای وردەفرۆشیی چالاک و فرۆشگایەکی ئۆنلاین، ڕووماڵێکی گشتگیری لە بازاڕی وەرزشی تورکیادا کردووە.

وتەی کۆتایی

ئەو شتەی لە ساڵی ١٩٦٦ەوە دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ بووە بە پیشەسازییەکی داینامتک و بەرفراوان؛ پیشەسازییەک کە بە عەشق بۆ وەرزش، ڕێزگرتن لە کوالیتی و بەرپرسیارەتی لەبەرامبەر کۆمەڵگە، هەموو ڕۆژێک لە گەشەکردندایە. کۆمپانیای ئەسپۆر بە براندە متمانەپێکراوە جیهانییەکان، ئەزموونی نیو سەدە چالاکی و ئامانجێکی یەکگرتوو (خزمەت بە وەرزش و وەرزشوانانی وڵات) درێژە بە ڕێگەکەی خۆی دەدات؛ بە متمانە، پسپۆڕی و دڵێک بۆ جووڵە.