بە شێوەیەکی کاریگەر دەستەکان شێدار دەکات و نەرمییەکەی زیاد دەکات. پێست دەپارێزێت و وای لێدەکات تازە بێت، چونکە لە میوەی تازە و بۆنی سروشتی دروستکراوە. ئەم کرێمانە بەم بۆنانەی خوارەوە بەردەستن:
هەست بە تەقینەوەی سروشت بکە لەگەڵ ئەم کرێمەی دەست کە بێ سلیکۆن و ڕەنگە و پێستێکی شێدار و بۆنخۆشت پێدەبەخشێت.
پێکهاتە: فۆرمولەی کرێمدار بە پێکهاتەی سروشتی ٩٨٪ کە بە نەرمی دەچێتە ناو پێستەوە و دوورە لە سلیکۆن و پارابین. پێست شێدار دەکات و بۆنێکی ناسک جێ دەهێڵێت. دەوڵەمەند کراوە بە کەرەی شیا.
ڕێنماییەکانی ڕیسایکلکردن: تیووبەکە بە سەری داخراو بخەرە ناو سەبەتەی ڕیسایکلکردنەوە.
بۆن:
هەستەکانت بە ئارامیی نەرمی سروشت و ئەم بۆنە گەرم و خۆشە دەورە بدە.
نۆتە ئارامکەرەوەکانی جۆی دوو سەر بە باشی لەگەڵ شیرینی کاکڵەی گەنمەرەشەدا تێکەڵ دەبن، بۆنێکی نەرم و ئاسوودەبەخش دروست دەکەن کە هەستێکی ئارام و خۆشگوزەرانی دەورووژێنێت.
ئەم بۆنە گونجاوە بۆ ساتەکانی ئیسراحەت، دەرفەتێکی شیرین دەڕەخسێنێت بۆ ڕزگاربوون لە فشاری ژیانی ڕۆژانە- هەروەک بەتانییەکی نەرم لەسەر پێستت.
بۆن:
خۆت نوقم بکە لەناو سەرنجڕاکێشیی گەرم و ئیستوایی گوێزی هیندیی نوقمی هەتاو.
ئەم بۆنە کرێمی و خۆشە دەستبەجێ دەتگوازێتەوە بۆ شوێنێکی ئارام و گەرم، کە هەوایەکی نەرم و تیشکی خۆری زێڕینی لێیە و هەموو شتێک بێ خەمە.
بە بۆنێکی نەرم و ئاڵۆز، ئەم بۆنە ساتێکی خۆشی ئیسراحەت دروست دەکات- ئارامکەرەوە، هەستیار و بێکۆتایی سەرنجڕاکێش.
بۆن:
ئەم بۆنە بە ئیلهام لە جوانییە ئارامەکان و دیمەنە پاکەکانی بریتانی وەرگیراوە، هەستی پیاسەیەکی ئارام بەناو شیناییە گوڵدارەکاندا دەورووژێنێت.
تێکەڵە ناسکەکەی گوڵی دەشتی و گوڵە ئەرخەوان بۆنێکی گوڵاوی و کەمێک هەنگوینی دروست دەکات کە هەستەکان ئارام دەکاتەوە و بانگهێشتت دەکات بۆ حاڵەتێکی قووڵی ئارامی.
لێگەڕێ ئەم بۆنە نەرم و متمانەهێنەرەت لەگەڵ بێت ـــ ساتێک لە ئارامیی ڕەها لە هەر دڵۆپێکدا.
ئیڤ ڕۆچەر بۆ ئەوەی سترێسەکان دوور بخاتەوە زەیتونی بەهۆی سەرنجڕاکێشیی خۆرەتاویی هەڵبژاردووە لەگەڵ زەیتی سروشتیی پێتیگرەین، کە هی دەریای ناوەڕاستە.
زەیتی سروشتی پێتیگەرین لە گوشرانی گەڵا و لقەکانی پرتەقاڵی تاڵ بەدەست دێت و بە شێوەیەکی نەریتی بە تایبەتمەندی هێورکەرەوە ناسراوە.
ئەم بۆنە گوڵاوی و نەرم و وزەبەخشە دەروون ئارام دەکاتەوە و هەست بە ئاسوودەیی دەهێنێت.

ئیڤ ڕۆچەر عێراق
ئیڤ ڕۆچەر کۆمپانیایەکی فەرەنسییە و لە ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی جوان و ڕازاوەی لا گاسیلی لە فەڕەنسا دامەزراوە. ئەم مارکەیە کە پسپۆڕە لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی جوانکاریی سروشتی و بێ مادەی کیمیاوی، ناوبانگێکی جیهانی بە دەست هێناوە و لە پتر لە ٩٠ وڵاتی دنیا لقی هەیە. ئیڤ ڕۆچەر لە ساڵی ۲۰۱۱ لە ڕێگەی کۆمپانیای ئەلجەمال ئەلئەخزەرەوە هاتە ناو بازاڕی عێراقەوە و هەر زوو بە هۆی پابەندبوونی بە جوانیی سروشتی ناوبانگێکی باشی پەیا کرد. ئەمڕۆکە ئەم براندە بە ٨ لقەوە لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراقدا، بەرهەمی جوانکاریی کوالیتیبەرز و ڕووەکی پێشکەش دەکات کە متانەی هەزاران کڕیاری بە دەست هێناوە.
چیرۆکەکەمان لە ئیڤ ڕۆچەرەوە دەست پێدەکات، ڕووەکناسێکی پێشڕەو، کە ئیلهامی لە جوانیی سروشتیی بروتانی ـ کەنار و پێدەشت و دارستان و کێڵگەکانی وەرگرتووە.
ئێمە وەکوو پێشەنگی جوانکاری ڕووەکی، بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی باوەڕمان بە هێزی ڕووەکەکانە. پابەندبوونمان لە ڕێزگرتنی قوڵمان بۆ سروشت و فرەچەشنیی ژین سەرچاوە دەگرێت و هر ئەمەش ڕێنمای هەموو کارەکانمانە.
ئێمە پتر لە ٦ دەیەیە، ڕووەکی خۆمان چاندووە و بەرهەمە جوانکارییەکانی خۆمان بەرهەم هێناوە — بە تێکەڵەیەک لە زانست، ئەخلاق و بەردەوامی. ئەرکی ئێمە؟ گەیاندنی باشترینەکانی سروشت بە هەمووان، لە کێڵگەکانی ئێمەوە تا گەرماوەکەی ئێوە.
بە پتر لە ٦٠ ساڵ شارەزایی لە بواری ڕووەکناسیدا، ئێمە خۆمان پێکهاتەکانمان دەچێنین و خۆشمان بەرهەمەکانی خۆمان بەرهەم دەهێنین — بە کۆنترۆڵی تەواو لەسەر هەموو قۆناغەکانی پرۆسەکە.
لا گاسیلی کە کەوتووەتە دڵی بەریتانیوە، شتێکە زیاتر لە شوێنی لەدایکبوونمان ـ ئەم شارە ڕۆحی براندەکەمانە. لێرەدا، ئێمە فرەچەشنی زیندوو دەپارێزین، ڕووەکەکانمان بە شێوەیەکی ئۆرگانیک گەشە پێ دەدەین، شیلەی گوڵەکانمان دەگرین.
ناوەندی بەرهەمهێنانمان وەکوو پەناگەی LPO (کۆمەڵەی پاراستنی باڵندە) ناسراون، و ساڵانە میوانداری فێستیڤاڵێکی فۆتۆگرافی دەرەوە دەکەین کە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤایەتی و سروشت.
ئێمە پێمان وایە سروشت کلیلی بەهێزترین و سازگارترین ڕێکارەکانی چاودێریکردنی پێستە. هەر لەسەر بنەمای ئەم فەلسەفەیە، ئێمە لە هەموو کارەکانماندا چوار بنەمای سەرەکی پەیڕەو دەکەین:
پتر لە ٦٠ ساڵە، ئێمە جیهانی سروشتیمان کۆڵیوەتەوە تاکوو بە کەڵکوەرگرتن لە پێکهاتەی چالاکی ١٠٠٪ ڕووەکی، بەرهەمی چاودێریکردنی پێستی زۆر کاریگەر و هەستیار دروست بکەین.
ڕووەکە سەرەکییەکانمان، کە لە لا گاسیلی گەشە دەکەن، بڕوانامەی UEBT یان هەیە و لە ڕێگەی پراکتیکەکانی کشتوکاڵی ئیکۆلۆژییەوە دەچێنرێن کە پشتگیری لە بەردەوامیی و فرەچەشنیی زیندوو دەکەن.
پێکەوە بۆ جوانییەکی بەردەوامتر — جوان مامەڵە بکەن
ئێمە پابەندین بە بنیاتنانی جیهانێک کە جوانی لەگەڵ بەرپرسیارێتیدا هاوواتایە. بە هەڵبژاردنی ئیڤ ڕۆچەر، تۆ ڕەونەق و سروشت و جوانیی ئەخلاقی هەڵدەبژێریت کە ڕەگیان لە ئامانجدا هەیە.
پێکەوە بۆ جوانیی بەردەوامتر، بە جوانی مامەڵە بکەن