سپرای بۆنداری جەستە و قژ

product.information

ڕوونکردنەوە

هەست بە تازەیی و نوێبوونەوەی  سروشتی بە قژ و جەستە دەبەخشێت!

ئەم بەرهەمە بە چەندین بۆن و فۆرمولاسیۆن بەردەستە، وەک:

  • گوڵی پرتەقاڵ بادەم
  • ڕەزیانەی ئەستێرەیی خۆخ
  • گوڵی چۆڵەوانی و گوڵەئەرخەوانی
  • گوێزی هیندی
  • زەیتوون و پێتیگرەین

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

گوڵی پرتەقاڵی بادەم

، توێژەرانی جوانی ڕووەکیمان بۆ دروستکردنی ساتێکی نەرم دەرهاویشتەی ڕەهای شکۆفەی پرتەقاڵیان لەگەڵ دەرهاویشتەی بادەم تێکەڵ کردووە تاوەکوو سپرایەک بە بۆنێکی ئارامیهێنەر بۆ سپراکردن لەسەر قژ و جەستەتان بەرهەم بهێنێت.

ڕەزیانەی ئەستێرەیی خۆخ

بۆ زیادکردنی وزەت، توێژەرانی جوانکاری ڕووەکیمان زەیتی سروشتیی ڕەزیانەی ئەستێرەییان لەگەڵ دەرهاویشتەی خۆخ تێکەڵ کردووە  بۆ بەرهەمهێنانی سپرایەک بە بۆنێکی وزەبەخشەوە بۆ سەر پێست و قژت.

گوڵی دەشتی و گوڵەئەرخەوانی

هەستکردن بە تەقینەوەی سروشت لەگەڵ ئەم سپرا  بۆنخۆشەی جەستە و قژ.

بۆنەکە:

هەستی ئارامکەروەی پیاسەکردن لە پێدەشتی بریتانی  بە بۆنێکی گوڵاوی و هەنگوینی. دەوڵەمەند کراوە بە بۆنی گوڵی تاوسی بریتانی و گوڵەئەرخەوانیی کێوی. 

گوێزی هیندی

لێگەڕێن با هەستەکانتان بە جەوهەری زیندووی سروشت لەناو ئەم سپرای قژ و جەستەیەدا بەئاگا بێنەوە.

بۆنەکە:

هەستی وزەبەخشی کەنارە وەحشییەکانی بریتانی لە سپرایەکدا بە بۆنێکی دەریایی و بەهێزکەرەوە. 

دەوڵەمەند کراوە بە قەوزەی دەریایی  لە بریتانی و دەرهاویشتەی ڕەزیانەی دەریایی.

زەیتوون و پێتیگرەین

هەستکردن بە وزەی سروشت کە لەم سپرا گەشەپێدەرەدا بۆ جەستە و قژ ئازاد دەکرێت. 

ئیڤ  ڕۆچەر بۆ دوور خستنەوەی سترێس، زەیتوونی بە هۆی سەرنجڕاکێشیی هەتاولێدراوی و زەیتی سروشتیی پێتیگرەینی ناوچەی مەدیتەرانەی هەڵبژاردووە. 

زەیتی سروشتی پێتیگرەین کە لە ڕێگەی پاڵاوتنی گەڵا و لقەکانی پرتەقاڵی تاڵەوە بەدەست هاتووە، بە شێوەیەکی خۆماڵینبۆ هۆی تایبەتمەندییە ئارامکەرەوە ناسراوەکانییەوە، بەکار هاتووە. 

بۆنە گوڵاوییە نەرم و وزەبەخشەکەی یارمەتی پاککردنەوەی دەروون دەدات بۆ ساتێک ئارامی.

ئەنجامەکان :

  • ۱۰۰% - خەڵکی ڕایدەگەیەنن کە بۆنەکە خۆشە*
  • ۹۴% - خەڵک ڕایدەگەیەنن کە بۆنەکە وزەبەخشە*
  • ۸۸% - خەڵک بەرهەمەکە دەکڕن

پابەندبوونمان:

  • پتر لە ٩٦٪ مادە پێکهێنرەکانی ئەم فۆرمولە سەرچاوەی سروشتییان هەیە.
  • ۱۰۰% کحول لەسەر بنەمای ڕووەکی
  • بێ ڕەنگ
  • ڤیگەن
  • شووشەی دووبارە بەکارهێنراو کە پلاستیکی ڕیسایکل کراویان تێدایە

ڕێنمایی ڕیسایکلکردن :

  • فۆرمات: شووشەی سپرا
  • شووشەکە بخەرە ناو سەبەتەی ڕیسایکلکردن و پەمپەکەی لەسەرەوە بێت.
  • توێژینەوەیەکی کلینیکی بابەتیی بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ لەسەر ١٢ حاڵەت.  نمرەکان مامناوەندن.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ئیڤ ڕۆچەر عێراق logo

دەربارەی بزنسەکە

ئیڤ ڕۆچەر عێراق

ناونیشان:
  • عێراق، ئیربیل، ۱۲۰ م ست. ، تاوەرە سپییەکان، D-4-7
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئیڤ ڕۆچەر کۆمپانیایەکی فەرەنسییە و لە ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی جوان و ڕازاوەی لا گاسیلی لە فەڕەنسا دامەزراوە. ئەم مارکەیە کە پسپۆڕە لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی جوانکاریی سروشتی و بێ مادەی کیمیاوی، ناوبانگێکی جیهانی بە دەست هێناوە و لە پتر لە ٩٠ وڵاتی دنیا لقی هەیە.  ئیڤ ڕۆچەر لە ساڵی ۲۰۱۱  لە ڕێگەی کۆمپانیای ئەلجەمال ئەلئەخزەرەوە هاتە ناو بازاڕی عێراقەوە و هەر زوو بە هۆی پابەندبوونی بە جوانیی سروشتی ناوبانگێکی باشی پەیا کرد. ئەمڕۆکە ئەم براندە بە ٨ لقەوە لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراقدا، بەرهەمی جوانکاریی کوالیتیبەرز و ڕووەکی پێشکەش دەکات کە متانەی هەزاران کڕیاری بە دەست هێناوە. 

ئێمە کێین و بۆچی لێرەین

چیرۆکەکەمان لە ئیڤ ڕۆچەرەوە دەست پێدەکات، ڕووەکناسێکی پێشڕەو، کە ئیلهامی لە جوانیی سروشتیی بروتانی ـ کەنار و پێدەشت و دارستان و کێڵگەکانی وەرگرتووە. 

ئێمە وەکوو پێشەنگی جوانکاری ڕووەکی، بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی باوەڕمان بە هێزی ڕووەکەکانە. پابەندبوونمان لە ڕێزگرتنی قوڵمان بۆ سروشت و فرەچەشنیی ژین سەرچاوە دەگرێت و هر ئەمەش ڕێنمای هەموو کارەکانمانە.

ئێمە پتر لە ٦ دەیەیە،  ڕووەکی خۆمان چاندووە و بەرهەمە جوانکارییەکانی خۆمان بەرهەم هێناوە — بە تێکەڵەیەک لە  زانست، ئەخلاق و بەردەوامی. ئەرکی ئێمە؟ گەیاندنی باشترینەکانی سروشت بە هەمووان، لە کێڵگەکانی ئێمەوە تا گەرماوەکەی ئێوە.

میراتی ئێمە

  • ١٩٣٠ - لەدایک بوونی سروشتدۆستێک

    ئیڤ ڕۆچەر لە شاری لا گاسیلی لە بەریتانی لەدایکبووە. دوای ئەوەی لە تەمەنی گەنجیدا باوکی لە دەست دا،  لە دارستانەکانی دەوروبەریدا ئارامیی دۆزیەوە. پەیوەندییەکەی لەگەڵ سروشت وای لێی کرد کرێمێکی دەستی لە ڕەگی هەنجیر دروست بکات - سەرەتای جوانی ڕووەکی.
  • ١٩٥٩ - لەدایکبوونی براندەکە

    لە تاقیگەیەکی بچووکەوە لە ژووری ژێر شیروانیی ماڵی باوکیدا، ئیڤ ڕۆچەر بە خستنەبازاڕی مۆدێلێکی ڕاستەوخۆی داواکاری پێست شۆڕشێکی گەورەی لە بواری چاودێری پێستدا کرد خستە ڕێ. خەونی ئەو: جوانکاری لەسەر بنەمای ڕووەکی بخاتە بەردەستی ملیۆنان ژن.
  • ١٩٧٣ - ئایکۆنێکی چاودێری پێست لەدایک بوو

    خستنەبازاڕی "کرێمی شەوانەی دژە چرچ و لۆچی ڕیچ کرێم" خاڵێکی وەرچەرخان بوو. ئەو بەرهەمە پڕ بوو لە زەیتی بەنرخ، بۆیە هەر زوو بوو بە  بەرهەمێکی دڵخواز و هەمیشەیی — لە هەر پێنج چرکە لە ئاستی جیهانیدا یەکەیەکی لێ دەفرۆشرا، تەنانەت دوای پێنج دەیە.
  • ١٩٧٥ - باخچەی ڕووەکی لە شاری لا گاسیلی

    ئێمە تاقیگەیەکی کراوەمان دروستکرد کە ۱,۵۰۰ جۆری ڕووەکی تێدا بوو، پەیوەندیمان بە BGCI (پاراستنی باخچەی ڕووەکی نێودەوڵەتی)ەوە کرد بۆ هاوبەشکردنی زانیاری و گەشەپێدانی داهێنان لە توێژینەوەی ڕووەکەکاندا.
  • ۱۹۷۹ -لە کێڵگەکانەوە بۆ پێست

    ئێمە تەواوی زنجیرەی بەرهەمهێنان بەڕێوەدەبەین — هەر لە چاندن و دروێنەکردنی ڕووەکەکانەوە بگرە تا بەرهەمهێنان و دابەشکردنی بەرهەمەکانمان. ئەمەش دڵنیایی دەدات لە شوێنپێهەڵگرتن و کوالیتی و کەمترین کاریگەری لەسەر ژینگە.

لە کێڵگەکانی ئێمەوە تا پێستی ئێوە.

بە پتر لە ٦٠ ساڵ شارەزایی لە بواری ڕووەکناسیدا، ئێمە خۆمان پێکهاتەکانمان دەچێنین و خۆشمان بەرهەمەکانی خۆمان بەرهەم دەهێنین — بە کۆنترۆڵی تەواو لەسەر هەموو قۆناغەکانی پرۆسەکە.

  1. توێژینەوە: باخچەی ڕووەکیمان شوێنی ١٥٠٠ جۆری ڕووەکییە کە بۆ تێگەیشتن و بەکارهێنانی تواناکانی سروشت شیکارییان بۆ دەکەین.
  2. چاندن: ٦٠ هێکتار لە کێڵگە ئۆرگانیکەکانی ئێمە  بڕوانامەی UEBTیان هەیە و بە بەکارهێنانی شێوازی کشتوکاڵیی ئیکۆلۆژی بەڕێوەدەبرێن بە مەبەستی پاراستنی  ئیکۆسیستەمەکان.
  3. بەرهەمهێنان: ۹۳ %ی بەرهەمەکانمان لە سێ کارگەی خۆمان لە شاری بریتانی  فەرەنسا بەرهەم دێن.
  4. دابەشکردن: ئێمە بە پتر لە ٢٠٠٠ فرۆشگا و تۆڕێکی ٢٥٠ هەزار فرۆشیاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بەرپرسیارانە چۆنیەتی گەیشتنی بەرەهەمەکانمان بە ئێوە بەڕێوە دەبەین. 

لا گاسیلی – ماڵەکەمان

لا گاسیلی کە کەوتووەتە دڵی بەریتانیوە، شتێکە زیاتر لە شوێنی لەدایکبوونمان ـ ئەم شارە ڕۆحی براندەکەمانە. لێرەدا، ئێمە فرەچەشنی زیندوو دەپارێزین، ڕووەکەکانمان بە شێوەیەکی ئۆرگانیک گەشە پێ دەدەین، شیلەی گوڵەکانمان دەگرین.
ناوەندی بەرهەمهێنانمان وەکوو پەناگەی LPO (کۆمەڵەی پاراستنی باڵندە) ناسراون، و ساڵانە میوانداری فێستیڤاڵێکی فۆتۆگرافی دەرەوە دەکەین کە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤایەتی و سروشت.

قازانجەکانی ئێوە

  • ١٠٠٪ پێکهاتەی چالاکی ڕووەکی
  • کێڵگەی ڕووەکی ئۆرگانیک
  • بەرهەمی سازگار لەگەڵ ژینگەدا
  • بەشداربووی دەستپێشخەریی "فۆندەیشن ئیڤ ڕۆچەر " بۆ چاندنی ۱۰۰ ملیۆن نەمام
  • ستانداردی کوالیتی بەرز — لە فەرەنسا دروستکراوە
  • پلانی کۆمیسیۆنی سەرنجڕاکێش
  • پرۆمۆشن و ئۆفەر و کۆدی داشکاندنی بەردەوام
  • گرێبەستی تایبەتی ئۆنلاین بۆ هاوبەشە پلە باڵاکان
  • فیدی ڕۆژانەی بەرهەمەکان بە بەرهەمی نوێ

بنەما ڕێنماییەکانمانی ئێمە

ئێمە پێمان وایە سروشت کلیلی بەهێزترین و سازگارترین ڕێکارەکانی چاودێریکردنی پێستە. هەر لەسەر بنەمای ئەم فەلسەفەیە، ئێمە لە هەموو کارەکانماندا چوار بنەمای سەرەکی پەیڕەو دەکەین:

  • ئیلهامگرتوو لە سروشتەوە
     ئێمە میکانیزمە ڕووەکییەکان کۆد دەکەینەوە تاکوو سوودەکانیان بکەینە چارەسەرێک بۆ چاودێریکردنی پێست. 
  • لە ڕووەکەوە بۆ شێلەی بێخەوش
     ئێمە بە بەکارهێنانی پرۆسەی دەرهێنانی ۱۰۰%سروشتی، بێ ئەوەی زیان بە ژینگە بگەیەنین پێکهاتە چالاکەکان  دەکەینەوە.
  • سەرچاوەی تەواو سروشتی
     فۆرمولەکانمان ئەولەویەت دەدەن بە ئەو مادە ڕووەکییانەی وا بنەمای ڕووەکی و سەرچاوەی بەردەوام و شوێنپێی ئیکۆلۆژی کەمیان هەیە.
  • بە وردی تاقی کراوەتەوە
    هەموو بەرهەمێک بۆ سەلامەتی و کاریگەری و ئەزموونی هەستیاری تاقیکردنەوەی وردی بۆ دەکرێت.

ڕووەکە تایبەتەکانی ئێمە

پتر لە ٦٠ ساڵە، ئێمە جیهانی سروشتیمان کۆڵیوەتەوە  تاکوو بە کەڵکوەرگرتن لە پێکهاتەی چالاکی ١٠٠٪ ڕووەکی، بەرهەمی چاودێریکردنی پێستی زۆر کاریگەر و هەستیار دروست بکەین. 
ڕووەکە سەرەکییەکانمان، کە لە لا گاسیلی گەشە دەکەن، بڕوانامەی UEBT یان هەیە و لە ڕێگەی پراکتیکەکانی کشتوکاڵی ئیکۆلۆژییەوە دەچێنرێن کە پشتگیری لە بەردەوامیی و فرەچەشنیی زیندوو دەکەن.

پێکەوە بۆ جوانییەکی بەردەوامتر — جوان مامەڵە بکەن
ئێمە پابەندین بە بنیاتنانی جیهانێک کە جوانی لەگەڵ بەرپرسیارێتیدا هاوواتایە. بە هەڵبژاردنی ئیڤ ڕۆچەر، تۆ ڕەونەق و سروشت و جوانیی ئەخلاقی هەڵدەبژێریت کە ڕەگیان لە ئامانجدا هەیە.

پێکەوە بۆ جوانیی بەردەوامتر، بە جوانی مامەڵە بکەن