بە باشترین تێبینییەکانی:
ڕەنگینیی بوێرانەی بۆنی Ambre Noir Eau de Toilette بدۆزەرەوە , بۆنێک کە هێز لەگەڵ هەستیاریدا تێکەڵ دەکات. ئەم بۆنە بۆ پیاوی مۆدێرن دیزاین کراوە، شرۆڤەیەکی سەرنجڕاکێش لە کەشخەیی پیاوانە، لە قاڵبی بۆنێکی گەرم و دارین دەردەبڕێت. هەر سپرایەک پەردە لەسەر جیاوازییەکی پاڵاوتە لە نێوان تازەیی و قووڵیدا ئاشکرا دەکات، بۆنێکی درێژخایەنت پێدەبەخشێت کە هێندەی کە سەرنجڕاکێشە، هەر ئەوەندەش لەبیرنەکراوە.
Ambre Noir Eau de Toilette لە فەرەنسا بە وردی دروستکراوە، ئاهەنگ دەگێڕێت بە بەهێزترین توخمەکانی سروشت، واژۆیەکی بۆنخۆش دروست دەکات کە قسە لەسەر متمانە و هێزێکی بێدەنگ دەکات.
با بۆنی Ambre Noir Eau de Toilette ببێتە واژۆی تۆ – بۆنێک کە زۆر دوای ئەوەی ژوورەکەت بەجێهێشتووە دەمێنێتەوە.
ئیڤ ڕۆچەر عێراق
ئیڤ ڕۆچەر کۆمپانیایەکی فەرەنسییە و لە ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی جوان و ڕازاوەی لا گاسیلی لە فەڕەنسا دامەزراوە. ئەم مارکەیە کە پسپۆڕە لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی جوانکاریی سروشتی و بێ مادەی کیمیاوی، ناوبانگێکی جیهانی بە دەست هێناوە و لە پتر لە ٩٠ وڵاتی دنیا لقی هەیە. ئیڤ ڕۆچەر لە ساڵی ۲۰۱۱ لە ڕێگەی کۆمپانیای ئەلجەمال ئەلئەخزەرەوە هاتە ناو بازاڕی عێراقەوە و هەر زوو بە هۆی پابەندبوونی بە جوانیی سروشتی ناوبانگێکی باشی پەیا کرد. ئەمڕۆکە ئەم براندە بە ٨ لقەوە لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراقدا، بەرهەمی جوانکاریی کوالیتیبەرز و ڕووەکی پێشکەش دەکات کە متانەی هەزاران کڕیاری بە دەست هێناوە.
چیرۆکەکەمان لە ئیڤ ڕۆچەرەوە دەست پێدەکات، ڕووەکناسێکی پێشڕەو، کە ئیلهامی لە جوانیی سروشتیی بروتانی ـ کەنار و پێدەشت و دارستان و کێڵگەکانی وەرگرتووە.
ئێمە وەکوو پێشەنگی جوانکاری ڕووەکی، بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی باوەڕمان بە هێزی ڕووەکەکانە. پابەندبوونمان لە ڕێزگرتنی قوڵمان بۆ سروشت و فرەچەشنیی ژین سەرچاوە دەگرێت و هر ئەمەش ڕێنمای هەموو کارەکانمانە.
ئێمە پتر لە ٦ دەیەیە، ڕووەکی خۆمان چاندووە و بەرهەمە جوانکارییەکانی خۆمان بەرهەم هێناوە — بە تێکەڵەیەک لە زانست، ئەخلاق و بەردەوامی. ئەرکی ئێمە؟ گەیاندنی باشترینەکانی سروشت بە هەمووان، لە کێڵگەکانی ئێمەوە تا گەرماوەکەی ئێوە.
بە پتر لە ٦٠ ساڵ شارەزایی لە بواری ڕووەکناسیدا، ئێمە خۆمان پێکهاتەکانمان دەچێنین و خۆشمان بەرهەمەکانی خۆمان بەرهەم دەهێنین — بە کۆنترۆڵی تەواو لەسەر هەموو قۆناغەکانی پرۆسەکە.
لا گاسیلی کە کەوتووەتە دڵی بەریتانیوە، شتێکە زیاتر لە شوێنی لەدایکبوونمان ـ ئەم شارە ڕۆحی براندەکەمانە. لێرەدا، ئێمە فرەچەشنی زیندوو دەپارێزین، ڕووەکەکانمان بە شێوەیەکی ئۆرگانیک گەشە پێ دەدەین، شیلەی گوڵەکانمان دەگرین.
ناوەندی بەرهەمهێنانمان وەکوو پەناگەی LPO (کۆمەڵەی پاراستنی باڵندە) ناسراون، و ساڵانە میوانداری فێستیڤاڵێکی فۆتۆگرافی دەرەوە دەکەین کە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤایەتی و سروشت.
ئێمە پێمان وایە سروشت کلیلی بەهێزترین و سازگارترین ڕێکارەکانی چاودێریکردنی پێستە. هەر لەسەر بنەمای ئەم فەلسەفەیە، ئێمە لە هەموو کارەکانماندا چوار بنەمای سەرەکی پەیڕەو دەکەین:
پتر لە ٦٠ ساڵە، ئێمە جیهانی سروشتیمان کۆڵیوەتەوە تاکوو بە کەڵکوەرگرتن لە پێکهاتەی چالاکی ١٠٠٪ ڕووەکی، بەرهەمی چاودێریکردنی پێستی زۆر کاریگەر و هەستیار دروست بکەین.
ڕووەکە سەرەکییەکانمان، کە لە لا گاسیلی گەشە دەکەن، بڕوانامەی UEBT یان هەیە و لە ڕێگەی پراکتیکەکانی کشتوکاڵی ئیکۆلۆژییەوە دەچێنرێن کە پشتگیری لە بەردەوامیی و فرەچەشنیی زیندوو دەکەن.
پێکەوە بۆ جوانییەکی بەردەوامتر — جوان مامەڵە بکەن
ئێمە پابەندین بە بنیاتنانی جیهانێک کە جوانی لەگەڵ بەرپرسیارێتیدا هاوواتایە. بە هەڵبژاردنی ئیڤ ڕۆچەر، تۆ ڕەونەق و سروشت و جوانیی ئەخلاقی هەڵدەبژێریت کە ڕەگیان لە ئامانجدا هەیە.
پێکەوە بۆ جوانیی بەردەوامتر، بە جوانی مامەڵە بکەن