تاقمی سێلڤا

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

تاقم قەنەفەی سێلڤا بە ئیلهام لە ستایلی ڤیکتۆریایی بەڕیتانی؛ بریتییە لە تێکەڵەیەکی هەماهەنگ لە مۆبیلیاتی کلاسیک و کورسی مێزی نانخواردنی گونجاو لەگەڵی. دیزاینی هەمەچەشنی تاکە یەک کەسییەکان، قەنەفەی جیاواز بە دەسکی ئەستوونی و ژمارەی دانیشتنی سەرتر لە ستاندارد، لە تەنیشت توانانی داواکردنی مێزی نانخواردنی بازنەیی یان چوار پایە بە تایبەتمەندیی نەخشاندن، ئەم تاقمەی کردووە بە بژاردەیەکی گونجاو بۆ کەشی فەرمی و هۆڵە دانیشتنە گەورەکان. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

تاقم قەنەفەی سێلڤا؛ لووکس بە شێوازی ڤیکتۆرایی بەڕیتانی

تاقم قەنەفەی سێلڤا مۆدێلێکی لووکسە بە ئیلهام لە مۆبیلیاتی کلاسیکی ڤیکتۆریایی بەڕیتانی کە بە دیزاینی تایبەتی تاکە یەک کەسییەکانی و ژمارەی دانیشتنی سەرتر لە ستاندارد دەناسرێت. ئەم تاقمە بە پاراستنی ڕەسەنایەتی کلاسیک، بژاردەیەکی گونجاوە بۆ کەشە فەرمییەکان و هۆڵی دانیشتنە گەورەکان. 

تایبەتمەندیی سەرەکیی تاقم قەنەفەی سێلڤا

دیزاینی مۆبیلیاتی سێلڤا لەسەر بنەمای هەمەچەشنی لە فۆڕمی دانیشتن و هەماهەنگیی تەواو لە نەخشاندنی دار ئەنجام بووە کە لەم تایبەتمەندییانەی خوارەوە دەر دەکەوێت: 

  • دوو تاکی یەک کەسیی چیپەندلی ناسک بە دیزاینی کلاسیک
  • دوو تاکی ناسراو بە سێ گۆش (گۆشە) بە کەتیبەوە
  • ژمارەی دانیشتنی زۆرتر لە ستاندارد لەچاو مۆدێلە هاوپۆلەکانی
  • دوو قەنەفەی جیاواز بە دەسکی تەواو ئەستوونی
  • نەخشاندنی یەکسان و هەماهەنگ لە تاکە یەک کەسییەکاندا
  • ستایلی لووکس و رەسەنی ڤیکتۆریایی ئینگلیزی

پێکهاتەکانی تاقم قەنەفە و کورس مێزی نانخواردنی سێلڤا

تاقم قەنەفەی کلاسیکی سێلڤا بە گرنگیدان بە هەمەچەشنی لە فۆڕمی دانیشتن و هەماهەنگی لە وردەکارییەکاندا دیزاین کراوە تاوەکوو لەگەڵ پاراستنی شوناسی ستایلی ڤیکۆریایی بەڕیتانی، دانانێکی ڕێکوپێک و سەرنجڕاکێش  بەرهەم بهێنێت. بەشەکانی ئەم بەرهەمە پێک هاتووە لە: 

  • دوو قەنەفە بە دەسکی تەواو ئەستوونی، کە بریتییە لە قەنەفەیەکی نەخشێنراو و قەنەفەیەک بە کەڤەری قوماش
  • دوو تاکی سێ گۆش بە کەتیبەی لە پاڵپشتە دووگانەکان و فۆڕمی جیاوازی دانیشتن
  • دوو تاکی یەک کەسیی چیپەندلی ناسک بە دیزاینی هەماهەنگ
  • بەکارهێنانی ستایلێکی نەخشاندنی هاوبەش لە هەموو تاکە یەک کەسییەکاندا بۆ پاراستنی هەماهەنگیی بینراو
  • دیزاینی دە کەسی بە توانانی هەڵبژاردن و داواکردنی بەشە دڵخوازەکان لە ئەگەری سنوورداربوونی فەزاکە
  • توانای داواکردن لەگەڵ تاقمی نانخواردنی بازنەیی یان چوارگۆش
  • توانای نەخشاندن لەسەر سەرمێزەکان بۆ هەماهەنگیی زۆرتر لەگەڵ شێوازی کلاسیک

 

 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
سێلما logo

دەربارەی بزنسەکە

سێلما

ناونیشان:
  • سێلما: عێراق، هەولێر، شەقامی کۆیە، بەرامبەر فلۆریا سیتی
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مۆبیلیاتی سێلما لە چالاکانی بەئەزموونی پیشەسازیی بەرهەمهێنانی مۆبڵی کلاسیک، دیکۆری هونەری و ژووری نووستنە کە بە پتر لە نیو سەدە ئەزموون، چالاکیی خۆی لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتی، کوالیتی و هونەر بنیات ناوە. ئەم کۆمەڵەیە بە درێژایی ساڵانێکی زۆر، بە ڕاکێشان و هاوکاریی پسپۆڕانی بەئەزموون و کەڵکوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە، ئاستی چالاکییەکانی خۆی پەرە پێ داوە و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ دیزاینی نێودەوڵەتی ڕۆیشتووەتە پێشەوە.

دەسپێکی ڕێگەکە...

بزنسی خێزانیی مۆبیلیاتی سێلما لە کارگەیەکی بچووکەوە و بە هاوکاریی ئەندامانی بنەماڵەکە لە یەکێک لە شارۆچکەکانی دەوروبەری تاران دەستی بە کار کرد. لە سەرەتای ڕێگادا، سێلما هێشتا براندێکی ناسراو نەبوو؛ بەڵام بیرۆکەی داهێنەرانە، ڕوانینی درێژخایەن و هەوڵدانی بەردەوام، بناغەیەکی داڕشت کە ئەمڕۆ پاش نیو سەدە، شوناسی ئەم براندە لەسەر ئەو بناغە پتەوەدا وەستاوە. 

دیزاینی مۆبیلیاتی سێلما

براندی سێلما بە بەکارهێنانی تێکەڵەی زانستی دیزاینەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتێک دەباتە پێشەوە کە هاوکات لەگەڵ پاراستنی شوناسی کلاسیک، سادەیی و ڕەسەنایەتی خۆشی دەپارێزێت. ئەم ڕێکارە وای کردووە کە بەرهەمەکانی سێلما جگە لە جوانی و ناسکی، تایبەتمەندیی جیاوازیشی هەبێت کە ئەم تایبەتمەندییانە بریتین لە:

  • ناسکی، جوانی، شکۆ و ڕەسەنایەتی
  • داهێنان لە دیزایندا، سەرووتر لە الگووە دووبارەکان
  • کوالیتیی جیاواز لە دروستکردندا

مۆبیلیاتی سێلما بەردەوام هەوڵی داوە بەرهەمێک پێشکەش بکات کە نەک تەنیا دووبارە نین، بەڵکوو دەربڕی هونەر و شوناسی سەربەخۆی براندەکەن. 

کوالیتی و پابەندبوون

کوالیتی لە تەنیشت جوانیدا، لە بنەما سەرەکییەکانی مۆبیلیاتی سێلمایە لە بەرهەمهێنانی بەرهەمەکاندا. گرنگیدان بە مانەوە، پتەوی و وردەکارییەکانی دروستکردن وای کردووە ئەم براندە  وەکوو تێکەڵەیەکی گونجاو لە جوانی و کوالیتی بناسرێت.

کۆنی؛ سەرمایەیەک لە متمانە

جێگەی شانازییە کە ئەزموونی نیو سەدەی مۆبیلیاتی سێلما لەتەنیشت هاوڕێیەتی و متمانەی ئێوەدا، لێوانلێو بووە لە ڕەزامەندی. ساڵانێکی زۆر ئەزموون، گرنگیدان بە ناسکی و پابەندبوون بە کوالیتی، لە گرنگترین دەستکەوتەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە ڕێگەی چالاکیی پیشەیی خۆیدا.