تاقی ئەرەس

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

تاقم قەنەفە و کورسی مێزی نانخواردنی ئەرەس بە ئیلهام لە ستایلە بەشکۆکانی بارۆک و ڕۆکۆکۆ، دیمەنێکی ڕەسەن و شاهانە بە کەشە فەرمییەکان دەبەخشێت. نەخشاندنی کاری دەست، وردەکاریی هونەرمەندانە و کوالیتیی دروستکردنی ناوازە، ئەم کۆمەڵە کینک‌سایزە دەکات بە بژاردەیەکی لوکس و هەرمان بۆ دیکۆراتی کلاسیک و نیوکلاسیک. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

تاقم قەنەفەی ئەرەس؛ شکۆی شاهانە بە ئیلهام لە مێژووی هونەری ئەوروپا

تاقم قەنەفەی ئەرەس یەکێکە لە مۆدێلە بەرچاوەکانی کۆمەڵەی مۆبڵی کینگ‌سایز کە بە ئیلهام لە شێوازە بەشکۆکانی بارۆک و ڕۆکۆکۆ دیزاین کراوە. ئەم تاقمە بە نەخشاندنی دەستی و وردەکاریی هونەرمەندانە، دەرخەری تێکەڵەیەکی ورد لە هونەری کلاسیک، مێژوو و کوالیتیی دروستکردنی ناوازەیە و بژاردەیەکی بەنرخە بۆ کەشە فەرمی و شاهانەکان.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی تاقم قەنەفەی ئەرەس

لە دیزاین و دروستکردنی تاقم قەنەفەی ئەرەس، هەموو وردەکارییەکان بە وردییەکی زۆر و ڕوانینێکی هونەری جێبەجێ بوون کە لەم تایبەتمەندییانەی خوارەوە بە ئاشکرا دەبینرێت:

  • هەبوون لە کۆمەڵەی مۆبیلیاتی کینگ‌سایز
  • بریتییە لە قەنەفەیەک و چوار تاکی یەک کەسی
  • نەخشاندنی دەستی، ئاڵۆز و ناسک
  • ئیلهاموەرگرتوو لە ستایلی بارۆک و ڕۆکۆکۆ
  • بەکارهێنانی گوڵ و بنچکەکان و کەوانەی هونەرمەندانە لە هەیکەلی داریندا
  • تێکەڵەیەکی هاوسەنگ لە ڕەسەنایەتی مێژوویی و کوالیتیی دروستکردنی ناوازە

کورسی مێزی نانخواردنی ئەرەس؛ تەاوکەری کەشێکی شاهانە

کورسی مێزی نانخواردنی ئەرەس وەکوو بەشێکی هاوسەنگ لەم کۆمەڵەیەدا، هەر بە هەمان زمانی دیزاینی کلاسیک بەرهەم دێت و دەتوانرێت لە دوو مۆدێلی قاچی چوارگۆش یان قاچ گوڵدانی دروست بکرێت. ئەم هەمەچەشنییە لە دیزاینی قاچەکان، وا دەکات بۆ هەر سەلیقەیەک گونجاوبێت لەگەڵ کەشی ناوەوە بە باشترین شێوە تەنسیق بکرێت و دیمەنێکی یەکگرتوو بە فەزای شوێنی نانخواردن ببەخشێت. 

کارایی و پێگە لە دیکۆراتی ناوەوەدا

تاقمی مۆبیلیاتی ئەرەس بژاردەیەکی ئایدیالە بۆ دیکۆراتی کلاسیک و نیوکلاسک و بەتایبەت لە هۆڵە دانیشتنە گەورە و شاهانەکان، وەکوو خاڵی ناوەندیی کەشەکە خۆی دەنوێنێت. تێکەڵەی ئەم مۆبیلیاتە لەگەڵ توخمە نەریتییە ئەورووپییەکان، کەشێکی شاهانە، رەسەن و سەرنجڕاکێش دروست دەکات. 

ئەنجام: مۆدێلی ئەرەس بژاردەیەکی لووکسە بۆ ئەو کەسانەی وا بە دوای تێکەڵکردنی هونەر، مێژوو و کوالیتییەوەن. دیزاینی پڕوردەکاری، نەخشاندنی دەستی و ئیلهام وەرگرتن لە ستایلە ڕەسەنە ئەوروپییەکان بووە بە هۆی ئەوەی کە ئەم تاقمە، بەشێوەیەکی هەرمان شکۆ و ڕەسەنایەتی بە کەشی ناوەوە ببەخشێت. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
سێلما logo

دەربارەی بزنسەکە

سێلما

ناونیشان:
  • سێلما: عێراق، هەولێر، شەقامی کۆیە، بەرامبەر فلۆریا سیتی
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مۆبیلیاتی سێلما لە چالاکانی بەئەزموونی پیشەسازیی بەرهەمهێنانی مۆبڵی کلاسیک، دیکۆری هونەری و ژووری نووستنە کە بە پتر لە نیو سەدە ئەزموون، چالاکیی خۆی لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتی، کوالیتی و هونەر بنیات ناوە. ئەم کۆمەڵەیە بە درێژایی ساڵانێکی زۆر، بە ڕاکێشان و هاوکاریی پسپۆڕانی بەئەزموون و کەڵکوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە، ئاستی چالاکییەکانی خۆی پەرە پێ داوە و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ دیزاینی نێودەوڵەتی ڕۆیشتووەتە پێشەوە.

دەسپێکی ڕێگەکە...

بزنسی خێزانیی مۆبیلیاتی سێلما لە کارگەیەکی بچووکەوە و بە هاوکاریی ئەندامانی بنەماڵەکە لە یەکێک لە شارۆچکەکانی دەوروبەری تاران دەستی بە کار کرد. لە سەرەتای ڕێگادا، سێلما هێشتا براندێکی ناسراو نەبوو؛ بەڵام بیرۆکەی داهێنەرانە، ڕوانینی درێژخایەن و هەوڵدانی بەردەوام، بناغەیەکی داڕشت کە ئەمڕۆ پاش نیو سەدە، شوناسی ئەم براندە لەسەر ئەو بناغە پتەوەدا وەستاوە. 

دیزاینی مۆبیلیاتی سێلما

براندی سێلما بە بەکارهێنانی تێکەڵەی زانستی دیزاینەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتێک دەباتە پێشەوە کە هاوکات لەگەڵ پاراستنی شوناسی کلاسیک، سادەیی و ڕەسەنایەتی خۆشی دەپارێزێت. ئەم ڕێکارە وای کردووە کە بەرهەمەکانی سێلما جگە لە جوانی و ناسکی، تایبەتمەندیی جیاوازیشی هەبێت کە ئەم تایبەتمەندییانە بریتین لە:

  • ناسکی، جوانی، شکۆ و ڕەسەنایەتی
  • داهێنان لە دیزایندا، سەرووتر لە الگووە دووبارەکان
  • کوالیتیی جیاواز لە دروستکردندا

مۆبیلیاتی سێلما بەردەوام هەوڵی داوە بەرهەمێک پێشکەش بکات کە نەک تەنیا دووبارە نین، بەڵکوو دەربڕی هونەر و شوناسی سەربەخۆی براندەکەن. 

کوالیتی و پابەندبوون

کوالیتی لە تەنیشت جوانیدا، لە بنەما سەرەکییەکانی مۆبیلیاتی سێلمایە لە بەرهەمهێنانی بەرهەمەکاندا. گرنگیدان بە مانەوە، پتەوی و وردەکارییەکانی دروستکردن وای کردووە ئەم براندە  وەکوو تێکەڵەیەکی گونجاو لە جوانی و کوالیتی بناسرێت.

کۆنی؛ سەرمایەیەک لە متمانە

جێگەی شانازییە کە ئەزموونی نیو سەدەی مۆبیلیاتی سێلما لەتەنیشت هاوڕێیەتی و متمانەی ئێوەدا، لێوانلێو بووە لە ڕەزامەندی. ساڵانێکی زۆر ئەزموون، گرنگیدان بە ناسکی و پابەندبوون بە کوالیتی، لە گرنگترین دەستکەوتەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە ڕێگەی چالاکیی پیشەیی خۆیدا.