سێتی نووستنی یەک کەسی و دوو کەستی، بژاردەیەکی هۆشمەندانەیە بۆ ئەو کەسانەی وا گرنگی بە جوانیی هەرمان، کوالیتیی بەرز و ئارامی لە فەزای نووستندا دەدەن. ئەم ستایلە بە هەمەچەشنییەکی زۆر لە دیزاین، ڕەنگ و نرخ، توانای هەڵبژاردنێکی گونجاو بۆ هەر چەشنە سەروسەلیقە و بودجەیەک فەراهەم دەکات و فەزایەکی گەرم، کەشخە و ئارامبەخش بۆ ژووری نووستن دروست دەکات.
سێتی نووستنی کلاسیکی یەک کەسی بۆ ژووری نووستنی تازەلاوان و گەورەساڵان دیزاین کراوە و تێکەڵەیەک لە ئاسوودەیی و ڕواڵەتێکی هاوسەنگ پێشکەش دەکات. دیزاینی ئەم مۆدێلانە بە شێوەیەکە کە هەستی ڕێکوپێکی و ئارامی دەپارێزێت. ئەم سێتی نووستنانە بۆ خانووی بچووک یان مامناوەند بژاردەیەکی زۆر کارایە. لە دروستکردنی سێتی نووستنی یەک کەسیی کلاسیکدا، گرنگیدان بە کوالیتی کەرستەکان و پتەوی گرنگییەکی زۆری هەیە. هەرم ئەم بابەتە وای کردووە کە ئەم مۆدێلانە بتوانن ساڵانێکی زۆر بێ دابەزینی کوالیتی بە کار بهێنرێن.
دیزاینی ئەم سێتی نووستنانە سادە بەڵام پلان بۆ داڕێژراوە و وردەکارییەکانی بە شێوەیەک هەڵبژێردراوە کە لەگەڵ دیکۆراتی جیاوازدا بگونجێت.
قیاسە ستانداردەکان لە سێتی نووستنی کلاسیکی یەک کەسیدا وای کردووە هەڵبژاردنی بۆ زۆربەی فەزاکان ئاسان بێت. هەمەچەشنی لە پانیی تەختەخەوەکان وا دەکات بە شێوەیەکی باشتر لەگەڵ قەبارەی ژوورەکە ڕێک بخرێت. ڕەنگەکانیش بە زۆری بێلایەن و ئارام هەڵدەبژێردرێن تاوەکوو هەماهەنگییەکی زۆرتری هەبێت لەگەڵ کەلوپەلەکانی تردا.
مۆدێلە نوێیەکانی سێتی نووستنی کلاسیکی یەک کەس بە پاراستنی شوناسی سەرەکی، ڕواڵەتێکی سادەتر و پراکتیکیتریان هەیە. ئەم گۆڕانکارییانە بوون بە هۆی ئەوەی کە ئەم مۆدێلانە لەگەڵ دیکۆراتی مۆدێرندا هەماهەنگ بن و بۆ سەرو سەلیقەی ئەمڕۆ گونجاوتر بن.
سێتی نووستنی کلاسیکی دوو کەسی گونجاوە بۆ ئەو ژنومێردانەی گرنگییەکی زۆر بە کوالیتیی نووستن و هاوسەنگیی فەزای ژووری نووستن دەدەن. ئەم مۆدێلانە بە زۆری قەبارەیان گەورەترە و هەستی ئارامیی زۆرتر دەستەبەر دەکەن. دیزاینی هاوسەنگ و ڕەنگی گەرم، ژووری نووستنەکە گەرمتر و ئینتێمیتر دەکات. لەم سێتی نووستنانەدا پتەوی گرنگییەکی زۆری هەیە. هەر بۆیە کەڵک لە کەرستەی قایم تر وەردەگیرێت بۆ ئەوەی بە کەڵکی بەکارهێنانی درێژخایەن بێت.
دیزاینی سێتی نووستنی کلاسیکی دوو کەسی بە شێوەیەکە کە ئاسوودەیی وەکوو خاڵی سەرەکی سەیر دەکرێت و لە هەمان کاتدا جوانیی ڕواڵەتیش دەپارێزرێت.
سێتی نووستنی کلاسیکی دوو کەسی بە زۆری بریتییە لە چەند بەشی تواوکەری یەکتر کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێکوپێکی و پراکتیکیتر بوونی ژووری نووستن.
نرخی سێتی نووستنی کلاسیک بە پێ یەک کەسی یان دوو کەسی بوونی و تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکە جیاوازە. هەمەچەشنیی مۆدێل و کەرستە بوون بە هۆی ئەوەی کە جۆری نرخەکان بەرفراوان بن.
سێلما
مۆبیلیاتی سێلما لە چالاکانی بەئەزموونی پیشەسازیی بەرهەمهێنانی مۆبڵی کلاسیک، دیکۆری هونەری و ژووری نووستنە کە بە پتر لە نیو سەدە ئەزموون، چالاکیی خۆی لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتی، کوالیتی و هونەر بنیات ناوە. ئەم کۆمەڵەیە بە درێژایی ساڵانێکی زۆر، بە ڕاکێشان و هاوکاریی پسپۆڕانی بەئەزموون و کەڵکوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە، ئاستی چالاکییەکانی خۆی پەرە پێ داوە و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ دیزاینی نێودەوڵەتی ڕۆیشتووەتە پێشەوە.
بزنسی خێزانیی مۆبیلیاتی سێلما لە کارگەیەکی بچووکەوە و بە هاوکاریی ئەندامانی بنەماڵەکە لە یەکێک لە شارۆچکەکانی دەوروبەری تاران دەستی بە کار کرد. لە سەرەتای ڕێگادا، سێلما هێشتا براندێکی ناسراو نەبوو؛ بەڵام بیرۆکەی داهێنەرانە، ڕوانینی درێژخایەن و هەوڵدانی بەردەوام، بناغەیەکی داڕشت کە ئەمڕۆ پاش نیو سەدە، شوناسی ئەم براندە لەسەر ئەو بناغە پتەوەدا وەستاوە.
براندی سێلما بە بەکارهێنانی تێکەڵەی زانستی دیزاینەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتێک دەباتە پێشەوە کە هاوکات لەگەڵ پاراستنی شوناسی کلاسیک، سادەیی و ڕەسەنایەتی خۆشی دەپارێزێت. ئەم ڕێکارە وای کردووە کە بەرهەمەکانی سێلما جگە لە جوانی و ناسکی، تایبەتمەندیی جیاوازیشی هەبێت کە ئەم تایبەتمەندییانە بریتین لە:
مۆبیلیاتی سێلما بەردەوام هەوڵی داوە بەرهەمێک پێشکەش بکات کە نەک تەنیا دووبارە نین، بەڵکوو دەربڕی هونەر و شوناسی سەربەخۆی براندەکەن.
کوالیتی لە تەنیشت جوانیدا، لە بنەما سەرەکییەکانی مۆبیلیاتی سێلمایە لە بەرهەمهێنانی بەرهەمەکاندا. گرنگیدان بە مانەوە، پتەوی و وردەکارییەکانی دروستکردن وای کردووە ئەم براندە وەکوو تێکەڵەیەکی گونجاو لە جوانی و کوالیتی بناسرێت.
جێگەی شانازییە کە ئەزموونی نیو سەدەی مۆبیلیاتی سێلما لەتەنیشت هاوڕێیەتی و متمانەی ئێوەدا، لێوانلێو بووە لە ڕەزامەندی. ساڵانێکی زۆر ئەزموون، گرنگیدان بە ناسکی و پابەندبوون بە کوالیتی، لە گرنگترین دەستکەوتەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە ڕێگەی چالاکیی پیشەیی خۆیدا.