تابڵۆ

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

تابلۆکان بە جۆرەها شێواز و کەرەستە و دیزاین، یەکێکن لە توخمە دیکۆراتییە کاریگەرەکان بۆ دیزاینی ناوەوە و دەتوانن گونجاو لەگەڵ هەموو سەروسەلیقە و هەر شوێنێک، لە کلاسیکەوە بگرە بۆ مۆدێرن، دیمەنێکی هونەری و تایبەت بە شوێنەکە ببەخشن.  

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

تابڵۆ؛ ڕەنگدانەوەی هونەر و ناسکی لە دیکۆراتدا

تابلۆکان یەکێکن لە کاریگەرترین توخمە دیکۆراتییەکانن کە بە یاریکردن بە ڕەنگ و فۆرم و چەمکە هونەرییەکان، گیانێکی نوێ وەبەر شوێنەکەدا دەکەن. جۆراوجۆریی فراوانی تابلۆ دیکۆراتییەکان دەبن بە هۆی ئەوەی کە بۆ هەر سەروسەلیقە و فەزایەک، لە شوێنە فەرمییەکانەوە بگرە تا فەزای دۆستانەی مۆدێرن، بژاردەیەکی گونجاو بوونی هەبێت. 

جۆرەکانی تابلۆ لەسەر بنەمای شێوازی دیزاین

جۆرەکانی تابلۆ لەسەر بنەمای شێوازی دیزاین بریتین لە مۆدێلی کلاسیک، مۆدێرن، ئەبستراکت و فانتازیا، کە هەریەکەیان بە پێ سەروسەلیقە و کەشی دیکۆرات دیمەنێکی جیاوازبە شوێنەکە دەبەخشن. جۆرەکانی تابلۆ لەسەر بنەمای شێوازی دیزاین بریتین لە ئەمانەی خوارەوە:

  • تابلۆی کلاسیک

    تابلۆ کلاسیکەکان بە وردەکاری ناسک و بە ئیلهام لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی هونەر دیزاین دەکرێن. نەخشی گوڵ، پۆرترێت، دیمەنی سروشتی و هێما هونەرییەکان توخمە باوەکانی ئەم شێوازەن، کە بەزۆری بە تەکنیکەکانی وەک ڕەنگی ڕۆنی، ئەکریلیک، یان نیگارکێشان لەسەر کانڤاس جێبەجێ دەکرێن.
  • تابلۆی مۆدێرن

    تابلۆ مۆدێرنەکان بە گرنگیدان بە سادەیی و فۆڕمی نوێ و ڕەنگی ئامانجدار دیزاین دەکرێن. ئەم تابلۆیانە بەزۆری لە کۆمەڵێک کەرەستە وەکوو شووشە و دار و کانزا دروست دەکرێن و هەڵبژاردەیەکی هاوسەنگن بۆ دیکۆراتی مۆدێرن.
  • تابلۆی ئەبستراکت

    تابلۆ ئەبستراکتەکان  لە سەرووی واقیعەوە دەجووڵێن و  بە کەڵکوەرگرتن لە ڕەنگ و هێڵ و پێکهاتە بە شێوەی ناڕاستەخۆهەست و مانای خۆیان دەگوازنەوە. ئەم جۆرە تابلۆیانە کاریگەری بینراوی بەرزیان هەیە و کەشێکی جیاواز و هونەری دروست دەکەن.
  • تابڵۆی فەنتازیایی

    تابڵۆە فانتازیاییەکان لەسەر بنەمای توخمە خەیاڵیی وناڕاستەقینەکان دروست دەبن. تێکەڵکردنی ڕەنگی جۆراوجۆر و نەخشی داهێنەرانە لەم شێوازەدا، کەشێکی داینامیک و تایبەت بە دیکۆرات دەبەخشێت. 

جۆرەکانی تابلۆ لەسەر بنەمای جۆری باکگراوەند

جۆرەکانی تابلۆ لەسەر بنەمای جۆری باکگراوەند بریتین لە تابلۆی چوارچێوە و تابلۆی کانڤاس، کە هەریەکەیان بە کەرەستە و دیزاینی جیاوازەوە، دیمەن و هەستێکی تایبەت بە دیکۆری فەزاکە دەبەخشێت، لەوانە:

  • تابڵۆی چوارچێوە:

    لەسەر چوارچێوەی دارین کێشراوە، دەکرێت لە شێوەی نگارکێشان بە دەست یان چاپکراو، بە کێشی گونجاو، پتەویی بەرز و دیمەنێکی ڕێکوپێک پێشکەش بکرێت. 
  • تابڵۆی کانڤاس:

    گونجاوە بۆ بەرهەمە هونەرییە دەستییەکان یان چاپە هونەری، پراکتیکییەکان لە کەشی نیشتەجێبوون و گشتی، بە هەستێکی هونەریی ڕەسەنتر لە دیکۆراتدا. 

جۆرەکانی تابڵۆ لەسەر بنەمای جۆری چوارچێوە

جۆرەکانی تابڵۆ لەسەر بنەمای جۆری چوارچێوە بریتییە لە چوارچێوەی کانزایی، دارین و شووشەیی کە هەرکامەیان بە دیمەن و کەرستەی جیاواز، شێوازێکی تایبەت بە دیکۆری شوێنەکە دەبەخشێت، بریتین لە:

  • تابڵۆ بە چوارچێوەی کانزایی: دیمەنێکی مۆدێرن و ڕێکوپێکی هەیە، دروستکراو لە ئەلمینیۆم، ئاسن یان پۆڵای بەرگەگر و قایم.
  • تابڵۆ بە چوارچێوەی دارین: هەڵبژاردەیەکی باو بە دیزاینی سادە یان هەڵکۆڵراو، دروستکردنی هەستی گەرمی ئینتەمی.
  • تابڵۆ بە چوارچێوەی شوشە: گونجاوە بۆ دیکۆراتی مۆدێرن، بە دیمەنێکی شەفاف و خاوێن و سەردەمیانە. 

نوێترین مۆدێلەکانی تابڵۆی سەر دیوار

  • تابڵۆ پازڵی(چەند پارچە): بریتییە لە چەند چوارچێوەیەکی هەماهەنگ کە لە تەنیشت یەکدا یەک وێنەیەکی  دروست دەکەن کە گونجاوە بۆ دیوارە گەورەکان و هۆڵی دانیشتن.
  • تابڵۆی هەڵکۆڵراو: توخمی هەڵکۆڵراو بە قووڵی بینراوی زۆرتری هەیە و لە دیکۆراتی مۆدێرندا گونجاوە.
  • تابڵۆی وەرەق زێڕین: ڕازێندراو بە وەرەقی کانزایی یان زێڕین بە دیمەنێکی بریسکەدار و لووکس و هونەری.
  • تابلۆی لمی: دروست کراوە بە لمی ڕەنگی، بە زۆری لە چوارچێوەی شووشەیی بە دیمەنێکی تایبەت و جیاواز.
  • تابلۆی سێ‌ڕەهەندی: قووڵی و قەبارەی هەیە لە دیزایندا، هەستێکی ڕاستەقینەتر دروست دەکات و بژاردەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ کەشی مۆدێرن.

 

 

 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
سێلما logo

دەربارەی بزنسەکە

سێلما

ناونیشان:
  • سێلما: عێراق، هەولێر، شەقامی کۆیە، بەرامبەر فلۆریا سیتی
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مۆبیلیاتی سێلما لە چالاکانی بەئەزموونی پیشەسازیی بەرهەمهێنانی مۆبڵی کلاسیک، دیکۆری هونەری و ژووری نووستنە کە بە پتر لە نیو سەدە ئەزموون، چالاکیی خۆی لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتی، کوالیتی و هونەر بنیات ناوە. ئەم کۆمەڵەیە بە درێژایی ساڵانێکی زۆر، بە ڕاکێشان و هاوکاریی پسپۆڕانی بەئەزموون و کەڵکوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە، ئاستی چالاکییەکانی خۆی پەرە پێ داوە و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ دیزاینی نێودەوڵەتی ڕۆیشتووەتە پێشەوە.

دەسپێکی ڕێگەکە...

بزنسی خێزانیی مۆبیلیاتی سێلما لە کارگەیەکی بچووکەوە و بە هاوکاریی ئەندامانی بنەماڵەکە لە یەکێک لە شارۆچکەکانی دەوروبەری تاران دەستی بە کار کرد. لە سەرەتای ڕێگادا، سێلما هێشتا براندێکی ناسراو نەبوو؛ بەڵام بیرۆکەی داهێنەرانە، ڕوانینی درێژخایەن و هەوڵدانی بەردەوام، بناغەیەکی داڕشت کە ئەمڕۆ پاش نیو سەدە، شوناسی ئەم براندە لەسەر ئەو بناغە پتەوەدا وەستاوە. 

دیزاینی مۆبیلیاتی سێلما

براندی سێلما بە بەکارهێنانی تێکەڵەی زانستی دیزاینەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتێک دەباتە پێشەوە کە هاوکات لەگەڵ پاراستنی شوناسی کلاسیک، سادەیی و ڕەسەنایەتی خۆشی دەپارێزێت. ئەم ڕێکارە وای کردووە کە بەرهەمەکانی سێلما جگە لە جوانی و ناسکی، تایبەتمەندیی جیاوازیشی هەبێت کە ئەم تایبەتمەندییانە بریتین لە:

  • ناسکی، جوانی، شکۆ و ڕەسەنایەتی
  • داهێنان لە دیزایندا، سەرووتر لە الگووە دووبارەکان
  • کوالیتیی جیاواز لە دروستکردندا

مۆبیلیاتی سێلما بەردەوام هەوڵی داوە بەرهەمێک پێشکەش بکات کە نەک تەنیا دووبارە نین، بەڵکوو دەربڕی هونەر و شوناسی سەربەخۆی براندەکەن. 

کوالیتی و پابەندبوون

کوالیتی لە تەنیشت جوانیدا، لە بنەما سەرەکییەکانی مۆبیلیاتی سێلمایە لە بەرهەمهێنانی بەرهەمەکاندا. گرنگیدان بە مانەوە، پتەوی و وردەکارییەکانی دروستکردن وای کردووە ئەم براندە  وەکوو تێکەڵەیەکی گونجاو لە جوانی و کوالیتی بناسرێت.

کۆنی؛ سەرمایەیەک لە متمانە

جێگەی شانازییە کە ئەزموونی نیو سەدەی مۆبیلیاتی سێلما لەتەنیشت هاوڕێیەتی و متمانەی ئێوەدا، لێوانلێو بووە لە ڕەزامەندی. ساڵانێکی زۆر ئەزموون، گرنگیدان بە ناسکی و پابەندبوون بە کوالیتی، لە گرنگترین دەستکەوتەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە ڕێگەی چالاکیی پیشەیی خۆیدا.