تاخمی سەر سیسەمی منداڵان

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

تاخمی سەر سیسەمی منداڵان و گەنجان  پێک هاتووە لە :

  • 1 پارچە  160x 220 بەرگی لێف
  • 1 پارچە 180X240 چەرچەف
  • 1 پارچەی  50x 70 بەرگە سەرین

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

سێتی بەرگی لێف ستۆدیۆی پۆپلین

سێتی تاقمی نووستنی تازەلاوان لە قوماشی 100٪ پەمۆ بە کوالیتی بەرز دروست کراوە. ئەم سێتە بە هۆی بەکارهێنانی داوی درێژی ڕیشاڵ لە قوماشەکەدا، قایمی و نەمرییەکی بەرچاوی هەیە. بابەتەکانی ناو ئەم سێتە لە ڕووی:

  •  دەزوو
  •  بۆیاخ 
  •  پێکهاتەی چنین

  لەگەڵ پێستی منداڵەکەت سازگارن و نابن بە هۆی ئارەقکردن. جگە لەمەش، ئەم مۆدێلە کە بە پێکهاتەی نەرم و ناسکەکەی بابەتێکی جیاوازە، بە ئاسانی لەسەر تەختەکە دادەنرێت و بەشێوەیەکی کرداری دەتوانیت بە کاری بهێنیت.  بە هەڵبژاردنی دیزاینی دڵخوازی خۆت لەناو سێتی سەر تەختەخەوی تازەلاوان ستایلی خۆت نمایش بکە.

ڕێنماییەکانی شوشتن

بەرهەمەکانت لە ئامێری جلشۆر بە پلەی٤٠ پلەی سیلیزی بشۆ بە سووڕی ناسک یان بە دەست و ئاوی زۆر. ئێمە پێشنیاری بەکارهێنانی پاککەرەوەی تایبەت بە قوماشی ڕەنگاوڕەنگ دەکەین بۆ شوشتن،  چەرچەفەکان بە ئوتویەکی گەرم ئوتو بکە هه‌روه‌ها بەرهەمەکە بە تەڕی جێ مەهێڵە.



بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
پێما هۆم logo

دەربارەی بزنسەکە

پێما هۆم

ناونیشان:
  • عێراق: هەولێر، شەقامی سەرەکیی شۆڕش
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

بەخێربێن بۆ گروپی پێما هۆم بۆ بازرگانی گشتی پەردە و ناوماڵ و فەرش و مۆبیلیات کە خۆشگوزەرانی لەگەڵ شێوازی ژیانی مۆدێرن کۆدەکاتەوە. ئێمە وەک شوێنێکی سەرەکی بۆ براندە جیهانییەکان باوەڕمان وایە کە هەموو سووچێکی ماڵەکەت دەبێت چیرۆکێکی هەبێت بۆ گێڕانەوە. 

بە درێژایی چەندین ساڵ کارکردنمان، ئێمە باشترین کۆکراوەی پەردە، کەتان ودیکۆری ماڵمان ڕێکخستووە تاوەکوو کڕیارانمان بتوانن لە نێوان ستایلە کلاسیک و مۆدێرنەکاندا هەڵبژاردنێکی چێژبەخش و هۆشمەندانەیان هەبێت؛ جا چ بە دوای جوانییەکی نەمردا بن یان بە دوای دیزاینی مۆدێرن و سەردەمییانە، تیمە شارەزاکەمان لەگەڵتان دەبێت بۆ ئافراندنی کەشێک کە چێژی ژیانتان بۆ بگەڕێنێتەوە.

ئەزموون و مێژووی چالاکی

کۆمپانیای پێما هۆم لە ساڵی 1980 دامەرزراوە. ئامانجی کۆپمانیاکەمان هەر لە سەرەتاوە تاکوو ئەمڕۆ پێشکەشکردنی بەرهەمی کوالیتی‌بەرز و خزمەتگوزاریی پڕۆفیشناڵ بە کڕیارە بەڕێزەکان بووە. هەوڵ دەدەین بەردەوام بە پێ سەلیقەی سەردەمیانە هەنگاو بنێین و هەوڵ دەدەین وا بکەین کڕیارانمان باشترین کڕین ئەزموون بکەن.  

خزمەتگوزاری و بوارەکانی کارکردنی پێما هۆم

  • دیزاین و دروست کردنی پەردە ی ( مۆدێرن و کلاسیک) بە جۆری داخوازی کڕیاران بە شێوازی پرۆفێشناڵ و سەردەمیانە.
  • دروست کردنی مۆبیلیاتی تایبەت بە خواست و داخوازی کڕیار.
  • هاوردەکردنی قوماش و توول بە بەرزترین کواڵێتی لە وڵاتانی دەرەوە بە گەرەنتی بۆ ڕەزامەندی کڕیارانی بەڕێز.
  •  قیاسی ورد  و هەڵواسین بێ بەرامبەرە.

پێما هۆم بەردەوام لە بواری مۆبیلیات و دیکۆراتی ناوەوە پێشەنگ بووە و هەوڵ دەدات ماڵەکەتان بکاتە شوێنێکی جوان و گەرم و ئیلهامبەخش.