سێتی نووستن

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

سێتی نووستنی چوار وەرزە پێک هاتووە لە 5 پارچە کە بریتین لە :

  • 1 لێفە 155*  215 سم
  • 1 کەڤەری لێف 160 * 260 سم
  • 1چەرچەف 160*  240 سم
  • 2 سەرینی 50* 70 سم

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

سێتی نووستنەکەتان ڕەنگدانەوەی ستایلی ژووری نووستنەکەتانە  و لە ڕۆژانی ساردی زستاندا گەرمایەکی دڵڕفێنتان پێشکەش دەکات. هەموو پارچەکانی ئەم سێتە١٠٠٪ لە پەمۆ دروست کراون. قوماشێکی نەرم و ناسکی هەیە و بە هۆی بەکارهێنانی داوی درێژ و قایم و بەرگەگرە. ستراکچەری داوەکە و چنینی قوماشەکە وای کردووە کە ئەم سێتە بۆ پێست زۆرم نەرم بێت و نەبێت بە هۆی عارەق کردن.  ڕێگە بدە سێتی جێگەی نووستن تەواوکەری جوانی دڵڕفێنی ژوورەکەت و خەوێکی ئاسوودە و ئارامت پێ ببەخشێت. 

ڕێنماییەکانی شوشتن:

  1. ئەم بەرهەمانە لە ئامێرێک بە پلەی گەرمی 40 پلەی سیلیزی بە سووڕی نەرم یان بە دەست و ئاوی زۆر بشۆن.
  2. ئێمە پێشنیاری بەکارهێنانی پاککەرەوەی تایبەت بە قوماشی رەنگاوڕەنگ دەکەین..
  3. چەرچەفەکان بە ئوتویەکی گەرم ئوتو بکە.
  4. بەرهەمەکە بە تەڕی جێ مەهێڵە.
  5. لەکاتی شوشتن، ڕەنگی کاڵ و تۆخ بە جیا بشۆ.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
پێما هۆم logo

دەربارەی بزنسەکە

پێما هۆم

ناونیشان:
  • عیراق: هەولێر، شەقامی سەرەکیی شۆڕش
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

بەخێربێن بۆ گروپی پێما هۆم بۆ بازرگانی گشتی پەردە و ناوماڵ و فەرش و مۆبیلیات کە خۆشگوزەرانی لەگەڵ شێوازی ژیانی مۆدێرن کۆدەکاتەوە. ئێمە وەک شوێنێکی سەرەکی بۆ براندە جیهانییەکان باوەڕمان وایە کە هەموو سووچێکی ماڵەکەت دەبێت چیرۆکێکی هەبێت بۆ گێڕانەوە. 

بە درێژایی چەندین ساڵ کارکردنمان، ئێمە باشترین کۆکراوەی پەردە، کەتان ودیکۆری ماڵمان ڕێکخستووە تاوەکوو کڕیارانمان بتوانن لە نێوان ستایلە کلاسیک و مۆدێرنەکاندا هەڵبژاردنێکی چێژبەخش و هۆشمەندانەیان هەبێت؛ جا چ بە دوای جوانییەکی نەمردا بن یان بە دوای دیزاینی مۆدێرن و سەردەمییانە، تیمە شارەزاکەمان لەگەڵتان دەبێت بۆ ئافراندنی کەشێک کە چێژی ژیانتان بۆ بگەڕێنێتەوە.

ئەزموون و مێژووی چالاکی

کۆمپانیای پێما هۆم لە ساڵی 1980 دامەرزراوە. ئامانجی کۆپمانیاکەمان هەر لە سەرەتاوە تاکوو ئەمڕۆ پێشکەشکردنی بەرهەمی کوالیتی‌بەرز و خزمەتگوزاریی پڕۆفیشناڵ بە کڕیارە بەڕێزەکان بووە. هەوڵ دەدەین بەردەوام بە پێ سەلیقەی سەردەمیانە هەنگاو بنێین و هەوڵ دەدەین وا بکەین کڕیارانمان باشترین کڕین ئەزموون بکەن.  

خزمەتگوزاری و بوارەکانی کارکردنی پێما هۆم

  • دیزاین و دروست کردنی پەردە ی ( مۆدێرن و کلاسیک) بە جۆری داخوازی کڕیاران بە شێوازی پرۆفێشناڵ و سەردەمیانە.
  • دروست کردنی مۆبیلیاتی تایبەت بە خواست و داخوازی کڕیار.
  • هاوردەکردنی قوماش و توول بە بەرزترین کواڵێتی لە وڵاتانی دەرەوە بە گەڕانتی بۆ ڕەزامەندی کڕیارانی بەڕێز.
  •  قیاسی ورد  و هەڵواسین بێ بەرامبەرە.

پێما هۆم بەردەوام لە بواری مۆبیلیات و دیکۆراتی ناوەوە پێشەنگ بووە و هەوڵ دەدات ماڵەکەتان بکاتە شوێنێکی جوان و گەرم و ئیلهامبەخش.