تاخم خاولیی گەرماو ٦ پارچە

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

تاخم خاولیی گەرماو ٦ پارچە بریتییە لە:

  • ١ رۆبی پیاوان (گەورە)
  • ١ رۆبی ئافرەتان (مامناوەند)
  • ٢ خاولی سەر (50x90 سانتیمەتر) 
  • ٢ خاولی حەمام (85x150 سانتیمەتر)

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

تاخم خاولیی گەرماو لە ٦٠٪ ی داوی بامبۆ و ٤٠٪ داوی پەمۆ دروست کراوە. ئەم تێکەڵەیە دەبێت بە هۆی هەڵمژینی زۆری ئاو و خاولییەکان تەنانەت پاش شوشتنیش ڕەق یان زبر نابنەوە. داوی بامبۆ تایبەتمەندی دژە بەکتریای هەیە، هەر بۆیە ئەم بەرەهەمە بە تەواوی بەرهەمێکی دژە بەکتریا هەژمار دەکریت.  لە 6 پارچە پێک هاتووە و بە دیزاینی دیزاینی نەخشێندراو و وردەکاری دەزوو پێشکەش دەکرێت کە بەپێ مۆدێلەکە دەگۆڕێت. کوالیتیی بەرزی ئەم بەرهەمە وا دەکات ک ببێت بە بژاردەیەکی نەمر بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن و لە کۆتاییدا، ئەم تاقمە لە سندووقێکدا کە بە شێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە پێشکەش دەکرێت.  

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
پێما هۆم logo

دەربارەی بزنسەکە

پێما هۆم

ناونیشان:
  • عێراق: هەولێر، شەقامی سەرەکیی شۆڕش
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

بەخێربێن بۆ گروپی پێما هۆم بۆ بازرگانی گشتی پەردە و ناوماڵ و فەرش و مۆبیلیات کە خۆشگوزەرانی لەگەڵ شێوازی ژیانی مۆدێرن کۆدەکاتەوە. ئێمە وەک شوێنێکی سەرەکی بۆ براندە جیهانییەکان باوەڕمان وایە کە هەموو سووچێکی ماڵەکەت دەبێت چیرۆکێکی هەبێت بۆ گێڕانەوە. 

بە درێژایی چەندین ساڵ کارکردنمان، ئێمە باشترین کۆکراوەی پەردە، کەتان ودیکۆری ماڵمان ڕێکخستووە تاوەکوو کڕیارانمان بتوانن لە نێوان ستایلە کلاسیک و مۆدێرنەکاندا هەڵبژاردنێکی چێژبەخش و هۆشمەندانەیان هەبێت؛ جا چ بە دوای جوانییەکی نەمردا بن یان بە دوای دیزاینی مۆدێرن و سەردەمییانە، تیمە شارەزاکەمان لەگەڵتان دەبێت بۆ ئافراندنی کەشێک کە چێژی ژیانتان بۆ بگەڕێنێتەوە.

ئەزموون و مێژووی چالاکی

کۆمپانیای پێما هۆم لە ساڵی 1980 دامەرزراوە. ئامانجی کۆپمانیاکەمان هەر لە سەرەتاوە تاکوو ئەمڕۆ پێشکەشکردنی بەرهەمی کوالیتی‌بەرز و خزمەتگوزاریی پڕۆفیشناڵ بە کڕیارە بەڕێزەکان بووە. هەوڵ دەدەین بەردەوام بە پێ سەلیقەی سەردەمیانە هەنگاو بنێین و هەوڵ دەدەین وا بکەین کڕیارانمان باشترین کڕین ئەزموون بکەن.  

خزمەتگوزاری و بوارەکانی کارکردنی پێما هۆم

  • دیزاین و دروست کردنی پەردە ی ( مۆدێرن و کلاسیک) بە جۆری داخوازی کڕیاران بە شێوازی پرۆفێشناڵ و سەردەمیانە.
  • دروست کردنی مۆبیلیاتی تایبەت بە خواست و داخوازی کڕیار.
  • هاوردەکردنی قوماش و توول بە بەرزترین کواڵێتی لە وڵاتانی دەرەوە بە گەرەنتی بۆ ڕەزامەندی کڕیارانی بەڕێز.
  •  قیاسی ورد  و هەڵواسین بێ بەرامبەرە.

پێما هۆم بەردەوام لە بواری مۆبیلیات و دیکۆراتی ناوەوە پێشەنگ بووە و هەوڵ دەدات ماڵەکەتان بکاتە شوێنێکی جوان و گەرم و ئیلهامبەخش.