بەخێربێن بۆ گروپی پێما هۆم بۆ بازرگانی گشتی پەردە و ناوماڵ و فەرش و مۆبیلیات کە خۆشگوزەرانی لەگەڵ شێوازی ژیانی مۆدێرن کۆدەکاتەوە. ئێمە وەک شوێنێکی سەرەکی بۆ براندە جیهانییەکان باوەڕمان وایە کە هەموو سووچێکی ماڵەکەت دەبێت چیرۆکێکی هەبێت بۆ گێڕانەوە.
بە درێژایی چەندین ساڵ کارکردنمان، ئێمە باشترین کۆکراوەی پەردە، کەتان ودیکۆری ماڵمان ڕێکخستووە تاوەکوو کڕیارانمان بتوانن لە نێوان ستایلە کلاسیک و مۆدێرنەکاندا هەڵبژاردنێکی چێژبەخش و هۆشمەندانەیان هەبێت؛ جا چ بە دوای جوانییەکی نەمردا بن یان بە دوای دیزاینی مۆدێرن و سەردەمییانە، تیمە شارەزاکەمان لەگەڵتان دەبێت بۆ ئافراندنی کەشێک کە چێژی ژیانتان بۆ بگەڕێنێتەوە.
کۆمپانیای پێما هۆم لە ساڵی 1980 دامەرزراوە. ئامانجی کۆپمانیاکەمان هەر لە سەرەتاوە تاکوو ئەمڕۆ پێشکەشکردنی بەرهەمی کوالیتیبەرز و خزمەتگوزاریی پڕۆفیشناڵ بە کڕیارە بەڕێزەکان بووە. هەوڵ دەدەین بەردەوام بە پێ سەلیقەی سەردەمیانە هەنگاو بنێین و هەوڵ دەدەین وا بکەین کڕیارانمان باشترین کڕین ئەزموون بکەن.
پێما هۆم بەردەوام لە بواری مۆبیلیات و دیکۆراتی ناوەوە پێشەنگ بووە و هەوڵ دەدات ماڵەکەتان بکاتە شوێنێکی جوان و گەرم و ئیلهامبەخش.