سێتی نووستنی بووک لە قوماشی ساتانی لۆکەیی بە چڕیی ٨٣ دەزوو لە هەر سانتیمەتری چوارگۆشە دروست کراوە و بە تەواوی لە ١٠٠٪ لۆکە بەرهەم هێنراوە.سەر قوماشەکە بە تەکنیکی نەخشاندن، نەخشی تایبەت و ناسک چنراوە تاوەکوو دیمەنێکی شیک و سەرنجڕاکێشی هەبێت. ئەم قوماشە لە شوشتندا زۆر قایمە، هەر بۆیە پاش شوشتن ڕەنگەکەی تێک ناچێت و لە ئادا گرژ و بچووک نابیتەوە. چەرچەفەکەش تۆزێک گەورەتر لە قەبارەی ئاسایی دووراوە بۆ ئەوەی لە کاتی بەکارهێناندا نەخشێت. ئێمە بە تێکەڵکردنی ئاسوودەیی، کوالیتی و دیزاینی جوان هەوڵ دەدەین ستایلی دڵگیری ماڵەکەتان بە باشترین شێوە دەر بخەین.
پێما هۆم
بەخێربێن بۆ گروپی پێما هۆم بۆ بازرگانی گشتی پەردە و ناوماڵ و فەرش و مۆبیلیات کە خۆشگوزەرانی لەگەڵ شێوازی ژیانی مۆدێرن کۆدەکاتەوە. ئێمە وەک شوێنێکی سەرەکی بۆ براندە جیهانییەکان باوەڕمان وایە کە هەموو سووچێکی ماڵەکەت دەبێت چیرۆکێکی هەبێت بۆ گێڕانەوە.
بە درێژایی چەندین ساڵ کارکردنمان، ئێمە باشترین کۆکراوەی پەردە، کەتان ودیکۆری ماڵمان ڕێکخستووە تاوەکوو کڕیارانمان بتوانن لە نێوان ستایلە کلاسیک و مۆدێرنەکاندا هەڵبژاردنێکی چێژبەخش و هۆشمەندانەیان هەبێت؛ جا چ بە دوای جوانییەکی نەمردا بن یان بە دوای دیزاینی مۆدێرن و سەردەمییانە، تیمە شارەزاکەمان لەگەڵتان دەبێت بۆ ئافراندنی کەشێک کە چێژی ژیانتان بۆ بگەڕێنێتەوە.
کۆمپانیای پێما هۆم لە ساڵی 1980 دامەرزراوە. ئامانجی کۆپمانیاکەمان هەر لە سەرەتاوە تاکوو ئەمڕۆ پێشکەشکردنی بەرهەمی کوالیتیبەرز و خزمەتگوزاریی پڕۆفیشناڵ بە کڕیارە بەڕێزەکان بووە. هەوڵ دەدەین بەردەوام بە پێ سەلیقەی سەردەمیانە هەنگاو بنێین و هەوڵ دەدەین وا بکەین کڕیارانمان باشترین کڕین ئەزموون بکەن.
پێما هۆم بەردەوام لە بواری مۆبیلیات و دیکۆراتی ناوەوە پێشەنگ بووە و هەوڵ دەدات ماڵەکەتان بکاتە شوێنێکی جوان و گەرم و ئیلهامبەخش.