سێت بەرهەمەکان

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

سێتەکانی پاپکۆ؛ هەڵبژاردەیەک بۆ کەسانی ڕێکوپێک و بەسەلیقە

سێتی کەرستەی نووسینی پاپکۆ بۆ ئەو کەسانە گونجاوە وا گرنگی بە جوانی و ڕێکوپێکی دەدەن. هەبوونی سێتێکی هەماهەنگ و خۆشڕەنگ نەک تەنیا مێزی کار یان خوێندن سەرنجڕاکێشتر دەکەن، بەڵکوو بەکارهێنانیان ئاسانتر و چێژبەخشتر دەکات. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

سێتی کەرستەی نووسینەکانی پاپکۆ بە وردییەوە و بە گرنگیدانێکی تایبەت بە پێداویستییە هەمەچەشنەکانی کڕیاران دیزاین کراون تاوەکوو  تێکەڵەیەکی ناوازە لە جوانی و ڕیکوپێکی و ئاسانکاری لەبەکارهێنان  لە یەک کاتدا پێشکەش بکەن. هەر سێتێک بریتییە لە کۆمەڵێكی یەکگرتوو و هاوسەنگ لە بەرهەمی کارا کە نەک تەنیا شوێنە کاری و فێرکاری و داهێنەرانەکانتان ڕێکوپیک و دامەزراو دەکەن بەڵکوو بە دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و دیمەنێکی سەردەمیانەوە، بە درێژایی ڕۆژ هەستی پاڵنەر و وزەی ئەرێنی پەرە پێ دەدەن. ئەم سێتانە بە ڕەنگبەندی و وردەکارییە ناسکەکانیانەوە، ئەزموونێکی ئیلهامبەخش و دڵڕفێن لە نووسین، تێبینی‌نووسین و بەرنامەداڕشتن پێشکەش دەکەن و یارمەتیی بەکارهێنەر دەدەن بە چێژ و چڕبوونەوەی زۆرترێکەوە چالاکییە ڕۆژانەکانیان و ئامانجە کەسییەکانیان بەڕێوە ببەن. هەر کام لە سێتەکانی پاپکۆ بە ڕەچاوکردنی پێداویستییە جیاجیاکانی تەمەنە جیاوازەکان و کەشی کاری دیزاین کراون. لە قوتابی و خوێندکاری زانکۆوە بگرە تا فەرمانبەر و کەسانی داهێنەری پڕۆفیشناڵ. 

پێکهاتە هەمەچەشنەکانی هەر کام لە سێتەکان بە وردییەوە هەڵبژێردراون بۆ ئەوەی هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوان جوانیی دیمەن و ئەرکی پراکتیکیدا، دروست ببێت و ئەزموونێکی یەکدەست لە نووسین ، نۆتهەڵگرتن و بەرنامە داڕشتن فەراهەم بێت. دیزاینی ئەرگۆنۆمی، ڕەهەندی ستاندارد و کێشی گونجاوی ئەم سێتانە، وایان کردووە بەکارهێنانی ڕۆژانەیان زۆر ئاسان بێت و هەڵگرتنیان لەناو جانتا و جانتای پشتەوە و لەسەر مێزی کار، سادە و چێژبەخش بێت. ئەم سێتانە تەنیا ئامرازی پراکتیکی نین بۆ تۆمارکردنی تێبینی و پلاندانانی ئەکادیمی و کار و هەڵگرتنی بیرۆکە و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ڕۆژانە، بەڵکوو وەک دیارییەکی جوان و پراکتیکی سەرنجی بەکارهێنەرانیش ڕادەکێشن .

جا چ بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بێت، چ بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ یان تەنانەت بۆ پاڵنانی خۆت لە ڕۆژانی پڕوزەدا، سێتەکانی پاپکۆ ئەزموونێکی مۆدێرن و پیشەیی لە کەرستەی نووسین پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکەن و گەرەنتی ئەوە دەکەن کە هەموو کەسێک دەتوانێت بە چێژ و ڕێکوپێکی و داهێنانەوە چالاکییەکانی خۆی بباتە پێشەوە؛ بۆیە هەر سێتێک لەسەر بنەمای پێویستییەکانی بەردەنگ دیزاین کراوە و تێکەڵەیەک لە جوانی و کارایی پێشکەش دەکات، تاوەکوو هاوکات ڕێکوپێکی و ئاسانکاری لە بەکارهێنان و سەرنجڕاکێشی بینراو فەراهەم بێت. جۆرەکانی ئەم سێتانە بریتین لە:

  1. سێتی ژمارە یەک؛ سەرەتایەکی ئیلهامبەخش بۆ ڕۆژانی وزەبەخش

    سێتی ژمارە یەک، لەژێر ناوی "دەستپێکردنێکی هەژێنەر بە شەش بەرهەم"  کۆمەڵێک ئامرازی پراکتیکی و ناوازەیە کە لە بۆکسێکی تایبەت و سەرنجڕاکێشدا پێشکەش دەکرێن.ئەم پاکیچە، هەستی ڕیکوپێکی، پاڵنان و دەسپێکێکی نوێ دەگوازێتەوە و بژاردەیەکی نایابە بۆ دیاریکردن یان دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن. لەناو پاکێجەکەدا نامیلکەی پلانەری ژمارە ١ هەیە بۆ پلاندانانی ڕۆژانە و مانگانە و درێژخایەن کە فەزای پێویستی هەیە بۆنووسینی  ئامانج و تێبینی. ستاندی پەڕگری گیرفانیی  مەتالیک ٩ * ١٧.٥ سم، هاوڕێیەکی سووک و هەمیشە بەردەستە بۆ نووسینی تێبینی. دەفتەری پرایم بە قەبارەی A6 کە بە دیزاینێکی پڕۆفیشناڵەوە، شوێنێکی گونجاو بۆ نووسینی بیرۆکەکان دابین دەکات. جانتای قەڵەمی چەرمیی زنجیردار  لە چەرمی دەستکرد دروست کراوە ئۆرگەنایزەرێکی ئەمن و بچووکە. جانتای بزنسکارتی ئەکسپەندینگ کە شوێنی ١٠ کارتی هەیە، بژاردەیەکی سووک و خۆشدەستە بۆ هەڵگرتنی کارتی جۆراوجۆر. هەروەها جانتای دەستی پلاستیکی شیک و هاوئاهەنگ کە هەڵگرتنی  ئەم سێتە ئاسان دەکات.
  2. سێتی ژمارە دوو؛ تێکەڵەیەکی هۆشمەندانە لە داهێنان و ڕێکوپێکی

    سێتی ژمارە دوو، بە دروشمی "تێکەڵەیەکی هۆشمەندانە لە داهێنان و ڕێکوپێکی"، کۆمەڵەیەک لە پێنج بەرهەمی پراکتیکی لە بۆکسێکی ڕێکوپێک و سەرنجڕاکێشدا پێشکەش دەکات. ئەم پاکێجە بۆ ئەو کەسانە دیزاین کراوە کە دەیانەوێت بە پلانێکی ئامانجدار و وزەیەکی ئەرێنییەوە دەست بە کار یان خوێندن بکەن. لەناویدا پلاننەری ژمارە ٢ هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کات و ئامانجەکان و کاروباری دارایی. کاغەزی تێبینی ١٠٠ لاپەڕەیی کە کونە و مەقەبایەکی لە ژێرەوەیە، نووسین ئاسان و چێژبەخش دەکات. قەڵەمێکی جێبەجێکار بە دیزاینێکی ئەرگونۆمی و ڕەواننووسینی بەرز، هاوڕێیەکی ئایدیاڵە بۆ کۆبوونەوە فەرمیەکان. هەروەها پلاننەری ژمارە ٣ وجانتای قەڵەمی نەخشداریش بە ئەم سێتە زیاد کراوە بۆ ئەوەی تێکەڵەیەک لە داهێنان و ڕێکوپێکی و شێوازی کەسی لە تەنیشت جانتایەکی دستیی پلاستیکی هەماهەنگ لەگەڵ سێتەکە پێشکەشی بەکارهێنەری بکات. هەردوو پاکێجەکە بە دیزاینێکی ورد و پراکتیکییەوە، ئەزموونێکی ئیلهامبەخش لە شتومەکی نووسینی مۆدێرن دەهێننە ئاراوە.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
فایل و فۆڵدەر

فایل و فۆڵدەر

فایل و فۆڵدەر

فۆڵدەرەکان ئیتر وەبیرهێنەری ڕۆژانی قوتابخانە و پۆلی خوێندن نین. بەڵکوو ئەمڕۆ بوونەتە یەکێک لە کەرستە پیشەیی و گرنگەکانی کەشە کاری و فێرکارییەکان. ئەم بەرهەمانە ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕن لە ڕێکخستن و پاراستنی لاپەڕە و بەڵگەنامە گرنگەکان و یارمەتیی هەمووان دەدەن هەر لە خوێندکارەوە بگرە تا فەرمانبەر و بەڕێوەبەر، تاوەکوو بتوانن شوێنی کارکردنێکی ڕێکوپێکتریان هەبێت. 

فایلە مودێرنەکان بە دیزاینی هەمەچەشن و ڕەنگی پڕۆفیشناڵ و کوالیتیی بەرز، نەک تەنیا دیمەنێکی جوانیان هەیە بەڵکوو کاراییەکی ورد و کاراشیان هەیە. ئەوانە بە ڕێگریکردن لە لۆچ بوون، دڕان یان ونبوونی بەڵگەنامەکان، دەبن هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی باوەڕبەخۆبوون و ڕێکوپێکی لە کاری ڕۆژانەدا. 

  • جۆرەکانی فۆڵدەر: مەقەبایی، پلاستیک، هەڵواسراو
  • تایبەتمەندیەکان: تەڵخ یان ڕووناک، بە کلیپس یان بەبێ کلیپس، دەتوانرێت لەناو چەکمەجە و کەنتۆر هەڵبگیرێت
  • فایلەکان: بۆ پاراستن و هەڵگرتنی لاپەڕەکان، بە مۆدێلی دوگمەدار، کێشدار یان بەندار

بەم ئامرازانە بەڵگەنامەکانت هەمیشە ڕێکخراو و پارێزراو دەبێت و بە ئاسانی دەتوانیت دەستت پێیان ڕا بگات.

پەیوەندی بکە بۆ نرخەکان
کارگە و پیشەسازیی پارسا پلاستیک (پاپکۆ) logo

دەربارەی بزنسەکە

کارگە و پیشەسازیی پارسا پلاستیک (پاپکۆ)

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: ئێران، تاران، شەقامی شەهید بەهەشتی، لەنێوان چوارڕێیانی ئەندیشە و سوهرێوەردی، بینای پاپکۆ، ژمارە ٦٦
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پاپکۆ؛ هەڵبژاردەیەکی ئێرانی و سەرسوڕهێنەر لە جیهانی پەڕاوگەدا

کۆمپانیای پارسا پلاستیک بە ناوی براندی ناسراوی پاپکۆ، یەکێکە لە براندە سەرکەوتوو و بەناوبانگەکانی ئێران لە بواری کەرستەی نووسین، کەرەستەی ئۆفیس و بەرهەمی بەڕێوەبردن، کە لە ساڵی 1984ەوە دەستی بە کار کردووە. پاپکۆ بە جەختکردن لە سەر  پێداویستییە کلتووری، فێرکاری و ڕێکخراوەییەکانی کۆمەڵگا توانیویەتی پێگەیەکی تایبەت لە بازاڕە ناوخۆییەکان و تەنانەت لە ناوچەکەدا بۆ خۆی مسۆگەر بکات. ئەم کۆمپانیایە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و دیزاینی داهێنەرانە و بەرهەمهێنانی کوالیتی بەرز، کۆمەڵێک بەرهەمی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات لەوانە دەفتەر، فۆڵدەر، ستاندی کاغەزگری بەڕێوەبەری، کتێبی ڕەنگاوڕەنگ، فایل و فۆڵدەری ئەرشیف، پێداویستی سیمینار و جۆرە جیاوازەکانی جانتای ئۆفیس و قوتابخانە .

ئەو شتەی  پاپکۆ لە ڕکابەرەکانی جیا دەکاتەوە، تێکەڵکردنی شوناسی ئێرانی و ستانداردە جیهانییەکانە لە بواری دیزاین و بەرهەمهێناندا. ئەم براندە بە دروشمی کوالیتی و متمانە و داهێنان توانیویەتی کۆمەڵێک بەردەنگی وەفادار لە ڕێکخراوە حکومییەکان و وەزارەتەکان و ناوەندە پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییەکان و هەروەها بەکارهێنەرانی تاکەکەسی بەدەست بهێنێت. بەرهەمەکانی پاپکۆ بە مانەوەی باش و نرخی گونجاو، ڕێژەیەکی بەرفراوان لە پێداویستییە ڕۆژانە و پیشەییەکان دابین دەکات و هەر ئەم تایبەتمەندییانە وایان کردووە پاپکۆ ببێت بە یەکێک لە پێشەنگترین بەرهەمهێنەرانی کەرستەی نووسینی ئێرانی. 

پاپکۆ هێمای داهێنان و متمانەیە لە پیشەسازیی کەرستەی نووسینی ئێراندا؛ براندێک کە بەدرێژایی دەیان ساڵ، سەرەڕای کێبڕکێی توندی بەرهەمە بیانییەکان، توانیویەتی بە پشتبەستن بە کوالیتی بەرهەمهێنان و سەروسەلیقەی ئێرانی، ڕێڕەوی گەشەی بەردەوامی خۆی بپارێزێت و ئەمڕۆش، وەک هەڵبژاردەیەکی نایابی ئێرانی لە جیهانی کەرستەی نووسیندا بناسرێت.

پاپکۆ لە کۆڕە زانستی و کلتوورییەکاندا

 بەرهەمەکانی پاپکۆ لە هەموو سیمینار و کۆنفڕانس و پڕۆژەیەکی فێرکاریدا، وەک ئامرازێکی جێی متمانە و کارا ناسراون و توانیویانە متمانەی کۆڕە زانستی و فێرکارییەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن.

پاپکۆ بەردەوام بەدوای داهێنان  لە بواری دیزاین و پەرەپێدانی بەرهەم و باشترکردنی پرۆسەکاندا دەگەڕێت. ئەم کۆمپانیایە بە بیرکردنەوە لە دواڕۆژ، توانیویەتی بەرهەمی هەمەچەشن و کارا و سەرنجڕاکێش پێشکەش بە کۆمەڵێک کڕیاری بەرفراوان بکات. هەر لە ڕێکخراوە حکومییەکان و زانکۆکانەوە بگرە تا دەگاتە فەرمانگە  و ناوەندە کلتوورییەکان، هەموویان بەدوای بەرهەمی قایم و کارا و جواندا دەگەڕێن، پاپکۆش هەمیشە وەڵامی ئەو پێداویستیانەی داوەتەوە.

پاپکۆ بە ئەزموونی زیاتر لە چوار دەیە، هێمای متمانە و کوالیتی و داهێنانی ئێرانییە. ئەم براندە نەک تەنیا  لە بواری بەرهەمهێنانی کەرستەی نووسین و بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەکان پێشەنگە، بەڵکوو وەک هاوڕێیەکی متمانەپێکراو بۆ هەموو ناوەندە زانستی و پەروەردەیی و کارگێڕییەکان ناسراوە. هەڵبژاردنی پاپکۆ بە واتای هەڵبژاردنی کوالیتی و قایمی و پیشەیی بوونە لە پاکێجێکی تەواو ئێرانیدا.

پاپکۆ هەر لەسەرەتاوە کوالیتی خستە سەرووی هەموو شتێکەوە و بە بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک بەرهەم بە ستانداردی باڵا، متمانەی کڕیاری ڕێکخراوەیی و تاکەکەسی بۆ لای خۆی ڕا کێشا. ئەم براندە توانی بە تێکەڵکردنی نرخی گونجاو و کوالیتی بێهاوتا ڕکابەری بەرهەمە بیانییەکان بکات لە بازاڕدا و پێگەیەکی تایبەت لە نێو ڕێکخراوەکان و وەزارەتەکان و زانکۆکان و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

کەرستەی نووسینی پاپکۆ هەمەچەشنی و کوالیتی و بەکارهێنان لە یەک هەڵبژاردندا

کەرستەی نووسینی پاپکۆ مەجمووعەیەکی فراوان و هەمەچەشنە کە پێداویستیی خوێندکاران و پرۆفیسۆر و کارمەندان و بەڕێوەبەران دەگرێتە خۆ. لە قەڵەمی ئاسایی و قەڵەم سۆفت و قەڵەم جافەوە بگرە  تا ئەلبووم و دەفتەر و فۆڵدەر و ئامێری سیمینار، هەر بەرهەمێکی پاپکۆ بە کوالێتی بەرز و مانەوەی درێژخایەن دیزاین و دروست کراوە. ئەم هەمە چەشنییە دەبێت بە هۆی ئەوەی هەر بەکارهێنەرێک بتوانێت بە متمانە و ڕەزامەندی تەواوەوە ئەو ئامرازە هەڵبژێرێت کە پێویستی پێیەتی.

پاپکۆ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی مۆدێرن و ستانداردە توندەکانی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی،  لەوە دڵنیا دەبێتەوە کە هەر بەرهەمێک نەک تەنیا لە ڕووی رواڵەتەوە سەرنجڕاکێش بێت، بەڵکوو کاراییەکی بێ کەموکوڕی  و تەمەنێکی درێژی هەبێت. ئەم تایبەتمەندییە وای کردووە بەرهەمەکانی پاپکۆ لە فەرمانگە و قوتابخانە و زانکۆ و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان وەکوو کەرستەی متمانەپێکراو و کارا بناسرێن.

جۆراوجۆری و بەکارهێنانی کەلوپەلی نووسینی پاپکۆ

  • قەڵەم و پێنووس: گونجاو بۆ نووسینی تێبینیی ڕۆژانە و نووسین و نیگارکێشان 
  • دەفتەر و ئەلبووم: ئایدیاڵە بۆ تۆمارکردنی تێبینی و پڕۆژە و یادەوەرییە پەروەردەییەکان
  • فۆڵدەر و ستاندی کاغەزگر: ئامرازی کارگێڕی و پۆلێنکردنی بەڵگەنامەکان
  • پێداویستییەکانی سیمینار و بەڕێوەبردن: گونجاوە بۆ کۆنفڕانس و کۆبوونەوە و فەرمانگە

ئەم جۆراوجۆرییە بەرفراوانە وا دەکات پاپکۆ ببێت بە بژاردەیەکی تەواو و متمانەپێکراو بۆ هەر ژینگەیەکی پەروەردەیی و کارگێڕی و کولتووری .

بۆچی کەرستەی نووسینی پاپکۆ؟

بەرهەمەکانی پاپکۆ بە تێکەڵەیەک لە کوالیتی ئێرانی و توانای کێبڕکێ لەگەڵ مۆدێلە بیانییەکان، جێگەیەکی تایبەتی لە نێو بەکارهێنەراندا دۆزیوەتەوە. ئەم بەرهەمانە بە مانەوەی درێژخایەن و کارایی متمانەپێکراو و دیزاینێکی پراکتیکی و جوان، پێداویستی بەکارهێنەرانی لە تەمەن و پیشە جیاجیاکاندا، دابین کردووە.  هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی پاپکۆ لە ڕاستیدا هەڵبژاردنێکی هۆشمەندانەیە لە نێوان فرەچەشنی و کوالیتی و کارایی لە شێوەی پاکێجێکی تەواو و شیاوی شانازیپێکردنی ئێرانیدا.